په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

راپەڕینی گەلی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە.


زانا هەورامی


رۆژانی بەر لە 13ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵ، بابەتێکی چاوەڕوانکراوی ناو باسەکانی کۆڕ و کۆمەڵە سیاسیەکان و ناوەندە لێکۆڵەرەکانی پرسی ئێران ئەمە بوو کە رۆژی 13ی گەڵًاڕێزان چ روو دەدات لە ئێران! ئەوەی هەموو لایەک لە سەری رێک بوون ئەوە بوو کە راپەڕینی خەڵکی ئێران کە لە هەڵًبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە مانگی جۆزەإدانی رابردووەوە دەستی پێکردووە و رژێمی خستۆتە لێژایی رووخانی، لەم رۆژەدا سەر لە نوێ گڕی گر دەگرێتەوە. ئەم راستیەش بەرهەمی رەوتی یاسامەندی راپەڕینە کە لەم پێنج مانگەدا نەک تەنها هەر دانەمرکاوە بەڵکو لە هەر فرسەتێکدا بۆی رەخسابێت بڵێسەی سەندووە و رادیکاڵتر لە رابردوو بەرەو پێًش چووە.

رۆژی 13ی گەڵارێزان هات و راستییەکانی ئەم راوبۆچوونەوە دەرکەوت. لەمڕۆژەدا راپەڕینی گەلی ئێران گەشەی سەند و چەند ئەڵقەیەکی تری پرۆسەی «گۆڕین»ی ئەم رژێمە هاتە دی. راستیەکانی ئەمکارەش بە درووشمی خۆپیشاندەران و هەنگاوگەلی وەک دڕاندن و خستنەژێرپێی وێنەکانی عەلی خامنەیی لە سەر شەقامەکان و پێشەنگبوونی ژنانی قارەمانی ئێرانی لە بەرەنگاربوونەوەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەم رژێمەوە دیار بوو.

بەڵام ئەوەی لەم رۆژەدا زۆر سەرنجڕاکێش بوو، سەردانەکەی پاسدار عەلی لاریجانی، سەرۆکی شووڕای ئیسلامی رژێمی ئێران بوو بۆ عێراق!

دابەزینی لاریجانی لە عێراق لەم رۆژەدا، کە راپەڕین لە ناوخۆی ئێران سەری هەڵداوەتەوە و خەڵکی ئێران هاوار دەکەن «بڕووخێت حکومەتی ویلایەتی فەقێ» «مەردن بۆ دیکتاتۆر»، بەر لە هەر شتێک هەنگاوێکی گاڵتەجاڕانە و بێشەرمانەیە. بە تایبەتی کە ناوبراو هەر لە سەرەتاوە رایگەیاند بۆ «پشتگیریکردن لە پرۆسەی دیموکراسی! لە عێراق» هاتووە و بە بێ رێزگرتن لە یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتییەکان و بە پشت بەستن بە یاساکانی جەنگەڵستانی مەلاکانی دەسەڵاتدار لە ئێران دەستی کرد بە ستایشکردنی دەوڵەتی عێراق بۆ سەرکوتکەردنی پەنابەرانی ئێرانییەکانی نیشتەجێ لە کەمپی ئەشڕەف و بێشەرمانە داوای تەسلیمکردنەوەی ئەوانی کرد بە ئێران. گوتیشی کە ئەم دەوڵەتە «هەنگاوێکی زۆری ناوە دژ بە رێکخراوی تیرۆریستیی (موجاهیدینی خەلق)»، بەڵام ئەمە کەمە و «ئەم رێکخراوە دەبێ لە خاکی عێراق دەربکرێت» و ««زۆربەی ئەو کەسانەی لە ناو ئەم تاقمەدان، تاوانبارن و دەبێ تەسلیم بە ئێران بکرێنەوە» و پاشان گوتی: «پێموایە کەمتەرخەمی لەم بوارەدا بۆ عێراق باش نییە». ئەوانەی لە زمانی ئەم رژێمە دەگەن باش دەزانن کە دواڕستەی قسەکانی لاریجانی، هەڕەشەئامێزە و مانای ئەم قسەیە روو لە دەوڵەتی عێراق ئەمەیە کە «گەر داواکارییەکانم جێبەجێ نەکەن، چاوەڕوانی تەقینەوەی زیاتر بن و ...».

بەڵام مەبەستی دووهەمی سەردانەکەی لاریجانی کە هەمووان لەسەری کۆکن، یەکخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە رژێمی ئێرانە لە عیًَراق بۆ بەشداریکردن لە هەڵًبژاردنی چارەنووس‌سازی ئەم وڵاتە کە بڕیارە لە ناوەڕاستی یەکەم مانگی زایینی (2010) بکرێت. ئەم لایەنانە کە لە خزمەتکردن بە رژێمی ئێران یەک لە یەک خراپترن لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، زۆر جار بۆ بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی گەلی عێراق و زاڵبوون بەسەر باڵی بەرانبەردا تێکهەڵچوون کە زۆر لە «شەڕەگورگ»ی نێوان باڵەکانی رژێمی ئێران دەچێت.

گەرچی دەستتێوەردانی رژێمی ئێران لە کاروبار و چارەنووسی گەلی عێراق، شتێکی تازە و نامۆ نییە بۆ خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە، بەڵام ئەم سەردانەی لاریجانی، لە نموونە هەرە زەقەکانی ئەم دەستتێًوەردانانەیە. دەستتێوەردانیان بە رادەیەک بێ تام کردووە کە تەنانەت مۆرەیەکی ناسراوی ئەم رژێمە وەک موەفەق روبەیعی، گوتویەتی «نە قبووڵمانە و نە رازیین بەوەی کاربەدەستێکی ئێرانی بە جۆرێک لە جۆرەکان دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەربدات».

زۆرێک لە لێکۆڵەرانی سیاسی و کارناسانی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم باوەڕەدان کە عەلی خامنەیی، وەلی فەقیهی رژێمی مەلاکان، لە ترسی سەرهەڵدانی بەدیلێکی عێراق لە بەرانبەر دەست و پێوەندەکانی ئێران، عەلی لاریجانی رەوانەی ئەم وڵاتەی کردووە هەتا «لقی ویلایەتی فەقێ لە ناو حکومەتی عێراق و سوپای 9ی بەدر و ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق یەک بخاتەوە”. بۆ ئەوەی بتوانێت بەرەنگاری ئەم بەدیلە عێراقیە بێتەوە.

بێگومان لە هەر دوو تەوەرەدا، چ دەربارەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و بە تایبەتی موجاهیدینی خەلق و چ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەردانەکەی عەلی لاریجانی، دەستتێوەردانێکی ئاشکرایە لە کاروباری ناوخۆی عێراق. کەوایە دەبێ بەو کەسانەی سەردانەکە بە «خزمەتکردن بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق» وەسف دەکەن و نەک «دەستتێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق» بگوترێ کە، لەبەرچی دەتانەوێت رێگە بۆ دیکتاتۆریی خوێنڕێژی کۆماری ئیسلامی خۆش بکەن؟. مەگەر دیکتاتۆریی ئایینی زور مەترسیدارتر نیە لە هەموو جۆرەکانی تری دیکتاتۆری؟. بڕواننە تاوانە کۆن و تازەکانی ئەم رژێمە لە ئێران و عێراق و شەرم بکەن لەمجۆرە لێدوانی نامەسئولانە! خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق لەمجۆرە لێدوانە قێزەونانە بۆ پاککردنەوەی پەنجەی دەستتێوەردەری ئێران لە عیًَراق ماندوو بوون و لەمجۆرە هاودەنگی و هاوپەیمانیکردنە لەگەڵ رژێمی فاشیستی دەسەڵاتدار لە ئێران و و دەست و پێوەندەکانی لە عێراق هەرگیز نابوورێت!

راستە کە خەڵکی عێراق و لەوانە گەلی کورد، لە لایەن حکومەتی بەعسەوە تووشی ناخۆشیەکی زۆر و زەرەر و زیانێکی زۆرتر بوون، بەڵام نابێتە هۆی ئەمە کە لە ژێر کاریگەریی ئەم راستیە، لە مەبەستەکانی رژێمی ئێران غافڵ بین کە لە دژایەتیکردنی کورد هیچ لە بەعس کەمتر نەبووە بە ئێستاشەوە. لە تاکتیکە ناسراوەکانی ئەم رژێمە، قۆستنەوەی هەستی پاکی گەلە بۆ بەرژەوەندییە گڵاوەکانی خۆی. ئەم رژێمە لە خودی عێراقیەکان زیاتر! درووشمی دژ بە بەعس بەرز دەکاتەوە هەتا لە ژێر ئەم پۆششەدا بتوانێت هۆکاران و کرێگرتەکانی خۆی بەسەر چارەنووسی گەلی عێراقدا بسەپێنێت. ئەم رژێمە و هۆکارانی، بەردەوام تۆمەتی بەعسیبوون دەخەنە پاڵ نەیارانی خۆیان لە عێراق زاڵبوونی زێدەتر بەسەر عیًَراقیەکاندا. چاوپێکەوتنی لاریجانی لەگەڵ عەمار حەکیم، مۆرەی ناسراوی رژێمی ئێران و لیستی بە ناو «ئیئتیلافی نیشتمانی عێراق» لە نموونە دیارەکانی ئەم دەستتێوەردان و تاکتیکانەی ئێرانە. لە هزر و ئایدۆلۆژیای دەسەڵاتدارانی تاران و دەست و پێوەندەکانیاندا، وشەی «یاسا» و «نیشتمانی» و «نەتەوەیی» حەرامە و تەنها بۆ لەخشتەبردنی خەڵک بەکاری دێنن و بەس!


رژێمی مەلاکان کە لە ناوخۆی سنوورەکانی ئێران، لە لایەن گەلی ئێرانەوە لە سەروبەندی رووخاندایە، باش درکی بەم راستییە کردووە کە دەسەڵاتی خوێنڕێژی خۆی لە عێراق بەرەو کۆتایی دەچێت و تا درەنگ نەبووە دەبێ کار بۆ هێشتنەوە و بوژاندنەوەی بکات! هەر بۆیە لە سەروبەندی هەڵبژاردنە چارەنووس‌سازەکەی عێراقدا، بەمجۆرە «هار» هاتۆتە مەیدان و هەرەشە لەم و لەو دەکات و گاڵتە بە یاسا نێودەوڵەتیەکان دەکات!
 

 

zanahewrami@gmail.com