په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٥\٢٠١٩

راپۆرتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە مانگی چواری ٢٠١٩.



راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی چواری ٢٠١٩ کە بە ھەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەھۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیھانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژھەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی ھاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە ھاوکاتە لەگەڵ ھەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.


سێدارە.

لەو مانگە دا ٩ ھاووڵاتی بە تۆمەتگەلی جیاواز لەسێدارە دراون، ھۆکار و تۆمەتی لەسێدارەدرانی ئەو ھاووڵاتیانە، کوشتنی بە ئەنقەست راگەیاندراوە.

تۆمەت زیندان ڕێکەوت ناو
کوشتن کرماشان ١٨.٤.٢٠١٩ ھیدایەت مێحرابی
کوشتن ئیلام ١٨.٤.٢٠١٩ ؟
کوشتن ئیلام ١٨.٤.٢٠١٩ ؟
کوشتن ئیلام ١٨.٤.٢٠١٩ ؟
دزی بە چەک ورمێ ٢٠.٤.٢٠١٩ میلاد غەففارزادە
دزی بە چەک ورمێ ٢٠.٤.٢٠١٩ میلاد جاجوور
دزی بە چەک ورمێ ٢٠.٤.٢٠١٩ مەحەمەد عەلی ئەختەری
کوشتن کرماشان ٢٢.٤.٢٠١٩ جەعفەر حسێنی
کوشتن سنە ٢٨.٤.٢٠١٩ ئەحمەد ئێرانی

گرتن و زیندان.

لەو مانگە ش دا، ھاووڵاتیان توشی گرتن بوونەوە و ١٢ کەس دەستبەسەر کراون، ئەوە جیا لەو کەسانەیە کە لە مانگەکانی پێشووتر دەستبەسەر کراون، ئەو ھاووڵاتیانە، چالاکانی سیاسی، مەدەنی و ژینگەپارێزی کوردستانن کە بە تۆمەت گەلی نارەوا رەوانەی گرتوخانە کراون.

شوێنی دەستبەسەرکران ناو
ماکۆ مەقبوولە سەکاوەند
مەرگەوەر شاکر بێھروزی
قەرە گول مەحەمەد ئەلیاسی
قەر گول ھیوا قوربانی ئەقدەم
قوچان مەنسور فەرەج زادە
خۆی تشوعەیب دەرویش زادە
مەھاباد ئامانج خوسرەوی
شنۆ ئاسۆ گەرمێنی
ورمێ برایم سەدیقی ھەمەدانی
ورمێ سالار سەدیقی ھەمەدانی
ورمێ …. سەدیقی ھەمەدانی کچی برایم
پاوە سارا زەحمەتکێش

کۆڵبەران.

لەو مانگەش دا کۆمەڵیک کۆڵبەر لە رۆژھەلاتی کوردستان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراو و بریندار کراون. لەم مانگە دا ٨ کۆڵبەر کوژراون و ٨ کۆڵبەریش بریندار بوون.

بریندارەکان.

ھۆی برینداربوون سەردەشت ناو
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان گوزلە رئوف سلێمانی
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان گورە دیقگور مەحەمەد
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان نەغەدە مەجید جەلیلپور
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان بانە ئۆمید حەیدەری
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان سۆمای برادۆستیورمێ غەریب تاجی
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان بانە شەمسەدینحاجی‌زادە
کەوتنە خوارەوە لە کێڤ سەردەشت فەردین ئەحمەدی
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان سەردەشت حامید

کوژراوەکان.

تەقەی ھێزە ئەمنیەکان خۆی بێھروزچتورزادە
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان خ؛ی بەھمنرەوشەنی
سەەرما کانی ئەشکەوت حسێن شەمعزادە
سەرما شیناوێ بەھمەنجەسوری
سەرما موسالانسەردەشت سیروانپەشەنگ
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان بیجار-زەنجان ئەفشینلۆتفی
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان سەردەشت تاھردرانگ
تەقەی ھێزە ئەمنیەکان بانە کامران…

خۆکوژیی و کوشتن.

لەو مانگە دا وەک مانگی پێشوو رێژەی خۆکووژی و کوشتنەکان لەسەرەوە بوو، ٩ کەس خۆیان کوشتووە کە ٧ کەسیان ژن و ٢ کەسیشیان پیاو بوون، ھەر وەھا ٣ کەس کوژراون کە ٢ کەس ژن و ١کەس پیاوە، ھاوکات کەسێکیش گیانی لەدەست دراوە، بەڵام نەزانراوە کە کوژراوە یا خۆی کوشتووە.

خۆکوژیی.

جیگا تە من ناو
گوندی گوگجلو ٢٧ ج.م
پاوە ٢٢ ش. قادری
سەردەشت ٣١ م. بەریاجی
سەردەشت ١٩ سیما مەلایی
مەریوان ١٨ دڵنیا رەحمانی
سنە ١٦ شەکیلا کەریمیان
بۆکان ٣١ پیاو، نەناسراو
مەریوان ١٨ سارا کەریمی
گوندی گوگجلو ؟ ن. مەعنەوی

کوژراو.

جیگا تە من ناو
نۆروێژ ؟ ئەختەر ئەسعەد
دزڵی ؟ کۆسار وەیسی
قوروە ٥٤ م. ک

مین.

لەو مانگەش دا دو کەس بوونە قوربانی و گیانیان لەدەست داوە.

جیگا تە من ناو
مەریوان ٥٠ کەریم راستی
مەریوان ٥٠ مەحەمد ئیمانوێرد

جێی ئاماژەیە کە جیا لەو بابەتانەی سەرێ، کۆمەڵیک کردەوەی دژە مرۆڤی تر لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە روویان داوە کە وەک داتا وئامار ناتوانرێ باس بکرێن. ھەر لەو مانگەدا نارەزایەتی خەڵک، کرێکاران و ھتد بەردەوام بووە، رێژەیەکی زۆری کرێکاران بێ موچەن و موچەکانیان نادرێت.

حکومەتی ئێران ھەوڵی ملیتاریزەکردنی زیاتری رۆژھەڵاتی کوردستانی داوە و ژیانی لە خەلک سەندووە.

لە باکووری کوردستان رێژەیەکی زۆری سیاستمەدەران، ئەندامانی ھەدەپە، کەسایەتی سیاسی، چالاکانی مەدەنی و سیاسی دەستبەسەر کراون و رەوانەی گرتوخانە کراون، ئەوە جیا لە بۆمبارانی رۆژانەی باکوور و باشووری کوردستان لە لایەن حکومەتی تورکیاوەیە، مانگرتنی گیراوانی سیاسی بۆ ھەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان درێژەی ھەبوو، چەندین گیراوی سیاسی بە ھۆیی مانگرتن لە خواردن گیانیان لەدەستداوە.

لە رۆژئاوای کوردستان، حکومەتی تورکیا لە رێگەی گروپە تێرۆریستەکانی چەندین تەقینەوەی لەناو خەڵک دا ئەنجام داوە و خەڵکانی زۆر بریندار بوون و گیانیان لەدەست داوە. لە عەفرین داگیرکاری بەردەوامە و تورکیا ھەوڵی گۆرینی دیمۆگرافی ئەو ناوچە کوردستانیە دەدات، تورکیا ھەڵ دەدات عەفرین داگیرکات و بیکاتە بەشێک لە تورکیا..

لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، ھەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و ھەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیھان بگەیەنن.

 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

١\٥\٢٠١٩

kmmkurdistan@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک