په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١١\٢٠١٤

رامانەک سەبارەت وە سەری ساڵ!

 

 

 

رۆژ و سەری ساڵەک کە لەسەر بنچینەی میژووی دینیی دامەزرایە و زۆر لەمێژە وەک مێژووی دینی مەسیحیی وەدەرکەتیە - ئەو دینەی کە وەک هەر دینەکی دیکە لەو سەردەمانەی دەسەڵاتی هەبووە وە سەدان و هەزاران زانا و مرۆڤی رۆشنگەر و ئازادیییخواز و تێکۆشەری وە دڕندانەترین شێوە لەنێوبردیە - ئاهەنگ گێڕان و جێژنە پیرۆزە بەو بۆنەوە نیشانە و بەڵگەی ئەوەیە کە هێشتا کۆمەڵی مرۆڤایەتیی لە کڵۆلیی و نەزانییەکی فرە گەورە و گشتگیردا دەژی! ئیدی کاتی ئەوەیە و زۆریش پێویستە ئازادییخوازان و یەکسانییخوازان چیدی ملکەچی ئەو رۆژ و ساڵە رەشە نەبن و لە جێیدا رۆژ و ساڵەکی نێونەتەوەیی هەڵبژێرن کە گوزارشت لە مێژووەکی ناوکۆیی یەکەک لە گرنگترین قۆناغەکانی ژیانی سەرجەمی مرۆڤەکان بکا و پەیوەندیی وە هیچ دین و میللەت و ئایدیۆلۆژیایەکەوە نەبی، ئەو کاتەش وەک رۆژ لە رامانی مەدا رۆژی یەکەمی وەرزی بەهارە کە لە رووی زانستیی و سروشتیی و تازەبوونەوەی ژیان و تەنانەت سوودی کۆمەڵایەتییش وەک کات و کەشەکی لەبار و گەش کە ئاهەنگی تێدا ساز بکرێ لە هەر کاتەکی دیکەی ساڵ وەجێتر و چاکترە.

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک