|
١٠\٣\٢٠٢٦
ڕازێک لەگەڵ
شەڕدا.

هەڵۆ محەمەد
هەتا بێت لیستی کوژراوانی بەرپرسانی ئێران لەم شەڕە نوێیەشدا
دوورودرێژتر دەبێتەوە، عەرەبانەکەی دەستی ناتانیاهۆ پڕ بووە لە
کەللەسەر!! نەسروروڵا و هەنیە سەنوار… هتد جێی هی تر نابێتەوە. دەبا
لێگەڕێین و بزانین کێی ترییش دەکەوێتە ناوی!؟
خوا دەزانێ باڵای شەڕم خۆشناوێت! جۆرەها
پێناسەی شەڕم خوێندۆتەوە و قێزم لە باسەکەی دێتەوە..
ئەمە بەجێی خۆی بۆئەوەی رێی موزادەی بێ لەزەت بگرین.
ئەو نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوینەی نیشتمانەکەی منی تێدا سڕاوەتەوە و کراوە
بە چەند پارچەیەکەوە و بە تۆپزی خراوەتە سەر سنووری دەوڵەتگەلێکی
دەستکرد ، بۆخۆی دیسان بەرهەمی شەڕە.. کەواتە دەچینەوە بۆ لای ئەو
وتەیەی پێی وایە “شەڕ دایکی هەموو گۆڕانکاریەکانە“،
ئەمە دیوێکی باسەکەیە و بەڵام من دەپرسم:
ئایا کەس هەیە حەز بە زەلیلی دوژمنەکەی نەکات؟!
راستی و هەقیقەت ئەوەیە.. زوڵم و ستەمی تورک و فارس و عەرەب لەسەر کورد
بە درێژایی مێژوو ، وای کردووە، سۆزمان نەک هەر بۆ ئیسرائیل بگرە بۆ
هەر شەیتان و ئەهریمەنێکیش هەبێت بێت لەو تراژیدیا و مەرگەساتانەی
لەسەر دەستی ئەوانی داگیرکەردا بەسەرماندا هاتووە و تێیدا دەژین
رزگارمان بکات!
ئەوانە.. تورک و فارس و عەرەب جگە لەوەی دوژمنن داگیرکەریشن... کەواتە
دەبێت خۆشحاڵتر بین بە زەلیل بوونیان.
ئەوانە دڕندە و شەیتان و ناجوامێر و بێ مۆڕاڵیشن، چونکە بەس بۆ
کوردکوشتن ئازا و شێرن. کیمیاوی و گازی ژاراوی و چەکی ئەتۆمی تەنیا لە
دژی کورد بەکار دێنن، بۆیە هەرگیز پێمخۆش نییە نینۆکیاشیان هەبێت سەری
خۆیانی پێ بخورێنن.
بەڵێ: ئەوە تورک و فارس و عەرەبن بە خۆیان و دەوڵەتەکانیانەوە بوونەتە
سیمبۆلی شەڕ و دراکۆلای میللەتان و ستەمکار بەسەر گیانی خەڵکی
ناوچەکەوە.. ئەوە ئەوانن نامرۆڤانە و بێ بەزەییانە و بە تۆمەتی
جۆراوجۆر کورد دەکوژن، کوردستان کاول دەکەن.
ئەگەر ئەمانە باوەڕیان بە مافی میللەتان هەبوایە و هەبێت، کوردیش دەبێت
ببێتە خاوەن مافی خۆیی و ئەوانە نەک نابێت دژایەتی بکەن و بەڵکوو وەک
نەتەوەیەکی رەسەنی دراوسێیان هاوکار و پشتیوانی بن.. بەڵام ئەوان
هەمیشە لەسەر مەرگی کورد هەڵپەڕیون و سەرچۆپییان گرتووە و دەگرن.
ئەوانە چەند لەناو خۆیاندا دوژمن و ناکۆک و دژ بەیەکن، کەچی بۆ
گەمارۆدان و خنکاندن و کۆمەڵکوژی کورد هاوکاری و پشتیوانی یەکتر دەکەن..
جا ئەم زاڵمانە ئیمڕۆ زەواڵیان بۆ پەیدابووە، بۆ پێمخۆش نەبێت؟ ئاگر
کەوتۆتە ناو ماڵی ئەوان بۆ شاگەشکە نەبم؟
ئێستا کوڕوکچ و منداڵی ئەوانیش دەکوژرێ بۆ لێنەگەڕێم تامی ئەم ئازارە
زیاتر بچێژن؟.. پرسە بگێڕن ، شین بەرپا بکەن ، رەشپۆش بن، دڵتەنگ و
نیگەران بن، کامەرانی و بەختەوەرییان لێ تێک بچێت..کاتێ خانوو و ماڵ و
کۆشکیان کاول دەکرێ، بۆ ئاسوودە نەبم؟ خۆ ئەوان هەموو ئەوانە و
خراپتریشیان بەسەر ئێمە هێناوە! ئیدی کە کورد وەک هۆکاری شەڕ بەنزین
نەبێت ئاگری خۆش کرد بێت، وا باشە خۆشی نەکاتە ئاو و ئاگر بکوژێنێتەوە..
ئاخر خۆ بڕیاری شەڕ و ئاشتی بەدەست من و کورد نییە!
کە دەستخۆشی لە ئیسرائیل یان شەیتان دەکەین ببنە زەواڵ بەسەر ئەم
زاڵمانەوە، لەبەرئەوەیە ئەوان هەر چواریان پێکەوە بە درێژایی و پانتایی
مێژوویەکی دوورودرێژ پشتیوان و هاوکاری یەکن بۆ:
کورد کوشتن، و کوردستان خاپوورکردن، شێواندنی مێژوو و
فەرهەنگمان. تۆمەتبارکردنمان بە جۆرەها ناوی
سەیروسەمەرە: کافر، زەندیق، فاسق، کۆمۆنیست، ناسیۆنالیست، ئیسرائیلی
یەکەم و دووەم، دەست و کوتەکی بێگانە! جیاخواز و سەری ماری
ئاژاوەگێڕیی، بازرگانی مادەی هۆشبەر، دژی یەکێتی نەتەوەیی یەکپارچەیی
سنووری وڵات و یەکپارچەیی نیشتمان.
ئیدی ئەوەی لە فەرهەنگی ناشیرینی دوژمنکاریدا هەیە، دەیسوون بە
باڵاماندا.
هەرچیشیان لەدەست بێت بۆ لەناوبردنمان سڵ لە هیچ ئامڕاز و شێوازێکی
ناکەنەوە بەکاری دێنن لە دژمان.
لەسەر شەقام و ناوکۆڵان و لە مینبەری مزگەوتەکان و ناو پەرلەمانی تەپڵی
سەری بیرکردنەوە و بوونیاندا بانگەوازی دژە کورد هەیە و بڵاوی دەکەنەوە
و چەپڵەڕێزانی بۆ دەکەن.
لە هەموو تورکیا ٥٠ ئیسماعیل بێشکچی نییە.
لە ئێراندا بە دەگمەن هەن دان بە بوونی کورددا بنێنن، هەر دەبێ بەچەی
ئێرانی بین. لە عێراقدا رێژەیەکی کەم دۆستی
راستەقینەی کورد هەیە. لە سووریا هەر قڕان
تێکەوتووە.. مەگەر بۆ خوێی چێشت لێرە و لەوێ کەسانێک هەبن، دان بە مافی
رەوای کورددا بنێن.
ئیدی ئەمە وێنە راستەقینەکەی کوردە، لەناو بازنەی داگیرکەرانیدا.
ئێستاش ژمارەی دیکتاتۆر و تاریکپەرست و خوێنڕێژەکان تا بێت لە
ناوچەکەدا کەم دەبنەوە، ئەی ئەمەم بۆ پێ خۆش نەبێت؟!
کێ پاساو بۆ ستەمکاریی ئەوانە دێنێتەوە و پێیخۆشە
هەر بندەستی ئەوان و شەق تێهەڵدراوی مێژوو بێت لێی پیرۆز بێت.
دەنا دڵنیابە: مرۆڤم خۆشدەوێ،
سروشتم لا جوانە، شەرخواز نیم،
دژی زەبروزەنگم، هێڵنجم دێ بە خوێنی
رژاو، باشم لەبیرە و هوشیارم بەوەی
خۆم قوربانی شەڕم.
٨\٣\٢٠٢٦
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|