رای گشتی عه‌ربی و جیهانی له نێوان غه‌زه و هه‌ڵه‌بجه! پرسیارگه‌لێکی بێسنووری عێراقیه‌کان! ئه‌نوار ئه‌لئیمام
وه‌رگێر: جیهاد محه‌مه‌د
به‌رله‌وه‌ی پرسیاره‌کانی ئه‌مڕۆشم بدرکێنم بۆتان، ڕێگه‌م بده‌ن تا دانبنێم به دوودڵیه زۆره‌کانم له نوسینه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا! ... جارێک به هۆی ترسم، له ڕوودامانی وه‌شێنه‌ران و سایته‌کانیان و ڕۆژنامه ئه‌لکترۆنیه‌کانیان!، جارێکی تر حسابکردنم بۆ به‌زاندنی سنور له‌لایه‌ن جنێوفرۆشه(عه‌ره‌بچیه‌کان)و که‌سانی تره‌وه، وه‌ک خوو و نه‌ریتی هه‌میشه‌ییان، له ڕه‌تدانه‌وه‌یاندا...
له پێش هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه، که دیسان بێگومان ده‌بێت سه‌رله‌نوێ و هه‌میشه گوستاخبم، له‌وه‌ی که (غه‌زه) بینی به‌خۆیه‌وه، له تراجیدیا و ناڵه‌و ئازار و ته‌نگه‌ژه‌دا، مه‌حاڵه هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و به‌رهه‌ڵستکاری و ئیدانه و توڕه‌یی و نیگه‌رانی نه‌ته‌قێنێته‌وه... به‌ڵام، زیاتر له‌م وشه‌و ده‌سته‌واژه دژایه‌تیکارانه: ئایه مافی که‌سوکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کوردی عێراقی نیه پرسیاربکه‌ن، تاکه‌ی، بێده‌نگی ڕای گشتی و ڕای جیهانی عه‌ره‌بی و جیهان به گشتی؟!، له ئیدانه‌کردنی ئه‌و تاوانه گه‌وه‌ره‌یه‌ی که ڕژێمی سه‌دام حسه‌ین و عه‌سابه‌کانی ساڵی 1988 ئه‌نجامیاندا له‌و شاره شه‌هیده‌دا، کاتێک بۆمبارانیانکردن به چه‌کی حه‌رامکراوی نێوده‌وڵه‌تی، که پێنج هه‌زار مرۆڤی منداڵ و ژن و پیر و گه‌نج بووه‌نه قوربانی....؟ ئه‌وان که‌ی دڵنیابن که هیچ جیاوازیه‌کیان نیه له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وانه‌ی که توشی ڕاونان و کوشتن و ماڵوێرانیه‌ک ده‌بن؟
له ڕاستیدا هه‌موو تاوانێک قێزه‌ونه، به‌ڵام کامیان قێزه‌ونتره؟.... دواتر بۆچی جیاوازی له نێوان مرۆڤه‌کاندا، جیاوازی له نێوان مرۆڤی ئێره‌و ئه‌و‌ێدا؟ ئه‌ی پێویست نیه تاوانباران لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت به پێی تاوانه‌کانیان؟... به‌ڕاست پاشخانی بوونی هه‌موو ئه‌م جیاوازیکردنانه ئه‌وه‌یه که خوێنی "عه‌ره‌ب" گرانبه‌هاتره له خوێنی "کورد"؟! یان کوشتنی خه‌ڵک ڕێگه‌پێدراو و ساناتره به ده‌ستی "نزیکه‌کانیان" له کوشتنیان به‌ده‌ستی "که‌سانی تر"!!.... نموونه‌ی هه‌ڵه‌بجه زۆره له سجلی تاوانه‌کانی ڕژێمی سه‌دام حسه‌ینی ( گۆڕبه گۆڕچوو به ته‌واوه‌تی، له‌گه‌ڵ بوونی هه‌موو میهره‌بانگه‌لانێکدا بۆی)، له نێوان ئه‌و نموونانه‌دا ئاماژه ده‌ده‌م به گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان که قوربانیه‌کانی چه‌ندین جار زیاتر بوو له قوربانیه‌کانی پێش چه‌ند هه‌فته له‌مه‌وبه‌ری غه‌زه... کوا ویژدانی مرۆڤایه‌تی، و ویژدانی عه‌ره‌ب له پێشه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کاره‌ساته تراجیدیانه‌ی که ڕوویاندا له عێراقدا، له‌سه‌رده‌م و سه‌روه‌ختی(بنکه‌وتوه هه‌ڵچوه‌کان)، تا نۆی نیسانی 2009... دواتریش ده‌ستیانکرده‌وه به تۆقاندن و کوشتنوبڕین له ژێر ناوی مقاوه‌مه‌ی"ئابڕوپارێزیدا" له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی که سه‌رله نوێ له ژێرڕا گه‌ڕانه‌وه... .
jihadhammah@yahoo.com
|