٥\١٢\٢٠١٤
راپۆرتی
بهڕێوهچونی کۆڕێک به بهشداریی مامۆستا جهمال نهبهز.
ژندوژمنیی وەک دیاردەیەکی
جیهانیی!
چارە... سازشە؟! یان
بەربەرەکانێ؟
باڵا
دەستی پیاو بەسەر ژندا لە کۆمەڵگا دواکەوتوەکانی خۆرهەڵات لەوانەش
کوردستان. بۆتە مەینەتی وکارەسات بۆ ژن لەلایەک وتەنگی وشەرمەزاری بۆ
تەواوی کۆمەڵگا،ڕەنگە سروشتی هەسارەی زەوی نێر بێت.بەلام پێشکەوتنەکانی
مرۆڤایەتی لەسایەی زانست وتەکنەلۆژیا خەریکە بەتەواوی جەمکەکانی نێر
سالاری لە مرۆڤدا کاڵ ئەکاتەوە بە تایبەتی لە کۆمەڵگا پێش کەوتوەکانی
سەر زەوی.
ئێستا زۆربەی شوێنەکانی دونیا، باڵا دەستی پیاوان یان بچوکترین نیشانەی
پیاوسالاری بۆتە عەیبەو بەیاسا ئەجێتە خانەی تاوانی ڕەگەز پەرستیەوە کە
سزاو لێپێجینەوەی یاسایی قورسی بۆ دانراوە،پیاو وژن بەیەکەوە ژیان
بەردەوام ئەکەن،بەیەکەوە ئیدارەی سەرزەوی ئەدەن،وەک پرۆسەی زۆر
بون،لەپێش کەوتن وگەشە سەندندا بەشدارن.لە کاتێکدا لە کۆمەڵگا
پێشكەوتوەکاندا ژنان لە ڕێزگرتن ونازداری وژیانی ڕۆژانەدا دەخرێنە پێش
پیاوەوە،بەداخەوە لە کۆمەڵگای کوردەواریدالەگەڵ ئەوەی کە ژنان ئەرکی
هەرە قورسی ژیانی خێزان وکاروکاسپیان ئەکەوێتە سەر شانیان، کەجی تا
ئێستا نامەردانە مامەڵەیان لە گەڵ دەکرێت.
خەباتی ژنان لە کۆبانی و خۆرئاواوباکوری کوردستان ئەو ڕاستیەیان
سەلماند کە پیاو سالاری سەرزەوی لە بنەڕەتدا هەڵە و تاوان بووە و هیج
پاساوێک هەڵناگرێت. بەڵام بە داخەوە لە گەڵ ئەوەشدا لە زۆر شوێنی
کوردستان ژنان تا ئێستا قوربانی دەستی نێرسالاری و باجی ملهوڕی پیاوان
وسروشت وحەزە نابەجیکان ئەدەن .
له ڕێكهوتی ٣٠\١١\٢٠١٤
سهنتهری ژنانی کورد لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا هەستان بە سازدانی کۆڕێک
بۆ مامۆستای گەورە مامۆستا جەمال نەبەز کە بە باسێکی گرنگی دەربارەی
هەڵسەنگاندنە جیا وازەکانی کۆمەڵگا وباسی ماف و ئازادی و یەکسانی
وزانست وئابوری ژنانی کردو و بە گفتوگۆیەکی بابەتیانە کۆتایی بە کۆڕەکە
هات.

سهنتهری ژنانی كورد له شاری كۆڵن
/ ئەڵمانیا
centerijnan@ymail.com
|