ڕاستى
و دروستى هەڵهاتنى فڕۆکەوانەکە.
مەلا ئاوارە
ماوەیەکى زۆرە لە ڕۆژنامەکان و ماڵپەڕەکاندا
جۆرەها لێکدانەوە و قسەى جۆراوجۆر دهکریت
لەبارەى هەڵهاتنى (تاریق ڕەمەزان عەزاوى) فڕوکەوانى چاودیریکهرى
ئەو فڕۆکانەى کە شارى هەڵهبجەیان
شەهید کرد ، بەڵام بەداخەوە هەریەکەى لە ئاشێک لێى دهکات و قسە و
باسى هیچیان نزیک نەبوو لە چۆنیەتى
هەڵهاتنى ئەو فڕۆکەوانە لە دەستى ئاساییش،
من یەکجار لەوە سەرسام بووم کە چۆن پیاویکى
غەریب و کەساس بتوانێت لە دەستى دامەزراوەیەکی
تۆکمەى وەکو ئاسایشى سلێمانى ڕابکات و هەروا
وەکو بەرزەکى بانان بۆى دەرچێت لە کاتێکدا
ئەم حکومەتە ساوایەیی ئیمە هەر
ئاسایشمان بە کەڵک دێت و
بە هۆى ئەوانەوە تا ڕادەیەک ژیانمان پارێزراوە ،بەڵام ئەوەتا
هەرڕۆژەى یەکێک و لێپرسراوێکى ئاسایش
تۆمەتبار دهکرێت بێ ئهوەى کەس بیرى
بەلاى ڕاستى و دروستى مەسەلەکەدا چووبێت
،بۆیە من بە پێویستم زانى بۆ
یەکلاکردنەوەى ئەم رووداوە
ڕاستیەکەتان بخەمە بەرچاو.
فڕۆکەوانى ناوبراو لە عەشیرەتى گەورەى سونى تێکەڵ بە کوردى عەزاویە
و لەناوچەى (باقوبەى) نزیک بە سنورى کوردوستانەوە
دهژین و عەشیرەتێکى زۆر چوست و
چالاک و ووریان و
لەساڵانى پەنجاکانەوە تێکەڵ بە حیزبى بەعس و شەخسى بنەماڵەى سەدامى
گۆڕبەگۆر بوون و
سەرۆکى عەشیرەتەکەشیان ئێستا ( شێخ نزار خەیزەران
)ە و دواى
ڕمانى ڕژێمى بەعس بە چەند
ڕۆژێک سەدام دێت بۆ ماڵیان لە دیالە
و بەچەقۆیەکى زۆر تیژ هەردوو
شەویلگەى شێخ نزار قڵیش دهکات وپێى دهڵێت بیستومەتەوە
قسەت پێ گوتووم
ناتکوژم لەبەرخاترى ڕابوردووت چونکە زۆرم
خۆش دهویستى و زۆرم بۆ
کردیت بەڵام نمەکحەرام
دەرچوویت و ئیتر
بەجێى دێڵێت و ئەگەر سەیرى شێخ نزار
بکەن ئێستا ئاسەوارى ئەو قڵیشانەى شەویلگەى پێوەدیارە ،ئەمەى
عەرزم کردن تەنها بۆ
ناسینى سەرۆکى عەشیرەتى عەزاویەکان بوو
بەڵام ئهوەشتان لەبیرنەچێت بنەماڵەیەکى تر
بەوناوەوە هەیە و
ئەوانە خزمى سەدام بوون بۆ
نمونە (فازل سەفلیج عەزاوى) کە پێشتر
وەزیرى موخابەرات و پاشانیش پارێزگارى
تکریتى زێدى سەدام بوو و
ئێستاش لەبەردەستى حاکم رهوف
رهشید دایە بۆ لەسێدارەدان ئەمانە
پهیوهندییانن بەو
بنەماڵهوه
نییه.
دووەم - تێکەڵى ئەم بنەماڵەیە لەگەڵ کورددا
جارێکى تر لە ساڵى حەفتاکانەوە دەستى پێکردەوە
کە ئەوکاتە موهابات خانى تەڵاى ژنى شێخ لەتیفى حەفید قوتابى کۆلیژى
ئەندازیارى بەشى شارستانى بوو بوو
بە عاشقى ئاموزاى شێخ نزار
خەیزەران کە
ناوى (
عامرە و لە ئێستادا ناسراوە بە باوکى
(محهمهد یان
نیازى) کە
ئەوکاتە قوتابى کولیژى زانست بەشى کیمیا بوو
لە هەمان زانکۆى سلێمانى و جۆرە دڵدارییهکى
وا چووە
نێوانیانەوە کە گڕوکڵپە و بڵیسەى تا
بەیەکگەیشتن نەکوژایەوە و
بەم هۆیەوە چەند
جارێک چ بە دەسیسەى خوالێخوشبو دکتور
کهمال خوشناو کە زۆر بەجدى بە
تەماى موهابات خان بوو یان بە
دەستى مەرحومى کاوەى براى و بەهاندانى شێخ داراى
ئامۆزاى کە ئەمیش ماوەیەکى زۆر عاشقى خاتو
موهابات بوو چەند
جارێک دارکاریی
محهمهد عەزاویان کرد و خستیانە ناو
حەوزەکەى بەردەمى کولێژی زانستەوە
بەڵام ئەمانە هیچیان سەرکەوتوو نەبوون
و عاقیبەت خاتو موهابات شوى کرد
بە محهمهد
عەزاوى ئاموزاى سەرۆکى عەشیرەت و
خاڵۆزا یان پورزازاى تاریق ڕەمەزانى هەڵهاتوو،
بە هۆى ئەم زاواوخەزورییه و
دۆستایەتى پێشترى ئەم بنەماڵەیە لەگەڵ کورددا کاتێک تاریقى
خەلەبان لە کەرکوکى دڵ و قودس داگیرا خێرا
ئەم عەشرەتەى
زاوامان بە قیادەى نزار خەیزەران خۆیان گەیاندە مام جلال و
دواى نانخواردنێکى عەرەبیانەى زۆر
چەور باس هاتە پێشەوە و خۆ ئیتر
خۆتان دهزانن عەرەب لە تەنگانەدا
چەند دەمى لوسە و
بەو شێوەیە مام جهلالیان لەخشتەبرد
و تاریقیان نەجات دا و ڕەوانەیان کرد جارێکى تر دووبارە
برایەتیمان لەگەڵ عەزاویەکاندا تازەکردەوە
و بۆ بیرهێنانەوەشتان (حاتەم حەمدان
عەزاوى ) کە هاوڕێ و خۆشەویستى سەدام حسینى گۆڕبەگۆڕ
بوو سەردەمانێکى زۆر سەرۆکى دیوانى
سەرۆکایەتى کۆمارى بوو وەیەکێک بو لەو 5پێنج
کەسەى کە چونە سەر قەسرى کۆماریی شەوى17/تەموزى/1968
و ئەم حاتەمەش ئاموزاى نزارو خاڵوزاى عامرى
مێردى موهابات خانە، ئەمەى لەبەردەستاندایە
کورت و ڕاستى هەڵاتنى فڕۆکەوانەکەیە و ئیتر
هیوادارم سەرى بنێنەوە و کەس تاوانبارمەکەن
(مەئمور مەجبورە)کە لە
سەرەوە فهرمان کرا خوارەوە چى
بەدەستە لە جێبەجێ کردن زیاتر!
شارەزوور
mala_awara55@hotmail.com
|