ڕاپۆرتى وەرزیی
ڕێکخراوى ئاسک
بۆ چاودێریکردنى
ڕێژەى هەڵاوسان لەهەرێمى کوردستان.
ئا: بەشى ئابوورى
بەپێى ئەو داتاو زانیارییانەى بەشى ئابوورى ڕێکخراوەکەمان دەستى
کەوتووەو لەو نەخشەیەدا دیارە کە هاوپێچەو تێیدا چاودێرى ڕێژەى گۆڕانى
نرخەکان دەکرێت بۆ ڕاپۆرتى وەرزى لەکۆمەڵێک گروپى وەکو خۆراک و جگەرەو
خواردنەوەو قوماش و جلوبەرگ و کەل و پەلى ناومال و سوتەمەنى و ڕووناکى
و گواستنەوەو گەیاندن و کەل و پەل و خزمەتگوزارى جۆراوجۆر و کرێ و
دەرمان و خزمەتگوزارى پزیشکى. بۆیە لێرەدا ژمارەى پێَوانەیى نرخەکانى
بەکاربەر بۆ هەر سێ مانگى تشرینى دووەم 2008 و کانونى یەکەم 2008 و
کانونى دووەم 2009 لەکوردستاندا دەخەینە ڕوو.
1) بەڕەچاوکردنى بەراوردکردنى
ژمارەى پێوانەیى نرخى بەکاربەر بۆ مانگى بەراوردکار (تشرینى دووەم،
کانونى یەکەم، کانونى دووەم) لەگەڵ ژمارەى پێوانەیى نرخى بەکاربەر بۆ
مانگى ئەیلول کە وەکو مانگى بنچینەیى دانراوە بۆ بەراوردکردن، ئێمە ئەو
ژمارانەمان دەست دەکەوێت:
- مانگى تشرینى دووەم 2008 91،53%
- مانگى کانونى یەکەم 2008 94،64%
- مانگى کانونى دووەم 2008 111،63%
ا) لەو ژمارانەى سەرەوەدا بۆمان دەردەکەوێت کە
ژمارەى پێوانەیى نرخى بەکاربەر بۆ مانگى تشرینى دووەم ساڵى 2008 کە
مانگى بەراوردکردن بووە لەلاى ئێمەدا، لەگەڵ مانگى ئەیلول کە مانگى
بنچینەبووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەگشتى نرخەکان دابەزیون، ئەوەش
ئاماژەیە لەسەر هەبوونى جۆرێک لەپاڵپشتى نەختینەیى و بەرزبوونەوەى
گوزەرانى خەڵک و باشتر بوونى، بۆیە ڕێژەى باشتر بوونى گوزەرانى خەڵک
لەژمارەى پێوانەیى نرخى بەکاربەردا بەڕێژەى 8،47% بووە بە بەراورد
لەگەڵ مانگى بنچینەیى (ئەیلول).
ب) تێبینى دەکرێت کەمێک بەرزبوونەوەى ڕێژەیى هەیە کاتێک قسە لەبارەى
مانگى کانونى یەکەمى 2008 دەکەین بە بەراورد لەگەڵ مانگى بنچینەدا (ئەیلول
2008)، چونکە ژمارەى پێوانەیى نرخى بەکاربەر لەو مانگەدا گەیشتە
94،64%، واتا کەمترە لەژمارەى پێوانەیى بەکاربەر بۆ مانگى بنچینە
(100%) بەڕێژەى 5،36%، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر هەبوونى جۆرێک لەپاڵپشتى
نەختینەیى و بەرزبوونەوەى گوزەرانى خەڵک، بەڵام کەمترە بە بەراورد
لەگەڵ مانگى پێشووتر کە تشرینى دووەم.
بەڵام لەکاتى بەراوردکردنى ژمارەى پێوانەیى هەردوو مانگى تشرینى دووەم
و کانونى یەکەمدا، تێبینى دەکەین کە جیاوازى نێوانیان دەگاتە ڕێژەى
(5،36% ــ 8،47% = -3،11%). ئەو ئەنجامە نێگەتیڤەش ماناى وایە پاڵپشتى
نەختینەیى و ڕێژەى گوزەرانى خەڵک بەهۆى بەرزبوونەوەى هەندێک کاڵا
دابەزیوە.
