ڕاپرسی له‌مه‌ڕ میدییای بینراوی کوردی (که‌ناڵی ئاسمانی.
% 43 ی بینه‌ران هه‌واڵی هیچ کام له‌که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان بهسهرچاوهنازانێت ، و % 73 ی بینه‌رانی کورد له‌هه‌نده‌ران ، بینه‌ری گۆرانی وکلیپن
ئه‌نجامدانی :کامه‌ران ئیسحاق په‌ری زه‌مه‌نێکی زۆر دوورنییهتهلهڤیزۆنی کوردی له‌ڕووی پانتای بڵاوبوونه‌وه (جوگرافیا و سنوری په‌خش) کردن له‌میدیایه‌کی بچوکی (لۆکا‌ڵی ناوچه‌ی) یه‌وه به‌ره‌و میدیایه‌کی گه‌وره‌ی (گڵۆباڵی) مل بنێت. ئهمڕۆولهپاش هه‌بوونی زیاترلهچهند دانه‌یه‌ک وزۆربوونی پێگه‌ی که‌ناڵی ئاسمانی کوردی له‌مه‌کۆی که‌ناڵه سه‌ته‌لایتیه‌کان جێێ خۆیه‌تی بپرسین ته‌له‌ڤزیۆنی کوردی (که‌ناڵی ئاسمانی) تاچه‌ند توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ست وئاگایی بینه‌ره‌کانیدا په‌یوه‌ندی دروست بکات؟ ئایا به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزۆنه کوردیه‌کان به‌رهه‌می شارهزایانهلهبواری ته‌له‌ڤیزۆندا، یان به‌رهه‌می ئه‌زموونی ڕاگه‌یاندن وخه‌باتی شاخن !... ته‌له‌فیزیۆنه‌کان تاچه‌ند کاری داهێنه‌رانه‌ی تیێدا ده‌کرێت؟ ئهوشوناسه چی یهکهئهمڕۆ که‌ناڵه کوردیه‌کان پێێ ده‌ناسرێته‌وه.؟ له‌سه‌رئاستی میدیای پێشکه‌وتوی بینراو وجیهانبینی که‌ناڵه کوردی یه‌کان خۆیان لهکوێدادهبیننهوه؟ تاچه‌ند ئه‌م ڕایه ڕاسته که‌ده‌ڵێت: کاری تهلهڤیزۆنهکوردییهکان له‌سنوری کێبڕکێیه‌کی ئایدۆلۆژی ته‌سک تێپه‌ڕناکات.... بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌مانه بده‌ینه‌وه،پێویستیمان بهبهدواچوون ولێکۆڵینهوهههیه. ـ توێژینه‌وه‌و ئاخافتنیش لهسهرتهلهڤیزۆن به‌گشتی وپرۆسه‌ی (خوێندنه‌وه‌ی شاشه)به‌تایبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی تێکه‌ڵه‌یه‌که له‌ده‌نگ وڕه‌نگ ونوسین. بێ گه‌ڕانه‌وه بۆبینهر (وه‌رگر) که‌ڕه‌گه‌زی شه‌ریکی پرۆسه‌ی کۆمینکێشنه،کارێکه ناکامڵه، هه‌ربۆیه‌ش لڤین بۆیه‌که‌مین جار له‌پێناو خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕاستگۆتر بۆکار و ڕۆڵ و کاریگه‌ری که‌ناڵه کوردییه‌کان ڕاسته‌وخۆ له‌ڕیگه‌ی ڕاپرسییه‌که‌وه پرسیار له‌خه‌ڵک ده‌کات. ئه‌م ڕاپرسییه‌ی لڤین ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی بینه‌ری کورده له‌ئه‌وروپادا، و دانیشتوانی کورد له‌حه‌وت وڵاتی ئه‌وروپا به‌نمونه وه‌رگیراوه. ئه‌م ڕاپرسییه: · له‌وڵاتانی ئه‌وروپای کورد لێ بووی (سوید، ئه‌ڵمانیا، نه‌رویج، هۆڵه‌ندا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا،دانیمارک ) ئه‌نجامدراوه. · قه‌باره‌ی (سمپڵ ) نمونه ی ورگیراو وکارپێکراو 600 نمونه‌یه · شێوازی دابه‌شکردنی فۆڕمه‌کان هه‌ره‌مه‌کی یه. · کاتی ئه‌نجامدان وجێبه‌جێکردن دیسه‌مبه‌ری 2006 ـ یولی 2007 سه‌باره‌ت به‌به‌شداری هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز :
