په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١\٢٠١٩

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی دوازدەی ٢٠١٨.



راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی دیسەمبەری ۲۰۱٨ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.لەو مانگەش دا،خۆکووژی و کوشتن ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، نارەزایەتی و ناعەدالەتی ، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە له‌گەلی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.

سێدارە.

دووشەممە ۱۹ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، یونس عەزیزی ۴۵ ساڵان، خەڵکی شاری نەغەدە تاوانبار بە تاوانی مادە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لەسێدارە درا.
میلاد عەزیمی مێرمنداڵی کورد کرماشانی کەلە تەمەنی ۱۷ساڵی کەلە تێهەڵچوونێکدا لەناوبەری قوتابیان لە قوتابخانە بە کوشتنی کەسێک تۆمەتبار کراوە ،گەر نەتوانێ ڕەزامەندی سکاڵاکەری دۆسیەکەی ڕابکێشێ بەخێرایی ئێعدام دەکرێ.

زیندان و گیراوانی سیاسی.

پێنج شەممە زانیار مورادی لە شوێنی کارەکەی (میکانیکی) هەڵکەوتوو لە شارۆچکەی پیشەیی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا وگوازراەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
پێنج شەممە ۶ی دیسەمبەری ۲۰۱۸ی زایینی ژنەهونەرمەندی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەڵدا لەگەڵ دایکی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لەشاری ئەستەنبوڵ لە وڵاتی تورکیا دەسبەسەر کرا.
پێنج شەممە ۱۵ سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، ۱۵ کرێکار و فەرمانبەری پاڵاوگەی ئیلام کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا دەستیان دابوە مانگرتن، لەلایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ئیلام سزای شەلاخ و بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
١٨ ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، هاوڵاتیکی کورد کورش شەریف پوور خەڵک شاری دیواندەرە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
هاوڵاتییەکی تەمەن ۵۰ ساڵ بە ناوی هوومایون بەهمەنی لە شوێنی ئیشەکەی دەسبەسەر و گۆێزاوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شەممە ۱۷ سەرماوەز ی ۱۳۹۷ی هەتاوی، وەحید عەزیمی لەو شوێنەی ئیشی دەکرد لە گوێڕەپانی ئیقباڵ ی شاری سنە دەسبەسەر کراو تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە چارەنوسی وەدەست نەکوتووە.
پێنج شەممە ۱۵ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، حوکمی دوو ساڵ زیندانی محەممەد نەعیم محەممەدپوور، خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی موچشی کامێران کە لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە دیاری کرابوو، لەلقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سنە بۆ ساڵێک داشکا.
۱۴ی سەرماوەز، حەبیب ئەحمەدی دەسبەسەر کراو ئەویش بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرایەوە.
دووشەممە ۱۹سەرماوەزی ۱۳۹۷, هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار هەڵیان کووتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و کەسێکی تریان دەسبەسەر کرد.
حەمید ئەحمەدی لەناوشاردا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە،لە شاری مەریوان دەستبەسەر وگوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
وەزارەتی ئیتلاعات لەڕێی پێوەندی تلەفوون دوو گەنجی کوردی بەناوەکانی ئەنسار و فەردین ئەدوایی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەریوان کردووە و دەستبەسەری کردوون.
چوار شەممە ۲۱ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی بێهنام ئیبراهیم زادە و ناوبراویان دەست بەسەر کردووە.
مێهرداد سەبووری، چالاکی کرێکاری و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی کرێکارانی شاری کامێران کە بەتۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار، ساڵێک حوکمی بەسەردا سەپێنرابوو و بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گوازرابوویەوە بۆ زیندان.
ئومێد ئەحمەدی چالاکی کرێکاری شاری کامێران کەبەتۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار دەستبەسەر و ساڵێک زیندانی بۆ دیاری کرابوو بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی گوازرایەوە بۆ زیندان.
سێ شەممە ۲۷سەرماوەزی ۱۳۹۷هەتاوی چالاکوانی سیاسی، کرێکاری ئارام محەممەدی خەڵکی شاری کامیاران لە لایان هێزەکانی ئەمنی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.
