په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٧\٢٠١٧

راپۆرتی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له‌ مانگی شەشی ٢٠١٧ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران.

 


راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی شەشی ۲۰۱۷ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە

کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.

بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.

هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.

لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە گەل کوردستان بە تایبەت لە رۆژهەلاتی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.


سێدارە.


۳شەممە ۱٦ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە گرتووخانەی ناوەندی خوڕەماوا لە پارێزگای لوڕستان، گیراوێکی لوڕ لە سێدارە درا. “هومایون تولابی” بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست بە ئێعدام سزا درابوو.
پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی۱۳۹۶ی هەتاوی ،هاوکات لەگەڵ ئێعدامی وەرزشوانی ناسراوی کورد خەڵکی کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی “حجت تدرو”۲زیندانی دیکە لەسێدارە دران.
چوارشەممە ۷ی پووشپەڕ ۹٦هەتاوی لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بەرپرسی گشتی دادگای پارێزگای ئیلام بە ناوی “محەممەد ڕەزم” لە ڕێوڕەسمێکدا ڕایگەیاند لە ماوەیەکی کوتدا ٤ کەس لە سێدارە دەرێن .
هەینی ۵ی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی “فەخرەدین ڕەوشەنی” خەڵکی شاری ماکۆ ،سەربە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەتاوانی کڕێن وفرۆشتنی مادەی هۆشبەرەکان لەسێدارەدرا.


زیندان.


دەسبەسەری ۵کەس لەئەندامانی بنەماڵەی حسێن پەنایی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
٤ی پووشپەڕی۱۳۹۶ی هەتاوی ئەنوەر حسێن پەنایی لەکاتێکدا بۆچاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی لەتاران گەڕابوویەوە ،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کرا.
دەسبەسەری وهەڕەشە لەسەر بنەماڵەی گیان بەختکردوانی حیزبی کۆمەڵە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە.
موتەلیب ئەحمەدیان ،۳۱ساڵ تەمەن وخەڵکی شاری بانە کەلە۱۳ی ڕەزبەری۱۳۸۹ی هەتاوی دەسبەسەرکرابوو بەتۆمەتگەلی وەکد محاربە لەڕێی ئەندامەتی لەیەکێک لە حیزبە ئوپوزسیۆنەکانی کورد.
۳۰جۆزەردانی ۱۳۹٦ زانایەکی ئایینی بەناوبانگ بە ناوی ” مامۆستا عەبدۆلکەریم ئازرین” مامۆستای ڕۆژی هەینی مزگەوتی” هیجرەت ” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەتەوە دەستبەسەر کرا.
زیندانیکی کورد مۆختار نامداری کوڕی عبدۆڵا خەڵکی گەڕەکی تازاوای شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی ۳۰ی گوڵان لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە لە بەندیخانە سەقز سەرڕای مانگرتن لە خواردن ،دەگوزرێتەوە بۆ زیندانی دیواندەڕە.
پێنجشەمە ٨ی پوشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی مستەفا عەزیزپور و سەلاح الدین خزری لە دوای ئەوەی لە چالاکی ساڵیادی بۆردمانی کیمایی سەردەشت کە لە لایەن حکومەتی عێراق لە ۷ی پوشپەڕی ۱۳٦٦ هەتاوی ئەنجام درابوو ، بەشداریان کردبوو ، بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کران.
موحیبەت مەحموودی زیندانی کورد لەزیندانی ورمێ لەسەروبەندی ئێعدام کردندایە.
۱۳۹۶/۳/۲۹هەتاوی ، فەردین فەرامەرزی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی سنە بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزشکی گیانی لە دەستدا.
دووگەنجی کورد بەناوەکانی” ئەمیر ئەرژەنگی “کوڕی موختار و”باسط بەشتام” خەڵکی گوندی “نێ” سەربە شاری مەریوان ،لەشاری مەریوان دەسبەسەر وگوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
زیاتر لە ١٢٠ که‌س له‌ کوردستان لەلایەن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ لە شارەکانی ورمێ، مەهاباد، بۆکان، پیرانشار، سەلاس باوەجانی، نەوسوود، ڕوانسەر و جوانڕۆ دەسبەسەر کراون.
دادستانی گشتی وشۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپارێزگای کرماشان بانگەشەدەکات کە”پاش هاتنەئارای ڕووداوی تیرۆریستی تاران،دەسبەسەری جۆراوجۆر لەم پارێزگایە لەم پێوەندییەدا جێبەجێ کراون بەچەشنێکە تابە ئەوڕۆ پترلە ۵۰کەسمان دەسبەسەرکردووە.
ڕاگرتنی ۳ بەندکراوی کورد” فارۆق شاروێرانی ، ئەمیر پەیغامی ، تاهێر خۆرشیدی ” لە گرتوخانەی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ پاش چەند مانگ لە بێ‌سەروشوێن کردنیان.
ژیان و چارەنووسی گیراوی سیاسی کورد، “ڕامین حوسێن پەناهی” لە مەترسیدایە. “ڕامین حوسێن پەناهی”کە ڕۆژی هەینی ۱۳۹٦/۰٤/۰۲ی هەتاوی لەگەڵ برایەکی و ۲ هاوڕێی تری کەوتبوونە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران،لە مەترسی دایە.
ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕی ۱۳۹٦هەتاوی ، دادستانی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند کە پتر لە ٥۰ کەس لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەو پارێزگایەدا بە پێی مادەی ۲۸۷ یاسای سزای ئیسلامی قۆڵبەست کراون .
کەماڵ شەریفی رۆژنامەنووسی کورد ماوەی ٩ساڵە لە زیندانی میناب لە دۆخێکی خراپ‌دا ڕاگیراوە.
زیندانییەک بەناوی ئەحمەد ئێرانی لەزیندانی دیزەڵ ئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران لەکرماشان لەناڕەزایی دەربڕین دژبە دۆخی زیندان وگوشارە داسەپاوەکان،دەستیان دایە مانگرتن ودروونەوەی لێو وچاوەکانی خۆیی.
داوود میهەن پەرست” ۲۲ساڵ تەمەن وهاوڵاتی شاری ورمێ لە جۆزەردانی ۱۳۹۵هەتاوی بەهۆی چالاکی ئایینی دەسبەسەر کرا وپاش چوارمانگ مانەوە لەژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە. حوکمی سێدارە بۆ ناوبراو دەرچووە.
یەحیا فیرووزی، کاتێکە تەمەنی ۱۷ساڵ بوو هاوڕێ لەگەڵ برای گەورەتر لەخۆی دەستی لەکوشتنی بە ئەنقەستدا هەبوو ولەدادگادا سەرەتا بە۱۵ساڵ زیندانی مەحکووم کراو پاشان ئێعدامی بۆبڕدرایەوە.
نزیک بە نیوەی حەشیمەتی تاوانەکانی بەندیخانەی زەنجان کەبە گشتی ۲۵۰۰زیندانی لەخۆی گرتووە، ،لەزیندانیانی سەربە مادە هۆشبەرەکان پێک دێن .کەلەو نێوە نێزیک بە۱۱۰کەسیان ئێعدامیان بەسەردا سەپێنراوە.
محه‌ممه‌د مسائلی فەرد (داربڕان)، بەهۆیی تەقەی راستەوخۆیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان ‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.
زیندانیانی سیاسی” سەید سامی حوسێنی ” ۆ “جەمنڵ الدین محەممەدی” نویەمین ساڵی زیندانی خۆی لە زیندانی قەزوین تێدەپەڕێنن
ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی جۆزەردان ۳هاوڵاتی دیکەی کورد کەچالاکی ئایینیان دەکرد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران کەناوەکانیان بەم شێوەیە “فەتاحی پوور ومحەممەدی “ناونیشانی دووکەسیانە وتا ئەم ساتەوەختە چارەنووس وشوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.
حەمەدەمین عەبدوڵاهی ،بەندکراوی سیاسی کورد ڕۆژی ۲۱جۆزەردان لە لایەن بەشێک لە زیندانیان و کاربەدەستانی زیندانەوە بە هۆی کورد بوون و هەروها سوننە بوون ئازار دەدرێت.
هەینی ۱۹ جۆزەردانی ۱۳۹٦ هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کویستانەکانی قوری‌قەڵا سەر بە شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەاتی کوردستان ڕێگا لە شەش کەس دەگرن و سەرەڕای بێڕێزی و سووکایەتی بە بێ هیچ هۆکارێک دەیانخنە ژێر لێپرسینەوە.
گوشار لەسەر گیراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەدوای هێرشەکەی سەر تاران.
بەگوێرەی سەرۆکی دادگوستەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پارێزگای سنە ۶کەسی دیکە لەهاوڵاتیانی پارێزگای سنە لەپێوەندی لەگەڵ ڕووداوی تیرۆریستی ڕۆژی چوارشەممەی تاران دەسبەسەرکران.
٥٦کەس بە تاوانی هاودەستی لە پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەم دواییەی سەر شاری تاران قۆڵبەست کران.
کەسێک تێزابی بەرەولای خەسووی پێشووی خۆی ڕژاندووە ، کەدۆسیەی قەزایی ودەسپێشخەری یاسایی بۆ دەسبەسەری تاوانبار بەشێوەی تایبەتی گەڵاڵە کراوە.
هێزە ئەمنییەکان لە هەورامان و کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چەند هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کردووە و ڕەوانەی شوێنی نادیاریان کردوون.
۱٨/۳/۱۳۹٦ هەتاوی حوسەین دانشمەند زیندانی سیاسی خەڵکی بانە لە لقی چواری پێداچونەوە ، بڕیاری دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵای کوردستان درچوو کە بەو پێیە ڕۆژی ٨ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹٦ سزای ۱۰ ساڵ زیندانی بۆ بریەوە.
چەنگیز قەدەم خێری” لە دایکبووی ساڵی ۱۳٦۷ی شاری کامیاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ۱۳۹۰ دەستبەسەر کراوەو دواتر گوێزراوەتەوە بۆ گرتووخانەی شاری سنە.
لەبەر هەڵاتنی چەند گیراوێک ڕێگە بە “ئەیوب ئەسەدی” نادرێ سەردانی ماڵەوە بکات.
پێنج شەممە ۱۱ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، گیراوی سیاسی کورد “سامان نەسیـــم” بۆ دەرخستن و دیاریکردنی پێگەیشتنی تەمەنی عاقڵ لەکاتی کردنی تاوانی داسەپاو، بۆ دادگای شۆڕشی ورمێ گوازرایەوە .
زیندانەکانی مەهاباد و ورمێ لەڕوانگەی ڕێژەی زۆری زیندانییەوە لە نالەبارترین زیندانەکانی ئەو پارێزگایە دێتە هەژمار.
موحەمەد نەزەری زیندانی سیاسی کورد کە دەبوا سێ ساڵ پێش ئازاد کرابا ئیزنی چارەسەری پزشکی پێنادرێت.
چوارشەممە ۱۰ی جۆزەردان هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەربە پاراستنی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆمار ئیسلامی ئێران سەرابزێکی کورد بە ناوی “تاهیری خورشیدی”۲۱ساڵ بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی نهێنی شاراوە دەسبەسەرکرا .
پێنج شەممە ۱۱ی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی زیندانی سیاسی کورد”حەسەن ڕەستگاری مەجد”بەندکراو لەزیندانی ورمێ لەڕۆژهەاتی کوردستان، ئاژاوە نانەوە لەناوزیندان لەلایەن لقی ۱۰٤ی دادگای سزادانی ورمێ بەسێ مانگ زیندان ولێدانی ۲۰قامچی بۆ برایەوە.
لە زیندانی ورمێ لانیکەم ۷ ژن بە ناوەکانی ئاراستە ڕەنجبەر ، نازدار وەتەنخاە ، تەهمینە دانش ، فەریدە حەسەنپور ، شلێر خوسرەوی ، زەینەب سەکانوەند و سومەیە ئیبراهیم زادە بە تۆمەتی قەتڵ بە قەساس سزا دراون و سزاکەیان ئیعدامە.
ڕەوشی تەندرووستی گیراوێکی کوردی سووننە مەزهەبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە نێوی “عەبدوڵڵا شەریعەتی” لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج نالەبارە.


کۆڵبەران و کاسبکاران.


پێنج شەممە یەکی پووشپەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی،کاسبکارێکی کورد بەناوی “موراد عەرەبی” ۳۲ساڵ تەمەن، کوڕی تاجەدین وخەڵکی گوندی ئەبنە سەربە ناوچەی “تەرگەوەر”ی ورمێ، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتە بەرتەقەی هێزەکانئ ئێران و گیانی لەدەست دا.
۲۹ جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی کۆڵبەرلکی کورد بە ناوی موراد حاجی زادە لە ناوچە سنوریەکانی سەڵماس بە هۆی تا نانی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوماری ئیسلامی ئیران توشی کارەسات بوو .
نامەی سەرئاوەڵای ۲٥۰ چالاکی مەدەنی دژی کوشتنی “کۆڵبەران و کاسبکارانی”کورد .
دوانیوەڕۆی دووشەممە ۵ی پووشپەڕی۹۶ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدوو بنکەی سەربازی “زراو وئاویسەر”ی نۆدشە ،ئەسپی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژ وبەو هۆیەوە ۸ئەسپ کوژراو ودەستیان گرت بەسەر دەیانتۆن لەکەلووپەلی کۆڵبەراندا.
ساڵوەگەڕی کیمیابارانی سەردەشت وناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەربە کوشتنی کۆڵبەرەکان ولەناوچوونی سروشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئەمڕۆ سێ‌شەممە ٦ی پوشپەڕی ۱۳۹٦ هێزەکانی سپای پاسداران لە دەڤەری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بریندار بوونی کۆڵبەرێک لەو دەڤەرە.
دەسبەسەری ۸کاسبکاری کورد بەتۆمەتی هەبوونی کەلوپەلی قاچاخ لەماڵەکەیان.
پێنجشەممە ۲٥ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، کاتژمێر ٤ بۆ ٥ی بەرەبەیانی، هێزە سنوور پارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات ـ باشووری کوردستان، لەناوچەی بێتووشی سەربە شاری سەردەشت، تەقە لە کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەن و لە ئەنجام دا کۆلبەرێک دەکووژن.
چوارشەممە۲٤ی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، لەلایەن هێزە تایبەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەچەند ماشێنی سەربازی هێرشیان کردە سەر گەردەنەی تەتە لەدەورووبەری دزڵی و دەستیان گرت بەسەر دەیان تەن کەلووپەلی کاسبکاران وکوشتنی دوو ئەسپ.
٢٠ی جۆزەردان ۱۳۹٦ هەتاوی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی موحەمەدی خەڵکی گوندی شەریکان سەربە شاری نەوسود لە پارێزگای کرماشان بریندار دەکەن.


خۆکوژیی و کوشتن.


دوشەممە ۲۰.۰٦.۲۰۱۷ له‌گه‌ڕه‌کى گه‌رمیانى شارەدێی ڕزگاریی لە باشووری کوردستان، ژنێک سوتا و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستدا.ژنه‌که‌ ناوى (ف.خ.ا) و له‌ دایک بووى ساڵی ١٩٧١ ـ و دایکی پێنج منداڵە.
پێنجشەممە ۱۱ی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،گەنجێکی کوردی۲۵ساڵ تەمەن خەڵکی مەریوان بەناوی(ه.م)کەشۆفێری ترێلی هەڵگری مادەی سووتەمەنی بووە، لەڕوداوێکدا کە لەگۆڕەپانی باوەڕەشی مەریوان بۆی هاتە پێش ولەئەنجامدا ماشێنەکەی هەڵدەدێرێ ،ناوبراو دویی کۆتایی بەژیانی خۆیی دێنێت.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،لە ڕێکە وتی ۱۳۹۶/۳/۱۴ هەتاوی ژنێکی ۲٤ساڵان بە ناو (ه-ق) خۆی هەڵدەواسێت و پاشان لە لایەن تیمی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی نەخۆشخانەی فەجری مەریوان دەگوازرێتەوە ، لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە ناوبراو گیانی لە دەست دەدات.
لە حەوتوێیکدا دوو کەس لە گوندی شەریف ئابادی ناوچەی چلچەمە خۆکوژیان کردەوە.
کچە گەنجێکی شاری نەهاوەند لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆی هەڵواسی و بەو شێوەیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی وتەی بەرپرسانی ئینتیزامی لەو شارە، ئەو کچە لە ناوچە کوێستانییەکانی نەهاوەند خۆی کوشتووە.
۲۰۱۷/۰٥/۳۱ ژنێکی خەڵکی قەڵادزێ لە باشووری کوردستان بەنێوی “کوێستان حەسەن” بە هۆی لێدانی بە شیش و چەقۆ و بلۆک لە لایەن مێردەکەیەوە کوژراوە. کۆێستان ماوەی ۱٨ ساڵە ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و دایکی ٦ منداڵە.
ڕۆژی ۲۰۱۷/۰٦/۱۰ی زایینی، لە گەڕەکی قالاوەی شاری سلێمانی باشووری کوردستان، ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی خۆی بە دەمانچە کوژرا. (ت.ع.س) ئەو ژنە ۲٨ساڵەیە کە ۱۰ ساڵ لەمەوبەر ژیانی هاوسەری لەگەڵ خاڵۆزایەکی خۆی پێکهێناوە و دایکی ۲ منداڵە.
شەممە ۲۷ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، تەرمی ژنێکی ۲٨ ساڵە بە هەڵواسراوی لە گەڕەکی بەهارستان و لە نیزیک قوتابخانەی ۷ی تیری شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.
ڕۆژی ۱٥ی جۆزەردان گەنجێک بە ناوی بێهزاد شەریفپور کوڕی موحەمەد دانیشتوی گوندی کاکەوسان سەربەناوچەی خوڕخوڕەی سەقز بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و گیانی لە دەست داوە
۸ی جۆزەردانی ۹۶ی هەتاوی تەرمی گەنجێکی ۲۳ساڵ تەمەن کە شەوی پێش خۆی کوشتبوو لە شارۆچکەی زێوە لەپارێزگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە .
ڕێکەوتی ۸ ی جۆزەردان لەگوندی (خانەگێ) لەپێنج کیلۆمەتری شاری مەهاباد ژنێکی٤۶ ساڵەی کوژرا. بەگۆرەی هەواڵەکە، بکوژەکە بە سازکردنی سناریۆیەکی دزی ئاڵتون ویستی هۆکاری ڕووداوەکە بەدزی نیشان بدات.
هاوڵاتییەکی ژن ،خەڵکی یەکێک لەگوندەکانی شاری “سەردەشت” لەڕۆژی جێژنی ڕەمەزان بەهۆی بارودۆخی نالەبار و سەختی ژیانو نەبونی هیچ حەق و حقوقێکی ئەو کۆمەڵگا دەستی دایە خۆکوژی.
دووشەمە ٥ی پوشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی تەرمی بێ گیانی ژنێکی تەمەن ۲۳ ساڵ بە ناوی (ش . م) دانیشتوی گوندی دەرەگاوان سەربەناوچەی چلچەمە نزیک لە شاری دیواندەرەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نەخۆشخانەی تەورێزەوە هێنایەوە زێدەکەی خۆی .
شەممە۲۰ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ هەتاوی ” سەعید نادری‌گوڵدەرە ” خەڵکی شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی خواردنی دەرمانی شیمیایی دەستی دایە خۆکوژی و کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا .
گەنجێکی ٢٤ سالانی کورد و هاووڵاتی شاری مەریوان لە هەوڵێکی خۆکوژیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


ژینگە.


1ی پوشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی، کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی سیاسەتە دژە ژینگەییەکانی، ئاوی ڕووباری زێی بچووکی لەسەر بەنداوی “کۆڵەسە”ی سەردەشت گرتەوە.
۱۳۹۶/۴/۱ی هەتاوی ،تەپ وتۆز ولمە وردیلەکان هەوای شارەکانی مێهران وئیلامی تەنی و هاتنی بای بەخێرایش یارمەتیدەری بەربڵاو بوونی ئەم دیاردە نائاسایی سرووشتییە بووە وئەگری تووشبوونی هەموو ناوچەکانی لێدەکرێت.
ناوچەی کوێستانی”ڕیتە” لەشاری درەشهر سەربە پارێزگای ئیلام لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی ئاگرکەوتنەوە هات ودارستان ولەوەڕگەکانی لەسوتاندان. خێرایی وبەرفراوانی ئاگرەکە لەئاستێکدایە کەخەساری هەرەگران وقەرەبوو نەکراوەی لەژینگەی ئەو ناوچە داوە.
ماوەێیکە شارەوانی شارۆچکەی کانی دینار سەربەشارستانی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەستاوە بە بڕینەوەی دارستانەکانی “تەپەی بناوان ” بە نیازی دروستکردنی پارکێکی نوێ لە ۱ کیلومیتری شارۆچکەی کانی دینار .
لە دێژەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییانەی پارێزگای ئیلام کە تا هەنوکەش درێژەیان هەیە ، ئێستە کێڵگە مینڕێژکراوەوەکانی گرتۆتەبەر . لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا کە هەوڵێکی جدی لە لایەن دەسگاحکومییەکانەوە بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە نەدراوە.
۱٦جۆزەردانی ۱۳۹٦ هەتاوی ، بەشگەلێکی زۆر لە دارستانەکانی زاگرووس لە دەڤەری شارەکانی “درەشار” و “ئەیوان” لە پارێزگای ئیلام بوو بە قوربانی ئاگر و سووتانێندران.
۱٤ی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، لەوەڕگە کەمەربەندی لەدەورووبەری دارستانەکانی “دەلییە” لەنێزیک “سەوڵئاوا”ی شاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتن وخەسارێکی زۆریان بەرکەوت .
دارستانەکان و لەوەڕگەکانی کرماشان ئاگریان لێبەردراوە. بە پێی هەواڵەکان لە ناوچەی ” عۆسمانوەندی” لە دەڤەری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگر کەوتوەتەوە و بەشێکی زۆر لە لەوەڕگەکانی ئەو دەڤەرەی سووتێندران.
شەممە ۱۳ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، ئاگرێکی بەرفراوان لە دارستانەکانی ناوچەی “سرخگیر”ی شاری “ئەیوان غەرب”لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەربووە و بەهۆی بەربڵاو بوونی ئاگرەکە، پانتاییەکی زۆری دارستان و لەوەڕگەکانی سووتاون.


مین و بۆمباران.


پێنج شەمە ۲۲/٦/۲۰۱۷ لە داوێنی چیای کۆدۆ لە ناوچەی حاجی ‌هۆمەرانی باشوری کوردستان ۳ منداڵ کە دانیشتوی گوندی فەڕەشان بوون بە هۆی تەقینەوەی هاوەن و تەقەمەنییەکانی بە جێ ماوی شەڕی ئێران و عێراق دەبنە قوربانی .
۳۱ مانگی مەی ۲۰۱۷ کارمەندێکی مین هەڵگرتنەوەی پارێزگای سلێمانی لە باشوری کوردستان بە ناوی بەختیار کوڕی عێزەدین حەسەن ۲٨ ساڵ تەمەن و هاووڵاتی شاری سلێمانی لە کاتی پوچەڵکردنەوە و هەڵگرتەنەوەی مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عەراق دا گیانی لەدەست دا.
۱٤ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە بازارچەی سنوری شاری مێهران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینە بە جێماوەکانی شەری ئێران و عێراق هاووڵاتێیک بریندار دەبێت.
چوارشەممە، ٧ پووشپەڕ، هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، گوندی تییەتی ئەو شارەیان خۆمپارە باران کردووە .
تۆپ بارانی دەورووبەری مەریوان لەلاەن هێزە چەکدارەکانەوە بووبەهۆی ئاگرکەوتنەوەی سەرلەنوێی دارستانەکان
پێنج‌شەممە ۲٥ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێرش کردن سەر دانیشتوانی ناڕازیی گوندی “ئاق دەرە” لە شاری تیکابی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای ورمێ .
هەینی ۲٦ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە ناوچەی کۆماسی سەر بە شاری مەریوان، مینێکی چێندراوی شەڕی ٨ساڵەی نێوان ئێران ـ عێراق، لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردوستان ، دەتەقێتەوە و کەسێک دەکاتە قوربانی.
هەینی ۲٦ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی نیزیک کاتژمێر ۱۰ی شەوێ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گووندی “زەعفەران”ی سەر بەشاری سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشانیان تۆپباران کردووە.


باکووری کوردستان.


مەحکووم کردنی هێرشی پارێزەرانی ئەردوغان لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە.
سەندیکای ڕۆژنامەوانانی سوید کەبڕیاری خۆیان لەدژایەتی لەگەڵ کۆمپانیای یوتێل ساتی فەڕەنسی دەربڕی، کەلەسەر داخوازی تورکیا لەهەمبەر داخستنی کەناڵە تلەڤزیۆنییەکانی گەلی کورد کردوونی ،ڕایگەیاند.
ئیسماعیل ئەسکین، ڕۆژنامەنووس خەڵکی باکوری کوردستان لەلایەن دادگای تورکیاوە بە سێ ساڵ و مانگێک و ١٥ ڕۆژ زیندان سزادراوە، لەبەرئەوەی لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا وێنەی کۆبانێی بڵاوکردووەتەوە.
تورکیا پێنج لیستی ڕادەستی ئەڵمانیا کردووە و ئەڵمانیاش کەسەکانی لە ئەگەری تیرۆر ئاگادار کردووەتەوە.
۲۰۱٧/۰٦/۳۰ی زایینی، حکومەتی تورکیا ئاوی ڕووباری فوڕات گرتۆتەوە .
ژیار گۆڵ هەواڵنێری بەشی؟فارسی بی بی سی دوانیوەڕۆی پێنجشەممە ۲۹ی ژوئێن، لەشاری ئەستەمۆڵ دەسبەسەرکراوە. بەگوێرەی باسەکە که ناوبراویان گواستۆتەوە بۆ فڕگەی ئەستەمۆڵ ودیپۆڕت کراوە بۆهەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان.
هێرشی دەوڵەتی توركیا و ئەو هێزانەی كە لەژێر فەرمانی ئەودان بۆسەر كانتۆنی عەفرین زیادی كردووە.
ڕۆژی 25/6/2017شارەوانی شاری دۆغ بایزید سەر بە پارێزگای ئاگری لە باکوری کوردستان پەیکەرەی شاعیر و بیرمەندی کورد” ئەحمەدی خانی ” یان تێک شکاندوە و لە گۆڕەپانەکەدا لایان بردوە .
حکومەتی تورکیا کە بەردەوام قەدەغەی هاتوچۆ لەسەر گوندەکانی باکوری کوردستان ڕادەگەیەنێت، لە ئێستادا دەستیکردووە بە سوتاندنی دارستانی سنووری گوندەکان.
دایک و باوکی عایشە دەنیز کاراجەلی، کە بە مەبەستی بە خاک سپاردنی کچەکەیان چووبوونە کۆبانێ و پاشان گەڕابوونەوە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراون.
ڕزان ساریجا”لەپارێزەرانی بەرگریکاری عەبدوڵا ئۆجالان لەئاخەاتنێکدا ڕایگەیاندووە کەدەوڵەتی تورکیا لەڕێی زیندانی کردنی بەگەمارۆ وتەنگەژەوە لەزیندانی ئیمڕاڵی سەرقاڵی هێنانە ئارای مردنی بەهێورییە بەسەر پارێزراوەکەیدا.
هەینی ۲۶ی گوڵانی ۱۳۹۶ ی هەتاوی تەرمی ژنە خوێندکارێکی کۆلیژی زانکۆی سلێمانی لەناوچەی دەباشانی باکووری شاری سلێمانی دۆزرایەوە کە فیشەک بەرسەری کەوتووە.
دادگای تورکیا سزای ٣٦ ساڵ زیندانی بە سەر منداڵانی سووری ئامەد لە باکووری کوردستان داسەپاندو ساچمەی ناو جەستەی ئەوە منداڵانەی بە بەڵگەی تاوانی ئەو منداڵانە لەقەڵمدا. دادگای تورکیا سزای ٣٦ ساڵ زیندانی بەسەر ١١ منداڵی خەڵکی سووری ئامەد داسەپاند.
ڕۆژنامە نووسێکی کورد کە کاری وەرگێڕانی بۆ تیمێکی ڕۆژنامەوانی فەڕەنسی دەکرد، لەشاری مووسڵ لەباشووری کوردستان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو گیانی لەدەست دا وسێ ڕۆژنامەوانی دیکە بریندار بوو.
له‌ شارى ئامه‌د له‌ باکورى کوردستان له‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا ٢٣ که‌س ده‌ستگیرکراون.
بریاری دەستبەسەرکردنی ۱۲ پاسەوانی هێرشبەر بۆ سەر کوردستانیان لە ئەمریکا ئەردۆغانیش دەرکرا.


رۆژئاوایی کوردستان.


