راپۆرتێک له‌سه‌ر
کۆنفرانسی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه - چاک و چه‌ند سه‌رنجێک!
جیهاد موحه‌مه‌د
حه‌مه‌که‌ریم
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه، که‌ماوه‌ی حه‌وه‌ت ساڵه دروستبووه، من وه‌ک ئه‌ندامێکی
ئه‌م ڕێکخراوه له یه‌که‌م کۆنگره‌ی زیندوی شاری کۆڵنی وڵاتی ئه‌ڵمانیا
و دووهه‌م کۆنفرانسی شاری سێله‌ی هه‌مان وڵات به خۆشحاڵیه‌وه به‌شداریم
کرد.
کۆنفرانسی ئه‌م جاره‌ی ئه‌م ناوه‌نده هێژایه، دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌کی
زۆر به سه‌ر ئه‌و کێشه نه‌خوازراوه‌دا بوو که به داخه‌وه ئه‌گه‌ر
له پێدانی ڕاستیه‌کان نه‌ترسین، ئه‌م ناوه‌نده‌ی لاوز کرد و زۆر جار
له جیاتی کار و چالاکی ئه‌ندامانی ئه‌م ناوه‌نده‌ی سه‌رقاڵکردوه به‌م
کێشه نه‌گریسه‌وه.
خۆشبه‌ختانه‌و به هه‌وڵ و کۆششی زۆربه‌ی زۆری هاوڕێیانی ئه‌م ناوه‌نده
و به تایبه‌تی به هه‌وڵی کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا و کۆمیته‌کانی ئه‌ورپا و
به‌شداری کۆمیته‌کانی تری ناوه‌ند له کوردستان، ئامریکا، ئوسترالیا،
که‌نه‌دا، که هه‌موویان به ڕاپۆرت و ڕاسپاره‌ده به‌شدارییان کردبوو،
توانرا کۆنفرانسێک له رۆژانی 3 و 4ی مانگی یه‌کی 2009دا سازبکرێت. له‌م
کۆنفرانسه‌دا وێرای هه‌موو که‌موکوڕیه‌کان و هه‌مو غه‌وشه ڕێکخراوه‌ییه‌کان،
له دووره‌ده‌ستی کۆمه‌ڵێک له هاوڕێیان، داراییه‌کی لاوز، سه‌رقاڵی ئه‌ندامان
به کار‌و ژیانی تایبه‌تی خۆیان و خێزانیانه‌وه، سارد‌و سه‌رمای ئه‌م
زستانه سه‌خته‌ی ئه‌م ساڵی ئه‌وه‌روپا که بۆ سه‌فه‌رکردن زۆر ناخۆشه،
دیسان سه‌رقاڵی دۆستانی ئه‌م ناوه‌نده به ژیانی تایبه‌تی خۆیانه‌وه
که‌ڕێگربوو له به‌شداریکردنیان، یان دوودڵی ودڵیه‌شانی دۆستکانمان له‌سه‌ر
کێشه‌کان ، یان ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که دوورکه‌وتونه‌ته‌وه هه‌ر به هۆی
کێشه‌کانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئاما‌نه‌شدا به به‌راورد و به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی
ڕێژه‌یی، کۆنفرانس سه‌رکه‌وه‌تنی به ده‌ستهێنا. دیاره ئامانجی
کۆنفرانس له کاتی خۆیدا و له ڕاگه‌یاندنێکدا، چه‌ند هه‌ڤته پێش
کۆنفرانس بڵاوکرایه‌وه، بۆیه پێویست به دووباره بوونه‌وی ناکات.
ئه‌وه‌ی لام مه‌به‌سته، سه‌رنجه‌کانم له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌م کۆنفرانسه
بێلایه‌نانه بخه‌مه ڕوو، هه‌رچه‌نده ئه‌ندامی ئه‌م ناوه‌نده‌م.
ڕووی گه‌شی ئه‌م کۆنفرانسه له‌وه‌دا بوو، که زۆر شایسته و به
شێوازێکی زۆر هونه‌ری ئه‌و هۆڵه‌ی که پێمان به‌خشرابوو له لایه‌ن سه‌نته‌رێکی
ئه‌ڵمانیه‌وه ! ڕێکخرابوو به وێنه تراژییدیه‌کانی کیمیابارانی شاری
هه‌ڵه‌بجه‌ی بریندار و وێنه‌ی سمبولی جینۆسایدی گه‌لی کورد و
کیمیابارن(عومه‌ری خاوه‌ر و کۆرپه‌که‌ی) و کۆمه‌ڵێک دروشم، که هه‌موویان
ده‌ربڕی ئامانجه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه بوون. گه‌وره‌یی ناوه‌ندی هه‌ڵبجه
و کاریگه‌ریه‌کانی و چالاکیه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده له‌وه‌دا ده‌رکه‌وت،
که کاتێک ئه‌و هاوڕێیه‌ی که چوو بۆ دابینکردنی ئه‌م هۆڵه، هه‌ر که
زانرا بۆ ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و ئه‌م ناوه‌نده‌یان پێناسێنرا،
بڕیاریاندا که ئه‌م هۆڵه به بێ به‌رامبه‌ر، بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ واته
له ڕۆژێک پێش ده‌ستپێکردنی کۆنفرانسه‌وه ببه‌خشن به‌م کۆنفرانسه. ئه‌مه‌ش
جێگه‌ی سوپاس و پێزانینی ناوه‌ندی هه‌ڵبجه‌ی لێکه‌وته‌وه بۆ ئه‌م سه‌نته‌ره
بیانیه به گه‌لی کورد، له لایه‌کی تر بوه هاندانی زیاتری هاوڕێیان
وسوربوونیان له‌سه‌ر کارکردن له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی
ئه‌م ناوه‌نده‌دا. هه‌ر لێره‌شه‌وه بوه گله‌یی و ڕه‌خنه‌گرتنێکی زۆری
ئه‌ندامان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی کوردی که نه‌ک تا ئێستا هاوکاری
ئه‌م ناوه‌نده‌یان نه‌کردوه به‌ڵکو زۆر جار ڕێگریش بوون بۆ کار و
چالاکیه‌کانی و پرۆژه کانی ئه‌م ناوه‌نده که ده‌بێته پرۆژه‌ی خزمه‌تکردن
به که‌سوکاری کیمیاباران، پشتگوێیانخستوه‌و جێبه‌جێی ناکه‌ن.
له لایه‌کی تر ڕووی گه‌شی ئه‌م کۆنفرانسه له‌وه‌دا بوو، که کۆمه‌ڵێک
میوانی زۆر به‌ڕێز و دڵسۆز بۆ ئه‌م ناوه‌نده و بۆ پرسی جینۆسایدی گه‌لی
کورد و بۆ مافی مرۆڤ، ئاماده‌ی ئه‌م کۆنفرانسه بوون، به تایبه‌تی
هونه‌رمه‌ندی گه‌وه‌ره‌ی گه‌لی کورد دکتۆر شڤان په‌روه‌ر، که به وته
جوانه‌کانی و به هاندانی بۆ ئه‌م ناوه‌نده گه‌رموگوڕی خسته‌وه دڵ و
ده‌روونی ئه‌ندامان و دۆستانی، بڕیاریشی دا که پشتیوانێکی به‌رده‌وام
بێت، ده‌ستبه‌جێ پێشنیاری یه‌کێک له هاوڕێیانی ئه‌م کۆنفرانسه‌ی
قبوڵکرد بۆ کارێکی هونه‌ری که بیخاته خزمه‌تی ئه‌م ناوه‌نده‌وه.
ئه‌وه‌ی که خاڵی وه‌رچه‌رخان و جیاوازیه‌کی ته‌واو بوو له نێوان ئه‌م
کۆنفرانسه و کۆنگره‌ی یه‌که‌می ئه‌م ناوه‌نده‌دا، ئه‌وه بوو که له‌م
کۆنفرانسه‌دا له جیاتی خاڵ به خاڵ به په‌یڕه‌ووپرۆگرامدا بچێته‌وه،
ئه‌و بریاره بوو که له پێشدا ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 1 ده‌مژمێر و 30 خوله‌ک
نامه‌ی کۆمیته دوره‌ده‌سته‌کان بخوێنرێته‌وه و دواتر پرۆژه پێشکه‌شکراوه‌کان
یه‌که یه‌که بخرێته به‌رده‌م کۆنفرانس، به‌و ته‌کنیکه‌ی که هه‌موو
پرۆژه‌و په‌یڕه‌و وپرۆگرام له فایلی تایبه‌تیدا به جاپکراوی دانرابوو
له‌به‌رده‌م ئه‌نداماندا. فایلی تایبه‌تیش به پرۆژه‌کان، ڕاپۆرتی
کۆمیته‌کان، ڕۆژه‌ڤێی کۆنفرانس، وه‌ڵامی پیشوه‌خت له‌سه‌ر پرۆژه‌ی
سیاسه‌تی گشتی ناوه‌ندی چاک له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامانه‌وه
وخویندنه‌وه‌یه‌کیش له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌کان، له‌به‌رده‌م دیواندا ئاماده‌کرابوو.
بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک کاتی تایبه‌تی دانرابوو بۆ گفتوگۆکردن له سه‌ریان
و هه‌ڵسانگاندنی و به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده‌دا.