ژماره‌ی به‌شداربووان : 600 که‌س سه‌باره‌ت به‌به‌شداری ته‌مه‌ن :
سه‌باره‌ت به‌باری خێزانی به‌شداربووان :
· سه‌باره‌ت به‌زیاتر ته‌ماشاکردنی که‌ناڵێک یاخود چهندکهناڵێکی ی دیاریکراو له‌کۆی ئه‌وهه‌شت که‌ناله‌ی کهڕاپرسی یان لهمهڕکراوه: ئه‌نجامه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بوه:
به‌پێی وه‌ڵامی به‌شداربووان: له‌پله‌ی یه‌که‌مدا 313 که‌س ته‌ماشای که‌ناڵی کوردسات ، زاگرۆس 99 که‌س کوردستان تێڤێ 74 که‌س ڕۆژ تێڤێ 55 که‌س. له‌پله‌ی دووه‌مدا زاگرۆس زۆرترین بینه‌ری هه‌یه 156 که‌س پاشان کوردسات 123 که‌س ،کوردستان تێڤێێش 98 که‌س بینه‌ریه‌تی. له‌پله‌ی سێهه‌مدا کوردستان تێڤێ له‌پێشی تهلهڤیزۆنهزۆربینراوهکانه 98 که‌س پاشان زاگرۆس 83 کوردسات 32 که‌س. سه‌رنج :
به‌م پییه‌ش ده‌رده‌که‌وێت کهکهناڵهکوردیهکان له‌ڕووی کلتوریه‌وه گرێدراوی ئایدۆلپژیای حیزبه‌کانن ناسنامه‌ی کارکردنیشیان به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسییه‌وه گرێدراوه و له‌وێشه‌وه ئاڕاسته ده‌کرێت..کارکردنهکهشیان له‌ململانێ وکێبڕکێیهکی ته‌سکی ئایدۆلپژی داخۆی ده‌بینێته‌وه. · سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵ پرسیاری ڕاپرسییه‌که : بۆهه‌واڵ کام له‌م که‌ناڵانه بهسهرچاوی هه‌واڵی خۆتی ئه‌زانێت ،تکایه ناوی دووان، یاخود سیان له‌و که‌ناڵانه له‌خانه به‌تاڵه‌کاندا.بنوسه ، ئه‌گه‌ر هیچیان به‌سه‌رچاوه نازانیت ئهوابهبهتاڵی به‌جێبهێڵه‌و خانه‌ی هیچیان ،ده‌ستنیشان بکه . ئه‌نجام : له‌کۆی 600 که‌س 258 که‌س بۆهه‌واڵ زانین هیچ کام له‌که‌ناڵه‌کان به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ وزانیاری خۆی نازانێت وپشتی پێنابهستێێت ئه‌م ڕیژه‌یه‌ش % 43 ی ده‌نگدانه‌که ده‌کات پاشان به‌چوار که‌ناڵه‌وه ئینجا ده‌توانن ڕێژه‌ی % 57 پێک‌بێنن که‌ناڵه‌کانیش ئه‌مانه‌ن (کوردسات، کوردستان تێ‌ڤی، زاگرۆس، ڕۆژ )
· سه‌باره‌ت به جۆری بینه‌ری به‌رنامه‌کان: پرسیار: کام له‌جۆری ئه‌م به‌رنامانه خۆت بهبینهری داده‌نێت ،واتا به‌رنامه‌یه‌ک که‌خۆتی بۆئامادابکهیت ،تکایه وه‌ڵامه‌که‌ت پلهداربکه، بۆ نموونه ئهگهرتۆلهبینهری به‌رنامه‌ی وه‌رزشیت که‌واته وه‌رزش ده‌بێته به‌رنامه‌ی یه‌که‌مین، کهئارهزومهندیت هه‌یه بۆ بینینی ........ هتد ئه‌نجام : به‌پێێ پله‌دارکردنی یه‌که‌م ودووه‌م وسێیه‌م ..هتد له‌کۆی 600 فۆڕم وه‌ڵامه‌کان به‌م شێوه‌یه بوو:
گۆرانی وکلیپ به‌پله‌ی یه‌که‌م به‌رنامه‌ی سیاسی به‌پله‌ی دووه‌م به‌رنامه‌ی هونه‌ری به‌پله‌ی سێهه‌م به‌م پێیه‌ش ده‌رده‌که‌وێت که‌بینه‌ری به‌رنامه‌کان له‌ئه‌وروپا به‌پله‌ی یه‌که‌م (بینه‌ری گۆرانی وکلیپه ) ،ئه‌وه‌ی که‌جێگه‌ی سه‌رنج وتێرامانه ئه‌وه‌یه که به‌رنامه‌ی منداڵان لهدواپلهدا خۆی ده‌بینێت واته له‌پله‌ی هه‌شته‌م وکه‌مترین ڕیژه‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ردراوه،ئه‌م ڕیژهکهمهش ده‌مانخاته به‌رده‌م پرسیاری ئه‌وه‌ی داخۆ چیبێت هۆی ئه‌وه‌ی که‌بینه‌ری به‌رنامه‌ی منداڵان به‌وشێوه‌یه که‌م بێت له‌کاتێکدا ڕێژه‌ی به‌شداریکردنی خێزان له‌م ڕاپرسیهماندا % 68 ه (409 ) خێزان له‌کۆی 600 فۆڕم ، داخۆ به‌رنامه‌ی منداڵانی کهنالهئاسمانیهکان له‌ئاست تێرکردنی ئاره‌زووه منداڵیهکانمان نین یاخود خێزانی کوردی کهمترخهمه ،له‌ڕاهێنانی منداڵانیان بۆته‌ماشاکردنی به‌رنامه‌ی منداڵان .؟ خۆ ئه‌گه‌ر بێت و که‌ناڵه کوردیه‌کان که‌مته‌رخه‌م وخه‌م ساردبن بۆ منداڵان ئه‌وا ڕاسته‌گه‌ربڵێن (منداڵی کورد به‌هۆی ته‌له‌ڤیزۆنه‌وه گه‌وره‌ترین زیانی پێ گهیشتوهوه له‌ئاینده‌شدا زۆرتین باج ده‌دات) سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی وه‌رزشی کهلهپلهی بهرلهکۆتای خۆی ده‌بینێت وته‌نها107 که‌س خۆی بهبینهری ئه‌زانێت ،ده‌مانخاته به‌رده‌م گومان له‌وه‌ی که‌ئێمه کۆمه‌ڵگاییه‌کی وه‌رزشکار بین (وه‌رزشکار به‌مانی ئه‌وه‌ی وه‌رزش خولیاوپیشهمان بێت) ده‌نا گه‌ر ئێمه هێنده‌ی که‌یفمان به‌گۆرانی وکلیپ دێت ده‌بوو لانی که‌م له‌پله‌ی سێهه‌مدا وه‌رزش خۆی ببنێته‌وه، هه‌ندێک لهتۆێژهرهکانی کۆمه‌ڵناسی چه‌رخی نوێی ئه‌وروپا پێیان وایه (هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک وه‌رزشکار و،هونه‌رمه‌ندی نه‌بێت کۆمه‌ڵگایه‌کی نا ته‌ندروسته) به‌ڵام خۆ ئێمه وهرزشکارمان هه‌یه ئهوهتالهجامی یانه‌کانی ئێراق یانه‌ی هه‌ولێر یه‌که‌م ده‌بێت و لهههڵبژاردهکاندا کورد دهبینرێتولهبهریتانیاش خولی تۆپی پێی یانهکوردی یه‌کان ڕێکده‌خرێت ... ئه‌ی که‌واته چی واده‌کات له‌پاڵ ئه‌مانه‌و لهههبووی ڕێژه‌ی بینه‌ری نێوه‌ندی ته‌مه‌نی (30 ـ 39 ) به‌ڕیژه‌ی % 39 که‌زۆرترین ڕێژه پێکدێنیت ، و ته‌مه‌نی بینه‌ری وه‌رزشی یه. که‌ناڵه‌کان بینه‌ری وه‌رزش یان نه‌بێت ! سه‌باره‌ت به‌کات :
ئه‌نجام:
به‌م پێیه‌ش بینه‌ری که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان له‌پله‌ی یه‌که‌مدا خۆی له ( شه‌واندا ) ده‌بینێته‌وه ئێوارانیش به‌پله‌ی دووه‌م که‌مترین ڕێژه‌ش نیوه‌ڕوانه له‌کۆی 600 به‌شداربوو ته‌نها24 که‌س بهنیوهڕوان ئاره‌زوویان کاتی بینینی تهلهڤیزۆنیان هه‌یه.ئه‌گه‌رئه‌م کاتهکاتی بینه‌ربێت له‌هه‌نده‌ران . که‌ناڵه‌کان جگه له‌گۆرانی وکلیپ چیان له‌هه‌گبه‌دایه پێشکه‌شی بینه‌ری بکه‌ن . * B پرسیار : چه‌ند کاتژمێر بۆ ته‌ماشاکردنی که‌ناڵه کوردیه‌کان ته‌رخان ده‌که‌یت ؟ ئه‌نجام:
ئهگهربینهری کوردی له‌ئه‌وروپا ته‌نها (2 کاتژمێر) له‌کۆی 24 کاتژمێری په‌خش بۆته‌ماشاکردنی به‌رنامه‌کانی که‌ناڵه کوردیه‌کان بێت، وه بینینی گۆرانی وکلیپ له‌جۆری یه‌که‌می به‌رنامه ئارهزوومهندیهکانی بێت،وه بۆهه‌واڵ پشت به‌هیچ کام له‌که‌ناڵه‌کان نه‌به‌ستێت .ئایا ده‌کرێت بڵێن ڕه‌وه‌ندی کوردی،له‌هه‌نده‌ران ته‌نها شت که‌ئه‌وی به‌کوردستان به‌ستبێته‌وه، گۆرانی وکلیپه،؟ داخۆئهگهر گۆرانی وکلیپ له‌په‌خشی به‌رنامه‌کانی ئه‌م که‌ناڵانه لابرێت ئه‌توانین بڵێن له‌ئه‌وروپا که‌س نامێنێت بینه‌ری ئه‌م که‌ناڵانه بێت.؟خۆئهگهربڵێن بینه‌ری کوردی له‌ئه‌وروپا بینهریکه هه‌ست به‌لێپرسینه‌وه‌ی نیشتیمانی ناکات، وزیاتر به‌دوای که‌یف وسه‌ما ده‌گه‌ڕێت وجدیهت نازانێت چی یه ! خۆ به‌رنامه‌کانی کات به‌سه‌ربردن (تهسلییه) له‌م ڕاپرسیهماندا له‌خانه‌ی شه‌شه‌مدا خۆی ده‌بینێته‌وه .... له‌کۆی 600 که‌س ته‌نها140 که‌س به‌پله‌ی یه‌که‌م بینه‌ری به‌رنامه‌ی کات به‌سه‌ربردنه. * له‌سه‌رئاستی ڕه‌خنه لهکهناڵهئاسمانیهکان : ڕه‌خنه یان سه‌رنجت هه‌یه له‌سه‌رجه‌می ئه‌م که‌ناڵانه،یاخود له‌که‌ناڵێکی دیاری کراو؟ ئهگهرههته به‌کورتی ڕه‌خنه‌که‌ت چییه؟
له‌پاش وورد بوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌کی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕه‌خنه و سه‌رنج و تێبینیانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌دائی که‌ناڵه کوردیه‌کان نوسراوه، هه‌ست به‌جۆرێک تونیه‌تی ده‌که‌یت ،ئه‌توانم بڵێم بینه‌ری کوردی گه‌یشتۆته ئاستێک که‌ناکرێت بهبینهرێکی ئاسایی یان گێل ته‌ماشای بکه‌یت ،سته‌میشه به‌ئاسانی چه‌واشه‌ی بکه‌یت وبه‌رنامه‌ی کاڵ وکرچی بۆ په‌خش بکه‌یت وبێ ده‌نگ بێت.له‌خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نوسین و تێبینی یه‌کاندا ئه‌وحاڵه‌ته به‌دی ده‌که‌ین که هێنده‌ی خۆیان له‌خواست وداواکاری ئه‌بینیه‌وه هێندهخۆیان له‌فۆڕمی ڕه‌خنه نابیننه‌وه. بۆیه له‌ڕوانگه‌ی ڕێزگرتن له خواست وداواکاری بینه‌ر به‌پێویستم زانی هه‌ندێکی بێ ده‌ستکاری بڵاوبکه‌ینه‌وه ،له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوکردنی حاڵه‌تی دووباره‌بوونه‌وه که‌ده‌شێت هه‌ریه‌ک له‌م خاڵانهخواست وداواکاری چه‌ند که‌سێک بێت له‌یه‌ک کاتدا له‌دوو یاخود سێ وڵاتی جیاوازی ئهوروپاکه هیچیان ئاگای له‌وه‌ی تر نی یه به‌ڵام هه‌ردووکیان بینه‌ری که‌ناڵی ته‌له‌ڤیزۆنی کوردین ،و سه‌رئه‌نجام هه‌مان سه‌رنجیان هه‌یه ره‌خنه وخواست وسهرنجهکان :
ئه‌وه‌ی که‌پیویسته بوترێت : ـ ژماره‌ی فۆڕمه‌کان ههروڵاتهو 120 فۆڕمی به‌ده‌ستی تیادابهشکراوه ،له‌و120 فۆڕمه کاربه100 ـ 80 فۆرمکراوه 20 فۆرم که‌متر یان زیاتر بهتهلهف وته‌واو نه‌بوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه. ـ خه‌رجی گشتی ئه‌م پرۆژه‌یه 58 دۆلار بووه ئه‌م خه‌رجی یه ئهوسهرفکردنهش ده‌گرێته‌وه کهلهناردنی فۆڕمه‌کان به پۆست کراوه. ـ سوپاس بۆ (ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کان، ئه‌نیستوتی کوردلهپاریس، رادیۆی هاوپشتی له‌سوید )و سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی کهخۆبهخشانهو بێ به‌رامبه‌ر کاری فۆڕم دابه‌شکردن و وه‌رگرتنه‌وه و ناردنه‌وه‌یان خسته ئه‌ستۆی خۆ. ـ که‌ناڵی نه‌ورۆز 1 وکه‌ناڵی نه‌ورۆز 2 وکه‌ناڵی گه‌لی کوردستان نه‌توانرا بخرێنه ئه‌م ڕاپرسی یه‌وه. له‌به‌رئه‌م هۆیانه: که‌ناڵی نه‌ورۆز1 . که به‌فه‌رمی که‌ناڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی ی کوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت و له‌هه‌ولێر به‌رنامه‌کانی په‌خش ده‌کات.له‌کاتی ئه‌نجامدانی ڕاپرسیه‌که له‌قۆناغی تێستدا بووه. که‌ناڵی نه‌رۆز2 ش پرۆژه‌یه‌کی پاژاکه (پارتی ژیانه‌وه‌ی کوردستان ) باڵی په‌که‌که ( ئێران ) لهدامهزراندندایه،ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌کرێت به‌پرۆژه‌ی به‌دیلی که‌ناڵی رۆژ تێڤێ بناسرێت ،له‌کاتی هه‌بوونی ههرهشهلهسهرداخستنی ڕۆژتێڤێ نهورۆزجێگهی ده‌گرێته‌وه.سه‌باره‌ت به‌که‌ناڵی گه‌لی کوردستان ماوه‌ی 14 مانگه تێسته test وسهربهمهکتهبی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه له‌سلێمانی به‌رنامه‌کانی په‌خش ده‌کات وبڕیاره که‌ناڵێکی خه‌به‌ری بێت هاوشێوه‌ی الجزیره. .......................................................... لڤین ژماره 55 ده‌رچوی ڕۆژی 15 ی ئابی 2007
|