١٧\٣\٢٠١١
راپه‌ڕینی خه‌ڵک
و قه‌یرانی دوو ئیداره‌ییه‌کی نوێ!

حه‌مه غه‌فور
هه‌رچه‌ند به شێوه‌ی فه‌رمی ڕووی نه‌داوه، به‌ڵام به کرده‌وه به‌رهه‌م
ساڵح ته‌نها سه‌رۆکی ئیداره‌ی سلێمانیه. بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه که سه‌رۆکی
حکومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێرو دهۆک هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نیه. ته‌نانه‌ت
له سلێمانیش به‌رهه‌م ساڵح هێنده‌ی وه‌کو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی هه‌ڵس‌و
که‌وتی کرد‌و ئه‌کات، هێنده وه‌کو سه‌رۆکی حکومه‌ت ناجوڵێته‌وه! ئه‌و
له ئاماده‌بوونه‌که‌شیدا له هۆڵی پارله‌مان دانی به‌م ڕاستیه‌دا ناو،
ووتی؛ من له نێچیره‌وان به‌رزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی کابینه‌ی پێنج
باشتر بووم، چونکه توانیومه بۆ هه‌ندێ کاری ته‌شریفاتی له هه‌ولێرو
دهۆک ئاماده ببم.
دوای 17 شوبات له‌ژێر فشاری قه‌یران‌و گرفته‌کانی ئه‌مری واقعدا، حکومه‌تی
هه‌رێم شه‌رعیه‌تی چووه ژێر پرسیاره‌وه، نه‌ک ته‌نها له‌لایه‌ن خه‌ڵک‌و
هاوڵاتیانه‌وه، به‌ڵکو پێش له هه‌ر که‌س‌و لایه‌نێک پارتی خۆی شه‌رعیه‌تی
حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵحی برده ژێر پرسیاره‌وه. چونکه دوای کاره‌ساتی
خوێناوی به‌رده‌م لقی 4 چواری پارتی که به‌هۆی ده‌سڕێژی چه‌کدارانی ئه‌و
باره‌گایه‌وه پێشهات، فازڵ میرانی ده‌سبه‌جێ ووتی؛ ئیداره‌ی سلێمانی
نه‌یتوانیوه پارێزگاری باره‌گاکانمان بکات. بۆیه ده‌سه‌ڵاتی حزب‌و
میلیشیای حزبه‌که‌ی له سه‌رووی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه جووڵاند.
ئه‌وه بوو به فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تی پارتی هێزی زێڕڤانی ڕاکێشرایه
سه‌ر شار‌و ناوچه‌ی سلێمانی‌و به‌رهه‌م ساڵح له‌وه ناچێت پرسیشی
پێکرابێت. پاشان له‌ژێر گوشاری ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریدا، یه‌کێتی‌و
پارتی‌و حکومه‌ت که‌وتنه پینه‌و په‌ڕۆی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌و وایان نیشانی
خه‌ڵکی دا گوایا سه‌روه‌ری حکومه‌ت له‌یاد نه‌کراوه! به‌ڵام تازه
کار له کار ترازابوو.
ئینجا پارتی‌و دیاره به ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کێتیش، له که‌لارو چه‌مچه‌ماڵ‌و
سه‌یدساده‌ق‌و شوێنی تریش، دوای دانیشتنی سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حزب،
نفوز‌و سومعه‌و سه‌روه‌ری حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان له‌که‌دار کرد‌و ده‌سه‌ڵاتی
حزب‌و میلیشیای حزبه‌کانیان هێنایه پێشه‌وه بۆ به‌رگری له خۆیان به‌رامبه‌ر
به خۆپیشاندانه‌کان‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری.
هه‌ردوو حزب، هه‌ر یه‌که‌و له ئیداره‌و ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی فیعلی
خۆیدا، له پشت، یان باشتره بڵێین له سه‌رووی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه،
چنگ‌و ددانی میلیشیاو هێزی چه‌کدارو ده‌زگای پاراستن‌و زانیاریان ده‌رکێشایه‌وه‌و
وه‌کو ته‌نیا وه‌ڵام به خۆپیشاندانه‌کان‌و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی ڕه‌سمیه‌تیان
پێدانه‌وه.
پارتی وه‌کو حزبێکی عه‌شیره‌یی خاوه‌ن تاقیکردنه‌وه‌ی زۆر، خێرا گه‌ڕایه‌وه
سه‌ر بنجی کۆنی خۆی‌و هه‌موو ئیدیعاکانی دیموکراسی‌و فره‌یی‌و ئازادی‌و
ته‌نانه‌ت حکومه‌ته‌که‌ی خۆشی خسته لاوه‌و هێزی چه‌کداری حزبه‌که‌ی
گرت به‌ده‌ستیه‌وه بۆ وه‌ڵامی ڕه‌وشه‌که.
له شاری هه‌ولێر ڕۆژی 25شوبات زیاد له بیست که‌س به لێدان‌و سوکایه‌تی
پێکردن د.پشتیوان‌و ژماره‌یه‌کی تریان ڕاپێچی زیندان کرد، که دوور بوو
له ڕه‌وشتی مرۆیی‌و ئه‌مڕۆژیه‌وه. دوای ئه‌و ڕۆژه هه‌ولێریان به
هێزی چه‌کدارو عه‌سکه‌ر داگیر کرد. له‌و ڕۆژه‌وه کۆنترۆڵی سه‌ر شاری
هه‌ولێر لانه‌براوه. نه به‌رهه‌م ساڵح‌و نه حکومه‌ته‌که‌شی بچوکترین
ده‌سه‌ڵات‌و ڕۆڵیان نیه‌و نه‌بووه بۆ لابردنی ئه‌و عه‌سکه‌رتاریه‌ته‌ی
پارتی به‌سه‌ر شاری هه‌ولێره‌وه. ته‌نانه‌ت شاری هه‌ولێر بۆته ته‌لئه‌بیب‌و
خه‌ڵکی شاری سلێمانی ڕێگایان پێ‌نادرێت ىچنه ناو شاره‌که‌وه. بازگه‌کان
به شێوه‌ی به‌عسیه‌کان ته‌نراوه‌و کورد واته‌نی؛ قوش ده‌رناچیت بۆ هه‌ولێر.
یه‌کێتیش هێنده‌ی بۆ کرابێت له سلێمانی‌و شار‌و شارۆچکه‌کانی ده‌ورو به‌ریدا،
هێزی چه‌کدارو میلیشیاکانی بڵاوکرده‌وه بۆ نانه‌وه‌ی ترس‌و تۆقاندنی
خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو. ته‌قه‌یان له خۆپیشاندانه‌کان کرد، ده‌یانیان
بریندار کرد‌و 8 هه‌شت که‌سیان کرده قوربانی. یه‌کێتیش له هه‌ڵه‌بجه‌و
سه‌یدساده‌ق‌و که‌لارو چه‌مچه‌ماڵ‌و ..تد هه‌یبه‌ت‌و شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات‌و
ئیداره‌ی حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان له‌که‌دار کرد‌و حزبه‌که‌یان ده‌سه‌ڵاتی
شاره‌کانی گرته ده‌سته‌وه.
له سلێمانی چه‌ندین چه‌کدار له ناو جه‌رگه‌ی شاردا چوار که‌س له
ڕابه‌رانی مه‌یدانی ئازادیان فڕاندو له‌ژێر گوشاری ناڕه‌زایه‌تی‌و نه‌فره‌تی
گشتیدا ئازادیان کردن. چه‌کداری یه‌کێتی به فه‌رمانی مه‌لا به‌ختیار
هێرشیان برده سه‌ر مه‌یدانی ئازادی‌و خێمه‌کانیان سوتاندو فه‌زای ترس‌و
تۆقاندنیان نایه‌وه. له هه‌ڵه‌بجه ڕێیان نه‌دا خۆپیشاندان سازبکرێت.
بۆیه ئێستا کاتێک ئه‌م دوو حزبه به‌خۆیاندا ئه‌چنه‌وه‌و دیقه‌ت له
ڕه‌وشی سیاسی ئیداره‌و ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتیان ئه‌ده‌ن، ئه‌بینن که
چۆن شڵه‌ژاون‌و چۆن باڵانسی سیاسیان له‌ده‌ست داوه. بۆیه هه‌ردوو
لایان له خودایان ئه‌وێت، که ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی
داواکاری هه‌نووکه‌یی ناردووه بۆ حکومه‌ت. چونکه له کاتێکدا خۆیان
ئه‌م حزبانه حکومه‌تی خۆیان به ڕه‌سمی نازانن‌و بردویانه‌ته ژێر
پرسیاره‌وه، خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو داواکاری پێشکه‌ش ئه‌کات، وه ئه‌وان به‌نیازن
بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان سوودی لێببینن! بۆیه به‌رهه‌م
ساڵحیان ڕاسپارد ده‌سبه‌جێ وه‌ڵامی زاره‌کی بداته‌وه به‌و داواکاریانه.
ئه‌گه‌ر چی وه‌ڵامه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح ملڕاکێشانه بۆ خواستی خه‌ڵکی
ڕاپه‌ڕیو، به‌ڵام قه‌یرانی ئێستا به‌ربڵاوتره‌و ئه‌سته‌مه به‌م وه‌ڵامه‌ی
به‌رهه‌م ساڵح ڕێگاچاره‌یه‌ک سه‌رهه‌ڵدات.
دوای بیست ساڵ ئه‌زموونی پارتی‌و یه‌کێتی، دوای دوو کابینه‌ی به‌ناویش
بێت هاوبه‌شی نێوانیان، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به
یه‌ک گرفتی وه‌کو گه‌نده‌ڵی نه‌ک هه‌ر نه‌بووه، به‌ڵکو تا ئێستاش ئه‌م
حکومه‌ت‌و داموده‌زگایانه‌یان نه‌یتوانیوه یه‌ک دۆسێی گه‌نده‌ڵیش بگه‌یه‌نێته
به‌رده‌م داد‌و دادپه‌روه‌ری. ئه‌وه چی جای ده‌یان گرفتی دیکه‌ی سیاسی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری وولات. بیست ساڵه کێشه‌و گرفتی جۆراو جۆر له‌سه‌ر
یه‌ک که‌ڵه‌که بووه‌و ئه‌م ڕژێم‌و ده‌سه‌لات‌و ئه‌زموونه هیچی له‌ژێری
ده‌رناچێت! خه‌ڵک بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه مێژوویه هاتۆته
مه‌یدان‌و ڕاپه‌ڕینی خۆی به‌رپاکردووه.
سه‌ره‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌که‌و دووباره‌بوونه‌وه‌ی شۆڕشه‌کانی تونس‌و
میسر‌و یه‌مه‌ن‌و لیبیا له کوردستان، کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی گواستۆته‌وه سه‌ر
لێواری هه‌ستیار ترین ئاڵوگۆڕی سیاسی. پارتی‌و یه‌کێتی تاقیکردنه‌وه‌ی
خۆیان کردووه‌و شکستیان هێناوه. ئه‌مه‌ی ئێستا ڕووئه‌دات‌و ئه‌یبینین
هۆکار نیه، به‌ڵکو ئاکامه. ئاکامی بیست ساڵ ته‌جروبه‌ی ئه‌م دوو حزبه‌یه.
ئێستا نۆره‌ی خه‌ڵک‌و ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ریه ئه‌م به‌رپرسیارێتیه
وه‌ڵامداته‌وه.
خه‌ڵک له پێناوی ئازادی‌و خۆشگوزه‌رانی‌و بۆ کۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی‌و
ناعه‌داله‌تی ڕاپه‌ڕیون. ئه‌وه بڕیاری خه‌ڵکی کوردستانه‌و دوای
نائومێدبوونێکی دوور‌و درێژ پێیگه‌یشتوون. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و ئه‌م دوو
حزبه باشتره ڕێگابده‌ن ئیراده‌ی شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کۆتایی
به‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه بهێنێ‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ‌و پڕعه‌داله‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی بنیاتبنێن.
نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بکه‌ن که پارتی‌و یه‌کێتی ئێستا به کرده‌وه
حکومه‌تی هه‌رێمیان به بنبه‌ست گه‌یاندووه‌و، قه‌یرانێکی نوێی دوو
ئیداره‌ییان پێشهێناوه. ئه‌مه‌ش به هیچ جۆرێک له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵکی کوردستانه‌وه قبوڵ ناکرێت لێیان.
15\3\2011
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|