لا له‌یه‌کی تر بڕیاری ئه‌وه وه‌رگیرا له دوای دیاریکردنی هێڵه
گشتیه‌کانی کار‌و چالاکی ئه‌م ناوه‌نده و سنورکێشانی چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی
گشتی ئه‌م ناوه‌نده ، کۆمیته‌یه‌ک چ له ناو ناوه‌ندی چاک دا، یان له
ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی چاک، یان به هاوبه‌شی بۆ که‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا
دابمه‌زرێت، تا گۆڕانکاری دروستبکه‌ن له په‌یڕه‌وو پرۆگرامدا به
گوێره‌ی بڕیاره وه‌رگیراوه‌کانی کۆنفرانس، تا پارادۆکسی دروستنه‌بێت
له نێوان بڕیاره‌کان و په‌یڕه‌وو پرۆگرامدا. ئه‌م ته‌کنیکی به‌ڕێوه‌بردنه
کاتێکێ زۆری فه‌راهه‌مکرد له‌به‌رده‌م کۆنفرانس‌دا بۆ گفتوگۆکردن. ئه‌م
خاڵه زۆر مۆدێرنانه خۆی نواند و کۆنفرانسی دوورخسته‌وه له کێشمه‌کێشی
گۆڕینی په‌یڕه‌و و پرۆگرام و ڕێنوس و به‌کارهێنانی زاروه و داڕشتنی
سه‌رپێیی که له کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا به ته‌واوی ئه‌م کێشه‌یه به
کۆنگروه دیار بوو، که به په‌له‌پڕوزێ بڕیاره‌کان وه‌رده‌گیرا و
کۆبونه‌وه‌کان فریای هه‌موو ته‌وه‌ره‌کان نه‌ده‌که‌وه‌تن و قسه له‌سه‌ر
هه‌موو داڕشتن و نوسینی په‌ره‌گرافه‌کان ده‌کرا، داڕشتنه‌وه‌ی هه‌ر
ماده‌یه‌ک کاتێکی زۆری ده‌خایان و به‌فیڕۆ ده‌چوو.
کارێکی زۆر به‌جێ و بڕیارێکی زۆر ورد و کاریگه‌ر، له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌م
ناوه‌نده و دیاریکردنی کار و چالکیه‌کانی ئه‌و بڕیاره بوو!، که له
پاش دێباتێکی چڕ‌وپڕ، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که پێویسته ئه‌م ناوه‌نده
کار‌و چالاکیه‌کانی خۆی ته‌نها له بواری جینۆساید به گشتی و به تایبه‌تی
جینۆسایدی گه‌لی کورددا چڕبکاته‌وه و هه‌وڵبدات خۆی بپارێزێت له کار
و چالاکیه‌ک که دووره له ئامانجه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌وه.
له وه‌رگرتنی ئه‌م بڕیاره‌دا باسی ئه‌و ڕه‌خنانه‌کرا که زۆر جار ده‌وترێت
فڵان گروپ یان ڕێکخراو چالاکترن و دیارترن!!، هۆی ئه‌مه ئه‌و خوێندنه‌وه‌ییه‌ی
بۆ کرا، که ئه‌وه له جیاوازی ستایلی کارکردنه‌وه هاتوه، هه‌ندێک
له‌و ڕێکخراوانه ئه‌و ستایلی کارکردنه‌یان هه‌ڵبژاردوه، که له هه‌موو
دیزه‌یه‌کدا ئه‌سکوێن و خۆیان پێ فریادڕه‌سه بۆ هه‌موو پرسه‌کان و
سنوری کاری خۆیان نازانن و ده‌چنه په‌رێزی کاری زۆر ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه‌وه،
ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار وه‌ک میدیاکان و ڕۆژنامه‌نوسه‌کان و سایته‌کان
ده‌رده‌که‌ون، زۆر جاریش له بری حیزبه ئۆپزسوێنه‌کان کارده‌کان و قسه‌ده‌که‌ن،
به‌یانات ده‌رده‌که‌ن، وته‌ده‌ده‌ن، هه‌ندێک جاریش وه‌ک خاوه‌ن بڕیار
بڕیارده‌رده‌که‌ن.. هه‌ر ئه‌مه‌شه که وای کردوه زۆرێک له‌و حیزبانه‌ی
خۆیان به ئۆپزسوێن ده‌زانن! بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی خۆیان پشتیوانی ئه‌و
گروپانه ده‌که‌ن و ده‌یانکه‌ن به پێگه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان.
زۆر جاریش به ئاشکرا دیاره، ئه‌و که‌سانه ده‌بنه ئه‌ندام له‌و
گروپ و ڕێکخراوانه‌دا، که ته‌نها ئه‌نتی ده‌سه‌ڵاتن، یان ئه‌نتین بۆ
ئه‌م حیزب و بۆ ئه‌و حیزب، واته ئامانجه‌کانی ئه‌و ڕێکخڕاو و گروپانه
نه‌یکردون به ئه‌ندام! ئه‌وه‌ی له ڕۆژه‌ڤی ئه‌و ئه‌ندامانه‌دایه
دووره له ڕۆژه‌ڤ و ئامانجی ڕێکخراوه‌که!!. زۆر جار دبینرێت له‌م
جۆره ڕێکخراوانه‌دا تێکه‌ڵه‌یه‌ک درو‌ستده‌بێت له هه‌موو که‌سه‌کان،
دڵسۆز و به‌وه‌فاکان بۆ خزمه‌تێکی گشتی به چاره‌نوسی گه‌لێک و که‌سانێکیش
بۆ ڕۆژه‌ڤی حیزبێکی دیاریکراو خۆیان ده‌خزنێنه ناو ڕێکخراوه‌که‌وه،
چونکه ڕێکخراوه‌که له‌سه‌ر دروستکردنی جه‌ماوه‌ر و حه‌شامات و خه‌ڵک
خڕهه‌ڵدان درووستبوه!. بۆیه له کۆنفرانس‌دا ئه‌وه بۆ جارێکی تر پات
کرایه‌وه که هه‌تا له توانادا هه‌بێت ئه‌م ڕێکخراوه بپارێزرێت له
بێسه‌روبنی کارکردن و شێوانشێوی(فه‌وزا) ئه‌و جۆره ستایلی کارکردنه‌ی
که ڕێکخراوه‌که ده‌کات به باڵۆنێکی گه‌وه‌ره و هیچی تر.
جه‌خت له‌سه‌ر ستایلی کاردکرنێک کرایه‌وه
که ڕێکخراوه‌که بپارێزت له هاتو هاوار و قه‌ڵه‌باڵغی ناو سایته‌کان
به وته‌دان و به‌یانات ده‌رکردنێک که ته‌نها وه‌ک مه‌رکه‌بی سه‌رکاغه‌ز
ده‌مێنێته‌وه‌وه و ناچێته بواری پاراکتیکیه‌وه، ده‌بێت ناوه‌ندی
هه‌ڵه‌بجه که دژ به جینۆساید کارده‌کات، هه‌یبه‌ت و که‌سایه‌تی
ڕێکخراوه‌یی خۆی به‌وه بپارێزێت، قسه‌یه‌ک نه‌کات که بۆی جێبه‌جی نه‌کرێت،
له جیاتی هه‌ڕشه‌کردن له‌م حیزب و ئه‌و حیزب، له جێی خۆیدا ڕه‌خنه‌بگرێت،
فشار دروستبکات، پشتیوانی خۆی بۆ داخوازیه ڕه‌واکانی خه‌ڵک ڕابگه‌یه‌نێت،
زۆر به توندی دژی په‌نادان و ده‌ربازکردنی هه‌موو ئه‌وانه بوه‌ستێته‌وه
که ده‌ستیان هه‌بوه له ئه‌نفال و کیمیاباران و به گشتی جینۆسایدی
گه‌لی کورددا، ئه‌گه‌ر په‌ناده‌ران و داڵده‌ده‌ران گه‌وره‌ترین هێزی ئه‌م
جیهانه بوون. بوێرانه پێدابگرێت له‌سه‌ر به دادگایی گه‌یاندنی
تاوانباره سه‌رۆک جاشه‌کان، که حیزبه سیاسیه‌کانی کورد و به تایبه‌تی
یه‌کێتی و پارتی داڵده‌یان داون و ده‌یانپارێزن، پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری
پێشکه‌ش بکات به خه‌ڵکی کوردستان، ڕاسته‌وخۆ یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ
ڕێکخروه‌کانی تردا، یان له‌گه‌ڵ فیدراسوێنی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی
کوردستاند که چاک ئه‌ندامه تیایدا، یان له ڕێگه‌ی حکومه‌تی هه‌ڕێمه‌وه
داوابکات و پێدابگرێت بۆ جێبه‌جێکردنیان. له هه‌مان کاتدا ده‌ستخۆشی و
پشتیوانیش بۆ کاره چاکه‌کان بکات. بوێربێت به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و
سیناروێی نابه‌جێش دروستنه‌کات، دوای سیناروێی سیاسی حیزبه سیاسیه
ئۆپزسوێنه‌کان نه‌که‌وێت، تا بتوانێت خۆی بپارێزێت له ئه‌جه‌ندای
سیاسی حیزبیه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌جه‌ندای مه‌ده‌نیانه‌ی خۆی کاربکات. هه‌میشه
چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه و وردبینانه وزیره‌کانه مامه‌ڵه‌یه‌ک
بکات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا که هه‌میشه ده‌سه‌ڵات سڵ بکاته‌وه له‌م
چاودێریکردنه و حسابی بۆ بکات، هۆشمه‌ندی بدات به ده‌سه‌ڵات له
خراپی ئه‌دای کارکردنیان له‌سه‌ر پرسی ئه‌نفال و جینۆساید، حکومه‌ت
فێری ئه‌وه بکات و له‌سه‌ر ئه‌وه ڕایبهێنێت که ده‌ستوه‌رنه‌داته ئه‌و
پرسانه‌ی که پرس و کاری که‌رتی سێهه‌من له کۆمه‌ڵگادا و ده‌بێت
رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان جێبه‌جێی بکه‌ن نه‌ک حکومه‌ت، وه‌ک کۆنفرانس و
کۆنگره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به جینۆسایده‌وه، به‌ڵام ده‌بێت حکومه‌ت
پشتیوانی دارایی خۆی بکات و له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالیشه‌وه
به‌شداری ڕاسته‌وخۆ بکات تیایاندا.
دیسان ناوه‌ندی چاک له‌گه‌ڵ فیدراسوێنی
ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کاندا، حکومه‌ت و که‌رتی پۆلیس و ئاسایش ڕابهێنن و
فێریان بکه‌ن به چ ئه‌دایه‌ک مافی ڕێپێوان و خۆپیشاندانه‌کان ژێرپێنه‌خه‌ن
و به شێوازێکی مۆدێرنانه پارێزگاریان بکه‌ن له شێونادن و پێکدا هه‌ڵپرژان.،
ته‌نانه‌ت هه‌وڵبدرێت خولی ڕاهێزانی تایبه‌تی بکرێته‌وه بۆ فێربوونی
پۆلیس و ئاسایش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردناین له‌گه‌ڵ ڕێپێوان
وخۆپیشانده‌ران و که‌مپینه‌کانی واژوکۆکردنه‌وه و میتینگه جه‌ماوه‌ریه‌کان،
خه‌رجی ئه‌م کارانه‌ش ده‌بێت وه‌زاره‌تی کۆمه‌گه‌لی مه‌ده‌نی کوردستان
له ئه‌ستۆی بگرێت. کاتێکیش که زانرا حکومه‌ت و پۆلیس و ئاسیش ئه‌مه‌ی
پێقبوڵ نیه و ملهوڕێتی ده‌کات! ده‌بێت نه‌ک هه‌ر ڕه‌خنه‌بگرێت، به‌ڵکو
فشارێکی وای له‌سه‌ر دروستبکرێت که داوای لێبوردن بکات له ملهورێتیه‌کانی،
ئه‌و فشارانه‌ش هه‌تابکرێت ده‌بێت فشاری یاسای و سکاڵا تۆمارکردنبێت له
لای دادگا و دادوه‌ری به‌شی مه‌ده‌نی. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه ناوه‌ندی
چاک، فیدراسوێنی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان زۆر به گرنگ ته‌ماشا
ده‌کات بۆ یه‌ک ده‌نگی هه‌موو ئه‌م ڕێکخراوه مه‌ده‌نیانه که کار بکه‌ن
له‌سه‌ر هێلێکی گشتی بۆ به مه‌ده‌نیکردنی کۆمه‌ڵگای کوردی، له کاتی
سکاڵا تۆمارکردن له‌سه‌ر پۆلیس و ئاسایش به ته‌نها ڕێکخراوێک ناکرێت،
پێویسته هه‌موو ڕیکخراوه‌کان پێکه‌وه ئه‌م کاره بکه‌ن ، ته‌نانه‌ت
هه‌موو که‌رتی سێهه‌م که که‌رتی مه‌دنیه‌تی کۆمه‌ڵگایه پێویسته
پشتیوانی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن بۆ کارێکی له‌و جۆره. ناوه‌ندی چاک ده‌بێت
خۆی نه ئاڵێنێت له‌و دردۆنگی و ناهه‌موارییه سیاسیه‌ی که ئه‌مڕۆ له
کوردستاندا به ناوی ڕه‌خنه‌و و ئۆپزسوێنه‌وه، یان به ناوی چاکسازیه‌وه،
دروستبوه و هێشتا سه‌روبه‌ری ئه‌جنداکه‌ی دیار نیه و ته‌مومژاویه و
سیاسه‌تێکی ڕۆشنیان نیه. ناوه‌ندی چاک بۆ خۆی لۆبیه‌کی فشار و
ڕێفۆرمخواز و ڕه‌خنه‌گر و چاودێره، بۆیه ده‌بێت له ڕه‌وشێکی ئاوها
نادیاردا به ئاگاییه‌وه کاربکات و خۆی بپارێزێت له گێژاوی سیاسیانه‌وه.
خاڵێکی تری سه‌رنجڕاکێشی ئه‌م کۆنفرانسه، ڕاشکاوی و بوێری و ڕه‌خنه‌گرتن
بوو له‌سه‌ر کێشه‌کان و کار‌و چالاکی ئه‌م ڕێکخراوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه
هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌م ڕێکخراوه له ڕووی به ئه‌ندامبوونی کۆمه‌ڵێک
ئه‌ندامی نوێوه و هه‌روه‌ها هاتنه پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک گه‌نج و هه‌ڵبژاردنیان
بۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م ناوه‌نده، که ئه‌وانه‌ی زۆر ماندووبوون
تیایدا به‌وپه‌ڕی هه‌ستکردن به گۆڕانکاری پیویست و هاتنه پیشه‌وه‌ی
ده‌نگ و ڕه‌نگی نوێوه جێگه‌یان چۆڵکرد بۆ ئه‌و ئه‌ندامه به‌ڕێزانه.
له لایه‌کی تر به پێچه‌وانه‌ی کۆنگره‌ی یه‌که‌می ناوه‌ندی چاک وه،
که کێشه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ هاته پێش که ناکرێت چه‌ند میوانێک قبوڵبکرێت
له کۆبوونه‌وه‌کانیدا، که ئه‌ندامنین! که‌چی له‌م کۆنفرانسه‌دا کۆمه‌ڵێک
میوانی ئازیز و خۆشه‌ویست به‌و په‌ڕی ئازادیه‌وه نه‌ک هه‌ر به‌شداریان
کرد به‌ڵکو زۆر به جددی که‌وتنه دیالۆگ و گه‌نگه‌شه‌کردن له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌کان،
له دواجاریشدا کۆمه‌ڵێک له‌و به‌ڕێزانه به‌وپه‌ڕی په‌رۆشه‌وه داوای
به ئه‌ندامبوونی خۆیان کرد له ناوه‌نددا و کۆنفرانسیش قبوڵی کردن.
