٢٦\٤\٢٠٢٤
رانانی چەند
پەرتووکێکی منداڵان.
دوو شانۆکار دوو نووسەری دنیای منداڵان.
دوو پەرتووک، دوو بەرهەمی گرنگ و پێویست.
هەموو لەم جیهانەدا کەپێی دەڵێن ژیانی دونیا ڕۆژێک بەجێی دێڵین
وماڵئاوایی ئەبەدی بۆ هەتا هەتایی دەکەین.
ئەوەی گرنگە چی لەدوای خۆمان جێدێڵین بۆ مرۆڤایەتی بۆنەوەکانی ئێستاو
دوای خۆمان .
یەکێک لەهەرە سامانە بەنرخەکان وەک پێداویستی کە لەنووسەرانەوە بۆمان
ماوەتەوە پەرتووکە پەرتووک.
ئەم ساڵیش وەک ساڵانی پێشوو چەند پەرتووکێک لەلایەن نووسەرەکانیەوە
پێشکەشم کرا و منیش وەک هەنگێک چۆن بەگوڵەوە دەنیشێتەوە شیرینی و چێژی
لێدەبات ئاوا لەنێو پەڕاوەکانیدا کەوەک پەڕە ی گوڵبون مەستبوم.
پەرتووکی یەکەم:
شانۆی منداڵ.
(مێژوو، بیبلۆگرافیا، تێۆر، پڕاکتیک)
نووسینی: بورهان قەردەداغی
بە بپێشەکیەکی زۆر ناوازەو جوانەوە لەلایەن : ڕزگار کەریم سەعید.
پێشتر
بورهان قەرداغیم نەدەناسی دوومانگ لەوەو پێش بەمەسنجەر پەیوەندی پێوە
کردم خۆی پێناساندمو وەک وەرگرتنی ڕەزامەندیم پێی گوتم چیڕۆکێکی
بەڕێزتان دەکەمە شانۆیەک بۆ منداڵان بە کوردی و بەئەڵمانی من خۆم لەو
بوارەدا لەئەڵمانیا کاردەکەم منیش هەر بەشێوازی قسەکانی یەکسەر
تێگەیشتم ئەم هونەرمەندە ئەم نووسەرە کەسێکی پسپۆرو بەئەزمونە ئەو
چیڕۆکەشمی کەهەڵی بژاردووە یەکێکە لەهەرچیڕۆکە جوانەکانم کە لە
دوابەرهەممدا ڕۆمانی زێبرایەک لەدارستانەکانی سوێددا ئەم چیڕۆکەی
تێدایە .
دواتر چومە پڕۆ فایلەکەی چاوم پێداخشاند زانیم تێڕاونینم بۆی
لەگوێبیستی قسەکانیەوە تەواو دروست بوو دڵخۆشبوم بەوەی کەنەتەوە کەم
شارەکەم پێاوێکی وادڵسۆز ی لەبواری شانۆدا هەیە.
دواتر گوتی پەرتووکێکت بۆ دەنێرم تۆ وەک نووسەری منداڵان و تازەلاوان
زۆر سودمەند دەبیت لێی ،دوای ئەوەی پەرتووکەکەی بۆ پۆست کردم
،پەرتووکێک ٤٣٨ لاپەڕە هەر ئەوەندە پەڕەی پێنجەمم خوێندەوە بردمیە ناو
دنیای شانۆوە مێژوی شانۆ جۆرەکانی شانۆدەتوانم بڵێم هەمووشتێک دەربارەی
شانۆ لەبەرخۆمەوە گوتم ئەی هاوار خوایە ئەم پیاوە چی کردووە دەبێت چەند
ماندووبوبێت ، گەر لێتان نەشارمەوە بۆیەکەم جار لەژیانمدا پەرتووکێک
وەک سەرچاوە خوێندبێتمەوە دنیای شانۆی منداڵانم تێداناسیبێت ئەم
پەرتووکەی بورهان قەرداغی یە
وەک زەخیرەیەک نەک تەنها بۆمن بۆ هەموو نووسەران و شانۆکاران و
خوێنەرانی کورد، بەتیابەتی بەشی پێنجەم بۆمن زۆر گرنگ بوو،
نووسەروتێکستی شانۆی منداڵان بیرۆکەو سەرچاوەی تێکستی شانۆی
منداڵان...هتد
پەرتووکی دووەم:
هەنی دوا بڕیاری
خۆی دەدا.
