ڕاپۆتی چوار حیزبه‌که
پاساودانی هه‌ڵوێستی سیاسیانه!
- سه‌رنجێک سه‌باره‌ت به ڕاپۆرتی
چاکسازیه‌که‌یان -
حه‌مه‌غه‌فور
ڕۆژی شه‌ممه 10/1/2009 چوار حیزبه‌که (یه‌کگرتوی ئیسلامی، حیزبی
سۆسیالیستی دیموکراتی، حیزبی زه‌حمه‌تکێشان‌و کۆمه‌ڵی ئیسلامی-که ناوی
هه‌ر چواریان به ووشه‌ی کوردستان کۆتاییهاتوه) ڕاپۆرتێکیان بڵاوکرده‌وه
گوایا بۆ چاکسازی بارودۆخی ناهه‌موارو گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات له
کوردستان. ئه‌و پێشنیازانه‌ی 4حیزبه‌که له ڕاپۆرتێکدا بۆ به‌رده‌م
پارتی‌و یه‌کێتی ئاماده‌یانکردوه، نه شتی نوێی تێدایه‌و نه پرۆژه‌و
پرۆتۆکۆلێکی لێکگه‌یشتنیشه له ناو خۆیاندا، هه‌روه‌ها پلاتفۆرێکی
هاوبه‌شی سیاسی- پراتیکیش نیه که مه‌نهه‌ج‌و نه‌خشه‌و ئامانجی
ئاراسته‌یه‌کی ئیئتیلافی ئۆپۆزیسیۆن ئامێز وێنابکات. هه‌روه‌ک خۆیان
پێیئه‌ڵێن ڕاپۆرتێکه‌و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م 4حیزبه وه‌کو چه‌ند خاڵی
تاکتیکی ته‌بلیغاتی هاوبه‌ش له‌سه‌ری ڕێکه‌وتون، تا وه‌کو نیه‌تێکی
دۆستانه‌و ڕاوێژێکی برایانه بیده‌نه ده‌س هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار.
ئه‌وان له‌لایه‌ک گه‌ره‌کیانه له ڕێی ئه‌م ڕاپۆته‌یانه‌وه ڕووزه‌ردی
خۆیان وه‌کو چوار حیزبی سیاسی بێ ته‌ئسیر له‌به‌رده‌م ڕای گشتی خه‌ڵکی
کوردستاندا ماکیاژ بکه‌ن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه مه‌به‌ستیانه له ئاوی
لێڵدا ڕاوه‌ماسی بکه‌ن‌و نفوز بکه‌نه ناو جه‌ماوه‌ره‌وه. به‌ڵام له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی خۆیان به‌شێکن له کایه‌که‌و مشه‌خۆری سه‌ر دۆخی پاشاگه‌ردانی‌و
ده‌سه‌ڵاتی حیزبن، زاده‌ی گه‌نده‌ڵی‌و کوڕی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تفه‌نگ‌و
هێزی میلیشیایین، باسکردنی ئه‌وان له چاکسازی‌و سه‌روه‌ربوونی یاسا،
به‌تایبه‌ت له ڕێگای ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌وانه‌وه، هێنده‌ی خه‌ڵکی وه‌کو
پاساودانی هه‌ڵوێستی تائێستایان لێیان وه‌رئه‌گرێ، یانی وه‌ستانیان له
پاڵ هه‌ردوو حیزبی پارتی‌و یه‌کێتی‌و ده‌سه‌ڵاتیاندا وه پشتکردنیان له
جه‌ماوه‌ر، که‌ی ئه‌چێته ناو چوارچێوه‌ی ده‌نگی ئاشکراو به‌رزی گشتی‌و
جه‌ماوه‌ری دژه گه‌نده‌ڵی‌و خواستی کۆتاییهێنان به سوڵتانی حیزب‌و
نوخبه‌ی پێشمه‌رگانه، وه یان ئاره‌زووی کۆتاییهێنان به مامه‌ڵه‌و
سات‌و سه‌ودای جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
کورد‌و ئایینده‌و چاره‌نووسیانه‌وه.
من پێموایه هێنده‌ی سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ر به‌شوێن
راپۆرته‌که‌یاندا ئه‌چێته سه‌ر ئه‌و هۆکارو فاکته‌رانه‌ی که ئه‌م
چوار حیزبه ڕاستوچه‌په‌ی له ده‌وری یه‌ک جه‌مکردوه، ناگه‌ڕێ‌و
ناچێته سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای مه‌یل‌و نیه‌تێکی مه‌ردانه‌و هه‌لوێستێکی
شایسته‌ی ئه‌واندا له دژی هه‌ر شتێکی پارتی‌و یه‌کێتی! هاوڵاتیانی
ئێمه ده‌یانه‌وێ لێیان ئاشکرا ببێت که دوو حیزبی ئیسلامگه‌راو دۆستی
جمهوری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران‌و ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسلامی سعودیه(یه‌کگرتوی
ئیسلامی‌و کۆمه‌ڵی ئیسلامی) که ساڵانێکه چوونه‌ته که‌مینه‌وه له
دژی خه‌ڵکی کوردستان‌و ته‌جروبه‌ی سکۆلارو شارستانیانه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یان
کردۆته ئامانج‌و سه‌رگه‌رمی پیلان‌و پرۆژه‌سازین بۆ به ئیسلامی‌کردنی
کوردستان، چۆن له‌گه‌ڵ دوو حیزبی چه‌پڕه‌و دیموکراتخوازو ته‌نانه‌ت خۆ
به عه‌لمانی زانی وه‌کو (حسدک و زه‌حمه‌تکێشان)، که زیاتر له هێزی
پارسه‌نگ کردنی باڵانسی نێوان پارتی‌و یه‌کێتی ئه‌چن تا حیزبی سیاسی
خاوه‌ن پره‌نسیپ‌و به‌رنامه‌کاری سیاسی، له‌سه‌ر سفره‌یه‌ک نان ئه‌خۆن!؟
ئه‌م 4حیزبه چه‌ندین ساڵه له ته‌نیشت گه‌نده‌ڵی‌و چه‌پاوڵی یه‌کێتی‌و
پارتیه‌وه خۆیان به‌سه‌ر شان‌و ملی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستاندا هه‌ڵواسیوه‌و
له‌سه‌ر سنگی خه‌ڵکی هه‌ژارو گیرۆده‌ی ده‌ستی کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه
خۆیان ئه‌ژیێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ژاری‌و نه‌داری‌و بێکاری‌و بێمافی جه‌ماوه‌رو
هاوڵاتیان مه‌سه‌له‌یان بووبێت، یاخود شاهیدی هه‌ڵوێستێکی جدی‌و
کارامه‌ی ئه‌وان بن له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان. ئێستا که خشته‌ی
سیاسی عێراق‌و ناوچه‌که ده‌سخۆشی گۆڕانکاری گه‌وره‌یه‌و هه‌ڵوێست‌و
جێگاوڕێگای جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی داکشاوه‌و له پاشه‌کشه‌دا به‌سه‌رده‌بات،
له کاتێکدا خه‌ڵک به گشتی ده‌نگی هه‌ڵبڕیوه‌و ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی
کوردیان ئیحراج کردووه، وه له سه‌رده‌مێکدا که وه‌همی کوردایه‌تی‌و
نه‌عره‌ته‌ی قه‌ومپه‌رستانه خه‌ریکه ڕه‌واجی نامێنێت، بۆیه ئه‌م
4حیزبه‌ش له‌خۆیان که‌وتونه‌ته شکه‌وه‌و به ده‌رهاویشتنی ئه‌م
ڕاپۆرته‌یان به‌نیازن تێستێکی ڕای گشتی کوردستان بکه‌ن له به‌رامبه‌ر
خۆیاندا. به‌ڵام هه‌ڵوێستی لاواز‌و ناجێگیریان نیشانی ئه‌دات که چه‌نده
به قووڵی ڕۆچوونه‌ته ناو کایه‌و فه‌له‌کی هه‌مان پرۆژه‌و مانیفێستی
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه! ده‌نگدانه‌وه‌و سه‌دای نه‌شازی هه‌ڵوێسته‌کانی
پێشویان چ بگات به‌مه‌ی ئێستایان به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن که خه‌ڵکی
کوردستان تێستی خۆیان بۆ ئه‌م 4حیزبه کردووه‌و هه‌رگیز هه‌ڵه‌ی واناکه‌ن
کانسی تر بده‌ن پێیان‌و چاره‌نووسی خۆیان‌و ئاینده‌ی کوردستان بده‌نه
ده‌ستیان. سه‌یر نیه که ئه‌م 4حیزبه پڕۆژه‌که‌ی خۆیان ناو لێناوه
ڕاپۆرت، چونکه له ئاستی ڕاپۆرتێکی سیاسیدایه بۆ به‌رده‌م ئۆرگانێکی
باڵاتر نه‌ک پلاتفۆرمێک بۆ وه‌ڵام به گرێیه‌کی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی!
12/1/2009
|