قبوڵکردنی هه‌ندێک له میوانه‌کان له کۆبوونه‌وه‌کاندا له سه‌ر ئه‌و
بنچینه‌یه بوو که ناوه‌ندی چاک، هه‌میشه ئه‌وه پات ده‌کاته‌وه که
ئه‌م ناوه‌نده، ناوه‌ندی هه‌موو که‌سێکی دڵسۆزه بۆ به دواچونی پرسه
گرنگه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران و به گشتی جینۆسایدی گه‌لی کورد.
بۆ یه‌که‌م جار له ناوه‌ندی چاکدا، میوانێکی پڕ له ئه‌زمون و چالاک
له بواری سیاسی حیزبێکی چه‌پی ئه‌وروپیدا، پشودرێژ له خه‌بات و هه‌وڵ
و کۆششدا بۆ مافی گه‌لی کورد و مافی مۆرڤ، که ده‌توانم بڵێم هه‌موو
ژیانی ته‌نها کاری سیاسی بوه، ئه‌م میوانه خۆشه‌ویسته کاک (ئیبراهیم
کاکه حه‌مه) به‌و پشوه درێژه‌وه هاتبوو بۆ کۆنفرانس که
دروستبوونی ناوه‌ندی چاک و کۆششه‌کانی ئه‌وه‌نده به‌رز ده‌نرخاند، پێی
وابوو که باشترین خه‌بات بۆ ئه‌مڕۆی گه‌لی کورد گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی
ئه‌م ناوه‌نده‌یه، ئه‌م به‌ڕێزه بوو به ئه‌ندامێکی دیوانی کۆنفرانس
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆنفرانس. من بۆ خۆم ته‌نها له کۆمه‌ڵه‌ی
کۆمه‌کدا ئه‌و شێوازه مۆدێرنه‌م بینیوه، که ساڵانه کۆبونه‌وه
گشتیه‌کان که‌سانێک ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه که ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌که نین.
وا ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه توانی بۆ یه‌که‌مجار ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵنێت،
هیوام وایه له کۆنگره‌شدا چه‌ند دۆستێکی ناوه‌ندی چاک بانگهێشبکرێت
بۆ ئه‌ندامبونیان له دیوانی کۆنگره‌دا و به‌ڕێوه‌بردنی کۆبونه‌وه‌کانی.
له ناو میوانه‌کاندا چه‌ند میوانێکی تری
خۆشه‌ویست هه‌بوون که به درێژایی کۆنفرانس
له ئه‌ندامان زیاتر خزمه‌تی کۆنفرانسیان کرد، له‌وانه مامۆستا نیاز،
که خانمێکی چالاکی بواری ژنان و مافی مرۆڤه، ڕۆژ ئه‌حمه‌د، کچێکی گه‌نجی
ڕۆشنبیر و خوینده‌وار، شه‌مام خانی به‌ڕێز که به مه‌نجه‌ڵی گه‌وره
کفته‌ی بۆ هه‌موو ئه‌ندامان دروستکردبوو بۆ یه‌که‌م ئێواره‌ی گه‌یشتنی
ئه‌ندامان، میوانه‌کان به ته‌واوی قه‌رزارباریان کردین و هانیانداین و
ده‌ستخۆشیان لێ‌کردین و خواردنی خۆش و به تامیان بۆ ئاماده‌کردین، تا
ئه‌ندامان زیاتر کاتیان هه‌بێت و بتوانن هه‌موو کاته‌کان بۆ کۆبوه‌نوه‌کان
ته‌رخانبکه‌ن، که کاتی ژه‌می نانخواردن ده‌هات، ئه‌ندامان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان
له‌سه‌ر بوو که بچن نان بخۆن و بگه‌ڕێنه‌وه هۆڵی کۆبوو‌نه‌وه، ئیتر
هه‌موو ئاماده‌کاریه‌ک میوانه به‌ڕێزه‌کان گرتبویانه ئه‌ستۆی خۆیان.
خاتو به‌هار شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی و کاک عه‌زیز سۆڵه‌یی که زۆربه‌ی
ئه‌رکی خزمه‌تی کۆنفرانسی گرتبوه ئه‌ستۆی خۆی، ئه‌مانه ئه‌و ئه‌ندامانه
بوون که مانه‌وه له‌گه‌ڵماندا بۆ هاوبه‌شیکردن له کۆبونه‌وه‌کاندا.
