٣\٣\٢٠١٧
راپەڕینێکی ترمان
دەوێ.

ئەرسەلان مەحمود
ئەوەی دەسەڵاتێک دەگۆڕێت، ٍشۆڕش نییە، ڕکەبەرایەتیە. دەشێتئەو
ڕکەبەرایەتییە لەخۆیدا، واتا لەگوتارو لەفۆڕمدا، ھەڵگری ڕێکارو،ڕێنامەو،
خەسڵەتگەرایی شۆڕش بێت، بەنمونە لەتەبلیغات و بانگەوازوئەدەبیاتدا،
بەڵام لەپڕاکتیک و ڕەنگدانەوەدا، وشک و، ڕوت و، ڕواڵەتیە. ئەوەی شۆڕش
لەواقیعدا دەبێ بگۆڕێت، بەتەنھا ھەر دەسەڵات نیەلەڕاستیدا، بەڵکە
گەڵاڵەکردنی ھزری و، ھێنانە ئاراوەی ھزراندنەخۆشگونجاوەکانە بۆ
گۆڕانکاری ڕیشەیی لەواقیعدا. شۆرش بەماناحەقیقیەکەی ئەوەیە خاک و
خەڵکەکەی بەیەکەوە ڕزگارو ئازاد بکات و،بیانخاتە سەر شاڕێگەی گەشە
ژیاری و فەرھەنگییە کۆمەڵایەتی وسیاسی و ئابورییەکان، نەک فت و فەرھودی
بکات.
شۆڕش و، ڕاپەڕینەکەی بەھاری"١٩٩١" رۆشنە ڕزگاری نیشتیمانی بەدیھێنا،
بەڵام وەک ئەوەی ڕونە سەرئەنجام نەیتوانی خەڵکەکەی ڕزگار بکات. دور
لەنادیدگەرایی شکۆی پێشمەرگەوڕاپەڕیوانی ھاوپشت و گیانبازی شەھیدە
سەربڵندەکان، ئەوەی ھۆشمەندانە بڕوانێ، بەڕونی ئەوە دەبینێت ئەوەتا
ژینگە سیاسیەکەدوای دو دەیەو نیوو ھێشتا لە شوێنگە و شار و دێھاتەکانی
وڵاتدا،وەکیەک نیە بۆ ھەر کەسێک لەماف و ئازادی ژیانکردندا.
ڕاستەستەمکاری و، ستەمکارانی وڵاتبەدەر کرد، ئازادی بەدیھێنا،
بەڵامئایا ڕاونانی دوژمنە ستەمکارەکە، کۆتایی بەکاکڵەی ستەمکاری ھێنا
لەواقیعدا؟ بەڵام ئایا ھاتنە ئاراوەی ئازادی لەفەزا گشتییەکەدا،ھاوتایە
لەبەدیھێنانی ئازادی خود لەخۆدا؟ ئایا جیاوازییە ڕەگەزی
وچینایەتییەکانی کاڵکردنەوە؟ ئایا ئیزافەی خستە سەر ھەبوونیمرۆیی
لەخۆدا، ئایا سەرخان و ژێرخانی ئابوری ولات، دامەزراوەگەلی و
کارگێرییەکانی وڵات، خزمەتگوزاری و ژیانکردنی خەڵک، ھەر بەجیددی
لەھەڵکشاندایە یا لەداکشانە؟ ئایا ئەوەی حوکم دەکات چییە؟ سیستمە یا
عورف؟
وڵامەکە ڕونە، چونکە وەھا ماف و ئازادییەک لەگشتیدا، ھێشتا بەدژی
دەسەڵات و بەرژەوەندییە گشتییە نەتەوەیی و نیشتمانی ونەرێتیەکان،
ئەژمارو پێناسەو تۆمەتبار دەکرێت، لەبری خەڵک وڕەھەندگەرایی
لەحکومڕانێتیکردندا، ھەژموونی تاک ڕەھەندوخێڵگەرایی ھەیمەنەی بەسەر
تەواوی جومگە ھەستیارو بڕیاربەدەستەکانی حکومەتدا کردوە، ھێشتا لەژێر
ئەو دروشمە قۆڕانەیوەک: ئێمە ئازادیمان بۆ ھێناون، ھەر بەئێمەیش
دەپارێزرێ و، ئەگەرلەسەری بڕۆن، لێتان وەردەگرینەوە" نەڕێگە بەکەس
ئەدەن پولێکدابەزێ و، نەخۆیشیان پۆینتێک دێنە خوارێ، لەبەر ئەوە، ئەو
لەخۆمارە بڕینەو بێباکیەی ھەیە بەرامبەر بەواقیع، شتێک نیەسەرسورھێنەر
بێت، چونکە ئەگەر ھۆکارە ھەرە سەرەکییەکە، خۆیلەناپڕۆگرامکراوی ھەر
لەسەرەتاوەی شۆڕش یا لەڕەفتارو گوفتاروئەدای ناعەقڵانی سەرکردایەتی
سیاسیدا ببینێتەوە، ئەیھەرەسھێنانی بەرپرسیارێتیە شەخسیەکە وەک تاک
وەک خود چییە دەگوزەرێت لەگۆڕەپانەکەدا، ئەگەر تا دوێنێ دەستەبژێرێک
ھۆکاربووبن، مەگەر ئەمڕۆ ھەمووان بەشداری ئەو زوڵم و زۆری و گوناھە
بەکۆمەڵکراوە نینە لەواقیعدا.
ئەوەی جڤاتێک بەڕێوە دەبات، ھەر خۆی لەرەزامەندی تاکەکەسە
پێکھێنەرەکانیدا نابینێتەوە، تەنھا لەیەک کاتدا نەبێ، ئەویش ئەوەیەوەک
یەک جەستە بەیەک ئاراستەدا بڕوات، مەرجە ئەو جەستەیە بەوئاراستەیەدا
بڕوات ھێزە مەزنەکە ئاراستەی دەکات. ئەو ھێزەشبریتییە لەرەزامەندی
زۆرینە، ئەگەر نا رێگەی تێناچێت بتوانێت وەکیەک جەستەو یەک جڤات کار
بکات. ئەو جەستەیەی رەزامەندیھەریەکە لەو تاکانەی لەسەرە لەو جەستەیەدا
یەکیانگرتووە،رێککەوتون لەسەر ئەوەی بەو شێوەیە بێت، بەو پێیەش
ھەمووانپابەندن پێوەی لەرێگەی ئەو رەزامەندییەوە کە لەلایەن زۆرینەوەپێییگەیشتوون،
ئامانجی گەورەی مرۆڤ کاتێک دەبێت بەبەشێک لەوکۆمەڵ و کۆمەڵگەیەی دەیەوێ
ژیانبکات لەناویدا، بریتییەلەچێژوەرگرتن لەسەروماڵیان لەسایەی ئاشتی و
سەلامەتیدا،مەزنترین ئامرازو شێواز بۆ ئەنجامدانی ئەوەش بریتییە
لەیاساچەسپاوەکانی ناو کۆمەڵگە. یەکەم و سەرەکیترین یاسای
ئاشکرایسەرجەم وڵات دەبێت بریتیبێت لەچەسپاندنی دەسەڵاتی یاساداناننەک
پەکخستن و لەناوبردنی، بەم عیبارەتەبێ، ڕاەڕینێکی ترماندەوێ، ڕاپەڕینێک
لەپێناو ڕاماڵیندانا، لەپێناو داماڵیندا، داماڵینەوەبەھا باوەکان
لەتەواوی کایەو مایە کارگێری و کۆمەڵایەتییەکاندا.
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|