هه‌روه‌ک ده‌زانین ، وشه‌ی بابان له زمانی کوردی دا ، له‌و
چه‌شنه وشانه‌یه که له چه‌ند بواری جۆربه‌جۆر دا ، که‌ڵکی لێ
وه‌رده‌گیررێ ، بۆ وێنه :
-
بنه‌ماڵه‌ی میرانی بابان .
-
بن زاراوه‌ی ناوچه‌ی بابان ، که له لقگه‌لی
زاراوه‌ی سۆرانی زمانی کوردیه .
-
ناوچه‌ی بابان ، که به‌شێکه له کوردستانی
گه‌وره و ئێستا ده‌توانین سلێمانی به نێوه‌ند ( نه‌ک ناوه‌ند) ی
ئه‌و هه‌رێمه ناو به‌رین .
-
ناو بۆ کوڕ له زمانی کوردی دا و هتد .
هۆنه‌ری قسه له‌ڕو و بێ وێنه‌ی کورد، ماموه‌ستا شێخ ره‌زا
تاڵه‌بانی ده‌فه‌رموێ :
له بیرم دێ سلێمانی که دارولمولکی بابان بو .
نه مه‌حکوومی عه‌جه‌م ، نه سوغره‌کێشی ئالی عوسمان بو .
به‌م پێیه ده‌بێ له‌و کاته دا ، سلێمانی پێته‌ختی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی
کوردستانی بابان بووبێ .
ئێسته با بێینه‌وه سه‌ر کاکڵی بابه‌ته که ، که بریه‌تی بو له
راڤه‌کردنی وشه‌ی "بابان":
به پێی نووسینی سه‌روه‌ر ئه‌میر شه‌ره‌ف خانی بتلیسی ، نووسه‌ری
مێژوی باوه‌ڕ پێ کراوی شه‌ره‌فنامه " و کتێبی به ناوبانگی (
مه‌شاهیری کورد) نووسراوی زانای دڵسۆز سه‌روه‌ر بابا مه‌ڕدووخ
رۆحانی ، له بنه‌ڕه‌ت دا وشه‌ی " بابان " ، له "بابا " و له
ناوی دامه‌زرێنه‌ری میر نشینی بابانه‌وه ره‌گاژۆی کردوه " ، که
ناوی میر بوداق یا پیر بوداق بوه و بۆ رێز لێ گرتن پێیان وتوه
"بابا" یا "باوه".
له پاشان ئه‌م وشه‌یه به چه‌شنی کۆ ده‌ر بڕراوه و ناوی ئه‌و
بنه ماڵه‌یه بوه‌ته " بابان "
، واته "باو‌کان" یا مه‌زنان و خاوه‌ن رێزان . میرانی بابانیش
له پێشدا زۆر جار به میرانی "به‌به " باسیان لێ کراوه ، که
کورتکراوه‌وه‌ی وشه‌ی " بابا " یه و به مانا‌ی "باوک "ه . له
بیرمه زۆر جار که چیرۆکه فۆلکلۆریه کوردیه‌کانیان
ده‌خوێنده‌وه ، وشه‌ی پادشای " به‌به
"،یا میری " به‌به" یان ، زۆر تێ دا بو .
ته‌نا‌نه‌ت بنه‌ماڵه‌ی ساسانیان ، که ده‌ڵێن به ره‌گه‌ز له
کوردانی شوانکاره‌ی فارس بوون ( و کارێکیشیان بۆ کورد نه‌کردوه )
، باوه گه‌وره‌یان ناوی "بابه‌ک "ه ، که کۆکه‌ی بوه‌ته (
بابه‌کان) و ئه‌ویش هه‌ر به مانا‌ی "باو‌کان= باوه‌کان " ه . له
خودی زمانی کوردیش دا ، جاری وا هه‌یه به " باب " ده‌ڵێن " باوک
" که هه‌ر هه‌مان " بابه‌ک " ه . له کورده واری دا ئه‌م ناوه
زۆر له کوڕان نراوه ، بۆ وێنه یه‌کێک له پیاوانی مه‌زنی هۆزی
ره‌سه‌نی مامه‌ش ، له ناوچه‌ی خانێ ، ناوی " باوک " ئاغا بوه .
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه که‌سانێکی ئاپۆره یا ئاساییشم دیوه ،
ناویان " به‌به " بوه ، که
ره‌نگه به ناو پادشای "به‌به" ه‌وه ناویان نابێتن . به‌ڵام
ئێستا له کوردستان ، له باتی وشه‌ی " به‌به " یا "باوک " ،
زۆرتر ناوی کوڕ ده‌نێن " بابان" . که ئه‌مه‌ش زۆرتر بۆ شانازی
کردنه به بنه ماڵه‌ی هێژا و رێزداری میرانی بابانه‌وه .به‌ڵام
هێشتا، به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، که‌متاکورتێک ناوی
" بابه‌ک " یش هه‌ر له کوڕ ده‌نێن .
ئێستا بۆ رێز لێنان له میر نشینی بابان و ته‌واوی خزمه‌تگوزارانی
گه‌لی کورد ، ئه‌م دو دێڕه له هۆنراوه‌ی " زینی زه‌مان " پێشکه‌ش
ده‌که‌م ، که زۆر له مێژه نووسیوومه :
زینی زه‌مان :
مه‌وته‌نی من سه‌رفه‌رازه ، دوندی هه‌ورازم هه‌یه ،
زه‌ردی به‌رز و شاخی ته‌رز و جه‌ننه‌تی نازم هه‌یه .
فه‌خری ناوی ئه‌رده‌ڵان و موکری و" بابان" ئه‌که‌م ،
خانی له‌پ زێڕ و بوداق و میری پێ بازم هه‌یه .
من له‌جێگه‌ی که‌شکه خۆره و داڵی چرچ و کونده‌بو ،
سه‌قر و شمقاڕ و شه‌هێن و شاهه‌ڵۆ و بازم
هه‌یه .
(ح.س.سۆران)
ئه‌م وشانه‌ش هه‌ر له ریشه‌ی وشه‌ی "بابا " ه‌وه ، ره‌گاژۆیان
کردوه :
بابۆ ( ناوی کوڕ) ؛ باوان ( بنه‌ماڵه‌ی باوکی ئافره‌ت )؛ باوه‌لێ
( سه‌ید ) ؛ باپیر ( باوکی باب یا دایک ) ؛ باپیره گه‌وره (
باوکی بابی باوک یا دایک )؛ بابه ( باوک ) ؛ باب ( باوک ) و هتد
.
زۆر جارا بۆ رێزلێنان له پیر و چاکیش ئه‌م وشه‌یه وه‌ک پێشکۆ (
پێشگر) به‌کار ده‌برێ ، وه‌ک :
-
بابا گوڕ گوڕ ( بابا گڕ گڕ ) ، مه‌یدانی
نه‌وتی که‌رکووک ، که پێشینان پێیان وابوه ، ئه‌مه پیر و چاکه
بۆیه ، گڕی لێ هه‌ڵ ده‌ستێ .
-
بابا قه‌تار ، چاکێکه .
-
باوه یادگار ، پیر (چاک) ی کوردانی به‌رێز و
ره‌سه‌نی کاکه‌یی ( یارسان) ه ، له نزیک رێژاوی ناوچه‌ی
کرماشان .
-
باوه مه‌حمو ، پیر ( چاک) ی کوردانی به‌رێز و
ره‌سه‌نی کاکه‌یی( یارسان) ه. له نزیک ده‌ڤه‌ری خانه‌قین .
-
بابه شێخ ، ناسناو بۆ پیاوی ئایینی ماقووڵ .
ده‌شڵێن ، قسه قسه ده‌هێنێ :
ئایا وا باشتر نیه له باشووری کوردستان ، که هێندێک ده‌ره‌تان و
ده‌رفه‌تمان هه‌یه ، سێمینارگه‌لێک بۆ رێزلێ نان له‌و میر و
فه‌رمانڕه‌وا مه‌زنه کوردانه دابنێین ، که خزمه‌تگوزاری
مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وی خۆیان بوون و خودی خۆمان وردتر له مێژوی
ژیانیان بکۆڵینه‌وه ؟ نه‌ک هه‌ر له
زمانی نه‌یاران و بیانیانه‌وه ، بیان ناسین . ئه‌م چه‌شنه
میر ، ئه‌میر ، فه‌رمانڕه‌وا و رێبه‌رانه له نێو کورد دا زۆر
بوون .
گه‌لۆ ! کورد کوته‌نی " هه‌ر مار به ده‌ستی خه‌ڵک بگرن " .
تۆغا وانیه ؟