په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١٠\٢٠١٣

راپۆرتێک لەسەر کۆنگرەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لە لەندەن.

 


کۆنگرەی سیھەمی کۆچ وکۆچبەرانی عێراقی، وەرنەگرتنەوەی زۆرملی پەنابەران و قەرەبووکردنەوەی دیپۆرتکراوەکان وەک دوو راسپاردەی فەوری بۆ بەردەم حکومەتی عێراقی پەسند کرد.

رۆژانی ٤،٥،٦ ئۆکتۆبەر لە(ھڵتن ھوتیل)لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی بە بەشداری بەرێز وەزیری کۆچ کۆچبەرانی عێراقی (دیندار نەجم دۆسکی) وسەفیری باڵۆیزخانەی بەریتانیا لە بەغداد وسەفیری باڵویزخانەی عێراقی لە بەریتانیا ونۆینەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ونۆێنەرانیک لە حکومەتی بەریتانیاو ھەروە ھا کەسانێک لە پەرلەمانی عێراق و نۆێنەرانی ژمارەیەک لە رێکخراوە جیھانیەکان لەوانە رێکخراوی (ئای ئۆ ئیم) وەبە بەشداری چەند کەسایەتیەک لە جالیەی عیراقی و کوردستانی کۆنگرەی سیھەمی خۆی بەست.

لەم کۆنگرەیەدا دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وسەوسەن سەلیم بەرپرسی رێکخراوی ژنانی کوردستان و خۆرھەڵاتی ناوەراست بانگھێشتی ئەم کۆنگرەیە کران.

رۆژی یەکەم:


ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەکە تەرخانکرا بۆ ووتاری کرانەوە کۆنفرانس وقسەوباسی وەزارەتی کۆچ کٶچبەران ومافی مرۆڤ لەسەر ئامانج لە کۆنفانسەکەیان لە پێناو خستنەرووی کاوروچالاکیەکانی کۆچ وکۆچبەران وئەوپرۆژانەی لەماوەی دامەزراندنیانەوە ئەنجامیانداوە پاشان ھاندانی خاوەن مەھارەو شارەزاکان لەبواری جۆراجۆردا بۆ بەشداری لەپرۆسەی عێراقدا ولەو بارەو باسیان لە کۆمەڵیک بریارکرد بۆ یارمەتی دانی مادیی و مەعنەوەی ئەو کەسانەی ئارەزوومەندانە دەیانەویت بگەرینەوە بۆ عێراق.

پاشان لیدانی چەند کورتەفیلیمێک لەسەر چالاکیەکانی وەزارەتی ناوبراولێدرا و بەدوا ئەوەدا پانێڵێک بۆ ھەریەک لە وەزیری کۆچ وکۆچبەران، کەسانێک لە وەزارەتی مافی مرۆڤ ، سەفیری عێراقی ، نۆینەری پەرلەمانی عێراقونۆێنەری حکومەتی ھەرێم رێکخرا. لەم بەشەدا دەشتی جەمال سکرتیری فیدارسیۆن سەرباری ئاراستەکردنی نامەیەکی پیشنیارکراو بەناوی فیدراسۆنەوە بۆبەردەم کۆنگرەکە تا وەک وەسیلەیەکی گوشار بخریتە بەردەم حکومەتی عێراقی وھەرێم بۆ جیبەجێکردنی، بە قسەوباس بەشداری کرد ووتی " ئیمە لەم کۆنگرەیەدا بۆ مان گرنگە دەنگی پەنابەران وقوربانیەکان ببیسترێ تا ڕێگا چارەیەکی فەوری بۆ بدۆزرێتەوە، لەو بارە نامەی پیشنیارکراومان لەسەر ئەو ھەڵمەتانەی لە چەند سالی رابردودا لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپا وئوسترالیاوە لە رەتکردنەوەی کەیسەکانیان وگرتنو راونان وسوکایەتی پێکردنو وپاشان دیپۆرتکردنەوە بۆ فرۆکەخانەکانی بەغداو ھەولێر بۆ ئەم کۆنگرەیە ئامادەکردوە" ھەروەھا ئەوەشی ووت" چەندین جار حکومەتی عیراق وکوردستانو وھەردوو پەرلەمانی کوردستان وعێراقمان لەئاکامە زیانبارەکانی ئەو سیاسەتە ئاگادارکردۆتەوەو پرۆژە بریارمان خستۆتە روو بەلام بەداخەوە تائیستا نەک وەلامێک بەو پرۆژەبریارانە نەدراوەتەوە بەڵکۆ بەردەوامن لەسیاسەتی ھاوکاری حکومەتەکانی ئەوروپا بۆ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران" ووتیشی " داوا دەکەین ئەوداواکاریانە جیبەجێبکەن رێکەوتننامەکان ھەڵبوەشێننەوەو دەرگای فرۆکەخانەکان بەرووی پەنابەرانی بەزۆر نێراوە دابخەن وپەنابەرە دیپۆرتکراوەکان قەروبووبکەنەوە بەتایبەت بریاری ٢٦٢ لەکوردستاندا جیبەجێبکەن....." لە وەلامدا وەزیری کۆچ کۆجبەران ووتی "حکومەتی عێراقی دەڵیت؛ئیمە رێکەوتنمان نیەو یاداشتی لێک تێگەیشتنمان ھەیە ... ئیمە لەگەل ئەوەدا نین کەس بەزۆر بنیرنەوە و جەند جار ئەمەمان راگەیاندوە وە وەزارەتەکەمان ١٣ بەندی ئامادەکردوە بۆ ئەوەی وەک پیشنیار بیخەینە بەردەم حکومەتی ھۆڵەنداو سوید ..کە خۆی لە یارمەتی مالی وشۆینی نیستەجیبوون وزۆر پیداویستی تر دەگەریتەوە بۆ ئەوانەی دەیانەویت بە خۆبەخش بگەرینەوە.." ھەروەھا سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی بریاری ٢٦٢ و قەرەبووی پەنابەران لەکوردستان ووتی"ئەوە پەیوەندی بە حکومەتی ھەرێمەوە ھەیە.." بۆ ئاگاداری ھەموو لایەک تەواوی دەقی وەلامەکان لەریگای یۆتیوب لە پیگەی فیدارسیۆن بڵاودەکەینەوە.

رۆژی دووەم:


رۆژی دووەم بە لێدانی چەند کورتە فلیم لەسەر ھاوکاری ئاوارەسوریەکان وچالاکی تری وەزارەتی ناوبراو دەستی پیکرد وبەدوا ئەوەشدا چەند لیژنەیەک دیاری کرا بۆ وەرگرتنی پیشنیار وراسپاردە بۆ کارەکانی ئایندەی وەزارەتی کۆچ کۆچبەران.

لەم بەشەدا لە وەرک شۆپی لیژنەی مافی مرۆڤ کە لەلایەن بەریزدکتۆر عبدول الکریم عبدوڵا شلال وستار نورۆزبەرێوەبرا تایبەتکرا بە خستنەرووی پیشنیارو داواکاریەکان....کە لەسەر کێشەکانی کوردی فەیلی لە عیراقی نۆیدا و بیحقوقی و چارەنووسی قوربانیەکان لەژیر سایەی رژیمی بەعس وھەروەھا کیشەی پەنابەران لە ھاندەرانو کێشەی دیپۆرتکراوەکان قسەوباسکرا کە ٢ پیشنیار بەنوسراو لەلایەن دەشتی جەمال وبەریز محمد مستەفا وەک داواکاری وراسپاردە بخریتە بەردەم حکومەتی عێراقی بەرزکرایەوە و ھەرلەو بەشەدا سکرتیری فیدراسیۆن لەسەر ئەو پیشلکاریانەی بەرامبەر بە پەنابەران لە گرتووخانەکان ولەکاتی دیپۆرتکردنەوە رووبەروویان بۆتەوە خستە روو.

رۆژی سێیەم:


بەقسەوباسی جێگری وەزیری مافی مرۆڤ و لێدانی کورتە فلیم وراپۆرتی لیژنەکان لەسەر داوا پیشنیارو راسپاردەکان بۆ بەردەم حکومەت دەستی پێکرد. لەبەشی لیجنەی مافی مرۆڤ چەند راسپاردەیەک بۆ بەردەم حکومەت وبەدوادا چوونی لە لایەن وەزارەتی کۆچ کۆچبەرانەوە پەسەند کرد کە دوانیان تایبەت بوو بە(ئەوپەنابەرانەی بەزۆر دەنێرێنەوە بەھیج شێوەیەک وەرنەگیرینەوە، ئەوانەی نێراونەتەوە قەرەبووبکرینەوە و ئەوبریارانەی حکومەتی عێراقی ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە...)دەقی بریارەکە وەک خۆی بەتۆمارکراوی لە ماڵپەری فیدراسیۆن بلاودەکرێتەوە.

