ڕاپۆرته‌که‌ی ستیڤان دیمستۆرا، کۆتایی ماده‌ی 140.
حه‌مه‌غه‌فور
وا بۆ پێنج ساڵ ئه‌چی به‌دوای نه‌مانی ڕژێمی به‌عس‌دا ناسیونالیزمی کورد که‌رکوکی کردۆته وه‌ره‌قه‌یه‌کی یاری به ده‌ستییه‌وه بۆ ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ هێزه شیعه‌و سووننه‌کانی عێراقدا. ئه‌وسا ئه‌مریکا به‌هۆی ناسکی‌و حه‌ساسی دۆخه‌که‌وه ڕێگایکرده‌وه که ئه‌م مه‌رامه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا بۆ قۆناغی په‌ڕینه‌وه له‌ناو ماده‌ی 58و دواتریش 140ی ده‌ستووردا جێی بۆ بکرێته‌وه. به‌ڵام قۆناغی په‌ڕینه‌وه درێژه‌ی کێشا نه‌ک وه‌کو خواستێک، به‌ڵکو سه‌ره‌تا وه‌کو یه‌کێک له نیشانه‌کانی له گرێژه‌نه‌چوونی بارودۆخی سیاسی‌و ئه‌منی ووڵات، به‌دواشیدا شکستی ستراتیژی سیاسی-سه‌ربازی ئه‌مریکامان بینی چۆن باڵانسی هێزه‌کانی ڕاته‌کاندو ڕاپۆرته‌که‌ی به‌یکه‌ر-هاملتۆن به‌ته‌واوی ڕه‌سمییه‌تی پاشه‌کشه‌و بنبه‌ستی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند. ئه‌و پرۆسه خه‌یاڵییه‌ش که یه‌کێتی‌و پارتی بۆ جێبه‌جێبوونی ماده‌ی 140 کردبوویانه ته‌لیسمێک به ده‌ستیانه‌وه له پێناوی فریودانی خه‌ڵکی کوردستانداو ده‌یانووت گوایا هه‌تا کۆتایی ساڵی 2007 ده‌بێ جێبه‌جێبکرێت، حه‌قیقه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرابوو به‌وه‌ی (UN) کرایه خاوه‌نی کایه‌که‌و ته‌نفیزکردنه‌که‌شی که‌وته گره‌وی قۆناغ به قۆناغه‌وه. ئه‌گه‌ر قۆناغی په‌ڕینه‌وه دوای پێنج ساڵ تازه به تازه لایه‌نێکی ده‌ره‌کی ده‌بێته خاوه‌نی، ده‌بێ ئاخۆ سێ قۆناغه‌که‌ی دیکه‌ی ناو ڕاپۆرته‌که‌ی دیمستۆرا بۆ که‌ی دابنرێت! به‌مپێیه سه‌ره‌نجام پرۆسه‌که‌ی یه‌کێتی‌و پارتی له دووتوێی ڕاپۆرته شیکارییه‌که‌ی ستیڤان دیمستۆراوه سه‌ریده‌رهێنا! ئێستا هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ناسیونالیزمی کورد سه‌ریانکردووه به یه‌کداو ده‌میان بۆته ته‌ڵه‌ی ته‌قیو و نازانن چۆن پینه‌وپه‌ڕۆی مه‌وقفیان بکه‌ن‌و به کام شێواز وه‌ڵامی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی‌و دانیشتووانی شاری که‌رکوک به تایبه‌تی بده‌نه‌وه!
