ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش بۆ مه‌حکووم کردنی تیرۆری د. قاسملوو.
له سه‌رده‌مێکدا یادی د.عبدلرحمان قاسلوو، یه‌کێ له پایه‌به‌رزترین ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌رز ڕاده‌گرین که زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و هه‌موو ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان له ماهییه‌تی ڕژێمی تێرۆریست په‌روه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران تێگه‌یشتوون.
19 ساڵ له‌وه پێش که ده‌ستی ڕه‌شی تێروریزمی ده‌وڵه‌تی ئێران له سه‌رمێزی وتووێژ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی ئاشتییانه‌ی کێشه‌ی کورد له ئێران‌دا،د.قاسملوو سکرێتری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و هاوڕیانی تێرۆر کرد، که‌متر وڵات له‌م جیهانه‌دا بانگی هه‌قخوازانه‌ی گه‌لی کوردی ده‌بیست. بێگومان له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تان له بێده‌نگی به‌رانبه‌ر به تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی، ده‌ستی ئه‌و ڕژێمه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی تێرۆری ده‌وڵه‌تی ئاوه‌ڵاتر کرد و نه‌ته‌نیا سه‌دان تێکۆشه‌ری کوردی وه‌کوو د.سادق شه‌ره‌فکه‌ندی،سدیق که‌مانگه‌ر،سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، به‌ڵکوو تێکۆشه‌رانی میله‌تانی تری وه‌ک داریوش فروهه‌ری گرته‌وه.
ئێمه وێڕای محکووم کردنی کاره‌ساتی شه‌هید کردنی د.قاسملوو، له‌م کاته‌دا که رژێمی ئێران له هه‌موو پره‌نسیبه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان لای داوه و جیهان و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕسات به‌ره‌و شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ر ده‌بات،ئه‌رکی سه‌رشآنی حیزب و رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان ده‌زانین که به دوباره زیندوو کردنه‌وه‌ی په‌روه‌ندی کاره‌ساتی ویه‌ن، هه‌نگاوێکی تر به‌ره‌و یه‌کگرتنه‌وه و له هه‌مان کاتدا له قاودانی زۆرتری ماهییه‌ت و به‌رنامه‌ی نامرۆڤانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئیران هه‌ڵبگرن.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران - کۆمیته‌ی ئاڵمان پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی ئاڵمان حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران -کۆمیته‌ی ئالمان
18 / پووشپه‌ڕی/ 2708 8 / جوولای/ 2006
|