په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٧\٢٠٢٥

راگواستنی زۆرملێی کورد لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە.

 

 

   ئیـسماعـیل بـێـشکچی

وەرگـێڕانی لە ئینگـلـیزییەوە: رەزا سـاڵح 

راگواستنی زۆرەملێی کورد، لە لایەن زلهـێزە داگیرکەرەکانەوە، بەتایبەتی لە سەرەتای سەدەی بـیـستەمـدا، لەلایەن عـوسـمـانییەکان و دواتـر لەلایەن دەوڵەتی تـورکیاوە، کە درێـژەدەری دەسـەڵاتی عـوسـمـانـین، زیـانـێکی زۆریـان بـە گـەلی کـورد گەیـانـد. ئـەم سیاسەتە ئامانجی گۆڕینی پێکهـاتەی دیمـۆگـرافـیای کوردستان و لەناوبـردنی زمـان و کولتـوور و سـڕینەوەی ناسـنامـەی گـەلی کـوردمان بـوو.


لـەو پێـوەنـدیـیەدا نـووسـەر و کـۆمـەڵـنـاس و دۆسـتی گـەلی کـوردمـان پـرۆفـیـسـۆر (ئـیـسماعـیل بـێـشـکچی) لـێکـۆڵـیـنەوەیەکی بەرفـراوانی لەسەر ئەم بابەتـە کـردووە. بـێـشکچی دەشڵـێت:"لە مـێـژووی کورددا قـۆنـاغـێک هـەیە دەبـێـت بۆ هـەمـیشە بە شاراوەیی و لە تاریکـیدا و بێ ڕوونکـردنەوە بمـێنێـتەوە، هەوڵی تایبەت دەدرێت بـۆ ئەوەی بە شاراوەیی بـمێـنێتەوە. راگواستنی زۆرەملێی کورد لە ساڵی " ١٩١٦" دا، قـۆنـاغـێکی هـاوشـێـوەیـە".


هەروەها دەڵـێت:" ساڵانی (١٩١٤-١٩١٥) بۆ گەلی ئەرمەنی لە ڕادەبەدەر کارەسات بوون. لەو سـاڵانەدا ژیـنۆسایـدی ئـەرمـەنـەکـان ئەنجـامـدرا. هـەرچەنـدە لە تورکـیادا، بەڵگەنامە لە بەردەست نییە، بەڵام بە پشتبەستن بە بەڵگەنـامە لە وڵاتانی ڕۆژئـاوادا، کە بە وردی لـێکۆڵـینەوەیان لەسەر ئەم کارەساتە کردووە. بەڵام لە مـاوەی دە پـانـزە سـاڵی ڕابـردوودا، چـەنـدیـن بەرهـەمی گـرنـگ لەسـەر ئـەو بـابـەتە لە تـورکـیا چـاپ کـراون و تا ئـێستاش لەبـەردەستـدان. بـەڵام ئەشکەنجـەدان و ڕاگواستنی گەلی کورد، لە سـاڵی (١٩١٦) دا، تا ئـێستا نە لە تورکیا و نە لە ڕۆژئاوادا، گـرنگـیـیەکی ئەوتۆی پێ نەدراوە. بە پـێچەوانەوە هـەوڵی تایبەت دەدرێـت بۆ شاردنەوەی ئەو کارەساتانەی کە بەسەر گەلی کـوردیان هـێـناون. سـەرەڕای ئـەوەش راگـواستـنی زۆرەملـێی کورد، بە قـەبـارەیەکی بەرفـراوان و لە ئـۆپـەراسیـۆنـێکی نهـێـنـیـدا ئەنجـامـدرا.


پەرتووکی "لە خاکی خوێن و فـرمـێسکـدا: ڕووداوەکانی مـیزۆپـۆتامـیا لە سەردەمـی جەنگی جـیهـانی ١٩١٤-١٩١٨"ی (یاکـوب کـونـزلـەر: ١٨٧١-١٩٤٩) کە لەلایەن چاپخـانەی پەلگا چاپکراوە و لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن (پـرێـم ئـۆزان) لە ئەستەنبوڵ وەرگـێـڕدراوە بـۆ تـورکی، باسـێکی سـەرنجـڕاکـێـش لـە دۆخـەکـە دەخـاتـە ڕوو. لە سـاڵی (١٨٩٩ تا ١٩٢٢) یاکـۆب کـونـزلـەر، وەک سـەرپەرشـتـیاری نەخـۆشخـانە، لـە شـاری ڕەهـا کـاری کـردووە، کـە نـەخـۆشـخـانـەیـەکی سـویـسری بـوو. لەلایـەن مـیـسـیۆنێـرێکی ئەڵـمانیای ڕۆژهـەڵاتەوە بەڕێـوەدەبـرا. شـایەتحـاڵـێکی ژینـۆسایـدی ئەرمەنەکانی ساڵی (١٩١٥) و راگواسـتـنی زۆرەمـلـێی کوردە لە ساڵی (١٩١٦) دا. هەروەها لەسەر ئەزموونەکانی ژیانی لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا نووسیویەتی: یاکـۆب کـونـزلـەر شـایـەتحـاڵی نـزیـکی ژینـۆسـایـدی ئـەرمـەنـەکـان و راگـواسـتـنی زۆرەمـلـێی کوردەکـانە. ڕەنـگە ئـەو تـاکە شـایـەتحـاڵ بـێـت.


بەڵـگەنـامـەکـردنی ئـەو شــتانـەی کە شـایەتحـاڵی بـووە و تـێـبـیـنـیـیەکانی لە ساڵی (١٩٢٠) دا، ئـەوپـەڕی نـرخـیان هـەیە.


یـاکـۆب کونـزلـەر بـاس لـەوە دەکـات کە ژینـۆسـایـدی ئەرمـەنـەکـان لە ڕۆژئـاوادا بە شێوەیەکی بەرفـراوان لـێکـۆڵـینەوەی لەسـەر کـراوە، بەڵام کـەس باسی راگـواسـتنی زۆرەملـێی کورد ناکـات. دەشـڵـێت "تـورکە ڕەگـەزپـەرسـتەکان لەلایـەک دەیانـویـست ڕەگ ​​و ڕیـشەی ئەرمـەنەکـان لەنـاوبـبەن، لەلایـەکی دیـکەشـەوە کـوردی مـوسـڵـمان وەک خـۆیان رابگـواسـتـنەوە ، بـەڵام هـیچ ڕۆژنـامـەیەکی ئـەوروپی لەسـەر ئەمـەی نەنـووسـیوە".


سەرەتـا هەمـوو هـەوڵـێکـیان بـۆ لەنـاوبـردنی ئەرمـەنـەکـان بـوو. بـە بـیانـووی جـێی مـتمانە نەبوون و ئەگەری کۆچکـردنیان بۆ ڕووسیا کوردیان گۆاستـۆتەوە. نازانم تا چ ڕاددەیەک کورد تـورکی لەم بارەیەوە وەهـم هـێـنا، بـەڵام ئـەوەی مـن دەیـزانـم ئـەوەیە کـە کـورد لە سـەرەتـای شـەڕی ڕووسـیادا، ئازایـانە شـەڕیـان کـرد. ئـەوەی تـورک بە کوردی کرد ناپاکی و نامەردانە و فـێڵـێکی بێ وێنە بوو. لە نێویاندا چەند ئەفـسەرێکی کـورد هـەبـوون کە ئەو کارەیـان ئەنجـامـدا.


لە زسـتانی ساڵی ١٩١٦دا، کورد لە پارێـزگاکانی جەبـاگور، پالـو، مـوش، ئـەرزەڕوم و بەدلیس بە زۆر دەربەدەرکران. نزیکەی (٣٠٠) هەزار کورد ناچاربوون بەرەو باشوور کـۆچ بـکەن. سـەرەتـا لە باکـووری میـزۆپـۆتـامـیا نـیـشـتەجێ بـوون، پاشـان زیـاتر لە دەوروبـەری ڕەهـا نیـشـتەجێ بـوون. بـەڵام ژمـارەیـەکـیش لە ڕۆژئـاوا و دەوروبـەری دیلۆک و مەراش نیشتەجێ بوون. هـاوینی ساڵی (١٩١٧) هەمـوویانیان گواستنەوە بۆ دەشتی کۆنیا. تـورکە گەنجەکان دەیانویست کورد لە زێـدی خۆیان داببڕن و وردە وردە لەگەڵ تـورکەکـانی ناوەڕاستی ئەنـادۆڵ ئاسـمـیلەیـان بکەن و وردە وردە بـوونی کورد نـەهـێڵـن. مامـەڵـەی کـورد لەگـەڵ ئەرمـەنەکـان زۆر جیـاواز بـوو. لـە ڕێـگاکـانیـانـدا بەربەست نەبوون و کەسیش گرنگی پێنەدەدان. بەڵام ئەوەی لەوەش مەترسیدارتربوو، ئەوەبوو کە راگواستنەوەکان لە زستانەدا دەستی پێکرد. شەوانە کە کاروانە کوردەکان دەگەیـشتنە هەر گونـدێکی تورکیا، خەڵـکی گونـدەکەکان دەرگاکانـیان دادەخـست. هـەر لەبەر ئەمەشە ئەم خەڵکە هـەژارانە، شەویـان لە ژێـر باران و بەفـردا بەسەر دەبـرد. ڕۆژی دواتر خەڵکی گـونـدە تورکەکان دەچـوونە دەرەوە و گۆڕی بەکۆمەڵـیان بۆ ئەو کـوردە زۆرانە هەڵکەنـد، کە بەهـۆی سەرمـا و بـرسێـتـییەوە گـیانیان لەدەستدابوون.


لە لایەکی دیکەوە، پەرتـووکی"راگـواستنی زۆرەمـلـێی کورد"ی جـەلال تامـال، کە لە ساڵی ١٩١٦دا چاپکـرا و بـڵاوکـرایەوە، ناونیشانی تەواوی پەرتووکەکە بـریتـیـیە لە "راگواستنی کورد لە سەردەمی جەنگی جیهـانی و سـیاسـەتی راگـواستنی بەکۆمەڵی کورد لەلایـەن یەکـێـتی و پـێـشکەوتـن "الاتحـاد والـترقي" لە (١٩١٣-١٩١٨) دا.


بە وتەی ئیسماعـیل بێشکچی، جەلال تامال بە وردی لێکـۆڵینەوەی لە پەرتووکەکەی یاکـۆب کـونـزلـەر کـردووە و هـەروەهـا ڕۆشـنایی دەخـاتـە سـەر هـەمان بابەتـەکان.


جەلال تامال لە لێکـۆڵـینەوەکەیـدا، باسی راگـواسـتنی زۆرەمـلـێی کورد لە سەردەمی جەنگی جیهـانی (١٩١٦-١٩١٧) دەکات. بەپـێی بەڵگەنـامەکـانی، زیـاتر لە (٨٠٠) هـەزار کـورد، ڕووبـەڕووی راگـواستـنی زۆرەمـلێ بـوونـەتـەوە. تەنهـا ژمـارەیەکی کەمیان توانیان بگەنە ناوەڕاسـت و باشووری ئەنادۆڵ و لە ناوچە دیاریکراوەکانیان نیـشتەجێ ببـن. لە (٣/ ئەیلولی/ ١٩١٩) دا، لە ژمارەی (٢٤) ی گۆڤاری "ژیـن"دا، خـەزانـزادە کەمـال فـێـڤـزی بـاسی ئـەم دۆخـە دڵـتـەزێـنـەی کـردووە.


ـ بـەڵێ ئـەوانـەی بـە زۆر لـە بـەدلـیـس و مـوش و وان و ئـەرزەروم راگـواسـتران؟


ـ بەڵێ لەسەر خاکی ڕەهـا ڕاوەستاون،. بەڵێ ئـەوان! لە نـاوچەیەکی بێ بەرهـەمـدا، بەبـێ هـیچ یارمـەتیـەک، بەبـێ نـیـشـتـمان و بـەبێ بـژیـوی ژیـان و بە بـرسـێـتی و نەخۆشی منـداڵەکانیان گیانیان لەدەسـتـدان. ئـازارەکانیان بـۆ ئێـمە یادەوەرییـەکە و هەرگـیز ساڕێـژ نابێـت.


جەلال تامـاڵ لێکـۆڵـینەوەکانی بە هاواری "خەزانزادە کەماڵ فەوزی" دەستپكردووە.


جـەلال تامـاڵ، لە پـێـشەکی لـێکـۆڵـینەوەکـانیـدا، ئـەم زانیـارییـانە دەخـاتە ڕوو:"لـەم پەرتووکەدا زۆر شـت هـەیە، کە حکومەتی عـوسـمانی لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا پشتگوێی خستووە و شاردویەتیەوە، یان بەزەحمەت زانیـویەتی. ڕاستییەک هەیە، وەک راگـواسـتنی زۆرەمـلـێی کارەساتبارانەی کورد. بۆ ئـەوەی لـەم ڕاسـتییە تـێـبگەم، دەبـوو سەرەتا بە درێـژی لەسەری بنـووسـم، و دەڵـێم خوێنـدنەوەی ئەمـە بەسـوودە."

جەلال تامال لە پێشەکی لێکۆڵینەوەکانیدا سەبارەت بە کۆچـپێکردنی زۆرەملـێی کورد لە ساڵی (١٩١٦) دا، هـەموو لایەنەکانی ئەم راگواستنە دەگـرێتەوە. بە وردی باسی ئامادەکارییەکان بۆ راگـواستنی کورد بە قەبـارەی بەرفـراوان و بەڵـگەنـامـە فـەرمیـیە پەیـوەنـدیـدارەکـان و بـڕیـاری جـێـبەجێکـردنی دەکـات. هەروەهـا باس لەوە دەکات کە راگواستنی بەکـۆمـەڵی کورد لە ساڵی (١٩١٧) دا، هـەر بەردەوام بـووە، راگـواسـتنی سەرکـردەکانی کورد، خـاڵـێکی چـارەنـووسسازە. هەمـوو ئەمـانە بە وردی پلانیـان بۆ دانرابوو و جـێبەجێکران. لەو کۆچـپێکردووانە، حوسێن پاشا کۆر، عەبدولمەجـید باغ سیپکانی، بنەماڵەی نووسەر یەشار کەمـال، سەدرەدیـن یوکـسەل، بنەمـاڵەی نووسـەر حەسەن کیاڤـات، هـۆزان ڕوحی سـو و خـەڵکی گونـدی بـروناگـیل لە ناحـیەی کـۆنیای باکـۆ بـوون.


بەپـێی لـێکـۆڵـیـنەوەکـان، بـڕیـاربـوو ئـەو نـاوچـانە لـە ئـەرمـەنی و لـە کـورد پـاک بکـرێـنـەوە و خـێـزانە کـۆچـبـەرەکـانی قـەفـقـاز و بـەڵـکـان جـێگـەیـان بـگـرنـەوە.
هەروەهـا بە وردی باسیـشی لەو ئـازار و مەینەتـیـیانە کـردوون. کە کـورد لە دوای ڕاگـواسـتنی زۆرەمـلێ، بەرگەیـانی گـرتـوون.


کۆمەكوژی ئەرمەنەکان و ڕاگواستنی بەکـۆمەڵی کورد لە ساڵی ١٩١٦، بە ژینۆساید دادەنرێت. لە سەردەمـێکـدا کە وڵاتـانی ڕۆژئـاوا، دەوڵـەتی عـوسـمانـییان بـە "پیـاوە نەخـۆشەکە" ناو دەبـرد. دوو ڕووداوی سەرنجـڕاکـێشن. سەیـرن. پیاوە نەخـۆشەکە پلانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاوا قـووڵ و بەربڵاوی دژ بە گـەلانی ئەرمەن و بە گەلی کورد دانا و پـلانەکەی بەو ئاسـتە فـراوانە جـێبەجێ کـرا. بێگومان چاوپـۆشی و بێـدەنگـیی دەوڵەت زلهـێزەکان لە پشتی ئەم دوو تاوانە قـزەوەنەی تورکە رەگەزپەرستەکانەوەن. ئـەم بابـەتە لـێکـۆڵـینەوەی زۆر زیـاتر هـەڵـدەگـرێـت.


هـۆکاری سەرەکی راگواستـنی بەکۆمـەڵی کورد چـیـیە؟


هـۆکـاری سـەرەکی راگـواستنی کورد، سـیاسەتی ئاسـیـمـیـلاسـیـۆنی دەوڵـەتە، بە واتا تێکەڵکـردن یان تـوانەوەی کورد لە بۆتەی دەوڵەتی تـورکیادا" لەو چـوارچـێوەیەشـدا دەوڵەت هـەوڵی نەهـێـشـتـنی کوردی دا. بەم شێوەیە بە شـێوەی تـورکی ئاسـمـیلـەیان کرد، سیاسەتێک کە لە سەردەمی یەکـێتی و پێشکەوتندا دامەزرا. کۆچـپێکـردنی کورد لە ساڵی (١٩١٦) جـێبەجێکـردنی ئەم سیاسەتە بـوو. ئـەم سـیاسـەت و پـراکـتـیکـانە، بە تـونـدی و بە بـەردەوامی لە کۆماری تورکـیادا جـێـبەجێ کـران. کوردەکان ١٠٪ی دانیشتوانی گوندنشینی ناوەڕاستی ئەنادۆڵ پێکـدەهـێـنن. هەروەها ٥٪ی دانیشتوانی هـەنـدێک گـونـد پێکـدەهـێـنن و بـە ئەنـقـەسـت بـەم شـێوەیە نیـشـتەجـێکـراون. ئـەم پـراکـتـیزەیە بـوو بە بنـەمـایەکی گـونجـاو بـۆ ئاســمـیـلەکـردن و شـێوانـدنی زمـان و کـولتـوور و ناسـنامـەی کـورد.
لە لایـەکی تـرەوە لە سـەردەمی کـۆمـاری تـورکـیادا، بە لەبەرچـاوگـرتنی راگـواستنی کـورد لە سـاڵی (١٩٣٤) دا، بەپـێی یاسای نـیشـتەجـێکـردنی ژمـارە ( ٢٥١٠) ، بە لەبەرچـاوگـرتنی پێـوەرەکـانی ١٠٪ یـان زیـاتـر.


بەپێی هەندێک بەڵگەنامە، ژمـارەی ئەو کوردانەی کە لە زێـد و لە نیـشـتمانی خۆیان بە راگواسـتـنی زۆرەمـلێ دەرکـران، لە یەک ملـیـۆن تێـدەپـەڕێـت. دەوتـرێـت لە کاتی راگواستنیاندا، لانیکەم ( ٧- بۆ ـ ٨) هەزار کورد گیانیان لەدەستداوە. بەڵام لە راستیدا ژمـارەی ئـەو کـوردانـەی کە لە ئەنجـامی سـیاسەتی چەوسـانـدنەوە و گـۆشەگـیری و ژینـۆسایـد گیـانیان لەدەسـتداوە لە مـلیـۆنـێک تێـدەپـەڕێـت.


راگواستنی زۆرەملێی کورد تا ئەمڕۆش وەک سیاسەتێک کە کۆماری تورکیا پەیڕەوی دەکات درێـژەی هەیە و لانیکەم (١٠) ملیـۆن کورد، بوونە بە قـوربانی ئەم سیاسەتە.


ئەمـڕۆ زۆرێک لە نووسەران و ڕۆشـنبیرانی کورد، کە باسی ڕابردوو دەکەن دەڵـێن: "کاتێک دەستم بە خوێنـدن کرد، یەک وشەی تـورکـیم نەدەزانی، ئێمەی منداڵی کورد، لێـدان و زەلـیل کـراین، خێزانەکانمان فـێری زمـانی تورکـییان کردیـن، ئەوان هەموو هـەوڵـێکـیان دا بـۆ ئـەوەی زمـانی کوردی لەبـیربکەیـن".


لە کۆتـاییدا نووسەر و کۆمەڵناس و دۆستی کورد، پـڕۆفـیسۆر ئـیسماعـیل بـێشکچی دەڵێ، پـرسیاری سەرەکی دەبێ ئەوە بێت: داخوازییە سەرەکـییەکانی ئـۆپـۆزسیۆن و ڕێکخـراوە کوردییەکـان لە ساڵانی شەستەکان، حەفـتاکان، هـەشتاکان، ئـێستاش چی بـوون؟ کام داواکارییەکان دەبێ پـێـشیـنەییـان پێ بـدرێـت؟ حکومەتی تورکیا هـەوڵی راستی دەدات بۆ ئەوەی زمانی کوردی پشتگوێ بخات و بیکاتە زمانێکی قسەکردنی تەنها شەقـام و بازاڕی. رێنادەن کوردی ببێتە زمانی فەرمی خـوێندنەوە و نووسین.
______________________________________
ئەم بابـەتە لە ماڵـپەڕی کـوردشـۆپ، لە بەشی ئـینگـلـیزییـەوە وەرمگـرتـووە. زۆر بە کـەمیی دەسـتکاریـم کـردووە و وەرمـگـێراوەتـە ســەر زمـانی کـوردی.


٢٠٢٥ - سـوێد

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک