٢٤\٥\٢٠٢٢
راپۆرتی وێنەیی
خۆپیشاندانی ئەمڕۆی فیدراسیۆنی پەنابەران
دژ بە ناردنەوەی
زۆرەملێی پەنابەرانی کوردستان لە بەریتانیا.

ئامادەکردنی: دەشتی جەمال
سکرتێری فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٤\٥\٢٠٢٢
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژمارەی ئەو پەنابەرانەی رەوانەی هەولێر
دەکرێنەوە گەیشتە چواردە کەس.
نەژاد یەکیك لەو پەنابەرە کوردانەی لە گرووخانەی دەستبەسەری
هارموندسورس راگیراوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "تەنها
لەم گرتووخانەی ئێمە تا ئیستا ١٤ پەنابەر بلیتیان پێداون کە ٣١ی ئەم
مانگە رەوانەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرمان بکەنەوە".
عوسمان پەنابەریکی دیکە کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە ولاتی بەریتانیایە و
خاوەنی سێ مندالە و یەکێکە لە گیراوەکان گوتی "زانیارییمان پێگەیشتوە
لە گرتووخانەی کۆلن بروکەوە کە زیاتر لە ٣٢ پەنابەر لە گرتووخانەکانی
مۆرتن هۆل، بروک هاوس دەستبەسەرن لەبەردەم مەترسیی ناردنەوەدان".
پەنابەریکی تر لەگرتووخانەی کۆل برۆك بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن
راگەیاند "ماوەی ٢٢ ساڵە لە ولاتی بەریتانیا دەژیم، خیزانەکەم
مامۆستایە و خاوەنی ٧ منداڵم و بچووکەکەیان ٢ ساڵانە و خەلکی کەرکوکم،
دەیانەوێ ٣١ی مانگ لەگەڵ ئەم کاروانەی ئێستا رەوانەی هەولێرم بکەنەوەو
ژیانم لێ بشێوێنن".
لە پەیوەندییەکی تەلەفونییدا لەگەڵ دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن
سەبارەت بەو هەنگاوانەی ناویانە بۆ راگرتنی ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە
گوتی "دەیان رێکخراوی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران و پەرلەمانتاری
بەریتانیا بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی فیدراسیۆن دژ بە ناردنەوەی ئەو
پەنابەران، ئاگادارکردۆتەوە هاوکات رۆژی سێشەمە ٢٤ئایار کاتژمیر ٢ی
دوانیوەرۆ خۆپیشاندانی گەورە لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا
ڕێکدەخەین بە هاوبەشی خیزان و کەسوکاری ئەو پەنابەرانەی دەستگیرکراون و
داواکارم لە پەنابەران و هەڵسوراوانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران
لەم خۆپیشاندانە نارەزایەتیە بەشداریی بکەن و پەنابەران تەنها جێنەهێڵن".
هەروا گوتیشی "لە ناوخۆی عێراق و کوردستان چەند لایەنی سیاسی و
پەرلەمانتار پەیوەندییان بە فیدراسیۆنەوە کردوە و بەڵینیانداوە بە
رێگای جۆراوجۆر هەولەکانی خۆیان بخەنەگەر تا فرۆکەخانەکانی کوردستان و
عێراق نەخریتە خزمەتی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران".
ئیستا پتر لە ٤٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاولاتی هەرێمی کوردستانن لە
ژمارەیەك لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ڕاگیراون وا بریارە رەوانەی
فرۆکەخانەی نێودەولەتیی هەولێر بکرینەوە. فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی هەڵمەتێکی راگەیاندوە لە پێناو بەرگرتن بە ناردنەوەی
ئەو پەنابەرانە و ئازادکردنیان.
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
٢٢\٥\٢٠٢٢
- بەریتانیا - لەندەن

|