با ئه‌وه له‌ولاوه بووه‌ستێ که ماده‌ی 140 هه‌رگیزاو هه‌رگیز جێبه‌جێنابێت. چونکه؛ یه‌که‌م، له عێراقدا هه‌تا ئێستاش مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌نددا یه‌کاڵانه‌بۆته‌وه‌و شه‌ڕو ململانێی تائیفی سه‌رله‌به‌ری بنه‌ماکانی ژیانی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی خستۆته‌ژێر سایه‌ی خۆیه‌وه‌و ووڵات له‌ناو ته‌نووره‌ی دراما‌و تراژیدیا‌و کاره‌ساتی هه‌موو ڕۆژه‌دا ڕۆچووه، دووهه‌م، تاکاتێکیش خاڵی یه‌که‌م به‌لایه‌کدا نه‌که‌وێت، مه‌سه‌له‌کانی تری وه‌کو که‌رکوک‌و ناوچه نیزاعییه‌کانی نێوان لایه‌نه قه‌ومی‌و تائیفییه‌کان‌و چه‌ندین گرێی دیکه بێجگه له به‌کاربردنیان وه‌کو کارتی گوشار له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نی موخالیفدا، باسکردن له چاره‌سه‌ر بۆیان له خۆ خه‌ڵه‌تاندن زیاتر نییه، سێهه‌م، ماده‌ی 140 داڕشتنێکی ده‌ستوورییه‌و بێنه‌وبه‌رده له‌سه‌ری ئه‌بێته خوێنی سیاوه‌حش‌و ئه‌وسه‌ری ئه‌بێته سه‌راب، ئیمکانی نابێت بچێته قاڵبی پراتیکه‌وه! به‌ڵام پێداگرتنی زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌حزابی کوردییه‌وه بۆ زیندووکردنه‌وه‌و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 یه‌ک ئامانجی سیاسی له هه‌گبه‌دایه، ئه‌ویش ئاڵۆزکردنی کێشه‌و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکه تاڕاده‌ی قه‌زییه‌ی فه‌له‌ستین‌و که‌رتی غه‌زه‌ی ئێستا هه‌تا بکرێته زه‌خیره‌و که‌ره‌سه‌ی خاوی کێبه‌رکێیه‌کی قه‌ومیی نه‌بڕاوه! به‌ڕای من ماده‌ی 140 فتیله‌ی هه‌ڵایسانی جه‌نگێکی قه‌ومی کراوه‌یه له که‌رکوکداو پێویسته له‌کاربخرێت.
به‌ڵام با وا دانێین ئێستا سه‌رتاسه‌ری عێراق وه‌کو ماستی مه‌ییو وایه‌و کات کاتی ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک چاره‌سه‌ربکرێت! ئایا ماده‌ی 140 به‌هه‌ق وه‌ڵام یاخود ڕێگاچاره‌ی دڵخوازی شاری که‌رکوک‌و ده‌وروبه‌ریه‌تی به تایبه‌ت دانیشتووان‌و پێکهاته‌کانی دانیشتووی ئه‌و شاره؟ وه‌کو ڕۆژ ئاشکرایه ماده‌ی 140 مه‌رام‌و نیازه‌کانی ناسیونالیزمی کوردی له‌خۆگرتووه‌و ئه‌ویش به‌مانای ئیداره‌ی سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی ئه‌م شاره‌و ئه‌م ناوچه‌یه بکه‌وێته ژێرده‌ستی یه‌کێتی‌و پارتییه‌وه. دیاره ئه‌م دوو هێزه ناسیونال-عه‌شیره‌ییه‌ی کوردستان به‌بیانووی ئاساییکردنه‌وه‌ی دیمۆگرافیای سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی که‌رکوکه‌وه مه‌یل‌و نه‌زعه‌و ده‌مارگیریی میللی ئه‌که‌نه بنه‌مای سیاسه‌ت‌و پراتیکیان. به‌م شێوه‌یه پله‌به‌ندی قه‌ومی‌و به‌رتریی میللی‌و ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌په‌رستانه له‌م شاره‌دا له‌نێوان نه‌ته‌وه جیاوازه‌کاندا ئۆتۆماتیکی دێته‌ئاراوه‌و له سیاسه‌تی ئه‌م حیزبه نه‌ته‌وه په‌رستانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ‌و ئه‌بێته ته‌وق‌و ئه‌چێته گه‌ردنی خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌وه. ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رگ‌و ناسنامه‌ی قه‌ومی ببڕێ به‌باڵای له‌نده‌ن‌و نیۆیۆرک‌و ئه‌مستردامیشدا، ژیان تیایاندا ئه‌بێته کابوسێکی موحه‌قه‌ق‌و ڕۆژگار ئه‌بێته دۆزه‌خ تیایاندا.
ماده‌ی 140 ڕێگاچاره‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تییه بۆ کێشه‌ی شاری که‌رکوک، کێشه‌یه‌ک که به‌شێکی نه‌زیاد نه که‌متری له ده‌ورو نه‌خشی ڕژێمی به‌عسی له خولقاندنیدا به‌ر ناسیونالیزمی کورد ئه‌که‌وێ. هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌ناکرێ! ڕژێمی به‌عسیش له هه‌مان گۆشه‌ی قه‌ومپه‌رستییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندبوو به‌سه‌ر کوردستان‌و که‌رکوکیشدا. پله‌دوویی تایین کردبوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان‌و هه‌ویه‌ی عه‌ره‌بی بڕیبوو به‌باڵای شاری که‌رکوکدا، ئاکامه‌که‌ی ته‌رحیل‌و ته‌عریب‌و جینۆساید بوو. ئه‌گه‌ر واش فه‌رزکه‌ین ماده‌ی 140 جێبه‌جێئه‌بێ، به‌ڵام چاره‌نووسی له حه‌مامه خوێنه‌کانی شاری گرۆزنی‌و سه‌راییڤۆی یۆغۆسلاڤیای پێشوو وه به‌غدای ئه‌مڕۆ باشتر نابێت به‌هۆی هه‌ڵایسان‌و سه‌رهه‌ڵدانی ڕق‌و کینه‌ی قه‌ومپه‌رستانه‌وه تیایدا. که‌س هه‌یه ئه‌مه ناوبنێت ڕێگاچاره؟!
جگه‌له‌وه‌ش، ده‌سبه‌سراگرتنی نه‌وتی یه‌ده‌کی ژێرزه‌وی ناوچه‌کانی که‌رکوک‌و ده‌وروبه‌ری پاڵنه‌ری هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه له کێشه‌و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکدا بۆ هه‌موو لایه‌نه قه‌ومییه جیاوازه‌کان. ده‌نا مێژووی پێکه‌وه‌ژیان‌و هاوشارییبوونی ئه‌م شار‌و ناوچه‌یه به‌باشی نیشانیداوه که نه‌ته‌وه‌و پێکهاته جیاوازه‌کانی ده‌یان ساڵه له‌هاوشانی یه‌کتریدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن‌و ده‌سله‌ناوده‌ست سه‌رقاڵی بنیاتنان‌و به‌ره‌وپێشبردنی شارستانییه‌تن.
مێژووی شاری که‌رکوک سه‌لماندوویه‌تی که هه‌میشه برایه‌تی‌و پێکه‌وه‌ژیانی مه‌ده‌نیانه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌و باوه‌شی گرتۆته‌وه ناسنامه‌یه‌کی ئینسانیی پێ‌بدرێت. ده‌بێ ئه‌و شاره بۆ دانیشتووانه‌که‌ی بێت‌و هاووڵاتیانی ئه‌و شاره ته‌نها خۆیان بتوانن له‌سه‌ر چاره‌نووسی شاره‌که‌یان بڕیاری کۆتایی بده‌ن. به‌ڵام به‌ر له هه‌ر شتێک پێویسته ئارامی‌و ئاسایش‌و ژیانی مه‌ده‌نی‌و ڕۆحییه‌ی پێکه‌وه ژیان‌و یه‌کترقبوڵکردنی لێ حه‌رام نه‌کرێ! ده‌بێ ڕێزدابنرێ بۆ خواست‌و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆو ئازادانه‌ی دانیشتوانی. لێدانی نه‌عره‌ته‌ی قه‌ومپه‌رستی له‌شاری که‌رکوک تارمایی پاکسازی قه‌ومی‌و نوێبوونه‌وه‌ی سکهه‌ڵدڕینه‌کانی یۆغۆسلاڤیامان وه‌بیردێنێته‌وه. ئیمکانی ئه‌وه به‌ته‌واوی له‌به‌ر ده‌ستدایه که کێشه‌ی شاری که‌رکوک به ئاقارێکی شارستانی‌و سه‌رده‌میانه‌دا بچێته‌به‌ره‌وه! ئه‌گه‌ر فتیله‌ی جه‌نگی قه‌ومی ده‌ربکێشرێت!
12/6/08
|