به ناوی کوردستانی گه‌وره
راڤه‌ی وشه‌ی خاڵ.
ح.س.سۆران
(زمان پێناسه‌ی گرنگی نه‌ته‌وه‌و که‌ره‌سه‌ی هه‌رمانی گه‌لانه)
له هه‌زاره‌ی سێ دا زۆر ئاڵوگۆڕی فره لایه‌نه به سه‌ر ژیاندا هاتوه ، که له‌وانه‌یه بێژم ، زۆر له به‌ستێنه کان ده‌گرێته‌وه ، وه‌ک به‌ستێنی داب و نه‌ریت ، خوداناسی ، رامیاری ، کۆمه‌ڵناسی و هتد .
نزیکه‌ی چل سال پێش ، ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م نووسیبو ، له لاپه‌ڕه‌ی 37 ی کتێبی "که‌ماجاڕ" دا بڵاو بوه‌ته ، که به سێهه‌مین دیوانی چاپکراوی شێعرم له قه‌ڵه‌م ده‌درێ :
خاڵ " ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی نه‌بن مۆکڵ ، نه‌که‌ن ده‌وری گوڵت خاڵی ، نه‌بن لای ئه‌و ، نه‌که‌ن لای خه‌و ، برا و دایک و که‌س و خاڵی، بڕۆ ژوانی ، به چازانی ، وه‌کو سۆران ، نه‌ک ئاپۆران ، بکه ماچی ده‌م و لێو و سه‌ری کۆڵمه و خه‌تو خاڵی . "
له دێڕی ئاخری هۆنراوه که دا ، ئاواتی ماچ کردنی " خه‌ت و خاڵ " ده‌خوازری ، که ئه‌و کاته له زۆر ناوچه‌ی کورده‌واری ، دا به خشڵێکی سروشتی زۆر جوان بۆ ئافره‌ت دا ده‌نرا و ته‌نانه‌ت له هێندێک له ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستانی گه‌وره ، وه‌ک پارێزگه‌ی کرماشان ، زۆر ئافره‌تی وا بو ، خاڵی ده‌ستکردی له سر روومه‌ت ، کوڵم ، ده‌موچاو و ده‌ست و پای ده‌کوتی ، که زوربه‌ی خاڵه‌کان به ره‌نگی شین و سه‌وز بوون .
له هۆنراوه‌ی هۆزانوانانی کلاسیک ، هۆنراوه‌ی فۆلکلۆری و به‌یت و باوه‌کانیش دا ، هه‌تا بڵێی به خاڵ دا هه‌ڵ وتراوه ، ره‌نگه بتوانم بڵێم " که‌و" له فه‌رهه‌نگی کوردی دا به دروشمی " خاڵخاسی " و ده‌نگ خۆشی ناسراوه . بۆ وێنه له‌نێو سه‌دان هۆنراوه ، په‌ند ، به‌یت و باو دا ، که تاریفی جوانی خاڵ هه‌یه ، وه‌ک مشتێک له گشتێک ئه‌م چه‌ند دانه‌یه هه‌ڵ ده‌بژێرم و وه‌بیری ده‌خه‌مه‌وه :
- خاڵۆ خاڵۆته‌ن ، که‌م واته خاڵۆ ، خاڵۆ ده‌م وه‌بان خاڵانت ماڵۆ ... - خاڵی نێوانی سینگ و مه‌مکی دو قامکیان نێوانه . - خاڵێ له تۆ دیم یه‌ک له عه‌تاران ، یه‌ک له گوڵ سۆسه‌ن لا پای کۆساران . - خاڵێ ها وه بان په‌نجه‌ی پاته‌وه ، قولوه‌ڵڵا له بیر شه‌خس ئه‌باته‌وه . - خاڵێ ها وه‌بان گۆنای پیرۆزه‌و ، کوردستان ئه‌ژی وه نه‌که‌رۆزه‌و . - شه‌مامه و خاڵ خاڵ شه‌مام شلکی ، نادوومه بۆت بێ ، زه‌رد و فێنکی . - خاڵان خێزیان کرد پیرۆزه ون بو ، گه‌وهه‌ر له شاران قیمه‌تیان که‌م بو . - خاڵێ له‌سه‌ر کوڵمیه ، قایمه قه‌ت نانه‌وێ ، هه‌ر که‌س ئه‌و خاڵه ماچ کا ،قه‌ت خه‌وی لێ ناکه‌وێ . - هاتم بۆ دانه‌ی خاڵت ، تووشی داوی زوڵفت بووم، ته‌یرێکی نابه‌ڵه‌د بووم ، نه‌مزانی دانه و داوه .
به سه‌دان هۆنراوه ، په‌ند به‌یت و باوی دیکه‌ش هه‌ن ، که تاریفی خاڵیان تێدایه .
به‌ڵام ئێستا له هه‌زاره‌ی سێ دا ، وشه و فه‌رهه‌نگی"خاڵ خوازی" ، به لای که‌مه‌وه له زۆر ده‌ڤه‌ره‌ی کوردستان فه‌وتاوه یا کز بوه ، مه‌گه‌ر پاڵه‌و‌انه‌کان ، که جار جار هێشتا له‌سه‌ر باسک و پشت و شتیان ، وه‌ک دروشمی پاڵه‌وانی خاڵ بکوتن .
پێویسته ئه‌مه‌ش روون بکه‌مه‌وه ، که خاڵ هه‌ر بۆ ئافره‌ت به خشڵی سروشتی جوانی له قه‌ڵه‌م ده‌درا و ئافه‌ره‌تی واش بو ، ئه‌گه‌ر خاڵی سروشتی نه‌بو ، خاڵی شینی بۆ جوانی ده‌کوتا ، که ئێستا زوربه‌ی ئه‌وانه ، چون به تایبه‌ت له شاره‌کان ، فه‌رهه‌نگی خاڵ جوانی زۆر که‌مره‌نگ بوه ، ئه‌و خاڵانه به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌سڕنه‌وه . له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، بۆ رازاندنه‌وه‌ی بووک، به‌شداری له شایی و سه‌یران و شتی وا دا ، ئافره‌تی واش هه‌یه ، خاڵی کاتی له سه‌ر ده‌موچاوی ساز ده‌کا ، به‌ڵام پاش رێوڕه‌سمه‌که ، ده‌یسڕێته‌وه .
له زمانی کوردی دا ، وشه‌ی خاڵ ، مانای دیکه‌شی زۆر هه‌یه ، که له‌و هۆنراوه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌م پێکردوه ، بۆ وێنه به برای دایکیش ده‌ڵێن خاڵ . زانای مه‌زنی کوردیش ، به شێخ محه‌ممه‌دی خاڵ ناسراوه . یا تۆپه‌یکه‌ی خاڵه ( وه‌ستا)ره‌جه‌ب له شاری ره‌واندووز . یا ژینه‌وه‌رێکی زۆر سه‌حه‌سووک هه‌یه ، که خاڵی زۆر پێوه‌یه ، پێی ده‌ڵێن " خاڵخاڵۆکه " و ئه‌م ئه‌فسانه یه شی له پشته : لێ ده‌پرسن " خاڵخالۆکه ! ماڵی خاڵم له کۆێوه‌یه ؟ . که پێیان وایه به‌روه ماڵی خاڵیان به‌رێده‌که‌وێ !!! ؟؟؟ ، یا ئه‌گه‌ر که‌سێک زۆر له خاڵی بچێ ، پێی ده‌ڵێن " خاڵه‌وه‌ڵه‌د " . یا خاڵ‌و واڵ داکه‌وتنی کوێستان ، پاش دوایی هاتنی زستان و هتد .
تاران 27/2/ 2709
|