٢٣\٢\٢٠١٠
راپۆرتی
ده رۆژه‌ی پێشێلکاریی
دژ به ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی.
- (12 بۆ 21
ی شوبات 2010) -
ئاماده‌كرنی: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ
و داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان
ده‌رباره‌ی راپۆرته‌كه:
پاش ده‌ستپیَكردنی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیَراق له
رۆژی 12ی شوباتدا، چه‌ندین پیَشیَلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان
له پاریَزگاكانی ژیَر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستاندا
تۆماركراون. سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راویَژو داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان
برِیاریدا كه بۆ ماوه‌ی مانگیَك هه‌موو (10) رۆژ جاریَك راپۆرتیَك له‌سه‌ر
ئه‌و رووداوانه بڵاوبكاته‌وه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان
و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌ریَمی كوردستاندا ده‌بیَت. له‌یه‌كه‌م
راپۆرتی سه‌نته‌ری میترۆدا چه‌ندین حاڵه‌ت بڵاوده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌م
راپۆرته سه‌رجه‌می ئه‌و رووداوانه‌ن كه سه‌نته‌ری میترۆ لیَیان
ئاگاداركراوه‌ته‌وه. ره‌نگه پیَشیَلكاری و رووداو هه‌بن كه سه‌نته‌ری
میترۆ لیَیان ئاگادارنه‌بیَت، بۆیه داوا له هه‌موو رۆژنامه‌نووسان و
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه هاوكاری سه‌نته‌ری میترۆ بكه‌ن بۆ
تۆماركردنی هه‌ر پیَشیَلكارییه‌ك كه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كریَن.
له‌م راپۆرته‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و رووداوانه بڵاوكراونه‌ته‌وه كه له
نیَوان رۆژانی 12بۆ 21ی شوباتدا روویانداوه، بیَگویَدانه ئه‌وه‌ی كه
په‌یوه‌ندییان به بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌بووه یان نا.
سه‌باره‌ت به پیَشیَلكارییه‌كانی ئه‌و (10) رۆژه‌ی رابردوو، سه‌نته‌ری
میترۆ رایده‌گه‌یه‌نیَ، "به‌داخه‌وه له ماوه‌ی ده رۆژی رابردوودا چه‌ندین
پیَشیَلكاری دژ به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراون. ئیَمه داوا له لایه‌ن
په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه سنوریَك بۆ ئه‌و ده‌ستدریَژیانه
دابنیَن و تۆمه‌تباران راپیَچی دادگابكه‌ن. پیَویسته به‌رپرسانی حكومه‌تی
هه‌ریَم هه‌موو هه‌وڵیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان بتوانن
له سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌دا به ئازادیترین شیَوه كاره‌كانی خۆیان
راپه‌ریَنن."
ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ری میترۆ:
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راویَژو داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، ریَكخراویَكی
سه‌ربه‌خۆی بیَلایه‌نی قازانج نه‌ویسته بۆ به‌رگریكردن له رۆژنامه‌نووسان
و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌ریَمی كوردستان. سه‌نته‌ری میترۆ له
مانگی ئابی ساڵی 2009دا دامه‌زراوه.
بۆ زانیاری زیاتر یان و ئاگاداركردنی سه‌نته‌ری میترۆ له پیَشیَلكاری
په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب: 07701523300
مه‌ریوان حه‌مه سه‌عید: 07701940930
ئیمه‌یل:
metroiraq@gmail.com
رووداوه‌كانی (10) رۆژی رابردوو:
• سۆران ئه‌حمه‌د، په‌یامنیَری رِۆژنامه‌ی هاوڵاتی، به سه‌نته‌ری
میترۆی راگه‌یاند كه كاتژمیَر نزیكی 8ی شه‌وی 20ی شوبات، چه‌ند چه‌كداریَك
له به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كیَتی نیشتمانی كوردستان كامیَراو ریكۆرده‌رو
مۆبایله‌كه‌یان لیَسه‌ندووه‌و به‌هیَز كردوویانه‌ته ناو ئۆتۆمبیلیَكه‌وه‌و
بردوویانه بۆ بنكه‌ی ئاسایشی رزگاری بۆ لیَكۆڵینه‌وه. ئارا ئیبراهیم،
لیَپرسراوی په‌یامنیَرانی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ووتی كه فۆرمی زانیاری
به سۆران پرِكراوه‌ته‌وه، وه هه‌روه‌ها كامیَره‌كه‌ی پیَدراوه‌ته‌وه
به‌ڵام تائیَستا میمۆری كامیَراكه‌و مۆبایل و باجی رۆژنامه‌كه‌ی پیَنه‌دراوه‌ته‌وه.
سۆران داوای یاسایی تۆماركردووه.
• رۆژنامه‌نووسی دیَرین مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ووتی كه شه‌وی شه‌ممه
20ی شوبات كه‌سانی نه‌ناسراو به بۆیاخی ره‌ش له‌به‌ردم ماڵه‌كه‌ی خۆی
له گه‌ره‌كی شۆرش له شاری سلیَمانی ئۆتۆمبیَله‌كه‌ی ده‌شیَویَنن.
مسته‌فا ساڵح كه‌ریم، كه جیَگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی
كوردستانء ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رِاگه‌یاندنی یه‌كیَتی نیشتمانی كوردستان،
به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، "پاش ئه‌و كرداره‌ش جاریَكی تر هیَرش
كراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبیَله‌كه‌م."
• بوخاری جه‌میل، به‌رِیَوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی سپیَده، ووتی كه
ئیَواره‌ی رۆژی 19ی شوبات له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاریَكی رۆژنامه‌وانیدا
ئۆتۆمبیلیَكی پرِ له چه‌كدار ته‌قه‌ی به‌سه‌ر تیمیَكی كه‌ناڵی سپیَده‌دا
كردووه له گه‌رِه‌كی كه‌سنه‌زان، له هه‌ولیَری پایته‌خت. تیمه‌كه‌ی
كه‌ناڵی سپیَده بریتیبوون له زانیار ئه‌سعه‌د، په‌یامنیَر، و ویَنه‌گر
سه‌یاف ئه‌حمه‌د. بوخاری وتی كه باوه‌رِیوایه ته‌قه‌كردنه‌كه بۆ ئه‌وه‌بووبیَت
كه تیمه‌كه بترسیَنریَت بۆ ئه‌وه‌ی جاریَكی تر نه‌چنه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه.
• ئیَواره‌ی رۆژی 18ی شوبات له گه‌رِه‌كی رِاپه‌رِینی شاری رِانیه،
له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سیَكه‌وه هیَرشكراوه‌ته سه‌ر تیمیَكی كه‌ناڵی
ئاسمانی KNN كه پیَك هاتبوون له شاسوار مامه په‌یامنیَر، كاروان ئه‌نوه‌ر
ویَنه‌گر، محمد مارف شوفیَری كه‌ناڵه‌كه.شاسوار مامه په‌یامنیَری كه‌ناڵی
ئاسمانی KNN به سه‌نته‌ری میترۆی ووت، "به به‌رد هیَرشكرایه سه‌رمان،
هیَزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ نزیك بوون له رِووداوه‌كه به‌ڵام به‌رگرییان
لیَنه‌كردین." له‌و هیَرشه‌دا، شۆفیَره‌كه به‌سووكی برینداركرا.
• ئارا ئیبراهیم، لیَپرسراوی په‌یامنیَرانی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، به‌سه‌نته‌ری
میترۆی راگه‌یاند، كه كاتژمیَر 10:15 شه‌وی 17ی شوبات، له شه‌قامی
سالم، سه‌هۆڵه‌كه، له‌كاتی رووماڵكردنی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا چه‌ند
چه‌كداریَك له سیَ ئۆتۆمبیلی جام رِه‌شدا، كه له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسیَكدابوون،
داده‌به‌زن و هیَرشیده‌كه‌نه‌سه‌ر . ئارا ووتی كاتیَ كه خۆی ناساند‌و
پیَناسی هاوڵاتی و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی پیشانی چه‌كداره‌كاندا
توندتر هیَرشیانكرده‌سه‌ر. هه‌روه‌ها وتی كه كامیَراكه‌یان لیَسه‌ندووه.
هه‌تا ئیَستا كامیَراكه‌ی بۆ نه‌گه‌ریَندراوه‌ته‌وه. ئارا داوای
یاسایی له‌سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی سیَ به‌رپرسی یه‌كیَتی نیشتمانی
كوردستان تۆماركردووه.
• شه‌وی چوارشه‌ممه،17ی شوبات، جامی دواوه‌ی ئۆتۆمبیَله‌كه‌ی شوان
داودی، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌واڵ، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌رِه‌كی
سه‌روه‌ری شاری سلیَمانی شكییَنرا. شوان ووتی كه ئاگاداری پۆلیسی سه‌روه‌ری
كردوه له‌و رِووداوه.شوان به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، "كاتژمیَر
10ی شه‌و ویستم كچه‌كه‌م ببه‌مم بۆ لای دكتۆر، مناڵه‌كه‌م پیَیووتم كه
جامی پشته‌وه‌ی سه‌یاره‌كه شكیَنراوه." تائیَستا هۆكاری ئه‌و ده‌ستدریَژییه
نه‌زانراوه.
• رِۆژنامه‌نووس توانا بابه عه‌لی په‌یامنیَری رۆژنامه‌ی ئاسۆ، ووتی
كه كاتژمیَر یه‌كی به‌یانی چوارشه‌ممه 17ی شوبات، له به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی
یه‌كی یه‌كیَتی نیشتمانی،هیَزه‌كانی ئاسایش، كامیَراكه‌یان لیَسه‌ندووه.
توانا وتی" هه‌رچه‌نده باجء ئیزنی ویَنه‌گرتنیشم وه‌رگرت، به‌ڵام
كامیَركه‌یان لیَسه‌ندم." هه‌ر ئه‌و رۆژه كامیَراكه‌ی پیَدرایه‌وه.
• سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵح، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری خه‌ڵك، ووتی كه رۆژی 17ی
شوبات له كه‌ناڵی په‌یام ه‌مه‌وه هیَرشكراوته‌سه‌ر گۆڤاره‌كه‌یان له‌سه‌ر
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تیَكی وه‌رگیَردراوی نووسه‌ری به‌ره‌گه‌ز هیندی،
سه‌لمان روشدی، له رۆژی 15ی شوباتدا. هه‌روه‌ها سه‌رده‌شت ووتیشی كه
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان
پیَیانراگه‌یاندوون كه داوای یاسایی دژی گۆڤاره‌كه تۆمارده‌كه‌ن.
• رِۆژی 16ی شوبات، شوان موحه‌مه‌د، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاویَنه،
له لایه‌ن پۆلیسی رزگاری بانگ كرا بۆ لیَكۆڵینه‌وه له‌دوای
تۆماركردنی داوایه‌كی یاسایی له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌ریَم. رۆژنامه‌ی ئاویَنه له مانگی كانوونی دووه‌مدا،
بابه‌تیَكی ره‌خنه‌ئامیَزی رۆژنامه‌نووس ریَبوار كه‌ریم وه‌لی به‌ناونیشانی
"ئیَواره‌خوانیَكی سه‌رۆك وه‌زیران" بڵاوكردبوویه‌وه. شوان به كه‌فاله‌تی
نیو ملیۆن دینار ئازادكرا. ریَبوار كه‌ریم وه‌لی ووتی كه له‌لایه‌ن
پۆلیس به‌ختیارییه‌وه داواكراوه كه سه‌ردانی بنكه‌كه‌بكات، به‌ڵام
ئه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ولیَر نیشته‌جیَیه داوای گواستنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی
كردووه.
• رۆژنامه‌نووس سامان سعید مه‌حمود، په‌یمانیَری لڤین پریَسء هاوڵاتی،
ووتی كاتژمیَر 10 شه‌وی سیَ شه‌ممه، 16ی شوبات، چه‌ند چه‌كداریَك له
شه‌قامی سالم، سه‌هۆڵه‌كه، كامیَرایان له سه‌ندووه. سامان به سه‌نته‌ری
میترۆی ووت، "هیَزه به‌رگ ره‌شه‌كه بوون، كامیَراكه‌یان لیَسه‌ندم و
وتیان وه‌ره له ئاسایش وه‌ریبگره‌وه." پاش ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ
په‌یوه‌ندی كرد به ئاسایشی سلیَمانی، سه‌ربه‌یانی به‌یانی 18ی شوبات ،
كامیَراكه‌یان بۆ رِۆژنامه‌نووسه‌كه گه‌رِانده‌وه به‌ڵام تائیَستا
پیَناسه‌كه‌یان بۆ نه‌گه‌رِاندووه‌ته‌وه.
• والی عوسمان، په‌یامنیَریَ كه‌ناڵی تۆرِی هه‌واڵی كورد (KNN )له قه‌زای
پیَنجویَن ، به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند كه رۆژی 14ی شوبات هیَزه‌كانی
مه‌رزی باشماخ رِیَگه‌یان نه‌دا به تیمی كه‌ناڵه‌كه ویَنه بگرن بۆ
ئاماده كردنی رِاپۆرتیَك له‌و ناوچه‌یه . والی وتی، "له كاتیَكدا به
به‌رچاوی خۆمانه‌وه كه‌ناڵی تر ویَنه‌ی ده‌گرت" به‌ڵام " رِیگه‌یان نه‌دا
(ئیَمه) ویَنه بگرین."
• رۆژی 14ی شوبات، تیمیَكی كه‌ناڵی تۆرِی هه‌واڵی كورد (KNN) له‌كاتی
به‌جیَهیَنانی كاریَكی رۆژنامه‌نووسیدا له ده‌زگای خانه‌نشینی پیَشمه‌رگه،
له شاری سلیَمانی، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سیَكه‌وه هیَرشیانكرایه‌سه‌ر و
دوو كامیَراو شریته‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا. برِیار نامیق، په‌یامنیَری
كه‌ناڵه‌كه، به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند كه‌له‌لایه‌ن به‌رپرسی به‌شیَكه‌وه
له‌ناو به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا هیَرشی كراوه‌ته‌سه‌ر. هه‌روه‌ها
ره‌نجده‌ر عومه‌ر، ویَنه‌گری كه‌ناڵه‌كه، وتی كه به قۆناغه تفه‌نگ
دراوه به‌ده‌ستیدا. پاش چه‌ند كاتژمیَریَك كامیَراو شریته‌كان گه‌ریَنرانه‌وه
بۆ تیمه‌كه.
• ئیَواره‌ی 12ی شوبات ، پاسه‌وانه‌كانی هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا، ریَگه‌یان
نه‌دا به په‌یامنیَری گۆڤاری لڤین به‌شداری رووماڵی راگه‌یاندنی لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستان بكات. ئیبراهیم عه‌لی حه‌مه، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولیَری
گۆڤاری لڤین، به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی جیَگه‌ی نارِه‌زایه‌تیء
بیَزاریمه ئه‌وه‌یه كه پاش ئه‌وه‌ی پیَناسه‌كه‌مانیان بینی له هۆڵه
كرامه ده‌ره‌وه."
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راویَژو داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان
|