په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١٠\٢٠١٢

راکردن لە کێشەکان یان ئاڵوودەبوون بە جگەرەکێشان.


ئامادەکردنی: بەنگین پیرۆت نوری

"توێژەرێکی دەروونی:زۆر جار ھەرزەکار لەواقعی خۆی ڕادەکات حەز بە واقعی گەورەکان دەکات".
"مامۆستایەک:براگەورەکەم لەسەر جگەرەکێشان لێی دەدام لەبەرئەوەی خۆی دەی کێشا بۆیە شەرمم لێی نەدەکرد".
"ھەرزەکارێک:دوو مانگ جگەرەم نەکێشا بەڵام ھاوڕێیەکانم جگەرەکێشن بەچاو لێکەری ئەوان فێر بوومەوە".

"لە دایک بووی ١٩٩٤م و لەساڵی ٢٠٠٥وەجگەرە دەکێشم کەسیش بەو نھێنیە نازانێت جگە لە ھاورێیەکی قوتابخانە،"ئەوە ووتەی ئەو کورە بوو:

 
بەووتەی خۆی لەرێگەی ھاوڕێیەکەی خوێندنگە فێری جگەرەکێشان بوە،ئەو کە ناوی خۆی نەداو زیاتر دواو گوتی"زۆر لێی بێزارم بەدرێژای پشوی ھاوین جگە لە دانە دانە لێی دور کەوتبوومەوە بەڵام کە لە خوێندنگا ھاورێیەکەم بینیەوە دوو جگەرەی"پلەیشەر"ی پێبوو چوین لە کۆڵانی خوێندنگا کێشامان".


"ئەوکاتی لاسایی گەورەکانمان دەکردەوە،قەڵمم وەکو جگەرە بەکاردەھێنا،چونکە ئەو خوە لەووڵاتی ئێمە چاولێکەری و دیاردەیەکی پەرەسەندوە".


"سالار ئەرسەلان بریندار"گوتیشی"لەنەمەنی"١٠"ساڵیەوەجگەرە دەکێشم،کەبەھۆی ئامۆزایەکمەوە فێربووم"دەربارەی ئەوەی ئاخۆ تاچەند لێی بێزارە ؟ گوتی"نەخێر جگەرە ھاوڕێیەکی بەردەوامی ساتەکانی تەنیایی و گۆشەگیریە،" کەلێمان پرسی بەنیاز نیە تەرکی بکات؟ گوتی"بەدڵنیایەوە نەخێر،ھەوڵیش نادەم تەرکی بکەم چونکە زیانم لێی نەبینیوە،بەڵام دەڵێن گوایا زیاندارە ،بۆیە دەپرسم کەوایە بۆ دکتۆرەکان جگەرەدەکێشن؟


کوڕێکی تر کەلە قولینچکی کۆڵانێکی ناو بازاری چوارقوڕنە جگەرەکەی لەنێوان ھەر چوار پەنجەکانی شاردبۆوەو دەم نا دەمێک مژێکی توندی لەجگەرەکەی دەداو چڕە دوکەڵەکەی دەدایە بەربا،دوای ئەوەی بۆم باسکرد کە دەربارەی جگەرەکێشان ڕێپۆرتاژێک بۆ رۆژنامە ئامادە دەکەم،گوتی:


"تەنھا ناوی خۆم بنوسە و بەس،من ناوم"ئاراس"ە لەایک بووی"١٩٩٢"لەتەمەنی"١٢"ساڵیەوە جگەرەدەکێشم و لەبرادەرەکانم فێر بووم، زۆر حەز دەکەم تەرکی بکەم جارێکیان ماوەی "٢"مانگ نەم کێشا بەڵام ھاورێیەکانم جگەرەکێشن بە چاولێکەری ئەوان فێربوومەوە،منیش دەزانم بۆ تەندروستی مرۆڤ زیانی ھەیە بۆیە ھەڵدەدەم بەیەکجاری تەرکی بکەم".


"خەبات عزیز ئەحمەد" مامۆستا لە خوێندنگەی پیرمام لەناحیەی شکارتە،دەربارەی ئەوەی کەچۆن فێری جگەرەکێشان بوە گوتی:


"برا گەورەکەم دەیزانی لای باوکم شکایەتی لێدەکەم،لەجیاتی تەرکی بکات منی فێر کرد تاخۆی بەئازادی لەبەرچاوی من بیکێشێت،زۆر جاریش لەسەر جگەرەکێشان لێی دەدام بەڵام لەبەر ئەوەی خۆی دەی کێشا بۆیە شەرمم لێی نەدەکرد،" ھەروەھا گوتیشی "ئەوسا کەجگەرەم لێدەبڕا دار قامیشێکم دەھێنا پڕم دەکرد لەگەڵا مێوی وەریوودەم کێشا،ئەوکاتە ساڵی ١٩٨٩بووتەمەنم ٩ساڵان بو،"کەلێم پرسی ئەی بۆ تەرکی ناکەیت؟


گوتی"بەردەوام نایکێشم بەتایبەتی ڕەمەزانان،جارێکیان "١١"مانگ تەرکم کرد بەڵام کەسەفەرم کرد بەمەبەستی ڕۆیشتن بۆ ئەوروپا فێربومەوە تا ئێستاش "١٨"جۆر جگەرەم کێشاوە".


"عەبدوڵا کاکەسور" کەپیاوێکی بەتەمەن و لەدایک بوی"١٩٣٨دەڵێ"بیرم نیە کەی بو بەڵام لەمنداڵیەوە کەئەوکاتی "قەننە"ھەبو من ھاوڕێی وەکو دەڵێن ئەو زیانبەخشەم،ئەوسا توتنەکەخۆمان دەمان چاند نەمان دەکڕی"ئەوەشی ووت کە"نەلێی بێزارم نە لێشی وەڕەز بووم نەتەرکیشم کردوەو نە تەرکیشی دەکەم نەلەکێشانیشی پەشیمانم،زۆرترین جۆر جگەرەشم کێشاوە وەکو"قەننە"سیغار"قامیش"غازی"کەبەناوی مەلیکی عێراق کرا دوای شۆرشی ١٩٥٨یش "جمھوریە" کەبەناوی کۆماری عێراق کرا لەسەردەمی"عبدالکریم قاسم"بەڵام جگەرەی"جمھوریە" لەجگەرەی غازی خۆشتر بوو،دواتر "سۆمەریە"دوای ئەو"البغدادیە"پاشان بازارەکان پڕبون لەجگەرەی جۆراوجۆر وەکو دە یبینی" ھەردوو نەوەی ڕابردوو نەوەی ئێستا بەشێکیان جگەرەکێشن،بۆئەوەی ئەوانی ترلەگەنجەکانمان کە تائێستا ئاڵودەی نەبوون و توش نەبن چی بکرێت ؟پێشنیارچیە؟، توێژەرێکی دەرونی گوتی"پێویستە زیانەکانی جگەرەکێشان لەڕاگەیاندنەکانەوە باس بکرێت و بۆ ھاوڵاتیان روونبکرێتەوە ئەوەشی ووت"پێویست دەکات حکومەت سنورێک بۆ ھاتنە ژوری جگەرە بۆ خاکی کوردستان دابنێت و کۆتنرۆڵی ئەو بارودۆخە بکات" "شۆخان پیرۆت رەسوڵ" توێژەری دەرونی زیاتر دواو گوتی "ئێمە نابێت ھۆکارەکان لەبیر بکەین،پێویستە دایکان و باوکان ئاگایان لەپەروەردەکردنی منداڵەکانیان بێت ،چونکە منداڵ زۆر جار لە واقعی خۆی ڕا دەکات و حەز بە واقعی گەورەکان دەکات،بەتایبەتی لاسایی ئەوکەسانە دەکاتەوە کەلەچواردەورین"شۆخان زیاتر ئەوباسە ڕوون دەکاتەوەو دەڵێ"منداڵ یاخود ھەندێک لەو ھەرزەکارانە بەبڕواو قەناعەتێکەوە جگەرە دەکێشێت، وەکو دوا چارەسەر لەو کابوسەی کە ڕووبەڕوویان بۆتەوە بەکاری دەھێنن".


چوارقوڕنە
bangena.perot@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک