٢١\١٢\٢٠٠٩
راستییه‌ک ده‌بێ
بگوترێ.

عه‌باس رۆسته‌م
هه‌رچه‌ند منیش وه‌ک هه‌ر هه‌موو کۆستکه‌وتووه زه‌ره‌رمه‌نده‌کانی
ده‌ستی ڕژێمی فاشستی به‌عس ، قین و ڕق و دژایه‌تیم بۆئه‌و ڕژێمه‌و
ڕۆژانی خۆ سه‌پاندنی به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتدا که‌ته‌مه‌نی لاویمی
له‌هه‌موو خۆشـــییه‌کی ژیان بێبه‌شکرد ، ڕق و قین و دژایه‌تییه‌ک
مه‌گه‌ر به مه‌رگ کۆتای‌یان بێت .به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاستییه‌ک
هه‌یه‌ده‌بێت بوترێت ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌م ڕژێمه‌و ئه‌و حیزبه‌ی
سه‌رکردایه‌تی ئه‌کرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حیزبێکی قه‌ومی شۆڤێنی
ره‌فتارفاشی بو ، به‌ڵام هێشتا له‌ناو ئه‌و حیزبه‌دا که‌سانێک هه‌بون
[ که هه‌رچه‌نده ته‌نها بونیان له‌و حیزبه‌دا بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ
پشکی که‌م یان زۆریان به‌ر ئه‌که‌وێت له‌و تاوانانه‌ی ئه‌و حیزبه
ئه‌نجامیداون به‌درێژایی ساڵانی حوکمی له کووده‌تا شوومه‌که‌ی هه‌شتی
شوباتی ساڵی 963 وه تا رۆژی له‌گۆڕنانی ڕژێمه‌که‌یان به‌واتا ئه‌و
که‌سانه‌ی که تاکه بزمارێکیان داکوتاوه به مه‌به‌ستی پته‌وکردنی
ئه‌و ڕژێمه و حیزبه فه‌رمانڕه‌واکه‌ی، ده‌چنه خانه‌ی خراپه‌وه
به‌ڵام هه‌ریه‌که به ڕێژه‌یه‌ک ، هه‌یانه خراپ و هه‌یانه خراپتر و
هه‌یانه له لووتکه‌ی خراپیدایه ] له‌چاو ئه‌وانی دیکه‌دا به
هه‌زاران ئاو شۆردرابوونه‌وه.
به‌هاری ساڵی 979 بوو که له شه‌وێکی
دره‌نگدا له‌ده‌رگای ماڵمان دراو ئه‌فسه‌رێک و چه‌ند سه‌ربازێک به‌ر
ده‌رگایان گرتبوو داوای تالبی برامیان ئه‌کرد که‌ماوه‌ێیه‌ک بو دوای
شکستی هێزه‌که‌ی یه‌کیه‌تی نیشتمانی له‌شه‌ڕی هه‌کاریدا
خۆیدابوه‌ده‌ست هێزه‌کانی ڕژێم و چه‌ند هه‌فته‌ێیه‌ک لای من مابوه‌وه‌و
دواجارچوبوه‌ماڵی خۆی . به‌هه‌رحاڵ به‌و شه‌وه‌دره‌نگه‌به‌ره‌و ماڵیان
که‌وتینه‌ڕێ و هه‌ر به‌و شه‌وه‌ش به‌رگیان پێ له‌به‌رکردو به‌ره‌و
به‌غداد بردیان ، بێ ئه‌وه‌ی نه‌من و نه‌ئه‌و بزانین بۆ
چه‌مه‌به‌ستێکه، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت وتیان ئێمه‌له‌ئستخباراتی
سوپاوه‌هاتوین و براکه‌ت ئه‌به‌ین بۆ به‌غداد بۆ مه‌به‌ستێکی خۆمان و
دڵیشتان هیچ نه‌کات به‌سه‌لامه‌تی دێته‌وه‌لاتان . دوای تێپه‌ڕبوونی
چه‌ند ڕۆژێک و گه‌ڕانه‌وه‌ی زانیم که‌هه‌ر ئه‌و شه‌وه براوه‌ته کۆشکی
کۆماری ودوای حه‌وانه‌وه‌بۆ به‌یانی و چه‌ند ڕۆژێکی دیکه‌ش به‌کۆمه‌ڵ
له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێـکی [ قیاده‌ی قوتری ] حیزبی به‌عس
کۆبونه‌وه‌یان کردوه به گفتوگۆکردن له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی
ڕیگه‌چاره‌ێیه‌کی ئاشتیانه‌بۆ کێشه‌ی گه‌لی کورد ، وه‌کو ئه‌ویش ئه‌یوت
که‌به‌پێی ئه‌و ڕێزگرتنه‌ی لێیگیرابو چه‌له‌ڕێگای ڕۆیشتن به‌ره‌و
به‌غدادو چه‌له‌و ماوه‌یه‌ی لایان مابوه‌وه‌و به‌گوێره‌ی جۆری ئه‌و
پرسیارانه‌ی که‌ئه‌یانکرد و ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌داوایان ئه‌کرد ،
به‌ته‌واوی بڕوای هێنابو که‌ئه‌م که‌سانه‌ی له‌م کۆبونه‌وانه‌دا
به‌شداربون هاتونه‌ته‌ئه‌و بڕوایه‌ی که‌کێشه‌ی گه‌لی کورد به‌شه‌ڕو
وێرانکاری چاره‌سه‌ر ناکرێ و ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی هه‌ر ئه‌بێت
له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه کۆتایی پێبێت ، پێشه‌کیش به‌به‌ڵێنی شه‌ره‌ف و
سوێندی قورس دڵنیایان کردبوه‌وه‌که‌چی وه‌ڵامێک به‌ڕاست ئه‌زانێت
ئه‌وه‌بڵێت بێ‌ترس و بێگوێدانه‌ئه‌وه‌ی به‌دڵیانه‌یاخود نه‌ء. به‌وه‌ی
که‌ئه‌وان به‌دوای ڕاستیدا ئه‌گه‌ڕێن نه‌ک ڕیایی و هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌شه ئه‌میان هێناوه وه‌ک که‌سێکی شاره‌زا و ئه‌ندامێکی
سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی و گوایه بۆشیان ده‌رکه‌وتووه که
هاتنه‌وه‌که‌ی به‌نیازی ده‌ستکه‌وت و پاره‌کێشانه‌وه نییه وه‌ک
که‌سانی دیکه.
له‌و که‌سانه‌ی که‌له‌شوێنه‌جیاجیاکانی وه‌ک کۆشکی کۆماری و بنکه‌ی [
قیاده‌ی قوتری ] له‌گه‌ڵیا کۆبونه‌ته‌وه،
(محه‌مه‌د عایش ، غانم عه‌بدولجه‌لیل ، محه‌مه‌د مه‌حجوب ، عه‌دنان
عه‌بدولحسێن ئه‌لحه‌مددانی و مه‌حی عه‌بدولحسێن) بوون ، له‌دوای
گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ سلێمانی به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌هه‌مان شیوه‌ی
بردنه‌که‌ی پێشووی بردیانه‌وه بۆ{ قیاده‌ی فرقه‌ی سلێمانی} و له‌وێش
بو زیاتر له‌کاتژمێرێک له‌گه‌ڵ (قائدی فه‌یله‌ق
وه‌لید مه‌حمود سیره‌ت) کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه‌و له‌سه‌ر
هه‌مان بابه‌تی پێشوو گفتوگۆی له‌گه‌ڵکراوه . هه‌ر هه‌موو ئه‌م
که‌سانه‌ش له‌کۆبونه‌وه‌شانۆگه‌ریه‌که‌ی هۆڵی [ ئه‌لخولد ] له‌ڕۆژی 22
ی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 979 تاوانبارکران به خیانه‌ت و کوده‌تاچی و
هه‌ر هه‌مویان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی سه‌رکردایه‌تی حیزبی به‌عس
له‌سێداره‌دران که‌ژماره‌یان گه‌یشته22 که‌س .
دوای گرتن و له‌سێداره‌دانی ئه‌و 22 که‌سه‌به‌ماوه‌ێیه‌ک ، به‌هه‌مان
شێوه‌ی جاری یه‌که‌م و له‌شه‌وێکی دره‌نگدا هاتنه‌وه‌سه‌رێ و هه‌ر به‌و
شه‌وه برایه‌وه‌بۆ به‌غدادو ئه‌مجاره‌یان وه‌ک تاوانبار ، به‌ڵام خۆش
به‌ختانه‌به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕایه‌وه‌و دواجار به‌ده‌ستی پیاوکوژانی یه‌کیه‌تی
و به‌فیتی مام جه‌لال و نه‌وشیروان موسته‌فا ، به‌تاوانی خیانه‌ت کردن
له‌شۆڕشه‌نوێکه‌یان له ناو شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیدا خه‌ڵتانی خوێنی
خۆیکراو ئێستاش له‌لیستی سه‌رکرده شه‌هیده‌کاندا لای خودی بکوژه‌کانی
ناوی تۆمارکراوه.
19/12/2009
|