ت) پێچەوانەکە ڕاستە لەژمارەى پێوانەیى نرخى بەکاربەر بۆ مانگى کانونى
دووەمى ساڵى 2009 لەکاتى بەراوردکردنى بەمانگى بەراوردکردن بەڕێژەى
11،63% بەرز بۆتەوە. دیارە هۆى ئەەوبەرزبوونەوەیە لەمانگى کانونى دووەم
بۆ کۆمەڵێک هۆکار دەگەڕێتەوە کە پێوەندیان بەبازاڕەکانى کوردستانەوە
هەیەو ئەو مانگە کۆمەڵێک جەژن و بۆنەى ئایینى تێکەوت کە بوونە هۆى
ئەوەى خەڵک پارەیەکى زۆرتر خەرج بکەن و بازاڕیش گرانتر بێت بەپێى یاساى
نمایش و داخوازى.
لەکاتى بەراوردکردنى ئەو زەرەرە و کەمبوونەوەى داهاتى نەختینەیى و
گوزەرانى خەڵک بە بەراورد لەگەڵ دوو مانگى پێشووتردا دەبینین
جیاوازییەکە بەو شێوەیە دەبێت:
جیاوازى نێوان مانگى کانونى دووەم و کانونى یەکەم = ژمارەى پێوانەیى
نرخەکانى بەکاربەر بۆ مانگى کانونى دووەم – ژمارەى پێوانەیى نرخەکانى
بەکاربەر بۆ مانگى کانونى یەکەم = 111،63% - 91،53% = 20،1%.
جیاوازى نێوان مانگى کانونى دووەم و تشرینى دووەم = ژمارەى پێوانەیى
نرخەکانى بەکاربەر – ژمارەى پێوانەیى بەکاربەر بۆ مانگى تشرینى دووەم =
111،63% - 94،64% = 16،99%.
2) بەراوردکردنى ژمارەى پێوانەیى
نرخەکانى بەکاربەر بۆ ئەو مانگانەى بەراورد کراون لەگەڵ یەکترى کە
دەکرێت بەو شێوەیە جێگیر بکرێت:
- مانگى تشرینى دووەم 2008 98،28%.
- مانگى کانونى یەکەم 2008 69،29%.
- مانگى کانونى دووەم 2009 117،96%.
لەو ژمارانەى سەرەوەدا کە تایبەتە بەژمارەى
پێوانەیى نرخەکانى بەکاربەر و لەکاتى بەرواردکردنیان لەگەڵ یەکتریدا
ئەوە شتانەى خوارەوەمان بۆ دەردەکەوێت:
ا) دابەزینێک هەیە بەڕێژەى 1.72% لەژمارەى
پێوانەیى نرخەکانى بەکاربەر بۆ مانگى بەراوردکراو لەکاتى بەراوردکردنى
لەگەڵ ژمارەى پێوانەیى نرخى مانگى تشرینى یەکەمى 2008 دا. بەماناى
ئەوەى باشتر بوونێکى ڕێژەیى هەبووە لەداهاتى نەختینەیى خەڵک و نرخیش
دابەزیوەو گوزەرانیش باشتر بووە وەکو ئەنجامێکى دابەزینى نرخەکان.
ب) لەکاتى بەراوردکردنى ژمارەى پێوانەیى نرخەکانى بەکاربەر کە پێشتر
مانگانە بڵاومان کردۆتەوە بۆ مانگى کانونى یەکەم، بەژمارەى نرخەکانى
مانگى تشرینى دووەم دەگاتە ڕێژەى 1،99%، بەوەش دیارە دابەزینێک هەبووە
لەنرخەکاندا، ئەگەرچى کەمترە بە بەراورد بەنرخەکانى مانگى ڕابردوو
لەگەڵ مانگى پێشووتردا کە ڕێژەى دابەزینەکەى بەرانبەر مانگى پێشووتر
گەیشتۆتە 1،99%.
ت) لەکاتى بەراوردکردنى ژمارەى پێوانەیى مانگى کانونى دووەم 2009
بەژمارەى پێوانەیى نرخەکانى بەکاربەر بۆ مانگى کانونى یەکەم 2008،
دەبینین بەرزبوونەوەیەکى زۆر گەورە هەیە لەژمارەکە بەڕێژەى 17،96% وەکو
ئەنجامى گۆڕانى نرخەکانى هەندێک کاڵا لەکاتى ژماردنى ژمارەى پێوانەییدا،
ئەوەش ماناى وایە کە پاشەکشەیەکى ڕێژەیى هەیە لەداهاتى نەختینەیى و
نرخیش لەبازاڕ بەرزبۆتەوەو ئاستى گوزەرانى خەڵکیش دابەزیوە.
3) لەکاتى حیسابکردنى ژمارەى
پێوانەیى نرخەکانى بەکاربەر بەپێى ڕێژە، دەبینین ئەو نەخشەیەمان بۆ
دەردەچێت:
مانگی
بهراوردكردن |
مانگى
بنچينهيى |
تشرينى يهكهم |
تشرينى دووهم |
كانونى يهكهم
|
تشرينى دووهم |
94,21% |
104,28% |
.................... |
.....................
|
كانونى يهكهم |
93,39% |
................. |
108,28% |
.....................
|
كانونى دووهم |
92,07% |
................. |
.................... |
102,35%
|
ا) تێبینى دەکرێت کە
پاشەکشەیەکى ڕێژەیى سنووردار هەیە لەژمارەى پێوانەیى بۆ مانگە
بەراوردکراوەکان لەکاتى حیسابکردنى بەپێى ڕێژە لەگەڵ نرخەکانى پێوانەیى
مانگى بنچینە وەکو ئەوەى لەستونى یەکەمدا هاتووە لەنێوان (-0،82) بۆ
مانگى کانونى یەکەم و ڕێژەى (-1،32%) بۆ مانگى کانونى دووەم بە بەراورد
لەگەڵ مانگى بنچینەییدا.
ب) تێبینى دەکرێت کە لەرزۆکییەک هەیە لەنێوان نرخەکانى پێوانەیى
ژمێردراو بەپێى ڕێژە بۆ مانگە بەراوردکراوەکان لەگەڵ یەکتریدا، بەجۆرێک
بەڕێژەى (3،66%) زیادى کردووە لەمانگى کانونى یەکەمى 2008 بە بەراورد
بەمانگى پێشووتر، واتا (108،28% - 104،62%)، بەڵام پاشەکشەیەک و باشتر
بوونێک هەیە بەڕێژەى (5،93%) لەمانگى کانونى دووەمى 2009 بە بەراورد
بەکانونى یەکەمى 2008 بەڕێژەى (102،35% - 108،28%)، بەڵام ئەگەر
بەراوردى بکەین بەمانگى تشرینى دووەم دەبینین دابەزینێک هەیە بەڕێژەى
(- 2،27%).
________________________________________
• ڕێکخراوى ئاسک ــ ASK)
American Society For Kurds) ڕێکخراوێکى ئەمریکى کوردى نێو دەوڵەتییەو
نووسینگەى سەرەکى لەشارى تالاهاسى پایتەختى ویلایەتى فلۆریداى
ئەمریکایەو نووسینگەى سەرەکى هەرێمى کوردستانى لەشارى هەولێرە. ASK
لەساڵى (1997) لە ئەمریکا دامەزراوەو لەساڵى (1999) وە لەکوردستان
کاردەکات و لەئێستادا (3) پڕۆژەى چاودێرى لەهەرێمى کوردستان بەڕێوە
دەبات: چاودێریکردنى ڕێژەى هەڵاوسانى مانگانە. چاودێریکردنى بەڵێنەکانى
هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان. چاودێریکردنى بەرنامەى کارى حکومەتى
هەرێمى کوردستان.
ئامادەکردنى: د. محهمهد سهلمان
پسپۆڕى ئابوورى ڕێکخراوى ASK
بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى ڤیژن بۆ توێژینەوە.
|