١٢\٨\٢٠١٣
راستکردنەوەیەک بۆ
سەرۆکی هەرێم.
دەبووایە داوای لێژنەیەک بکەی بۆ بەدواچوون
لەسەر راستیی هەواڵی
ئابلۆقەدانی سەر رۆژئاوا.
ئەمرۆ مەسعود بارزانی بەناوی سەرۆکایەتی هەڕیم بەیانامەیەکی بۆ
میدیاکان بلاوکردۆتەوە، کەداوا لەلێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی
دەکات بەدواچون بۆ ئەو زانیاریانه بکات، کەباس لەکوشتنی بەکۆمەلی
کوردانی رۆژاوا دەکه‌ن. بەپێی گوتەی ئەو، گوایە ئەگەر زانیاریەکان
دروست بن ئەوا ئەوان هەموو توانای خۆیان دەخەنە گەر لەداکۆکی کردن
لەکوردانی رۆژاوا.
سەرباری ئەوەی ئەو لێدوانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم پێمان وایە له بڕوابوونی
ته‌واو ی نییه به داکۆکی له کوردانی خۆرئاوا، به‌ڵکو له ژێر گوشاری
شه‌قامی کوردی و میدیای کوردیدایه، ئه‌گینا ئه‌و کوشتوبره وا هه‌فته‌یه‌ک
زیاتره به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆ ئه‌مرۆ سه‌رۆکی هه‌رێم هاتۆته‌ده‌نگ؟؟؟
لێرەدا به سەرۆکی هەرێم دەڵێین.
١- پێمان سەیرە لەزەمەنی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای ئێستا و لەناو بونی
دەیان پارت و سەدان رۆژنامەنوس و بونی دەزگایەکی ئەمنی وەک پاراستنی
لەرۆژاوا ، ئێوە واخۆتان نمایش دەکەن،که گوایە ئاگاداری ئەو کوشتارە
بەکۆمەلانە نین، کەئیسلامییە تیرۆریستەکان بەرامبەر بەبراکانمان
لەخۆراوا پەیرەوی دەکەن، بەتایبەتی و لەکاتێکدا کە میدیاکانی جیهان
باسیان کردوە و ولاتی روسیاش داوای لەنەتەوەیەکگرتوەکان کردوە، کە
ئیدانەی کوشتاری کوردان بکەن.
٢- کەسەرۆکایەتی هەریم لەرۆژی ٢٠١٣/٠٨/٠٨ دەڵی سنور دانەخراوە،که‌چی
گوتەبێژەکەی پارتیش دەلێ دامان خستوە هۆکاره‌شی دیاری کردوە ، هاوکات
میدیاکانی کوردیش به‌گشتی دەلێن ، کەحکومەتی هەرێم و لەژێر فەرمانی
ئێوە سنوری داخستوە ، بۆراستی هەموو ئەمانە لەبری ئه‌وەی داوای لێژنە
بۆ ئەوە بکەی ، بێباکی خۆتان لەپێک هێنانی لێژنەیەک بکردایە کەسەردانی
هەردو سنوری دەستکردی بکردایە ، تابمان زانیایە ئایا سنور و
ئەونەتەوەیە بەبریاری ئیوە داخراوە یان نا !؟ چونکە ئەو بەیانامەی
ئیستاتان لای ئیمە و خەلکێکی زۆر لەفرمیسکی تیمساحی دەچی
٣- ئێمە داوا لەخەلکی کوردستان بەگشتی و رۆشنبیر‌و و رێکخراوە
مەدەنیەکان بەتایبەتی دەکەین لەحالەتی بەڵگەبونی تەواو لەسنور داخستن
لەبراکوردەکانمان لەرۆژاوا ، بەکۆمەل بەرەو سنور بچین و مانگرتن لەو
شوینە بکەین ، تا ئەو شەرمەزارەیەی حکومەتی هەرێم کە بەناوی کوردە ،
هەلبگرین کەلەناخۆشترین کاتی براکوردەکانمان لەخۆراوا دایان ناوە!؟
٤- دووبارە
داوا له ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دەکەین ، که به ئه‌رکی
نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌ڵبستن و کردنه‌وه‌ی سنووری رۆژئاوا بکه‌نه مه‌رجی
به‌شداربوون له‌و کۆنگره‌یه‌دا. چونکه هه‌ڵنه‌گرتنی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه
و بێده‌نگیان له‌و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌یانخاته ناو مێژوویه‌کی
ناشرینه‌وه..
کەمپینی هەلگرتنی ئابلۆقەی لەسەر کوردانی رۆژاوا
١١\٨\٢٠١٣
تەلەفۆن ٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧
|