ناسر فهیمی بەندکراوی سیاسی کورد کە ۱۰ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە، سەرەڕای توشبونی ناوبراو بە نەخۆشی دڵەوە تا بێبەشە لە چارەسەری پزیشکی. لە بەندیخانەی ئەوین دایە، چالاکوانی مەدەنی “شوجاع حوسێن زادە” بەڕێوەبەری ماڵپەڕی” بانە نیووز ” زیندانی کرا.
یەک شەممە ۱۱ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، مامۆستایەکی ئایینی شاری بانە بە ناوی ” سەعید باقی” بەرنوێژی مزگەوتی ” تەرخان ئاوا” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە دەست بەسەر کراوە.
شەممە ۲۵ سەرماوەزی ۱۳۹۷هەتاوی مەتین خالیدی کە بە تۆمەتی بەشدار بوون لە ناڕەزایەتێکانی ساڵی ۹٦ هەتاوی لە ئێران جەزای یەک ساڵ زیندانی بەسەر داسەپێندرابوو ، دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.
چوار شەممە ۲٨ سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی چالاکوانی کرێکاری شاهۆ سادقی پاش چوون بۆ دادگا دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا
چوارشەممە ۲۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، گەنجێکی کوردی خەڵکی شاری خۆی بەناوی ئارەش چراغی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر وبەگرانی ئەشکەنجە کراوە.
چالاکێکی سیاسی بە ناوی خەلیل کەریمی، کرێکاری بینا سازی و ئەندامی ێکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران لە شاری سنە لە لایەن لەقی یەکی دادگای شۆرشی ئیسلامی ئێران بە زیندانی کردن سزادرا .
فەرروخ عەبدی مودیری کاناڵی تڵێگرامی ئامانج کە هەواڵەکانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە بە سێ ساڵ زیندانی سزا دراوە .
چوارشەممە ۲٨ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی، سابیر نادری خەڵکی شاری قوروە دەسبەسەر و بۆ تێپەڕکردنی ۴ ساڵ زیندان کە بەسەری دا سەپا بوو، ڕەوانەی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە کرا.
دووشەممە ۱۹ سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار دوو هاووڵاتی بەناوی «باپیرە بەرزە و جەماڵ مەحمودزادە»، دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران
سێشەممە۲۰ی سەرماوەز، هاووڵاتێکی دیکە بە ناوی «سولەیمان محەممەد نژاد» خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەر کرا.
چوارشەممە ۲١ی سەماوەز، دوو هاووڵاتی دیکە لە شاری ورمێ بە ناوی «رەزا جەعفەرلو و ئەکبەر قولی زادە» لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
شەممە۱ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی پەیمان محەممەدی ۲۷ساڵ تەمەن وخەڵکی گوندی ئەڵک سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کراوە.
دووشەممە ۳ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی یەعقووب خوسرەوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
یەکشەممە ۲ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی، چالاکی تێلێگەرامی کوردی خەڵکی ورمێ بەناوی سەلاحەدین ڕەنجبەر لەهەمبەر تێپەڕاندنی سزاکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ دەستبەسەر وگوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ.
دووشەممە ۳ بەفرانبار ۱۳۹۷هەتاوی زەینەب جەلالیان لە لایان کاربەدەستانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری خۆی بۆ کاتێکی نادیار لە چاوپێکەوتن دەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرا.
شەممە یەکی بەفرانباری ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی دو شارومەند بە ناوەکانی پەیمان مەحەممەدی دانیشتوی گوندی ئەلەک سەر بە شاری کامیاران و شێرکۆ جەمشیدی خەڵکی گوندی سەرهویە سەر بە پارێزگای سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکان دەست گیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە .
دوو برای پیرانشاری بە ناوەکانی سەید موسلیحی تایری و سەید لوقمانی تایری کە ناوەندی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران دەستگیر کرابون، ئێستاش لە بەندیخانەی ئەم ناوندە لە ورمێ دەست بەسەرن .
سەلام مەردان ۲۷ ساڵ تەمەن ،خەڵکی گوندی سوجە سەر بە شاری شنۆ ، کە ۸ی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستگیر کرابو بۆ بەندیخانەی ئیتڵاعاتی ورمێ گوازراوەتوە .
یەکشەممە ۱۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، ئومێد ئەسەدی چالاکی مەدەنی وکرێکاری کورد لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە ساڵێک زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.
بێبەری کردنی سەعید شیرزاد زیندانی سیاسی کورد لە چارەسەری پزیشکی

کۆڵبەران و کاسبکاران.

بەرپرسێکی حکومەتی ئێران: کۆڵبەران سنووربەزێننانی ڕاستەقینەن و سزای خۆیان وەردەگرن
سێ شەممە ۲۰ی سەرماوەزی ۱۳۹۷، دوو کۆڵبەرێکی کورد بەناوەکانی زانیار عەزیززادە و موزەفەر حسێنی بەهۆی سەرماوە گیانیان لە دەست داوە.
چوار شەممە ۱۴ سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ” عومەر نەبی زادە” بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بریندار بووە.
۲۳ی سەرماوەز پاسگای هەنگەژاڵ سەر بە شارستانی بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسڕێژێک لە کۆڵبەران دەکات و کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحمان کیتابی خەڵکی گوندی نەنۆر دەکوژرێت.
یەک شەممە ۱۱ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی لە شاری پاوە کرێکارێک بە ناوی «ئەردەشێر کەریمی» لە لایان پەیمانکارەکەی کەوتە بەر هێرش و پەڵامار و لە کار دەرکرا.
۱۱ سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۷ هەتاوی، ۲ دانیشتووی شاری بانە لە مەزرایەک ی نزیک گوندی هەنگەژاڵ ی سەربە شاری بانە بە ناوی “کامیار عەبدووڵڵاهی” تەمەن ۳۰ ساڵ و “سەفەر رەحمانی” تەمەن ۳۵ ساڵ بەهۆی تەقینەوی مینەوە قاچیان بریندار بوون.
ڕێکەوتی ۲۳ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێک لە شاری بانە گیانی لە دەستدا . موحەمەد مەعروفی کە چەند ڕۆژ پێش لە لایە هێزەکانی پاسگای (هێزی ئینتزامی ) هەنگەژاڵ سەر بە شارستانی بانەوە بریندار کرابوو ، ئەمڕۆ هەینی گیانی لە دەستدا.
هەتاوی کاسبکارێکی کورد بەناوی ڕەحمان ڕەسوڵی وخەڵکی شاری مەهاباد،بەهۆی ڕاوەدونانی ماشێنەکەی لەلایەن کەسانی سەربە حکوومەتی ئێرانەوە،وەرگەڕاوە و هەر لەوێدا گیانی لە دەست دەدات.
سێ شەممە ۱۳ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷، هێرش کرایە سەر گرووپێک لەکۆڵبەران و بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی کانی زەردی سەربە شاری سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناوی جافر مونیر، تەمەن ۲۸ساڵ وخەڵکی ناوچه ی سەردەشت و فیشەکێک بەرپێی کەوت وبریندار بوو
چوارشەممە ۲۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی سێ کرێکار بەناوەکانی ؛ ۱ـ شیلان محەممەدی۲ـ شیما ڕۆستەمی۳ـ ڕەزا داناییکەلە کومپانیای “پارس نور” لە شارۆچکەی پیشەیی ژمارە یەکی سنە کە گڵۆپی نێو ماڵ ساز و مونتاژ دەکەن لەلایەن خاوەن کارەکەیانەوە وەدەر نران.
چوارشەممە ۲۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ڕەحمان شوانە خەڵکی گوندی دۆڵەتوو سەربە شاری سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار دەبێ.
سێ شەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی سالار تەنهایی لەناوچەی سنووری نەوسوودی هەورامان بەهۆی سەرما وسەهۆڵبەندانەوە ڕەق هەڵات وگیانی لە دەست دا
چوار شەممە ۲۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی عەلی مامەند بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شنۆ بریندار بووە.
لە ئاکامی تەقەی ئەم هێزە کۆڵبەرێک بەناوی عەلی مام وەیسی بریندار کراوە و ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ و ئێستە لەژێر چاوەدێری پزشکیدایە.
لە سەر سنوری شنۆ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو سنورە کۆڵبەرێکی کورد دەکەنە ئامانج و بەو هۆی تەقەی راستەوخۆی ئەم هێزە، رەحمان مامەند کوڵبەری کورد بەخەستی برندار دەبێت.
پێنج شەممە ۲۹ٚی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، ۲۵ کەس لە کرێکارانی کارخانەی بەردی ئازەغ لەلایەن بەرپرسانی ئەم کارخانەیەوە لەسەر کارەکانیان دەر کراون.
دووشەممە ۳ی بەفرانباری ۱۳۹۷ هەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری سەردەشت، عەتا محەممەدزادە ۴٨ساڵ تەمەن و ئیبراهیم محەممەد رەحیم ۴۰ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەق بە تووندی بریندار بوون
ڕۆژی دووشەممە ۳ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی فەرشاد میرزایی کوڕی ئەسەد خەڵکی گوندی بلسووری خواروو سەربە شاری خۆی لەپارێزگای ورمێ کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وبەگرانی بریندار بوو.
سێ شەممە ۴ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی خەڵک شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی یاسین ڕەحیمی لەکاتی کۆڵبەری لەئاودا خنکا.
لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کۆڵبەرێکی شاری بۆکان بە تووندی بریندار کرا
چوارشەممە ۱٤ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷, کۆڵبەرێکی کورد بەناوی عەبدوڵقادر ساڵحیان خاوەنی چوار منداڵ وخەڵکی دیزج سەربە مەرگەوەر لەپارێزگای ورمێ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا
چوارشەممە ۵ بەفرانباری ۱۳۹۷ هەتاوی لە سەر سنووری بەیتۆش دەستەیەک لە کۆڵبەران کەوتنە کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بارەکانیان لێ داگیر کرا و چەند کەسێکیشیان دەسبەسەر کران.
رۆژی ٦ی بەفرانباری ۱۳۹۷ ی هەتاوی لە ناوناوچەی مەڕگەوڕ سەربە پارێزگار ورمێ هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەران و کاسبکاران دەدەنە بەردەسڕێژ و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی زوبەیر حەمیدی بەتوندی بریندار دەکرێت .

هەڵاواردن، گردبوونەوە و نارەزایەتی.

پێنج شەممە ۱۵ سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۷ ی هەتاوی هێزەکانی شارەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە هەڵیان کوتایە سەر گەڕەکە هەژار نشینەکانی دەورووبەری شاری سنە و جێگا و شوێنی مانەوەی خەڵکیان ڕووخاند.
چوار شەممە ۲۱ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، کۆبونەوەیەک بە ناوەڕۆکی تاوتوێ کردنی دیاردەی کۆڵبەری لە زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان کە چەندین مانگە خوێندکارانی ئەم زانکۆیە خەریکی رێکخستنی بەڕێوەبردنی ئەم سێمینارەن لە لایەن حەراسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم زانکۆیە هەڵوەشایەوە.
گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران بۆ داخستنی چالاکی و نوسینگەی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ” وڵات ” لە شاری بۆکان.
ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٧ ی هەتاوی ،کاناڵی تلگرامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی چلچەمە کە کار و چالاکییەکانی لە ناوچەکانی دیواندەرە بوە و بەناوی چلچەمەوە ناسراو بوو ، لە هەواڵێکی کورتدا بڵاوی کردۆتەوە کە نوسینگەی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی چلچەمە داخراوە.
کرێکارانی شارەوانی بیجار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند ڕۆژێکە بە هۆیی پێ نەدانی موچەی چەندین مانگیان دەستیان لە کار هەڵگرتوە و مانگرتنیان ڕاگەیاندوە .
هەزار و۶۰۰ کیمیایی لێدراوی سەردەشت، لەگەڵ کەمبوونی پێداویستی پزیشکی ڕووبەڕوون.
دووشەممە ۲۶ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی نێزیک بە ۳۰۰ کەس لە کرێکاران و کارمەندانی شارەوانی بروجێرد لە پارێزگای لوڕستان لە بەردەرکی شارەوانی ناوەندی ئەو شارە گردبوونەوەی ناڕەزایان پێک هێنا.
سێ شەممە ۴ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی لەسێ ڕای نەمەکی هێزەکانی سد معبر”ی ناوچەی دووی شاری سنە لەگەڵ دەسفرۆشانی میووە فرۆشی سێ ڕیانی نەمەکی تێهەڵچوون هاتە ئاراوە.
چوارشەممە ۵ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارانی شارەوانی مەهاباد گردبوونەوەی ناڕەزایان لەبەردەم شارەوانی ئەو شارە پێک هێنا لەهەمبەر وەرنەگرتن وپێنەدانی حەقدەستی ۹ مانگ پاشەکەوت کراو و دیکەی ئەو پوانە کاریانەی لەو ناوەندە دەبوا پێیان بدرایەت

خۆکوژیی و کوشتن.

هەینی ۱۶ سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی لە ناوچەی نێزەڕۆی سەر بە شاری بانە تەرمی سینەماکاری کورد رەحیم زەبیحی و کەیوان زەبیحی برای بە دەست بەستراوی لە ناو ئۆتۆمبێلێکی سوتێندراو دا دۆزرایەوە.
یەکشەممە ۲۵ی سەرماوەز، ژنێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بەناوی فەرزانە ماملێ بەهۆی هەژاری و کێشەی بنەماڵەی دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.ناوبراو کچی سەلیم خەڵکی گوندی “قوم قەڵا” ی سەربە مەهابادە.
ڕۆژی یەک شەممە ۲۵ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی گەنجی تەمەن ۲۴ساڵ دانیشتووی گەڕەکی حاجی ئاوای شاری سنە خۆی لە قاتی ۶ی بینایەکەوە(ئاپارتمانەکانی ۱۷۲۸ی یەکەی دگایران) فڕێدایە خوارەوە وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
سێ شەممە ۴ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی مێرمنداڵێکی ۱۴ ساڵ تەمەن بەناوی ئارمین ڕۆستەمیان لە تەپکەی مووسکی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
۲۵ی سەرماوەز ی ۱۳۹۷ هەتاوی لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی پیاوێک بە ناوی دیار مەجید ژنەکەی و سێ منداڵەکەی ئاگر تێبەردا. سێوان قادر ۲۳ تەمەن حەوت رۆژ دوای منداڵەکانی، دەروون ۱ساڵ تەمەن لارین ۲ساڵ تەمەن و دارین ۵ ساڵان گیانی لە دەست دا.

مندالان.

بەرگری کردن لە بەشداری کردنی منداڵێکی بیجاری لە پێنجەمین مێهرەجانی “نوا همایون خرم”
منداڵێکی کوڕی ۹ساڵ تەمەنی مەهابادی لەلایەن باوکییەوە کە تووشبوی مادەهۆشبەرەکان بووە ئەشکەنجە دراوە وئازاری پێگەیشتووە

مین.

یەکشەممە ۲ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی شۆفیری لۆدێرێک لە شاری دێلوڕان سەر بەپارێزگای ئیلام، کە هاووڵاتییەکی کوردە بەناوی ڕوح الڵە پاریاب بەهۆی کەوتن بەسەر مینێکی m19 لۆدێرەکە خەساری گرانی بەرکەوت و بۆخۆیشی لەبەشی ڕوومەت و سەروچاویدا بریندار بوو.
دووشەممە ۱۰ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی ، گەنجێکی کورد بەناوی سابت خۆراسان. تەمەن ۱۹ساڵ ،کوری عەلی خەڵکی گوندی برەم سەربە پارێزگای ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مین پێیەکی لە دەست دا.

باکووری کوردستان.

دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئیسته‌نبووڵ به‌ تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده‌ كردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان» سزای ٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی كردنی بۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی كردنی بۆ سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر بڕیبوویه‌وه‌.
٧ ساڵ و شەش مانگ زیندان بۆ ئیدریس باڵوکەن پەسەند کرا
دادگای تورکیا سزای زیندانی سەپاند بەسەر عوسمان بایدەمیر و لەیلا برلیک دا
چوارشەممە ۱۲ی دیسەمبەری ۲۰۱۸، گەنجێکی کورد بەناوی جیهان سیهان تەمەن ۱۷ساڵ لەناوچەی ئاتاشەهیری ئەستەنبووڵ لەلایەن پولیس تورکیاوە دەسڕێژی کرایە سەر و وکوژرا.
شەممە ۸ی دیسەمبەری ۲۰۱۸ ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دیمکراتی گەلان (هەدەپە) وئەندامی کۆمیسۆنی ئاشتی نوورەدین تورگوت دوێنێ لەشاری ئێلح دەستبەسەر کرا.
پێنج شەممە ۶ دێسامبر ی ساڵی ۲۰۱٨ ی زایینی عەبدووڵقادر چالشکان هەوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سێرێ ی سەر بە شاری وان لە لایان حکومەتی تورکیا دادگایی کرا و سزای ۷ ساڵ و ۶ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
گوڵتان کشاناک دەستی بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کرد: دەبێت گۆشەگیری سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت
٢٥ ی دیسامبری ۲۰۱٨ زاینی مانگرتنی نوێنەری کورد لەیلا گۆڤەن دژی گۆشەگیر کردن و ڕوون نەبوونی دۆخی ژیانی عەبدوڵا ئۆجەلان پێی نایە ٤٨ ڕۆژی خۆیەوە .
قەدەغەکردنی کتێبی کوردی لە پیشانگای شاری وان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە

باشوورری کوردستان.

کاول کردنی بەربڵاوی گوندەکانی باشووری کوردستان

رۆژئاوای کوردستان.

هەڵوێستی یەکیەتی ئەورووپا بەرانبەر بە ئەگەری هێرش وپەلاماری دەوڵەتی تورکیا بۆسەر کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان

ئیتر.

کەمپەینی ڕزگاری هووشمەند عەلیپور ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
kmmkurdistan@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک