په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٣\٢٠١٩

راپۆرتی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له مانگی دووی ٢٠١٩.

 

 

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له مانگی فێوەیەی ۲۰۱٩ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.

سێدارە، گرتن و زیندان.

لەو مانگە دا کەس لە سێدارە نەدراوە، هەڵبەت دەبێ ئەو بابەتە لەبەر چاو بگیردرێت کە حکومەتی ئێران ئاماری لەسێدارەدانەکان ئاشکرا ناکات، جاری وایە دەایی تێپەرینی کات، دەردەکەوێت کە کەسانێک لەسێدارە دراون.

دادوەر سەڵواتی، دادوەری دادگای ئینقلاب لە تاران، سزای سێدارەی بە سەر «فەرەیدوون زاکری نەسەب» ٢٩سالان خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاوی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تۆمەتی بەشداری لە هێرش بەچەک بۆسەر بینای پارلمانی ئیران و قەبری خومەینی سەپاند.

حوکمی ئێعدامی شایان سەعید پوور کەلە تەمەنی منداڵی و خوار ۱۸ساڵ تووشی حاڵەتی کوشتن هاتبوو، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتی ئێران پەسەند کراوە. لە مانگی مارس دا ٣٠ کەس دەستبەسەر کراون، ئەوە جیا لەو کەسانەیە کە پێشووتر دەستبەسەر کراون. بە گشتی لەسەرەتای ساڵی نوێ تا ئێستا ٦٩ کەس لە خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستان گیراون و ڕاپێچی زیندان کراون.

ناو

ناو

عیسی ئازەری

ئارمان وەفایی

سیروان قوربانی

شاهۆ فەرەجی

ئاروین ئیقبالی

ئارام بەهرامی

مەحەمەد سەلیمی

ئیقبال شەعبانی

حەمید بێهجەتی

ئەفشین شێخ ئیسلامی وەتەنی

سەلاحەدین رەعنایی

ئیرەج رەحیم زاده

سەلاحەدین رەعنایی

ذکریا نقشبندی

موختار ئەسەدی

فەرزاد حۆسێنی

كيومەرس واعزى

سەلمان عابدی

جەبار حاجى مورادى

پوریا ئەحمدی

هادى باقرى

هونەر مەحەمەدی

بهمن رحمانی

مەجید لەهونی

پەیمان میرزازاده

هەژیر قادری

ئارمان سۆلەیمانی

دیار بەکری

مەحەمەد مەحەمەدی

میلاد مەحەمەد ئەمینی

سامان جەرجیس

 

کۆڵبەران.

لەو مانگەش دا کۆمەڵیک کۆڵبەر لە رۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراو و بریندار کراون. لەم مانگە دا ٢ کۆڵبەر کوژراون و ١٢ کۆڵبەریش بریندار بوون .

کۆڵبەرانی کوژراو.

هۆکار

شوێن

ناو

تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

گوندی بلێ لە بانه

بەختیار حەسنی

بەهۆیی سەرما

ورمێ

شاهۆ قادرپور

کۆڵبەرانی بریندار.

ناو

هۆکار

شوێن

ئەکبەر مەحەمەدلو

تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

ماکو

عوسمان كلاوگيز

تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

بانە

غەفور حەمزه عەزیز

تەقینەوەی مین

حاج ئومرانی پیرانشار

ئارمان فەلاحی

تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

ننووری بانە

ئیبراهیم ئەفزەلی

بەربوونەوە لە کێڤ

سنه

مێهدی فاروق زاده

تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

بانه

سامان بەخشی

تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

سەردەشت

ئەحمد رازی

بەهۆی سەرما

نۆدشە

عوسمان مام حەسەن

تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

ناوچەی پیران لە پیرانشار

غەریب تاجی

تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

ننوور

ئومێد حەیدەری

تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

نەغەده

مەجید عەزیمی

تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

خۆی

کرێکارێک گیانی لەدەست داوە.

نەبوونی ئیمەنی کار

قوروە

20.02.2019

22

مەحەمەد رەیا سادقی

1

خۆکووژیی و کوشتن.

لەو مانگە دا وەک مانگی پێشوو رێژەی خۆکووژی و کوشتنەکان لەسەرەوە بوو، ٦ کەس خۆیان کوشتووە کە ٣ کەسیان ژن و ٣ کەسیشیان پیاو بوون، هەر وەها ٤ کەس کوژراون کە ٢ کەس ژن و ٢ کەس پیاون.

خۆکوژیی .

هوی خوکوژی

جیگا

کات

ته من

ناو

هۆکاری ماڵی

سەردەشت

10.2.2019

؟

 

دانیال شێخه پور

؟

سنه

11.02.2019

25

سۆما سەڵواتی

هۆکاری ماڵی

کرماشان

12.02.2019

؟

زارا رحمەتی

؟

بۆکان

14.2.2019

؟

عوسمان خزری

هۆکاری ماڵی

روانسەر

16.02.2019

30

ئومێد مەحەمەدی

؟

بۆکان

25.02.2019

18

شەوبۆ بایزید پناه

کوژراو.

هوی خوکوژی

شوێن

کات

ته من

ناو

کوژران بەدەستی مێرد

سنه

11.02.2019

؟

لەیلا حۆسین پەناهی

کوژران بەدەستی دایک

کرماشان

12.02.2019

منداڵ

عەلیرەزا مەحەمەدی

کوژران بەدەستی دایک

کرماشان

12.02.2019

منداڵ

ئەمیرعەبباس مەحەمەدی

کوژران بەدەستی باوک

مهاباد

19.02.2019

18

لیدا ئەحمەدزاده

مین.

لەو مانگەدا ٣ کەس بەهۆیی مینەوە کوژراو و بریندار بوون

کوژراو/بریندار

شوێن

کات

ته من

ناو

؟

دێولان

02.02.2019

؟

جەواد کەریمی

گیانی لەدەست داوە

حاجی ئومران

04.02.2019

؟

غەفور حەمزه عەزیز

بریندار

قەسر شیرین

06.02.2019

؟

رەمەزان شاهی

ژینگە.

مافیای بەرپرسانی دەوڵەت ئێــران وبڕینی دار لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردســـتان

دووشەممە ۲۹ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷، شارۆخ مەحموودی بەرپرسی سەرچاوە سرووشتییەکان ڕایگەیاندووە : بەپێی ڕاپۆرتی چالاکانی ژینگەپارێز و ئەو داتایانەێ کۆکراونەتەوە لەلایەن هێزەکانی ئەو ئۆرگانە حکوومییەوە، لە گوندەکانی “نێ” و “ولەژێر” سەربە شاری مەریوان ۲ هەزار دانە داری بەڕوو بڕدراون.

دارستانەکانی گوندی مەڕانە لە کۆنترین دارستان و بێشەڵانەکانی دەڤەری مەریوانە کە مێژوێیکی سەدان ساڵەیان هەیەوە و لەم دواییانەدا بەهۆی بڕینی نابەجێ و چێ کردن و پەرەپێدانی زەوی و زار و باخی هەلپەرستان وا خەریکە ئاسەوارێیکیان لێ نەمێنێت.

نارەزایەتی،هەڵاواردن، گردبوونەوە.

۲۵۰ هەزار کەس لە حەشیمەتی ورمێ نیشتەجێی پەڕاوێزی شارن

ێنج شەممە ۲۵ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی ، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قووتابخانەکانی شارەکانی کرماشان و ورمێ بە مەبەستی وەرگرتنی مووچە و هەر وەها ناڕەزایی دەربڕین لە سەر بارودۆخی ئیشی خۆیان و بێکاری و نەدانی مووچە و … گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دەربڕینیان پێک هێنا.

۲۷ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارانی شارەوانی سەوڵاوا دڕێژەیان بە گردبونەوەی ناڕەزایەتی لەبەردەم شارەوانی ئەو شارەدا دا.

بێبەری کردنی بوولەرزە بەرکەوتوانی سەرپێڵ زەهاو لە گەیشتنی خزمەتگوزاری، ڕەوشتی ئەوان لە کانێکس ڕووبەڕووی گرفتی زۆرتر بووەتەوە.

پارێزگار بەڵێنەکانی بەجێ نەهێنا/ یاری زانانی تیمی فوتبۆڵی ئاواڵانی کامێران دەستیان دایە مانگرتن

یەک شەممە ٥ ی ڕەشەمەی ساڵی ۱۳۹۷ هەتاویی، دانیشتوانی کەمپی پارکی نشاتی شارستانی سەرپێڵی زەهاو، بەهۆیی پچرانی تەزویی کارەبا بەرامبەر فەرمانداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرپێڵ زەهاو کۆبونەوە و داوای دووبارە پێدانی کارەبایان کرد.