من لای خۆمه‌وه وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ناوه‌نده
یه‌ک دنیا سوپاس و پێزانینم هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م میوانه به‌ڕێزه‌کان،
په‌رۆشی میوانه‌کان و دڵسۆزیان بوه هاندانێکی زۆر گه‌وره بۆ بێوچانی
کار‌و چالاکی وماندونه‌ناسی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆنفرانس، گه‌وره‌یی و
خۆشه‌ویستی ئه‌م ناوه‌نده به ته‌واوی به ڕووی گه‌شی سه‌رجه‌م میوانه‌کانه‌وه
دیاربوو. خۆشه‌ویستی و په‌رۆشی به‌شی یه‌که‌می میوانه به‌ڕێزه‌کان که
دوای چه‌ند ده‌م ژمێرک و دوای نانخواردنێکی هاکه‌زایی به‌جێیانهێشتین،
له‌وه‌دا ده‌رکه‌وه‌ت، جگه له پێشکه‌شکردنی وتاری جوان و هاندان و ده‌سخۆشی
و پیشاندانی ڕووی جوانی ناوه‌ندی چاک، ئه‌وه بوو که به یه‌ک ده‌نگی
ئه‌و داوایه‌ییان پێشکه‌شکردین که له‌گه‌ل به‌شی دووهه‌می چاک دا(چاک
بێ) یه‌کبگرینه‌وه، دیاره به ئه‌دایه‌کی زۆر جوان یه‌کێک له ئه‌ندامانی
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر وه‌ڵامی پۆزه‌تیڤانه‌ی دانه‌وه و سه‌رپشککران
له‌هه‌ر میکانزمێک که ئه‌وان به گونجاوی بزانن بۆ ئه‌و کاره.
سه‌رکه‌وتنێکی تری ئه‌م کۆنفرانسه، له‌و بڕیاره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که
دای له‌سه‌ر پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌ک، بۆ به دواچوونی مێژووی جینۆسایدی
گه‌لی کورد. لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی جینۆسایدی گه‌لی
کورد و دیاریکردنی مێژووکه‌ی، له چ ده‌مێکه‌وه هه‌ستکراوه به
جینۆسایدی ئه‌م گه‌له و مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌ی؟،
جینۆسایدی گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا کامانه‌بوون؟،
له‌سه‌ر چ پێوه‌ر و بنچینه‌یه‌ک ئه‌و تاوانانه ده‌چنه خانه‌ی
جینۆسایده‌وه؟، به چ میتۆدێک کار بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی که که‌ڵک له په‌یماننامه‌کانی
دژ به پاکاتاوکردنی نه‌ته‌وه‌ی و مه‌زهه‌بی وه‌ربگیرێت؟، له کاتێکدا
که گه‌لی کورد توشی هه‌ردوو جینۆسایده‌که بوه، وه‌ک ئێزیدیه‌کان که
به ته‌کفیرکردنیان جینۆاسایدکراون، یان وه‌ک کورده‌کانی ڕۆژئاوا به
ناوی نه‌بوونی پێناسه‌وه هه‌وڵی جینۆساید کردنیان دراوه، یان وه‌ک
کورده فه‌یلیه‌کان به ناوی ته‌بعیه‌ت و ناهاوڵاتی بوونیان ده‌ربده‌رکران
و ماڵ و سامانیان داگیرکراوه. ئه‌م کۆمیته‌یه وا بڕیاره له هه‌ندێک
له ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چاک و ده‌روه‌ی ناوه‌ندی چاک درووستبکرێت، به
تایبه‌تی ئه‌و ئه‌کادیمست و خاوه‌ن بڕوانامانه‌ی که خه‌مخۆرن بۆ ئه‌م
پرسه گرنگه. ده‌کرێت ئه‌م کۆمیته‌یه بۆ خۆی به سه‌ربه‌خۆیی کاربکات
و ناوه‌ندی چاک ده‌ستوه‌رنه‌داته کاره‌کانی، ئه‌شێت ئه‌م کۆمیته‌یه
بکرێت به نه‌واتێک بۆ سه‌نته‌رێکی گه‌وه‌ره‌ی لێتوێژینه‌وه و به
دواچوون له‌سه‌ر پرسی جینۆسایدی گه‌لی کورد، یان به ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆ
و ئازاد، جیا له ناوه‌ندی چاک. په‌یوه‌ندی ئه‌م کۆمیته‌یه به ناوه‌ندی
چاکه‌وه ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌کی هاوکاری ده‌بێت له کار و پێدانی
ئامۆژگاری و زانیاریه‌کاندا به یه‌کتری وهاوکاریکردنی یه‌کتری بۆ پرسی
جینۆسایدی گه‌لی کورد.
ئه‌وه‌ی لای من غه‌وش و که‌موکوڕی بوو له‌م کۆنفرانسه‌دا!. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
زۆرێک له ڕاسپارده‌کانی کۆمیته‌کان، به تایبه‌تی کۆمیته‌ی کوردستان،
ئه‌وه‌بوو که کۆنفرانس بڕیاری ئه‌وه بدات ، ئه‌م ناوه‌نده زیاتر کار
له‌سه‌ر کاری مافی مرۆڤ بکات، له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ی که هه‌موو پرسه
گرنگه‌کانی مافی گه‌لی کورد له پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤه‌وه هاتوه
له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا. ئه‌گه‌ر مافی مرۆڤ له‌و وڵاتانه‌ی
که کوردی به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه بپارێزرێت و لێپرسینه‌وه‌ی هه‌بێت له
ئۆرگانه گه‌وه‌ره‌کان و ڕێکخراوه جیهانیه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به
مافی مرۆڤ، گه‌لی کورد له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر زیاتر که‌ڵکی لیوه‌رده‌گرێت
و ده‌بێت به ڕێچکه‌یه‌کی ئاسان بۆ گه‌یشتن به هه‌موو مافه مه‌ده‌نیه‌کان
وته‌نانه‌ت مافه سیاسیه‌کانی ئه‌م گه‌له. به داخێکی گه‌وره‌وه، له
لایه‌ک له‌به‌ر نه‌بوونی کات بۆ گه‌نگه‌شه‌کردن و لێکۆڵینه‌وه له‌م ته‌وه‌ره
گرنگه، و له لایه‌کی تره‌وه ڕازی نه‌بوونی کۆمه‌ڵێک له هاوڕێیان!
