به ناوی کوردستانی گه‌وره
راڤه‌ی وشه‌ی '' شیر‌ین ''.
ح.س.سۆران
کاتێک باسی زمانه وانی دێته پێش ، زانستی ریشه‌ی وشه ناسی ، یه‌کێک له کۆڵه‌که سه‌ره‌کیه‌کانی ، ئه‌م به‌ستێنه‌یه . وشه ناسی ( فقه اللغه ) ،بۆ په‌یدا کردنی مانای وشه زۆر به‌که‌ڵکه و ده‌توانم بڵێم ، وه‌ک فۆرمووله ، له زانستی شیمی دا .
ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کتان پێشکه‌ش بکه‌م ، وشه‌ی " شیر‌ین " راڤه ده‌که‌ین :
شیر‌ین ، له ریشه‌ی "شیر" ه‌وه دێ و له دو به‌ش پێک هاتوه ( شیر + ین= شیر‌ین) . هه‌روه‌ک ده‌زانین ، یه‌کێک له‌و شته سه‌ره‌کیه سروشتیانه‌ی مرۆڤ خواردویه‌تیه‌وه شیری دایک بوه ، که ته‌نانه‌ت له ئایین دا ده‌ڵێن ، له ئاوی که‌وسه‌ر شیرن تر و له ته‌رزه سارد تره . له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، به پێی زانستی شیمی به‌شێکی به‌رچاو له شیر ، شیرینیه . جا به‌م پێیه ، "شیر‌ین" واته شتێک که وه‌ک" شیر"ه و تامی شیر ده‌دا و له وشه‌ی " شیر" ه‌وه ره‌گاژۆی کردوه.
هه‌ر له‌م ریشه‌یه ، زۆر وشه‌ی دیکه‌ش ساز کراوه ، وه‌ک :
ناشیرین ، شیرینی ، شیرینی فرۆشی و هتد . له کوردی دا ، شیر‌ین ، ناوی کچیشه ، که به مانای ره‌زا شیر‌ین ، پێکه‌وتو ، له‌به‌ردڵ و جوانچاکه . ره‌نگه به ناوبانگترین کچه شیر‌ین ناوی مێژوی کورد ، شیرینی فه‌رهادی کۆکه‌ن و شیرینی ماموه‌ستا وه‌فایی بن ،که سه‌باره‌ت به مانه ، کتێب و هۆنراوه‌ی به ناوبانگی کوردی هه‌یه .
گۆرانی زۆریشمان هه‌یه ، که به وشه‌ی شیر‌ین ده‌ستی پێ ده‌که‌ن ، وه‌ک : شیر‌ین به‌ها‌ره ، شیر‌ین داد مه‌چۆ ، شیرینێ خانم ، شیر‌ین ته‌شی ده‌ڕێسێ ( هۆنراوه‌که‌ی ماموه‌ستا وه‌فایی ) ، شیر‌ین شیرینه ، شیر‌ین گیان و هتد .
پاشکۆ : به هیوام فه‌رهه‌نگنووسانی کورد ، له‌مه‌ودوا به چه‌شنی شێلگیرتر، له زانستی ریشه‌ی وشه ناسی که‌ڵک وه‌ربگرن و تا ده‌کرێ ، له شرۆڤه‌ی هه‌ر وشه‌یه‌ک دا ، ریشه‌ی وشه ناسیه‌که‌شی بنووسن .
تاران 30/3/2709
|