له چه ن روژى رابردوولە کۆپێنهاک پێتەختی وڵاتی دانمارک کوردێکی ڕۆژاوای کوردستان و ئەندامێکی پارتی یەکێتی دێمکراتیک (pyd) لە لایەن دوو کەسی توندئاژۆی ئیسلامییەوە کە خەڵکی وڵاتی لیبی و تونس بوون ، دەدرێتە بەر چەقۆ و بەتوندی برینداری دەکەن .
کوردێک کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە لەوڵاتی ئەڵمانیا لەلایەن دوو عەربەوە کوژرا.
هێرشی هێزەکانی پۆلیسی ئاڵمان لە یەکشەممە ۱۷ی ژوەن بۆ سەر کۆبوونەوەی ئاشتیانەی پشتگیری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.


باشووری کوردستان.


نووسەر وتوێژەری کورد دوکتۆر “هێرش قادری” خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی ۲۰ڕۆژە لەلایەن ئاسایشی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستانەوە بەبیانووی نەبوونی مۆڵەتی نیشتەجێ بوون دەسبەسەر .
ئاوارەکانی شەنگال کە نیشتەجێی کامپی مام ڕەشان-ن لە دوای سێ ساڵ ئاوارەبونیان، داوا دەکەن کە خزمەتگوزاری بۆ شەنگال بکرێت تاوەکو بتوانن ئەوانیش بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ، ڕۆژی شەممە ۲۰ ی جۆزەردان ، گوتویەتی کە هەڵوێستی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی کردنە لە یەکگرتوی و یەکپارچە بوونی عێراق و دژی رێفراندۆمی باشووری کوردستانن.


نارەزایەتی کرێکاران.


پاشماوەی زبڵەکان و ئاگرتێبەردانی، ناڕەزایەتی خەڵکی سنە و کامێرانی لێکەوتەوە.
بازرگانانی چالاک لەبازاری سنووری مێهران لەناڕەزایی دەربڕین دژبە زێدەکردنی بڕیارەکان(تعرفە) ،دەستیان دایە مانگرتن.
۱۱جۆزەردان ،شارەوانی سنە بە دارابوونی بەڵگەی قەزایی ۱۳دووکانی شارۆمەندانی “نەنەڵەی” لە ڕۆژهەڵاتی کورستان وێران کرد و ئەوە لە حاڵێکدا بوو کە کەلوپەلێکی زۆری دووکانداران ،لە دووکانەکانیاندا بوو.
بە دەیان کەس لە ماڵدۆڕاوانی دامەزراوەیەکی چنینی فەڕش لە شاری کرماشان لەبەر دەم دادسەرای ئەم شارەدا کۆ بوونەوە.
شەممە ۳ی پووشپەڕ نیزیکی ۱۲۰کرێکاری دەرکراو لە ئیشوکاری بۆ بە دوواداچوونی دۆخی پیشەوەکاری خۆیان لە بەرابەری ئیدارەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای چوار مەحاڵ‌وبەختیاری کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێخست.
۲۷جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی هەموو ماشێنگەلی بارهەڵگری کۆمپانیایی رۆژی زرێبار کە بەرهم‌هێنەری خواردنەوەگەلی ئیستەکە (ایستک) بە پێی بڕیار و فەرمانی ئیدارەی تەعزیراتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێراندا ڕاگیران.
بە پێی کوتەی بەڕێوەبەرانی سیتەمی پەروەردەی شاری دێولان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سالح نادری، لە ئێستادا قوتابیانی گوندکانی ئەم دەڤەرە لە کانێکسدا وانەیان پێ دەگوترێتەوە.
کرێکارانی شارەوانی شاری نوورئابادی لوڕستان هەستان بەڕاخستنی خوان(سفرە)ێکی هێمایی لەبەردەرکی قایمقامەتی ئەوشارە بەنیشانەی ناڕەزایەتی. جێگەی باسە زۆربەی ئەم کرێکارانە ماوەی ۷مانگە بێ موچەن.
لەساڵی ۹۵ تەنیا لەڕێگەکانی پارێزگای سنە ۳۱٤ کەس کوژراون ونێزیک بە دوو ئەوەندەیش بریندار بوون،لەپارێزگای ئیلام ،کرماشان وورمێ ،ئامارێک لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتەوە ڕانەگەیەندراوە،.
ژمارەی برینداربوانی گوندى ئاقدەرە لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە بە دەستی هێزەئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵات وەبەر لێدان و بێڕێزی کردن بونەوە گەیشتە ۱۳ کەس.
شۆفێر پاسەکانی دەرەوەی شار و ناوشاری کرماشان بۆ دەستەبەرکردنی هەندێ داخوازی کاری خۆیان گردبونەوەی ناڕەزاییان دەربڕیوە و پاسەکانیان لە بەرانبەر پارێزگاری کرماشاندا ڕیز داوە .
گرووپێک لەئەندامانی (تعاونی مسکن نهضت سواد آموزی)شاری سنە ڕۆژی ۲۰ی جۆزەردانی ۱۳۹۶، لەبەردەرکی مزگەوتی قەبا کۆبوونەوە بۆئەوەی بەرانبەر بەنیوەچڵ مانەوەی (تعاونی مسکن)ناڕەزایی دەرببڕن.


هەڵاواردن و جیاوازی، نارەزایەتی مەدەنی.


کۆماری ئیسلامی ئێران دەیهەوێ وڵاتانی دیکەش بەپێی خواست و یاساکانی ئەوان بەڕێوە بچێت.
پارێزگا فارسنشينه كان دەوڵەمەندترین و نا فارسەکانیش فەقیرترینن کەمتر لە یەک لە سەدی دامەزرێنراوە دەوڵەتیەکان لە ئێران بۆ پارێزگای سنە تەرخان کرا.
شارۆمەندانی گوندەکانی “چۆمان” و “زەلێ” سەر بە شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، دژی سووتاندنی دارستانەکانی ئەو دەڤەرە لە لایەن هێزەکانی سنوورەوە ناڕەزایی توندیان دەربڕێ.
پارێزگاری دەستنیشانکراوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سنە بە هاووڵاتیانی ئەم گووندەی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر لەوەڕگاکانی گووندی بەهارلوو نەفرۆشن بەکانگای زێڕ، پێش بەهاتنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو گووندە دەگرن.
دوایی تێپەربوونی دوو مانگ بەسەر هاتنی سێڵاو کە رێگا و بانەکانی شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستانی وێران کرد، تا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ نوێژن کردنەوەیان نەدراوە، هاتنی باران و توانەوەی بەفر هاتنی سێڵاوی بەدوایی خۆیی دا هێنابوو.
ژووری بازرگانی پارێزگای کرماشان هەواڵی دابەزینی هەناردەی کرد لەسنوورەکانی ئەوپارێزگایە،لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.
وەزیری پەیوەندی و تکنۆلۆژی زانیاری کۆماری ئیسلامی ئێران: ۷میلیۆن ئادرەسی ئینتێرنێتی مان داخستووە.
ڕێکخراوی خەڵکی کرمانجی خۆراسان لەبەیانییەیەکدا هەڵاواردنی زمانی کەلتووری و هەڕەشە و سووک نرخاندنی لەخۆراساندا شەرمەزار کرد.
زەخت کردن لەسەر خوێندکاڕانی مەدرەسەی سۆماو برادۆست بۆ دانی شاریەی ساڵانە (ۆاتا پارە) وهەڕەشەی وەدەرنان وکەم کردنەوەی نمرەی تاقیکاری.
کتێبێک کە بۆ فێربونی زمانی کوردی لە لایەن چەند نوسەرێکی کوردی خوراسانەوە ئامادە و چاپ کرابوو ، لەلایەن ئیتلاعاتی مەشهەدەوە دەستی بەسەردا گیراوە. تێکدانی بەئەنقەستی کۆی گۆڕستانی کۆنی ئەرمەنییەکان وسریانییەکان(مەسیحی)ی کرماشان.


ئیتر.


لەڕاپۆڕتی ساڵانەی UNODC ،ڕاگەیەندرا،بەکارهێنان وکەڵک نابەجێیی جنسی وکاری زۆرە ملێ ،بەرچاوترین هۆکارەکانی قاچاخی مرۆڤ دێنە هەژمار کەقوربانییەکانی پەلکێشی سواڵ ،پێک هێنانی ژیانی هاوبەشی زۆرەملە ولەشفرۆشی دەکات.
۲۵ی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،دۆسیەی منداڵێکی تەمەن ۳مانگ کەبەدەستی باوک ودایکی توشبوو بەمادە سڕکەرەکان ئازار وئەشکەنجە وهەروا بە سیگار وئاوی کوڵ سوتێنرابوو ،بەهۆی شیاو نەبوونی گەورەکانی ناسێنرا بە دادگا.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێی دەست وپێوەندییەکانی خۆیانەوە گرووپگەلێکی وەکوو کۆنتراگەریلا(بەکرێگیراوی دەسەڵاتن وبەرگی گەریلا لەبەردەکەن)کە سەربە ئیتلاعاتی ئێرانن، لەگوندەکانی دەورووبەری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە نواندنی کردەوەی ناشیرین هەولی دژایەتی لایەنە کوردستانیەکان دەدات.
۲۶۵ کەس لەنوێنەرانی پەڕلەمانی ئەورووپا لەبەیانییەیەکی هاوبەش پێشێلکاری مافی مرۆڤیان لەئێراندا مەحکووم کردوخوازیاری پێکهێنانی کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوە لەهەمبەر کوشتنی زیندانیانی سیاسێ،ڕادەستکردنی خوڵقێنەرانی جینایەتی دژبە مرۆڤایەتی بەدادگا.
لەو چەندساڵە دوواییدا ڕێژەێیکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیرۆدەی مادەهۆشبەرەکان بوون کە ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ڕێژەی زۆری بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.
ئەنجومەنێک بۆ بەدواداچوونی کاروباری پەنابەرانی ڕۆژهەڵات لە باشوری کوردستان پێک هات.
پەنابەرانی ڕۆژهەڵات لە بەر دەم UNدا لە باشووری کوردستان بە فەرمی مانگرتنیان ڕاگەیاند.
 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد

٢\٧\٢٠١٧
info@kmmk.info


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک