ڕازێکی په‌نهان له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنیی.
به‌ندی عه‌لی
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنیی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ری ، زمانحاڵه‌کانی پیاوسالاری ، که‌وتوونه‌ته داتاشین و هه‌ڵبه‌ستنی جۆره‌ها پارساوی سه‌یرو سه‌مه‌ر ،که‌ئه‌گه‌ر شرۆفه بکرێن به‌ووردی ، هیچی تر ناگه‌یه‌نن غه‌یری گاڵته‌کردن به‌هۆش و هه‌ست و .. غه‌یری ئارایشت کردنی قێزه‌وه‌ندترین دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پڕاوپڕ له‌نایه‌کسانی و سوکایه‌تی کردن به‌مرۆڤی مێ و به‌هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیش ، بۆ نموونه، ئه‌وان ده‌ڵێن بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که‌ڕێژه‌ی نێرینه تێیدا که‌متره له‌مێینه‌ی ، به‌هۆی تیاچوونی زۆری نێرینه‌کان له‌جه‌نگه‌کاندا .. فره‌ژنیی ڕێگه‌چاه‌ریه بۆ هاوسه‌رگیری کچه ته‌مه‌نداره‌کانی و تاوه‌کو دیارده‌ی کچانی بێ مێرد نه‌مێنێ .. ته‌ماشاکه‌ن ئه‌م زمانحاڵانه چه‌ند مرۆڤ په‌روه‌رن .. پێیان وایه کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیش ،کێڵگه‌ی به‌خێوکردنی مریشکه‌و له‌هه‌ر کێڵگه‌یه‌کدا هه‌ر هیچ نه‌بێ بابه‌چه‌ند مریشکێ که‌ڵه‌شێرێکیان به‌رکه‌وێ .. یاخود ئه‌م ڕانه‌مه‌ڕه باچه‌ند به‌رخێکی تێدا بێت ، ئاخر بۆ زاووزێ باشه‌و ده‌ستکه‌وته‌که‌شی له‌داهاتوودا باش ده‌بێ .. گه‌ر وانه‌بێ مریشکه‌کان بێ هێلکه‌و مه‌ڕه‌کانیش بێ شیر‌و به‌چکه ده‌بن .. له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانم بۆ کۆمه‌لگه‌ی مرۆڤایه‌تی ، ئه‌م تێڕوانینه ته‌نیا بۆ گیانله‌به‌ره‌کانی تر ، ڕه‌نگه گونجاو بێت ، بۆ حیفزی نه‌سل و له‌ناو نه‌چوونی نه‌وعیان .. به‌ڵام بۆ کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی ، که‌ڕاقی ترین شێوازی گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌پێدانی به‌خۆوه دیوه ، ئه‌م بۆچوونه نه‌ک هه‌ر نه‌گونجاوه‌به‌ڵکو هه‌ر سوکایه‌تیه به‌خودی مرۆڤ ،پاشان کێ ده‌ڵێ ئه‌مڕۆ ڕێژه‌ی مرۆڤی مێ له‌نێره‌کانی زیاتره .. هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ک ئه‌گه‌ریش قبوڵکردنی ، سوکایه‌تیه‌و به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی نێر زیاتر ده‌رچوو له‌مێ ..ئایا ئه‌م زمانحاڵانه‌ی پیاوسالاری ..فره‌پیاوی قبوڵ ده‌که‌ن وه‌ک ڕێگه‌چاره بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی کوڕانی قه‌یره‌و بێ ژن.. من بێگومانم له‌وه‌ی که‌ئه‌م پرسیاره هه‌ر بۆ زاخاوی گوێش بده‌ین به‌گوێی ئه‌و زمانحاڵانه‌دا ، بێ قه‌یدو شه‌رت ،ئه‌گه‌ر ده‌ستیان بگاتێ سه‌رمان له‌جه‌سته ده‌که‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر ڕمێکی ژه‌نگاوی به‌دونیادا ده‌یگێڕن ..بۆ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌کێ له‌جۆره که‌سانه‌ش ، بازاڕگرانی به‌م بۆچوونه‌وه‌یه‌م نه‌کات ، من ئاشکراو بێ سڵ ده‌لێم ،که‌چ فره‌ژنیی و چ فره‌پیاوی ،شایسته نین به‌کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و هه‌ردووکیان مایه‌ی شه‌رمه‌زارین بۆ مرۆڤی ئازاد‌و یه‌کسانی خواز ، بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی ڕێز له‌ڕقییه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌گرن و له‌جیاوازی نێوان مرۆڤ و باقی گیانله‌به‌رانی تر تێده‌گه‌ن.
له‌جێیه‌کی تر‌و له‌پارساوێکی تردا ، زمانحاڵه‌کانی پیاوسالاری ده‌ڵێن .. گوایه فره‌ژنیی زۆر شه‌ریفانه تره له‌زینا (په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی نێوان مرۆڤی نێر‌و مرۆڤی مێ ) .. هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ڵ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی شاز‌و شاراوه‌و ناته‌ندروستا نیم و زه‌واجی جه‌ماعی به‌تاوان ده‌زانم ، چونکه تێیدا ڕاستگۆیی ویه‌کسانی و خۆشه‌ویستی پیاده ناکرێ .. من ده‌ڵێم ، جیاوازی فره‌ژنیی له‌زینا هه‌ر له‌وه‌دایه که‌ئه‌میان به‌ئاشکراو به‌به‌رچاوی شه‌رعه‌وه ده‌کرێ و ئه‌ویان به‌نهێنی .. به‌ڵام ئایا له‌پراکتیکدا ، هه‌ردوکیان هه‌مان غه‌درو ناعه‌داله‌تی نیه به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌گه‌زی مێ ، ئایا له‌گه‌ردوو حاڵه‌تدا ، مێینه ناچار نیه که‌به‌دوان و سیان و چواریان ، به‌یه‌ک پیاو ڕازی بن .. وه‌ئایا خودی فره‌ژنیی خۆی ، به‌شه‌رعی کردنی زینا نیه .. ئه‌وه‌ی جورئه‌تی وه‌ڵامێکی بێ پێچ و په‌نای ئه‌م پرسیاره‌شی هه‌بێ و به‌چاوێکی شایسته به‌مرۆڤه‌وه سه‌یری ئه‌م حاڵه‌ته بکات ده‌زانێ که‌فره‌ژنیی چه‌ند نه‌شایسته‌یه به‌کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی.
کورت و موخته‌سه‌ر .. فره‌ژنیی ئه‌گه‌رچی له‌سه‌رده‌مانێکی پێشوو تردا پیاده کرابێ و به‌جۆرێ له‌جۆره‌کان لای خه‌ڵکی ئه سه‌رده‌مانه‌ش ئاسایی بووبێ ، به‌ڵام ئیتر بۆ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ و بۆ ئایینده‌ش ، شێوازێکه له‌شێوازه‌کانی به‌کۆیله کردنی به‌شێک له‌کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و ده‌بێ له‌گه‌ڵ باقی هۆکانی تری ناعه‌داله‌تیدا له‌گۆڕ نرێن بۆ هه‌تاهه‌تایه ، ده‌نا ئاینده‌ش له‌ڕابردوو باشتر نابێ و جیاوازی نێوان مرۆڤ و گیانله‌به‌رانی تریش جێی پرسیار ده‌بێ.
پاییزی 2008
|