په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٦\٢٠١٩

راپۆرتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە مانگی پێنجی ٢٠١٩.

 

 

راپۆرتی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له‌ مانگی مای ٢٠١٩ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشتبەستن بەو راپۆرتانە کە لە لایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆ کراوە. شایانی باسە ئەم راپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە لێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، راپۆرتێکی تەواو نییە و تەنیا وێنەیکی بچووکی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەکراوە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاوڵاتیانی کورد، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنییەکانی گەلی کورد پێشێل دەکا. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکا، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازیی خستن نێوان خەڵک.

 

سێدارە.

 

لەو مانگە دا ٤ هاووڵاتی بە تۆمەتگەلی جیاواز لەسێدارە دراون، هۆکار و تۆمەتی لەسێدارەدرانی ئەو هاووڵاتیانە، کوشتنی بە ئەنقەست راگەیاندراوە.

 

تۆمەت زیندان ڕێکەوت ناو
کوشتنی بە ئەنقەست کرماشان ٠٢.٥.٢٠١٩ شایان ئیبراھیمی
کوشتنی بە ئەنقەست مەراغە ٠٥.٥.٢٠١٩ شاھین سەمەدی
کوشتن بە ئەنقەست کرماشان ٠٩.٥.٢٠١٩ نوراللە زەنگەنە وندی
کوشتن بە ئەنقەست زەنجان ٣١.٥.٢٠١٩ سید سەمەد عنایەتی

گرتن و زیندان.

لەو مانگە ش دا، ھاووڵاتیان توشی گرتن بوونەوە و ٢١ کەس دەستبەسەر کراون، ئەوە جیا لەو کەسانەیە کە لە مانگەکانی پێشووتر دەستبەسەر کراون، ئەو ھاووڵاتیانە، چالاکانی سیاسی، مەدەنی و ژینگەپارێزی کوردستانن کە بە تۆمەت گەلی نارەوا رەوانەی گرتوخانە کراون.

کاتی دەستبەسەرکران شوێنی دەستبەسەرکران ناو
١.٥.٢٠١٩ سنە ئێسحاق روحی
٥.٥.٢٠١٩ مەھاباد کەمال سالحی
٨.٥.٢٠١٩ مەھاباد یاسر ئەمینی
؟ سنە مۆحسێن حسێن پەناھی
١٦.٥.٢٠١٩ مەریوان دیمەن فەتحی
١٦.٥.٢٠١٩ مەریوان سومەیە روزبە
١٦.٥.٢٠١٩ مەریوان موژدە مەردوخی
١٦.٥.٢٠١٩ مەریوان ھێمن کانی سانانی
١٦.٥.٢٠١٩ مەریوان کۆیار خویشکار
١٦.٥.٢٠١٩ مەریوان حەمید قوبادی
١٦.٥.٢٠١٩ مەریوان مەحەمەد دانێش
٢٣.٥.٢٠١٩ ورمێ نێعمەت سەمەدی
٢٤.٥.٢٠١٩ سنە ئیدریس مێنبەری
٢٤.٥.٢٠١٩ سنە زارا مەحەمەدی
٢٤.٥.٢٠١٩ سنە رێبوار مێنبەری
٢٤.٥.٢٠١٩ گوندی ژیوار مەحەمەد رەشید ئاداک
٢٤.٥.٢٠١٩ گوندی ژیوار نازار ئاداک
١٤.٥.٢٠١٩ سنە پوریا ئەحمەدی
٢٦.٥.٢٠١٩ گوندی گاوە رە داود ئەحمەدی
٢٦.٥.٢٠١٩ گوندی گاوە رە سالح ساعدی
٢٦.٥.٢٠١٩ گوندی گاوە رە حەیدرساعدی
 

کؤڵبەران.

 

لەو مانگەش دا کۆمەڵیک کۆڵبەر لە رۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراو و بریندار کراون. لەم مانگە دا ١٣ کۆڵبەر و ٣ کاسبکار کوژراون و ١٢ کۆڵبەر و ٣ کاسبکاریش بریندار بوون.

 

بریندارەکان.

 

هۆی برینداربوون  شوێن  ناو 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  نەوسود  ؟ 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  نەوسود  ؟ 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  نەوسود  ؟ 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  سلماس  رزگین محەمەدی 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  سەردەشت  مەحیەدین رەحيمى 

تەقینەوەی مین  سورکێو  ؟ 

تەقینەوەی مین  پیرانشار  ناسر حسێنى پور 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  پیرانشار  مۆحسێن حسێنى پور 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  نەلاس  مەحەمەدسادق قادری 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  پیرانشار  ئە بوبەکرمەحەمەدی   

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  پیرانشار  ؟ 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  پیرانشار  ؟ 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  برادۆست  سینا مام مەحەمەدی 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  مسیر بوکان شایندژ  عەتا رەسول‌زاده 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  ارتفاعات مرزی شهر شنو  مەلا نەجمە‌دین ئاسپناک 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  ارتفاعات مرزی شهر شنو  عەبدوقادر جەسوری 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  مەریوان  ناسر ئەولیان 

 

کوژراوەکان.

 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  نەوسود  سادق عەزیززادە 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  بەردەسوور  فەرزاد نووری 

خنکان  بەردەسوور  بورهان توربی 

خنکان  نەوسود  هادی موسا زادە 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  پیرانشار  ئەسعەد بورکە 

تەقینەوەی مین  سورکێو  شاهۆ سپایی 

خنکان  جۆمی گادر  ئازاد زەردشوانە 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  سنووری سووراو  رەسوڵ 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  چۆمان. پیرانشار  خالید سەلیمی 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  چۆمان. پیرانشار  ئاکام باردار 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  چۆمان. پیرانشار  ؟ 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  چۆمان. پیرانشار  ؟ 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  چل ئاشان    رەئوف خالید نژاد 

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  چل ئاشان    نیعمەت سەعادەت پور   

تەقەی هێزە ئەمنیەکان  رێگای بۆکان  كەيوان رەزازاده 

 

خۆکووژی و کوشتن.

 

لەو مانگە دا وەک مانگی پێشوو رێژەی خۆکووژی و کوشتنەکان لەسەرەوە بوو، ١٣ کەس خۆیان کوشتووە کە ٦ کەسیان ژن و ٧ کەسیشیان پیاو بوون، هەر وەها ٣ ژن کوژراون..

 

خۆکووژی.

 

جیگا  ته من  ناو 

گوندی گوگجلو  ٢٧  ئەفسانه دەریایی 

پاوه  ٢٢  ش. قادری 

سەردەشت  ٣١  ش.ر 

سەردەشت  ١٩  مێهران رەسولیان 

مەریوان  ١٨  حەسەن مەحمودی 

سنه  ١٦  ئیلهام مرادى 

بۆکان  ٣١  زینەت کەرمی 

مەريوان  ١٨  فەرشاد خێرەنديش 

گوندی گوگجلو  ؟  ف.ح 

مەریوان  ١٨  مەسعود رەسول پور 

سنه  ١٦  ئارش مۆحبی 

بۆکان  ٣١  نەوید 

مەريوان  ١٨  پرشەنگ سالحی 

 

کوژراو.

 

جیگا  ته من  ناو 

؟  ٢٣  شایستە 

؟  ٢٢  ئەسرا 

مەریوان  ٢٣  نرمین وطن‌خواه 

 

مین.

 

لەو مانگەش دا دو کەس بوونە قوربانی و گیانیان لەدەست داوە

 

جیگا  هۆکار  ناو 

سورکێو  تەقینیوەی مین  شاهین سپایی 

سورکێو  تەقینەوەی مین  کۆلبەر ؟؟ 

جیی ئاماژەیە کە جیا لەو بابەتانەی سەرێ، کۆمەڵیک کردەوەی دژە مرۆڤی تر لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە روویان داوە کە وەک داتا وئامار ناتوانرێ باس بکرێن. هەر لەو مانگەدا نارەزایەتی خەڵک، کرێکاران و هتد بەردەوام بووە، رێژەیەکی زۆری کرێکاران بێ موچەن و موچەکانیان نادرێت.

حکومەتی ئێران هەوڵی ملیتاریزەکردنی زیاتری رۆژهەڵاتی کوردستانی داوە و ژیانی لە خەلک سەندووە. لەو بارەوە باس لە جێگیرکردنی رێژەیەکی بەرچاوی ئەندامانی حەشدی شەعبی لە رۆژهەلاتی کوردستان دەکرێت، کە گروپێکی چەکداری عیراقیە.

لە باکووری کوردستان رێژەیەکی زۆری سیاستمەدەران، ئەندامانی هەدەپە، کەسایەتی سیاسی، چالاکانی مەدەنی و سیاسی دەستبەسەر کراون و رەوانەی گرتوخانە کراون، ئەوە جیا لە بۆمبارانی رۆژانەی باکوور و باشووری کوردستان لە لایەن حکومەتی تورکیاوەیە، مانگرتنی گیراوانی سیاسی بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان درێژەی هەبوو، چەندین گیراوی سیاسی بە هۆیی مانگرتن لە خواردن گیانیان لەدەست داوە. لەسەر داخوازی بەرێز ئۆجالان مانگرتن لە خواردن کۆتایی هات، حکومەتی تورکیا بەرگری دەکات لە رەوانە کردنی مانگرتوان بۆ نەخۆشخانە.

لە رۆژئاوای کوردستان، حکومەتی تورکیا لە رێگەی گروپە تێرۆریستەکانی چەندین تەقینەوەی لەناو خەڵک دا ئەنجام داوە و خەڵکانی زۆر بریندار بوون و گیانیان لەدەست داوە. لە عەفرین داگیرکاری بەردەوامە و تورکیا هەوڵی گۆرینی دیمۆگرافی ئەو ناوچە کوردستانیە دەدات، تورکیا هەڵ دەدات عەفرین داگیرکات و بیکاتە بەشێک لە تورکیا..

لە کۆتاییدا  کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و  دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

kmmkurdistan@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک