١٤\١٠\٢٠١٣
راپۆرتە هەواڵێک
لەسەر دۆسیەی رۆژنامەنووس نیاز عەزیز.
لە
دریژەی هەول و کۆششەکانی گرووپی ١٧ی شوبات بەهاریکاریی چەندین رێکخراوی
داکۆکیی لە مافی مرۆڤ و کەسایەتیەکاندا توانراوە لە ماوەی کەمتر لە ٤٠
رۆژدا ئەو کار و چالاکییانە بۆ بەجیهانییکردنی کەیسی نیاز عەزیز بکرێ و
ئیمە لە سەرچاوەی یەکەم و بەدواچوون و پەیوەندییکردن بە ئەندامانی
ئێمەوە زانیارییەکانمان وەرگرتوە و بۆ خەلکی کوردستان و میدیاکانی
بلاودەکەینەوە.
١- پەرلەمانی سوێد دوای ئەو بەیانامەی ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال،
نیگەرانی لای پەرلەمانتارانی سوێد لەسەر ئەو رەفتارەی دەزگا ئەمنیەکانی
هەولێر بەرزبۆوە. بۆیە ژمارەی ئەو پەرلەمانتارە سوێدییانەی کە داوای
ئازادکردن یان دادگایەکی بە پەلە و دادپەروەرانەی بۆ دەکەن گەیشتۆتە ١٣
پەرلەمانتار، کە لە ناویاندا ٤ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان و ٤
پارتی سەرەکیی پەرلەمان کە سێیانیان لە دەسەلاتی سیاسی دانە.
٢- دیدار لەگەل وەزارەتی دەرەوەی سوێد و پارتی فەرمانرەوا شاندێکی
گرووپی ١٧ی شوبات لەگەل وەزارەتی دەرەوەی سوێد و پارتی یەکەمی
فەرمانرەوای سوێد دیداریان ئەنجام داوە خالێکی سەرەکی گفوتگۆکان دۆسیەی
نیاز عەزیز بوە ئەمە جگە لەوەی دەیان پەرلەمانتار و بەرپرسی سیاسەتی
دەرەوە و دۆسیەی کورد لەو پێشیلکارییە مەترسییەی دەزگا ئەمنیەکانی
پارتی ئاگادار کراونەتەوە.
٣- رەتکردنەوەی زانیارییەکانی ئامنستی لە
لایەن نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لەدەرەوە دوای دەرچونی نامەکەی ئامنستی
ئەنتەرنا سیۆنال، نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لە ئەورپا وەلامی ئامنستیان
داوەتەوە کە ئەو زانیارییانەی لە بەیانامەکە دەرچووە نادروستە و نیاز
ریچکەی یاسایی خۆی وەرگرتوە لە دادگاکان و دۆسیەکەی لە دادگایە!؟
٤- رێکخراوە جیهانیەکان فشار دەخنەسەر
سەفارەتەکانی عیراق لەدەرەوە لەژێر فشار و رەخنەی ریکخراوە جیهانیەکان
سەفارەتەکانی عێراق لە ٢ ولاتی ئەورپا ، دۆسیەی نیاز عەزیزیان
بەرزکردۆتەوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی عیراق و مەسعود بارزانی زانیاریان پێ
بدەن تاوەلامیان بدەنەوە.
٥- دۆسیەکە دەگاتە پەرلەمانی ئەورپا رێکخراوی کوردستان فۆرم لەگەل
ستروان ستیڤنسۆن ئەندام پەرلەمانی ئەوروپاو سەرۆکی نێردەی
پەیوەندییەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ عێراق دیداریان
سازکردوە دۆسیەی نیاز عەزیز یەکێ لەو دۆسیانە بووە ئاراستەی پەرلەمانی
ئەورپا کراوە کە بەدواجونی لەسەر بکەن.
٦- رێکخراوێکی ئەمەریکیی سەردانی نیاز لەزیندان دا دەکا. رێکخراوی
هاملتنی ئەمەریکیی لەزیندان سەردانی نیاز عەزیزیان کردوە زانیاری
مامەلەی ئاسایش و دەزگا ئەمنیەکانی لێ وەرگرتوە دواتر پەیمانیان پێ
داوە کە بەدواچون و دیدار لەگەل بارزانی بکەن لەسەر ئەو دۆسیەیە.
٧- ئاسایش رێگریی لە بوونی پارێزەر دەکا بۆی، (سەنتەرى پەرەپێدانى
دیموکراسی و مافی مروڤ) چەندین جار هەولیان داوە کە لە ئاسایش و دەزگا
پەیوەستدارەکان رەزامەندی وەربگرن بۆ وەرگرتنی دۆسیەی رۆژنامەنووس نیاز
عەزیز تا ببنە پاریزەری دۆسیەکە دەزگای ئاسایشی هەولیر تائیستاش
رەزامەندیی دەرنەبریوە و هەرجارەی بەبیانویەک رێگریان لی دەکەن.
٨- لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان بوار نادرێ نیاز عەزیز
ببینن.
بەپێی زانیارییەکانی ئێمە لەگەڵ (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی
مرۆڤ) سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی ئەیلوول
هەولی داوە دیدار لەگەل نیاز عەزیز بکا ئاسایش بواری پێ نەداون لە
ماوەی داهاتوو زانیاری پتر بلاودەکەینەوە... چاوەروان بن.
لە کۆتاییشدا داواکارین دەزگا ئەمنی و حکومییەکان لەمە زیاتر رێگا
نەگرن لە رێچکەی یاسایییی و دادگایی بوون لە نیاز عەزیز ، و بۆ خەلکی
کوردستان و رێکخراوە جیهانییەکان بە فەرمیی رابگەیەنن چ هۆکارێک بۆتە
ئەوەی ٢١ مانگە سەرباری فڕاندن و ئەشکەنجە و نەدرانە دادگا، دۆسیەکەی
نەدراوەتە دادگا.
گرووپی ١٧ی شوبات لە
ستۆکهۆلم
١٣\١٠\٢٠١٣
|