٢٠\٨\٢٠١٧
راپرسیی مافی
حاشاهەڵنەگری خەڵکی کوردستانە و نابی سەودای پێوەبکرێ!
شاندێکی کۆمیتەی باڵای گشتپرسییی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان
سەردانی حکومەت و دەسەڵاتدارانی عێراقیان کردوە بۆ گفتوگۆ لەسەر
گشتپرسییێک کە بڕیارە لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧دا بکرێ . بەڵام ئەمڕۆ لە
دووتوێی ئەو هەواڵانەی دەربارەی سەردان و گفتوگۆکانی ئەم شاندە لەگەل
لایەنە عێراقیەکان بڵاوکراوەتەوە، باسی ئەوە درزی کردوە کە "لە
بەرامبەر داوای لایەنە عێراقیەکان بۆ دواخستنی کاتی راپرسیی، ئەم شاندە
رایگەیاندووە کە بەبێ ئەوەی حکومەتی ناوەند پابەندی هەموو داخوازیەکانی
هەرێم بێت بە زەمانەتی نیودەولەتیەوە، دواخستنی راپرسیی جێگای باس
نابێت. مانای ئەم رستانە ئەوەی لێ هەڵدەهێنجرێ کە، ئەگەر حکومەتی
ناوەندی پابەندی داواکانی ئەوان بێت و زەمانەتی نێودەلەتیش بۆ ئەمە
بدرێت، ئەوان ئامادەن باسی دواخستنی راپرسیی بدەنە بەرباس.
داواکارییە سەرەکییەکانی لە بەغدا خراوەتەڕوو ئەمانەن: جێبەجێکردنی
ماددەی ١٤٠، گەڕانەوەی بودجە و مووچە، گەڕانەوەی پشکی کورد لە حکومەتی
ناوەندی، بەرزکردنەوەی رێژەی کورد لە سوپای عێراق و چەندین داخوازی
دیکە.".
ئەمانە مەرجی مانەوە لە عێراقدا و چاکسازی فیدرالی عێراقە ،وە
پێچەوانەی خواستی سەربەخۆیی خەڵکی کوردستانە کە بڕیارە رفراندومی بۆ
بکرێ.
هەربۆیە ئێمە ڕایدەگەیەنین ئەگەر ئەم شاندە بەم شێوەیە خواستی گشتپرسیی
بەستبێتەوە بە مەرجی جێبەجێکردنی ئەم داواکاریە پوچانە لە چوارچێوەی
فیدرالیزمی کۆنەپەرستانە و شکستخواردوو، ئەوە هیج مانایەکی نیە جگە لە
سات و سەودایەک بە ماف و خواستی رەواو حاشاهەنەگری خەلکی کورستان و
لەلایەن ئیمەوە بە توندی مایەی سەرکۆنەکردنە.
بۆ هیچ لایەن و کۆمیتە و حیزب و لایەنیک نیە کە سەودا بە راپرسیی و
مافی جیابونەوەی خەلکی کوردستان بکات یان بیکات بە قوربانی ئامانجە
سیاسیەکانی خۆی. بیگومان لە چوارچیوەی بەرنامە و مسۆگەرکردنی
پرەنسیپەکانی راپرسیییکی واقعی و دوور لە هەرجۆرە زەخت و فشارێک کە
بەرجەستەکەری بڕیاری خەلکی کوردستان بێت، هەروەها بە مەبەستی مسۆگەر
بوونی چاودێری کردن و شەرعەیتپیدانی لەلایەن ناوەندە نیودەلەتیەکانەوە،
بە کورتی لە چواچێوەی پلانی سەرخستنی راپرسیی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ،
دەکرێت باسی دواخستنی راپرسیی جیگای باس بیت. بەلام هەرجۆرە دەسکاریەکی
بەرنامە و ئامانجی راپرسیی بۆ سات و سەودا لەسەر مەسائیلی دیکە و
ئامانجە فیدرالیەکانی حیزبە دەسەلاتدارەکان، جیگای نەفرەت و
سەرکۆنەکردنە و پیویستە بکەویتە بەردەم نارەزایەتی خەلکی کوردستان و
هەموو ئەو لایەنانەی کە راپرسیی و جیابونەوە بە مافی رەوای خەلکی
کوردستان دەزانن.
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان
١٧\٨\٢٠١٧
|