رۆژی ٦-١٠ لەکۆنگرەی سێھەمی وەزارەتی کۆج کۆجبەرانی عێراقی دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەرسەری پەنابەرانی عێراقی چاوی کەوت بە بەرێزوەزیری کۆچ کۆچبەرانی عێراقی (دیندار نەجم دۆسکی) لەوکۆبوونەوەیەدا سکرتیری فیدراسیۆن لەسەر دوایین گۆرانکاری لە رەوشی پەنابەران و گیروگرفتەکانیان ودەوری حکومەتی عێراقی و حکومەتی ھەریم ئاگادارکردوە داویکرد زیاتر پیداگری بکرێت لەسەر رەتکردنەوەی بەزۆری ناردنەوەی پەنابەران و ەرنەگرتنەوەیان لە فرکەخانەکانی عیراق و کوردستان و تاکید ی کرد لەسەر کارکردن بەو بریارەی پەرلەمانی عێراقی دەریکردوە بۆ پابەندبوون پی کە تایبەتە بە ھەڵوەشاندنەوە رێکەوتننامەکان لە گەل ولاتانی ئەوروپا و وەرنەگرتنەوەی پەنابەرە بەزۆر نێراوەکان.. ھەروەھا ئەو ئیمتیازات و بریارانەی لە عێراقدا ھەیە دیپۆرتکراوەکانی کوردستان بگرێتەوە، وە تەنسیق بکریت لەنیوان ھەردوو وەزارەتی کۆچ کۆجبەرانی عێراق و کوردستان بۆ گرنگی دان بە دیپۆرتکراوەکان. لەو بارەیەوە فیدراسیۆن ئامادەیە ھاوکاری بکات و ببێتە تەرەف.

لەوەلامدا بەریز وەزیری کۆج کۆچبەران ئاماژەی دا بە کە بە ھیج شێوەیەک لەگەل ناردنەوە بەزۆری پەنابەران نین وە ھەموو ھەوڵیک لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپا بۆ ناردنەوەی بەزۆر پەنابەران ڕەت دەکەنەوە وە لەو بارەیەوە وەزارەتی کۆچ کۆجبەران ١٣ خالی پێشنیاری دیاری کردوە وەک دانی ئیمتیازات لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپا بۆ ئەو پەنابەرانەی ئارەزوومەندانە دەگەرێنەوە".

لە بەشێکی تری قسەو باسەکاندا سکرتیری فیدراسیۆن لەسەر کەیسی خاوەن پیداویستیەتایبەتەکان ، ئەوانەی نەخۆشن،ئەوانەی خیزان و مناڵایان ھەیە و مناڵیان لە وڵاتە ئەورپیەکان گەوەرە بوو بەھیج شێوەیەک لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپا نەخرینە ژێر گوشارە بۆ بەزۆرناردنەوەیان ..ھەروەھا داوا بکریت لە حکومەتەکانی ئەوروپا لە بری ئەو خەرجە زۆرەی بۆ گرتن وخەرجی گرتووخانەی دەستبەسەرو پاریزەرو و کۆمپانیا تایبەتەکان کە ئەرکی بەزۆرناردنەوەی پەنابەران ھەڵدەگرن کە لایەنی کەم بۆ ناردنەوەی بەزۆر ھەر پەنابەریک ١١ھەزار پۆندە، ئەو برە پارەیە بە ئیزافەی ئیمتیازاتی تری لە دابینکردنی شۆینی نیشتەجی بوون و خۆێندن، کردنەوەی دەوراتی تایبەت زۆر پیداویستی ترتەرخان بکریت بۆ ئەو کەسانەی لەسەر خواستی خۆیان دەیانەوێت ئارەزوومەندانە بگەرێنەوە..فیدراسیۆن لە رێگای نوسینگەکانی لە ولاتەکان ئامادەیە گەر ئەو ئیمتیازاتانە راگەیەنرێت بخاتە بەردەم سەرجەم ئەو پەنابەرانەی لەسەر خواستی خۆیان بێ ھیج گوشارێک دەیانەوێت بگەرێنەوە ..

وەزیری کۆچ کۆچبەران ووتی"زۆریک لە وانەی باستانکرد لەو١٣ خالە پیشنیارکراوەدا ھاتووە وئەوانەی باسکرا بە نەزەری اعتبار وەردەگرین دەیگونجێنین.."

سەرلەبەیانی رۆژی ٦-١٠ لەھڵتن ھوتیل سکرتێری فیدراسیۆن لەگەل بەریزبەرێوبەری وەزارەتی کۆچ کۆچبەران (ستارنەورۆز) کۆبووە لەسەر کێشەکانی پەنابەران لە ئەوروپا و ئەو تەبریرانەی لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپا ئاراستەی حکومەتی عێراقی دەکرێت، نایاسای ئەو ھەڵسوکەوتانەی بەرامبەر پەنابەرانی عێراقی بەگشتی و پەنابەرانەی کورد بەتایبەتی گیراوەتە بەر لە ماوەی رابردودا.

سکرتیری فیدارسیۆن لەسەر گرنگی دان و تاکیدی ئەوان بۆ گوشار خستنەسەر حکومەت عێراقی بۆ کارکردن بە بریاری دەرچووی پەرلەمانی عێراقی لە بارەی وەرنەگرتنەوەی پەنابەرانی بەزۆر نێراوەکان وقەرەبووی دیپۆرتکراوەکان وەھەروەھا ئامادەی ھاوکاری فیدراسیۆن بە ئاراستەی ژیانیکی خۆشگوزەران و دورلە زەخت وزۆر بۆ پەنابەران قسەوباسیکرد...لەبەشیکی تردا لەسەر ئەو ١٣ خالە ‌قسەکرا کە لەلایەن وەزارەتی کۆچ کۆچبەرانەوە ئامادەکراوە بۆ خستنەرووی لەگەل حکومەتەکانی ئەوروپا و دانیشتنی مانگی داھاتووی نیوان وەزارەتی خاریجی ھۆڵندا و وەزارەتی کۆچ کۆچبەران...

بەریوبەری وەزارەتی کۆچ کۆچبەران سەرباری سوپاس گوزاری لەوکارانەی فیدراسیۆن کە لەسەر مەسەلەی پەنابەران ئەنجامی ئەدات داوای ھاوکاری و کارکردنی کرد لەگەل فیدراسیۆن تایبەت بە کێشەکانی پەنابەرانودیپۆرتکراوەکان.

پاشان رۆژی سێھەمی کۆنگرەکە بەدانی چەند خەلاتیک وبەووتار لەلایەن وەزیری کۆچ کۆچبەران، کۆنگرەکە کارەکانی خۆی تەواوکرد.

* دەقی ئەو داواکاریانەی وەک پیشنیار لەلایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی خرایە بەردەم کۆنگرەی سێھەمی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران تا وەک وەسیلەیەکی گوشار بخریتە بەردەم حکومەتی عێراقی و ھەرێم:

کیشەی پەنابەرانی عێراقی لە ھاندەران وەک کێشەیەکی ھاولاتیانی عێراقی تەماشا بکریت. ئەم کێشەیە لەلایەن پەرلەمانی عیراق وحکومەتی عێراقی ووتوویژی لەبارەوە بکریت وولام بەوداواکاریانە بدریتەوە بەشێوەی رەسمی کە خراوەتە بەردەم.


ھەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەورێکەتننامانەی لەگەڵ حکومەتە ئەوروپیەکان ئیمزاکراوە کە تایبەتە بە بەزۆرناردنەوەی پەنابەران.


ھیچ پەنابەرێکی بەزۆر نێراوە لە فرۆکەخانەکانی نیو دەولەتی بەغداد و فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان وەرنەگیرێتەوەو ھیچ کارئاسانییەک نەکریت لەلایەن دام ودەزگاکانی حکومەتەوە بۆ گێرانەوەی بەزۆری پەنابەران.


داوا بکریت دەستبەجێ سەرجەم ئەو پەنابەرانەی لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپاوە لەگرتووخانەدەستبەسەرەکانیان راگیراون، ئازاد بکرێن.


داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەین بۆ دوبارە تەماشاکردن ووەلامدانەوە بەو پرۆژە بریاری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە بەمەبەستی چارەسەرو کۆمەک بە کیشەکانی دپیۆرکراوەکان خراوەتە بەردەست، لە پێناو دووبارە تێکەلاوبوونەوەیان لە کۆمەڵگای عێراق و کوردستان.


 

٨\١٠\٢٠١٣

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک