٩\٧\٢٠١٣
راپۆرتی مافی
مرۆڤی کورد
سەبارەت بە
پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
مانگی
رابردوو دوای ته‌واو بوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان رێژیمی ئێران
له‌سێداره‌دانی هاووڵاتیانی ده‌ست پێکرده‌وه. بێڕێزیی به ئایینی
یارسانیش بۆ بە هۆی قوبانی بوونی دوو هاووڵاتی کوردی یارسان.
ئاگر به‌ردان له دارستانه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی
مه‌ریوان په‌ره‌ی سه‌ند و کاربه‌ده‌ستان سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پارێزوانانی
ژینگه هیچ وڵام و هه‌وڵێکیان نه‌بوه بۆ پێش‌گرتن له‌و دیارده‌یه.
هه‌روه‌ها له‌مانگی رابردوو دا لانی که‌م ٥ ژن به‌ده‌ست که‌س و کاریان
کوژران یان کۆتای‌یان به ژیانی خۆیان هێنا. به جۆرێک مانگی کوشت و بڕی
ژنان بوو. کوشتنی ژنان به هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوریه و له
لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانیش بکو‌ژان لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناکرێت، بۆیه
به هاسانی بکو‌ژان به‌و کاره نامرۆڤانه‌یه هه‌ڵده‌ستن.
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ٣.٦.٢٠١٣ دوو که‌سی
تۆمه‌تبارکراو به سیخۆری (سی ئای ئه‌ی و موساد)، له‌سێداره دا .
به
پێی هه‌واڵی رادیۆ زه‌مانه، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران به بێ
ئاشکراکردنی ناوه‌کانیان و ورده‌کاری زیاتر رایگه‌یاندووه، ناوبراوان
دانیان به تاوانه‌که‌یاندا ناوه .
ئەو دو که‌سە تۆمه‌تبار به‌وه کرابوون که (بڕێک زانیاری گرنگ و نهێنی
وڵاتیان) به ده‌زگا سیخۆریه‌کانی دژبه‌ر داوه .
وه‌زاره‌تی ئیتلاعات رایگه‌یاندوه ده‌زگاکانی ئیتلاعاتی دژبه‌رانی
کۆماری ئیسلامی به (شێوازی نوێ و له‌ژێر ناوی بانگهێشتی کۆنفرانسی
نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌رێمی، زانستی، پسپۆڕی، هاوفکری و دۆزینه‌وه‌ی کار،
راپرسیی ته‌له‌فۆنی، چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کاناڵه‌کانی ئاسمانی
ته‌له‌فزیۆنی و ... هتد) به‌کار دێنن تا که‌سانێک له‌ده‌زگا هه‌واڵگری
و سیخۆریه‌کانیان دابمه‌زرێنن .
رژێمی ئێران ده‌ستڕێژی گولـله له دوو منداڵی خه‌لیفان ده‌کات.
له‌چوارچێوه‌ی کرده‌وه قێزه‌و‌نه‌کانی رژێمی ئێران له‌به‌رامبه‌ر
هاوڵاتیانی کورد، له ڕێکه‌وتی ٠٦.٠٦.٢٠١٣ هێزه‌کانی سوپای پاسداران
له‌کوێستانه‌کانى نزیک حاجی ئۆمه‌ران و له‌کاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو
ماڵاتیاندا دوو مێرمنداڵی کورد ده‌ده‌نه به‌ر ده‌سترێژی گولـله و
خۆشبه‌ختانه له‌ئاکامدا ئه‌و دوومنداڵه رزگاریان ده‌بێت و به‌ڵام ترس
و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆر ده‌که‌وێته ناو هاوڵاتیانی ئەو شووێنه .
سه‌رله‌به‌یانی دوێنی کاتژمێر ٦:٣٠ خوله‌ک له‌کوێستانه‌کانی حاجی
ئۆمه‌ران دوو منداڵ به‌ناوه‌کانی"نادر ساڵح عه‌بدوڵڵا، ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی
و حاجی مسته‌فا عه‌بدوڵڵا ته‌مه‌ن ١١ ساڵی له‌کاتێکدا سه‌رقاڵی
له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو ماڵاتی خۆیاندا بوون، هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی
سه‌ر به رژێمی ئێسلامی ئێران ده‌یانده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و
ترس و دڵه‌ڕاوکێ زۆر ده‌که‌وێته ناو هاوڵاتیانی ناوچه‌که و کوێستان
نیشینه‌کان ."
شایانی باسه ساڵی پاریش له‌هه‌مان شوێن شوانێک به‌ناوی فارس محمد
ئه‌مین عه‌زیز ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵى له‌کاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو ماڵاته‌کانی
ده‌که‌وێته سه‌ر مین و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست ده‌دات .
٢ که‌س له ڕێڕه‌وانی ئایینی یارسان دژبه بێ‌حورمه‌تی هێزه‌کانی
ده‌وڵه‌تی ئێران به ئایینه‌که‌یان ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌ردا.
به پێی هه‌واڵدێریه ناوخۆیه‌کان ٢ که‌س به ناوه‌کانی حەسه‌ن ره‌زه‌وی
ونیک موراد تاهیری له ڕۆژانی ١٤ ١٥ ی جۆزه‌ردان له دژی
بێ‌حورمه‌تیه‌کانی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران ئاگریان له جە‌سته‌ی
خۆیان به‌رداوله ئاکام دا هه‌ردووکیان گیانیان له ده‌ست دا.
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان ئه‌و ڕێڕه‌وانه به‌رله خۆسووتاندن له‌گه‌ڵ
چه‌ند که‌س له هاوباوه‌ڕانی خۆیان له مه‌یدانی باباتاهیر، به‌رامبه‌ربه
فه‌رمانداری کرماشان گردبوونه‌وه‌یه‌کان کردووه‌و ڕایانگه‌یاندوه له
دژی هێرشه‌کانی هێزه ئاسایشه‌کان ئاگرله جه‌سته‌ی خۆیان به‌رده‌ده‌ن.
هیزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران هاوڵاتیه‌کی کوردیان
به گووله بریندارکرد.
له چوارچێوه‌ی هێرشی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕژیمی ئێران بۆسه‌رکۆڵبه‌رانی
کورد کاسبکارێک به ناوی که‌ماڵ کووده‌ڵی له ناوچه‌ی نزیکی
چه‌کۆوسه‌پێکان سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت که‌وته به‌رده‌ستڕێژی گووله‌ی
ئه‌وهێزانه‌و له ئاکام‌دا به تووندی بریندار بوو.
له‌ده‌سپێکی ئه‌مساڵ تاکووئێستا لانی که‌م ٤٠ هاوڵاتی کورد له پێناو
بژێوی ژیان و که‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی هێزه‌کانی ڕژیمی ئێران که تا
ئێستا هیچ ڕێکخراو یا ئۆرگانێکی ده‌وڵه‌تی جوابگۆی ئه‌و کوشتارانه
نه‌بووه و هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌ک قه‌ره‌بوو نه‌کراوه.
له دوو بۆسه‌دا (٣) کۆڵبه‌ری کورد بوونه قوربانی ده‌ستڕێژی چه‌کدارانی
ئێران.
چه‌کدارانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامن له دانانه‌وه‌ی
بۆسه و کوشتنی کۆڵبه‌ر و کاسبکارانی کورد. راگه‌یه‌ندرا که دوێنێ (٢)
کۆڵبه‌ر و دوو شه‌ممه‌ی رابردووش کۆڵبه‌رێکی تر له ناوچه
سنوورییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولە .
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستکه‌وتوون له ده‌روروبه‌ری کاتژمێر
٠٣:٣٠ ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ٦ی حوزه‌یران له دۆڵی ده‌لیلۆکی ناوچه‌ی
شه‌هیدان، سه‌ربازانی رژێمی ئێران بۆسه‌یان بۆ کۆڵبه‌رانی کورد
نایه‌وه و له ئه‌نجامدا دوو کۆڵبه‌ر به‌ناوه‌کانی ( موسازاده
سه‌لماسا ) ی خه‌ڵکی گوندی ماته‌خریب و ( فه‌رزه‌نده سه‌لماسا)ی
خه‌ڵکی گوندی سیجی برینداربوون .
هه‌ر له‌و هێرشه‌ی چه‌کدارانی رژێمی کۆماری ئیسلامی‌دا (١٠) وڵاغی
کۆڵبه‌ر کوژران و (٦)ی تریش له‌لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا
گیراوه .
هاوکات شه‌وى دوشه‌ممه ٣ی حوزه‌یرانیش له بۆسه‌یه‌کی تری سه‌ربازان و
چه‌کدارانی رژێمدا له ناوچه‌یه‌کی نزیک سه‌رده‌شت کۆڵبه‌رێکی تر
به‌ناوی ( که‌مال کۆده‌ڵی ) به سه‌ختی برینداربوو.
ده‌ست به سه‌رکردنی هاوڵاتیه‌ک له شاری سنه له لایان هێزه‌کانی ئاسایشی
ئێران.
به گوێره‌ی که‌مپینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی ومه‌ده‌نی، ڕۆژی
شه‌ممه له ڕێکه‌وتی ١٦/٠٦/٢٠١٣ هاوڵاتیه‌کی دانیشتووی
شه‌هره‌کی(به‌هاران) به ناوی (هیوا غه‌ریبی) له لایان هێزه‌کانی ئه‌منی
شاری سنه‌وه ده‌ست به سه‌رکراوه. به پێی ئه‌و زانیارانه‌ی بڵاو
بوونه‌وه تا ئێستا هۆکاری ده‌ست به سه‌رکردنی هیوا غه‌ریبی که یه‌کێک
له چالاکانی بواری کرێکاریه ڕانه‌گێنراوه، ته‌نیا ده‌کووترێ که تاوانی
ناوبراو ئاسایشی بووه.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد
info@kmmk.info
|