نه‌توانرا ئه‌م بڕایاره گرنگه وه‌ربگیرێت، که لای من وه‌رنه‌گرتنی
ئه‌م بڕیاره یه‌کێک بوو له ڕووی خراپی ئه‌م کۆنفرانسه، هیوادارم له
کۆنگره‌دا له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته به تێروته‌سه‌لی قسه‌بکرێت و بڕیاری
له‌سه‌ر بدرێت.
له لایه‌کی تریشه‌وه کاڵوکرچی له تێگه‌یشتنی چه‌مکی دیموکاراتیه‌ت و
ئازادی، جار جار ڕه‌نگی ده‌دایه‌وه له کۆنفرانس‌دا، به تایبه‌تی له
لای هه‌ندێک هاوڕێ که کارکردنیان له ڕێکخراوه‌که‌دا له‌سه‌ر سۆزه،
نه‌ک له‌سه‌ر شاره‌زابوون له هه‌موو بواره‌کانی مافی مرۆڤ و جینۆساید
به گشتی و سنوره‌کانی ئازادی و قبولکردنی دیموکراتیه‌ت به‌و شێوازه‌ی
که زه‌ره‌ر به به‌رامبه‌ره‌که‌ی نه‌گه‌یه‌نێت و توشی دوودڵی نه‌کات.
من بۆ خۆم ئه‌وه‌ی که ئه‌زموونم هه‌یه له کاری ڕێکخراویی سیاسی و
مه‌ده‌نیدا، گه‌وه‌رترین غه‌وشی هه‌موو ڕێکخراوه‌کان ئه‌وه‌یه که
ئه‌ندامان به سۆز کارده‌که‌ن و شاره‌زاییه‌کی ئه‌وتۆیان نیه له کاری
ڕێکخراوییدا، ته‌نانه‌ت کاتێک که ڕه‌خنه ده‌گرێت هه‌ر بۆ ئه‌وه
ڕه‌خنه ده‌گرێت که وای پیشانبدات که ڕه‌خنه‌گره و ده‌توانێت قسه
بکات!، کاتێکیش که وه‌ڵامی ده‌دیته‌وه و بۆی ڕوونده‌که‌یته‌وه که
ئه‌و بابه‌ته وا نیه! ده‌ڵێت ئه‌ی دیموکراتیه‌ت یه‌عنی چی !!!. یان
کاتێک که ده‌وترێت شاره‌زه‌یی و ئه‌زموونی کاری ڕێکخراوه‌یی زۆر
گرنگه، که‌سی به‌رامبه‌ر! به تێگه‌یشتنێکی خراپ له دیموکراتیه‌ت و
ئازادی ئه‌م قسه‌یه به نادیموکراتی وبه‌رته‌سکبوونه‌وه‌ی ئازادی
دبینێت، وای پیشانده‌دات که ئه‌زمونداره‌کان خۆیان ده‌سه‌پێنن!!.
دیاره یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یکی
نه‌خوێنده‌وار، نه‌ریتی، سونه‌تی، نه‌بوونی ئه‌زموون له
مه‌ده‌نیه‌تێکی به‌ربڵاو و ناسه‌قامگیری له بواره‌کانی سیاسی، ئابوری،
فه‌رهه‌نگی و یاسییدا، ئه‌وه‌یه، که به مڤرۆیی(سه‌قه‌ت) له هه‌ردوو
چه‌مکی دیموکراتی و ئازادی گه‌یشتوه. ئه‌و قسه‌یه‌ی بلیخانۆف زۆر
ڕاسته که وتویه‌تی: ئه‌وه هوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تیه که ڕێکخراوه‌کان
درووستده‌کات. که‌واته هه‌تا کۆمه‌ڵگا هه‌ڵکشاو بێت له بواری
مه‌ده‌نیه‌ت و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی به‌رزی خوێنده‌واریدا،
هه‌تا ژێرخانی ئابوری سه‌قامگیربێت، ڕه‌وشی سیاسی ڕوونوئاشکرابێت،
فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزبێت ڕێکخراوه‌کان چ سایسی چ مه‌ده‌نی
ئاستی هۆشیاریان به‌رزده‌بێت و پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته. من لام وایه
ئه‌مه له هه‌موو ڕێکخراوه‌کاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و کاریگه‌ری
ده‌بێت له‌سه‌ر بونیاد(سترۆکتور)ی ڕێکخراوه‌که به تایبه‌تی له
کاتێکدا که بکه‌وێته ده‌ست ئه‌و جۆره که‌سانه، که هیوام وایه
ئه‌مه له ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌دا دووباره نه‌بێته‌وه.
16.01.2009
|