شەممە چواری ڕەشەمەی ئەمساڵ، وەرزێرانی چەوەندەری خەڵکی شاری نەغەدە وشــنۆ بەهۆی وەرنەگرتنی داواکاری و مافەکانیان، لەبەر دەرکی کومپانیای چەوەندەری شاری نەغەدە دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕین.

چوار شەممە یەکی ڕەشەمە، مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری ســنە بۆپشتیوانی لە مامۆستای زیندانی کراو موختار ئەسەدی دەستیان لە کار کێشایەوە ومانیان گرت.

چل ساڵ دەسەڵاتی ئیسلامی/ چل ساڵ بێبەری بوون لە پەروەردە بە زمانی دایک

خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان لە کانێکس دەژین/ پرۆگرامی ئێران بۆ بینا کردنی ۲۰۰هەزار خانوو لە سوریا

بەرپرسی کشت و کاڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ باسی بێکاربوونی ۷۰۰۰ ئەندازیاری کشت و کاڵ لە ورمێ دەکات.

سێشەممە ۳۰ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی ، کرێکارانی کوشتارگای ئیلام بۆ ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بە پێ نەدانی مووچەی یەک ساڵ و جێژنانەی سالانی پێشوو لە بەرامبەر پارێزگاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیلام گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوەبرد.

ئیتر.

پولیسی تورکیا (حکومەتی تورکیا) بکوژی (تاهیر ئیلچی).

پاکتاوی سیاسی دژ بە کوردان: لە سێرت ۱۳ هاووڵاتی دەستبەسەر کران

لهیلا گیوڤهن هاوسهرۆكی كۆنگرهی كۆمهڵگهی دیموكراتی (كهجهده‌) و پهرلهمانتاری پارتی دیموكراتیکی گهلان (ههدهپه‌) كه لهپێناو ههڵگرتنی گۆشهگیریی سهر عەبدوڵڵا ئۆجالان ماوهی ٩٨ ڕۆژه مانی لهخواردن گرتووه،

پێنجشەممە ۱۴ فوریە ۲۰۱۹ زایینی، لە ئەنجامی هێرشی پولیس بۆ سەر ڕێپێوانی پەرلەمانتاران لەنسێبین، پەرلەمانتار حووسێن کاچماز لێدانێکی زۆری لە لایان هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بەرکەوت و دەگوتری پەرلەمانتارێکی تریش بە ناوی پەڕۆ دوونداریش بریندار بووە.

۲٤ی فێبریوەری۲۰۱۹ بەرانبەر بە ٥ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزێکی چەکداری ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەروەری خاکی هەرێمی کوردستانی شکاندوە و لەناو خاکی هەرێمدا و لە ناوچەی قەزای پشدەر پردێکی هاتۆ چۆی هاووڵاتییان دەتەقێنێتەوە.

دۆزینەوەی ئەندامانی لەشی ۵۰ ژنی ئێزدی ژینۆساید کراو لەلایەن داعش-ەوە

سوپای دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردۆتە سەرگوندەکانی ئەردای و فەقیران هەڵکەوتە لە خاڵی سنووری شاری دربیسی سەربە کانتۆنی حەسەکە بۆ سەر بنەماڵەیەک، ئەندامانی ئەو ماڵباتە کوژراون.

داواکاری گشتی تورکیا خوازیاری داخستنی چوار حزبی کوردییە لە باکووری کوردستان

سێشەممە ۱۹ی فێوریەی ۲۰۱۹، كۆمسیۆنی مافی منداڵانی سهر به كۆمهڵهی مافهكانی مرۆڤ (ÎHD) لە شاری ئامەد ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٨ی پێشێلكارییهكانی مافی منداڵانی باكووری كوردستانی بڵاوكردهوه‌. به گوێرهی ڕاپۆرتهكه ٤١ منداڵ گیانیان لهدهست داوه‌.

توندوتیژی دژی ژنان لە باشووری کوردستان بەردەوامە و لە رۆژانی ۱۷ و ۱۸ ی فێوریەی ۲۰۱۹ی زایینی دا ۳ ژن لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست داوە، وا هاتۆتە ڕاگەیاندن کە ئەو سێ ژنە خۆیان کوشتووە.

لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

kmmkurdistan@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک