به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
راڤه‌ی وشه‌ی ''پیر''.
ح.س.سۆران
وشه‌ی "پیر" له زمانی کوردی دا ، ماناگه‌لی جۆربه‌جۆری هه‌یه و له به‌ستێن گه‌لی جۆربه‌جۆر دا به‌کارده‌برێ ، که هێندێکیان ئه‌مانه‌ن :
- به واته ( مانا )ی ، به‌ته‌مه‌ن و به ساڵ دا چوش به‌کار ده‌برێ ، بۆ وێنه ده‌ڵێن " ئه‌وه‌ی لاو له ئاوێنه‌دا نا‌یبینێ ، پیر له خشتی کاک دا ده‌یبیبێ ".
- به واته‌ی مه‌زن و ردێن سپێش دێ ، وه‌ک " کۆڕی پیران= پیر+ان " ، که عاره‌بیه‌که‌ی ده‌بێته " مه‌جلیسی شیوخ " یا مه‌جلیسی سه‌نای فه‌ڕه‌نگی . یانی "پیر" ، هه‌مان مانای " شیخ " ی عاره‌بیش ده‌دا .
- پیر "بۆ رێزناوی رێبه‌ری ئایینیش به‌کار ده‌به‌ن ، بۆ وێنه "پیر شالیاری هه‌ورامان "؛ " پیر یۆنسی لای سه‌قز " ؛ "پیر محه‌ممه‌دی بوغده داغی کن بۆکان" . ده‌ڵێن له مێژوی هه‌ورامان دا ، 99 پیر بوون ؟! له ئایینی پیرۆزی کاکه‌یی( یارسا = یارستان ) یش دا ، وشه‌ی "پیر "رێزناوێکی هه‌ره باو و پیرۆزه .
- با پیر ، کورتکراوه‌ی " بابه پیر" ه ، وه‌ک " بابه شێخ " و ناوی نێرینه شه ، وه‌ک " مام باپیر " .
- "پیرۆت "، ناوی ره‌سه‌نی نێرینه‌ی کوردیه ، که به مانای " موحته‌ڕه‌م "ی عاربیه و ئه‌ویش له ره‌گ و ریشه‌ی وشه‌ی " پیر" ه .
- "پیران "ناوی هۆزێکی زۆر ماقووڵ و ره‌سه‌نی کو‌رده ، له ده‌ڤه‌ری خانێ که یانی هۆزی ماقووڵان . ئێستا بۆ رێزگرتن له‌و هۆزه ره‌ێزداره ، ناوی شاری خانێ یان ناوه " پیران شار " . له بنه‌ڕه‌ت دا ، وشه‌ی "خانێ" له‌وه‌وه هاتوه ، که چون ره‌پێلگه‌ی هاتوچۆبوه ، کاروانسه‌رایه‌کی لێ دروست کراوه . به زمانی کوردی به کاروانسه‌را " خان " یش ، ده‌ڵێن . خانێ به بن زاراوه‌ی موکریانی باکووری واته "خانه‌که" .
- "پیر "، وشه‌ێ لفه‌و دوانه‌شی هه‌یه ، بۆ وێنه ده‌ڵێن " پیر و پاتاڵ " ، واته زۆر به‌ته‌م و له‌کا‌ر که‌وتو .
- "پیره مێرد" ، ناوی وێژه‌وان ، فه‌یله‌سووف و نیشتمان په‌روه‌ری مه‌زنی کو‌رده . ئه‌م وشه‌یه‌ش هه‌ر له لق وپۆپی وشه‌ی " پیر" ه ، که یانی پیاو ماقووڵ .
تاران 4/11/ 2708 soransa@hotmail.com
|