٢٣\٤\٢٠١٤
راپۆرت
و خوازیاری کۆمه‌ڵه‌ی
مافی مرۆڤی کوردستان بۆ کۆبوونه‌وه‌ى
راوێژى نه‌ته‌وه‌یى بۆ رۆژهه‌ڵاتى
کوردستان
لە
لایەن ئەندامانی
دەستەی بەرێوبەریی لە
کۆبوونه‌وەکە ده‌ستنیشان کرا.
لە
ماوەی ٣٦ ساڵی ڕابردوودا کۆماری ئيسلامی ئێران دەستوورێکی بنەرەتی
خستۆتە کار بەرامبەر گرووپە ئيتنيکيەکان لە ئێران‌دا، کە بۆتە مايەی
دروست کردنی جياوازی لە نێوان ئەم گروپانەدا. دابەشکردنی نايەکسانی
بودجەی ووڵات بە سەر شوێنە جياوازەکانی وولاتدا، بەجۆرێک کە کەمترين
بودجە بۆ ناوچەی ڕۆژ‌هەڵاتی کوردستان تەرخان کراوە.
نە بوونی ئازادی و ئاسايش، خراپی باری ئابووری و بێ‌کاری، تێکچوونی
خیزان و، پەرتەوازەبوونی مندال و مێرمنداڵ و تووشبونيان بە ماددەی
هٶشبەرو، خۆکۆشتن ۆ کۆچکەردەن ، کۆمه‌ڵکوژی کۆلبه‌ران و کاسبکارانی
کورد ، ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی چالاکوانانی کورد، تيرۆر کردنی خەلک لە
شەقامەکاندا، هەموو ئەمانە بەشێکن لە ژیانی دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان.
بەپێی ڕاگەيندراوێک لە لايەن نمايەندەی شارەکانی سنە و ديواندەرە و
کامياران لە مەجليسی شورای ئيسلامی لە کۆی ٦٠٣٠کیلومەتەر رێگا لە
پارێزگای سنە تەنها ٢٣٠٠ کیلومەتر ئسفەلت کراوە ولە ڕيزی دواوە يا
کۆتايدايە لە ٣١ پارێزگای دیکەی ئیران، بۆ زانياری ئيلام کەمێک باشترە
، دوای ئەوەش کرماشان وە دوای ئەويش ورمێ دێت.
هەر
ئەوەش بووتە هۆی ئەۆی کە ٢٢١ کەس دووجاری ڕوداوی هاتووجۆ بونەتەوە و
رێژەيکيشان گيانيان لە دەست داوە.
لە ماوەی ١ سالی رابردوودا،وە بەپێی ئەو ڕێژەيەيە کە زانراوە لە لايەن
ئەحمەد شەهيد ڕاپۆرتەری تاێبەتی ئێران بۆ مافی مرۆڤ لە سازمانی
نەتەوەێەکگرتووەکان، ٦٨٧ کەس ئيعدام کراون وە لەکۆی ئەمانە ٢١٧ یان
کوردن، لەکاتێکدا کۆی گشتی دانيشتوانی ئێران لە ٨٠،٠٠٠٠٠٠ پێک هاتوە،
وە ١٠،٠٠٠٠٠٠-١٥،٠٠٠٠٠٠ کوردن.
بە پێی ووتەی (قادرمەرزی)سەرۆکی کۆمەڵەی نمايندەکانی کوردستان رادەی
داهاتی دانيشتوانی پارێزگای سنە کەمترە لە نيوەی داهاتی دانيشتوانی
ئێران بەگشتی، هەر بەوشێوەيە ش ڕادەگەينێت کە ڕێژەی بێ‌کاری لە پارێزگای
سنە دا ٢٨٪ وە بەگشتی لە ئێران‌دا
١٠،٤ .
هەمان ڕئژە لە ئيلامدا بەدی دەکرێت لە کرماشان و ورمێ کەمێک کەمترە.
ڕێژەی منداڵبوون کەمترە لەنيوەی ڕێژەی ناوچەکانی تری ئێران، وەهەروەها
ڕێژەی جيا بوونەوە و تێکچوونی خێزان لە پارێزگای سنە زياترە ڵە
دانيشتوانی ئێران بەگشتی.
رێژەی کۆچکرنی کوردەکان بۆدەرەوەی ڕۆژ‌هەڵاتی کوردستان لە ٨،٥٪
پێک دەهێنێت.
لەساڵی ڕابردوودا ٢٣ کەس گيانيان لەدەست داوە و بە هۆی سووتاندن يا
خۆسوتاندنەوە کە ڕێژەيەکی زۆریان ژنن.
ئەم ڕێژيە لە پارێزگای ئيلاميش وەک پارێزگای سنە، بەڵام لە پارێزگای
کرماشان و ورمێ کەمترە.
ڕێژەی خۆکووشتن يا مردن کە بەهۆی خنکاندن بەهۆی کارەساتی گاز يا بەهۆی
لەئاودا خنکان، گيانيان لە دەست داوە دەگاتە ٤٤ حاڵەت.
و لەئيلامیش هەمان ڕێژەيە ، لە ورمێ و کرماشان کەمترە.
ئەو ئامارانە و ئاماری زۆرێک لەوانەی کە بەهۆی ماددەی هۆشبەرو کارەساتی
تر گيانيان لە دەست داوە کە تائێستا بە ووردی نازانرێت.
بە گشتی پێشێڵکردنی مافی مرۆڤ لە سەر یەک هەزار و ٥٥٠ حاڵەتی لە
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لەساڵی ١٣٩٢‌ی هەتاوییدا.
لەنێوان هاووڵاتیانی مەدەنی کوژراو و بریندار بە هۆی تەقینەوەی مین، لە
کۆی گشتیی ٣٨ کەس تومار کراوە، کە١١ منداڵی تەمەن ژێر١٥ساڵ وەبەر چاو
دەکەوێ.
ئاماری کۆڵبەرانی گيان لەدەستدراو ١٠٢ کۆڵبەرن، وە هاووڵاتيانی مەدەنی
٩٠ هاووڵاتی.
ئاماری زيندانيانی سياسی و پەيڕەوانی ئاينی مەحکوم بە ئێعدام ٨١
زيندانی لە کاتی ئەمڕۆدا.
بە پێی ئامارەکان ڕێژەی دەستبەسەرکراوەکان پێکهاتووە لە:
٣٧٨ دەستبەسەرکراوی سياسی، ٢٩٤ ی دۆزی ئا ينی،٣١٣ کرێکار‌و کۆلبەر، ٢٩
کەس بنەماڵەی چالاکانی سياسی و مەدەنی، ٣١ کەس لە پاڵێوراوانی شار‌و
پارێزەر،٨٧ کەس هاووڵاتەانی مەدەنی، ٣٦ کەس ڕۆژنامەنووس نووسەرو
مامۆستای زانکۆ،٤٥ کەس وێبلاگنووس، دەرهێنەر، وێنەکێش، گۆرانيبێژ ،٤٦
کەس خوێندکار وە هەروەها لە حاڵەتەکانی تر ٣٣ کەس.
بەپێی ئاماری دەستبەسەر کراوەکان، ٨٠٪
کەسانی دەستبەسەرکراوکانی رۆژھەلاتی کوردستان، دوای قۆڵبەست کرانیان
چارەنووس و شوێنی راگرتنیان نادیار بووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بە پێی یاسای بنەڕەتی ئێران دەستبەسەرکردنی
سەرەڕۆیانەی قەدەغە کردووە، یاسای بنەڕەتی باس لەوە دەکات کەسی
دەستبەسەرکراو دەستبەجێ‌دەبێ‌لێکۆلینەوەی لەگەڵدا بکرێ‌و هەروەها جەخت
لەوە دەکاتەوە کە دوای "تەفهیمی اتهام(پاش ئەوەی تاوانەکەی پێ
راگەیاندرا)"دەبێ‌ئەنجامەکەش بە شێوەی نووسراوە بە کەسی دەستبەسەرکراو
رابگەیەندرێت
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له پێناو وه‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی
وشیار و هاوکات به‌رپرسیارێتی له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگا باوه‌ڕمان به
شێوازگه‌لێک له چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه که به‌باوه‌ڕین کاریگه‌ری
ئه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌کانی مرۆڤ به تایبه‌تی له ناو
کۆمه‌ڵگای کوردستان دا ده‌بێت که به‌وشێوه‌ی خواره‌وه ده‌ستنیشانی ده‌که‌ین.
یه‌که‌م: پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن که که‌یسه‌کانی
پێشێلکاری مافی مرۆڤ له ڕێگای ڕێکخراو و ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
کاری له‌سه‌ر بکرێت.
دووهه‌م: به‌دواداچوون بۆ دۆخی کۆڵبه‌ران و کاسبکاران بکرێت و هاوکات
دۆسیه‌کیش له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی بکرێته‌وه و وه‌کوو سکاڵا له
دادگاکانی نێونه‌ته‌وه‌یی تۆمار بکرێت.
سێهه‌م: هاندانی بازرگان و خاوەن سەرمايەکان بۆ دامەزراندن و
دروستکردنی کارگە و کۆمپانيای تايبەت لە شارە سنووريەکان، بە مەبەستی
شکاندنی سنوور لە نێوان پارچەکانی کوردستان.
چواره‌م: ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له پێناو به‌هێزکردنی
ئاستی چالاکیه‌کان، په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌هێزتر بکه‌ن
و به گوتاری هاوبه‌ش به‌شداری چالاکیه‌کان ببن.
پێنجه‌م: بۆ ڕێگری له خۆکوژی ژنان که وه‌ک دیاردیه‌کی نوێ به تایبه‌تی
له کۆمه‌ڵگای کوردستان دا سه‌ری هه‌ڵداوه، خولی په‌روه‌رده بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی
ئاستی وشیاری ژنان و کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئه‌ساسی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان و
دژ به ڕه‌گه‌زگه‌را بکرێنه‌وه.
شه‌شه‌م: په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مامۆستایان و ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تیه
ئایینه‌کان که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌یه درووست بکرێت بۆ
پێکهێنانی ڕێپیوان و کۆبوونەوە لە ناو شارەکاندا و داواکردنی تايبەتی
لە لايەن ئەم کەسايەتيانە بە مەبەستی دروستکردنی گۆڕانکاری بۆ ئەو
دياردە جۆراو جۆرانەی کە بە پێ یاسای بەرتەسکی کۆمای ئیسلامی ئێران
جێبەجی دەکرێن.
حه‌وته‌م: چالاکیه‌کانی ژینگه‌پارێزی که ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی خۆڕسک له
ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا په‌ره‌ی سه‌ندووه، پشتگیری بکرێت و هه‌وڵ
بدرێت بۆ باشتر به‌ڕێکخستنکردنی له پێناو درووست‌کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی
سرووشتی و ژینگه‌پارێز.
له کۆتاییدا داوا له هه‌موو ڕێکخراو و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌که‌ین
له پێناو دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دێموکراتیک و یه‌کسان دا که هه‌موو
مافه‌کانی مرۆڤ تێیدا پارێزراو بێت هه‌وڵه‌کانیان چڕتر بکه‌نه‌وه و له
مانگرتنه گشتیه‌کان دا دژ به ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ستی کوردستان به
تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانه‌کان
یه‌ک گووتار و هاوئاهه‌نگ بن.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|