نووسینی: مۆفەق عارف لهۆنی
چیڕۆک بۆ نەوجەوانان
کە
ناوی مۆفەق لهۆنی دەبیستیت یا دەخوێنیتەوە هونەر، شانۆ، مۆزیک
،فیستیڤاڵی منداڵانت دێتە وە یاد، لهۆنی ناوەستێت دەنوسێت دەرهێنان
دەکات ئاواز دادەنێت مۆزیک دەژەنێت، گۆرانی دەبێژێت وەک ئەکتەر ڕۆڵ
دەبینێت تەنها لە پێناوی ئەوەی منداڵانی کورد چێژوەرگرن و فێربێن
دڵخۆشبن و سەمابکەن و پێبکەنن.
با بێینە سەر تازەترین بەرهەمی پەرتووکی چیڕۆکی ''هەنی دوا بڕیاری خۆی
دەدا ''.
وێنەی بەرگەکەی وێنەیەکی سادەو دڵگیر ئاسمانێکی شین لەنێوان هەورەکان
کوچەو کۆڵانێکی ئاسایی جوان کیژێکی جوڵاو قوتابیەیەکی دەم بەخەندە
وێنەیەکی سەرنج ڕاکێش وخۆرسک واتە هاوردە و تەقلیدنیە.
ناوی چیڕۆکەکە: هەنی دوابڕیاری خۆی دەدات.
ناوی چیڕۆکەکە جەندین پرسیار لای خوێنەر دەهروژێنیت هەنی دەیەوەێت چ
بڕێارێک بدات؟ دەبێت دوابڕیاری چی بێت؟ هۆکارەکان چین وا لەهەنی دەکات
دوابڕیاربدات؟ بەفزوڵیەوە نەوجەوانان هاندەدات بۆنێو پەڕاوەکانی
چیڕۆکەکە.
کۆی چیڕۆکەکە بیرۆکەیەکی خۆرسکەو هاوردە و لاسایی کردنەوەنییە نامان
باتە خەیاڵاتو وەهمەوە بەڵکو لەسەرزەمینەی واقعەوە لەهەناوی
گیروگرفتەکانی نەوجەوانانەوە هەڵقوڵاوە و ئیمڕۆژیە، لهۆنی دەست دەخاتە
سەر زامەکان و وەک حەکیمێکی میهرەبان دواتر ساڕێژی دەکات، هەنی و
کاریگەری هاوڕێکانی وادەکات لە مێ منداڵێکی نەوجەوانی هەڵەوە نەک
بەتەنها خۆی چاک بکات و گۆڕانکاری بکات بەڵکو لە ئەزمونی هەڵەکانی
خۆیەوە دەبێتە کەسایەتیەکی پۆزەتیڤ و شادەی هاوڕێشی لەتەمو تمانی
دڵەڕواکێ و شکستەوە بەرەو ڕێگا ڕاستەکەی ژیان بەرێت.
لهۆنی وەک فێرکارو سەرپەرشتیاری پەوروەردەیی ڕاهێنەری بواری هونەری
منداڵان دەزانێت لەکوێوە دەستپێدەکات چۆن کۆتایی پێدێنێت بەپوختی بێ
ئەوەی خوێنەری تازەلاو هەست بەماندبون و بێزاری بکات بەچێژەوە دەگاتە
دوا پەڕاوەکانی کۆتاییەکی هیوابەخش وپۆزەتیفانە هیواو ئومێدو گەشبینی
سەردەخات بەسەر نائومێدی کەم تەر خەمیدا.
ئەم چیڕۆکە جگە لەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوەو هۆشیاریە بۆ نەوجەوانان
بەرپرسیارێتی و بەرچاوڕونیشە بۆ دایک و باوکان و پەرەوەردکاران.
وێنەکانی ناوەوەی هاوتەریبی ڕوداەکانی نێوچیڕۆکەکەیە زۆر قەشەنگ و
زیندو ڕونن.
ئەم چیڕۆکە پێمان دەڵێت:
١- پەیوەندی دایکان وباوکان گرنگە بە مامۆستایانەوە.
٢- ناسینی هەندێک دیوی شارەوەی منداڵەکانت لەلایەن هاوڕێکانیەوە.
٣- قۆناغی نەوجەوانی نزیک لەباڵغ بون قۆناغێکی هەستیارەو تازەلاوان
جگەگۆڕانکاری لە جەستەدا گۆڕانکاری وهەڵەشیی و لە ڕەفتارو هەڵسو کەوت و
بڕیاردانیشدا دەردەکەویت.
٤- تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کاریگەرە نەرێنیەکانی.
٥- کافتریاو تۆباک و نێرگەلە و لاسایی کردنەوەی لاوان.
٦- هاوڕێی خراپ و بەهەڵە تێگەیشتن لەسۆزداری وعیشق.
٧- ڕاستگۆیی ئارامیت دەداتێ ، درۆکردن دوودڵی و نائارامی.
٨- سود وەرگرتن لەکاتەکانی قوتابخانە بۆ خۆدزینەوە بۆشوێنی ناتەندروست.
کورتی و پۆختی چیڕۆکەکە وات لێدەکات لە جارێک زیاتر بیخوێنیتەوە.
چیڕۆکەکە پێداویستیە هۆشیارکردنەوەیە بەشێکە لەچارەسەری گرفتەکانی
ئێمڕۆ مێ منداڵان واتە کیژانی نەوجەوان.
دەست خۆشی وسوپاس وپێزانینم بۆ هەردوو هاوڕێ ومامۆستای هونەری شانۆ
بورهان قەرداغی خۆشەویست و مۆفەق لهۆنی ماندونەناس.
ئاکۆ محەمەد سابیر / نووسەری منداڵان و تازەلاوان/ سوێد
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
زێبرایەک لەدارستانەکانی سوێددا.
- نوسینی هاوڕێی ئازیزم ٫ ئاکۆ محەمەد سابیر -
ڕۆمانێکی
پڕ چێژ و جوانیە بۆ نەوجەوانان کە بە سەلیقەیەکی ورد و خەیاڵێکی فراوان
٫ جیهانی مرۆڤ و ئاژەڵەکانی بە دوو چیڕۆکی پڕ لە فەنتازیای هاوتەریب
بەیەک گەیاندووە ٫ جیهانی ئادەم و خێزانەکەی کە لە ژیانێکی واقعیدان و
بە هیوای هاتنەدی خەونەکەی ئادەمی مێردمنداڵ و شادبونی بە ئاژەڵە
دڵخوازەکەی کە زێبرایە بە هێڵێکی ڕیالیزمیانە هەنگاو دەنێت بەرەو
هاتنەدی خەون و خولیاکەی ٫ هاوکات بە هێڵی دووەمی ڕۆمانەکە (خەپیلە و
کێویلە) کە دوو گوێدرێژی ماڵی و کێوین ( زێبرا ) بە خەیاڵ و فەنتازیای
ئاوێتە بە ژیانێکی ڕیالیزمی ژینگە و دەوروبەر ٫ ژیانێکی نوێی پڕ لە سۆز
و خۆشەویستی پێکدەهێنن٠
دواجار ئەم دوو هێڵە تەریبە پڕ لە چیڕۆک و ڕوداوە لە خاڵێکی زۆر
هەستیار و دانسقەی ڕۆمانەکەدا یەکدەگرنەوە کە جوانی زیاتری بەخشیوە بە
ڕۆمانەکە٠
بە پێویستی دەزانم نەوجەوانان و خێزان و پەروەردەکارانی کورد لە جوانی
و چەشەی ئەم ڕۆمانە بێبەش نەبن و چەند ساتێک بۆ خوێندنەوەی تەرخان
بکەن.
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
بەڕێوبەری تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی
شانۆکارو ئاوازدانەرو نووسەری بواری منداڵان ونەوجەوانان
مۆفەق عارف لهۆنی
ماڵپهڕی ئاکۆ محهمهد
سابیر
|