٢١\٢\٢٠١٠
رازه نه‌درکاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی.
گێڕانه‌وه‌ی:
جه‌عفه‌ر شه‌فیعزاده
نووسینی: سیاوه‌ش
به‌شیری

وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
-
به‌شی
سێ
-
سه‌فه‌ر له پاریس بۆ سووریه.
کاتێک گه‌یشتینه‌پاریس له‌خۆشییان دا نه‌م ئه‌توانی له سه‌رپێیان راوه‌ستم.
به ر ده‌وام پرسیار به مێشکم دا ئه‌هات، من له‌کوێ وپاریس له کوێ؟
ئه‌گه‌ر سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی نه‌بوایه‌ت، من ئه‌م توانی پاریس به خه‌و
ببینم؟ دڵنیام نا!.
پاریس لای من نامۆ بوو، به‌ڵام شوێنێکی خۆش بوو بۆم وله‌زه‌تم لێ ئه‌برد.
له‌زه‌ت وخۆشییه‌ک که زۆری نه‌خایاند، 4 رۆژ له‌م شاره خۆشه‌دا مامه‌وه،
دواتر نامه‌یه‌کی سه‌ر به‌سراویان به ده‌ستمه‌وه دا‌و پاش 4رۆژ ته‌وه‌سولی
تا فرۆکه‌خانه‌ی ئوورلی پاریس ره‌وانه‌ی کردم وپێی وتم ئه‌بێت برۆم
ماوه‌یه‌ک له سووریه بمێنمه‌وه. سووریه شوێنێک بوو که ئه‌بوا من
له‌وێ ژیانیکی تازه‌م ده‌ست پێ بکردایه‌ت ، ئه‌م ژیانه تازه‌یه‌ش له‌به‌ر
دڵی سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی بوو.
له فرۆکه‌خانه‌ی دیمه‌شق له‌وڵاتی سووریه، له‌گه‌ل له فرۆکه
دابه‌زیم وهاتمه ده‌ر چه‌ند که سێکی نیزامی چاوه‌رێیان ئه‌کردم
وهاتن به پێشوازمه‌وه وبه‌خیرایی سوار ئۆتۆمبیلێکیان کردم وبۆ شو
ێنێک که نه‌مه‌زانی کوێیه بردمیان. من ئه‌مزانی که بۆ دیتنی خولێکی
سه‌ر بازی تایبه‌ت بۆ ئێره دێم. ئه‌مزانی ئه‌بێت وریابم، چاو وگوێ بکه‌مه‌وه
زو شته‌کان فێرببم، وه‌ک شێوازی کار کردن به چه‌کی جۆراوجۆر، ته‌قه
کردن، ته‌قینه‌وه وهه‌ڵسوورانی له‌و چه‌شنانه، ئه‌مانه له‌و کارانه
بوون که ئه‌بوا له‌به‌ر سه‌ی‌مه‌هدی ئه‌نجامم بدایه‌ت.
یه‌ک دوو رۆژێک له ماڵێکدا له نزیک ده‌میشق جێگیر بووم ومامه‌وه
دواتر منیان له‌گه‌ل چه‌ند که‌سێکیتر که ئێرانی و پاکستانی بوون
گوازراینه‌وه بۆ ئۆردووگایه‌ک ته‌واو چریکی!.
ده‌ورانێکی دژوار بوو، دژوار به‌ڵام پڕ له له‌زه‌ت. من به‌رده‌وام
جنێوم به رژیمی شا ئه‌دا که بۆ چی لاوه‌کان به زۆر راپێچی سه‌ربازی
ئه‌کات، وسه‌ر ئه‌نجام خۆیشم به هه‌ر جۆره فڕو فێڵێک بوو خۆم به
شێوه‌ی یاسایی له سه‌ر بازی دزییه‌وه وبه کورتی مه‌عاف کرام یانی سه‌ر
وازیه‌که‌م پێ به‌خشرا، ئێسته ناچار بووم 4مانگی ته‌واو خولی چریکی
ببینم، ئه‌و خولانه‌یش که من ئه‌ی بینم نه‌ک له وڵاتی خۆم وبۆ وڵاتی
خۆم ، به‌ڵکوو له سووریه‌و بۆ مه‌به‌ستێک که سه‌ی مه‌هدی هاشمی له
مێشکی دابوو.
بێجگه‌له‌من، 22که‌سی ترخه‌ڵکی ئێران له‌م ئۆردووگایه‌دابوون، بێجگه
له من هه‌موویان خوێند کاری زانکۆ بون وخوێنده‌وار. ئه‌وه منم له
ناویاندا که نه خوێنده‌وار یان که‌مم خوێندوه، من ته‌نیا 6که‌لاس ده‌رسم
خوێند بوو، به‌و حاڵه‌شه‌وه راهێنه‌رانی سوور‌ی ئۆردووگا، منیان
وه‌ک زیره‌کترین چریکی ناو ئۆر دووگا هه‌ڵبژارد ودیاریان کرد.
ماوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له‌ده‌ست پێکردنی کاره‌کانم له ئۆردووگا تێ نه‌په‌ڕیبوو،
رۆژێک سه‌رگوردێکی سوور‌ی ناسراو به**حامد موحه‌مه‌دسوودانی**
بانگهێشتی کردم که بڕۆم بۆ شوێنی کاره‌که‌ی واته نووسینگه‌ی تایبه‌ت
به خۆی، منیش رۆیشتم بۆ نووسینگه‌که‌ی وبێجگه له‌خۆی که‌سێکیتری
ئێرانی که وا دیاربوو ئه‌وکه‌سه ئێرانیه دیلماج وهه‌ر وه‌ها
نێوانداری ئه‌و ئێرانییانه که له‌و ئۆردووگایه‌ن له‌گه‌ل سه‌ی‌مه‌هدی
هاشمی بوو. له‌و نووسینگه‌یه‌دا هه‌واڵیان پێدام که ئایه‌توڵا شه‌مس
ئابادی له ئیسفه‌هان کوژراوه‌و، له‌م پێوه‌ندیه‌دا سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی
قۆڵبه‌ست کراوه، کۆمه‌ڵێکیش له خزم وخوێشانی من که شۆره‌تی شه‌فیعزاده‌یان
هه‌بوه له لایه‌ن ساواکی شاوه قۆڵ به‌ست کراون.
بۆ چه‌ند ساتێک به‌بیستنی ئه‌م هه‌واڵه مات وگرژبووم ودواتر به
خێرایی ده‌ستم کرد به پرسیا- ری جۆراو جۆر بۆئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر
له سه‌ر ئه‌و شته‌ی که چاوه‌روانم ئه‌کرد رووبدات وئێسته رووی داوه
به ده‌ست بهێنم وئاگاداری زیاترم له رووداوه‌کان ببێت. ئاوایان بۆ من
گێڕاوه، رۆژێک سه‌ر له‌به‌یانی له‌قه‌راخ جاده‌ی دۆڕچه، ته‌رمی ئایه‌توڵا
شه‌مس ئابادی له کاتێکدا خنکێندرابوو دۆزراوه‌ته‌وه، دواتر کوڕی
پووری من واته خوشکه‌زای باوکم به ناوی موحه‌مه‌د حوسه‌ین جه‌عفه‌ر
زاده که خوێندکار بوه له زانکۆی‌ئیسفه‌هان وهه‌ر وه‌ها که‌سێکیتر
له خزمه‌کانم به ناوی ئه‌سه‌دولا شه‌فێعزاده وچه‌ند که‌سێکیتر
قۆڵبه‌ست کراون که له ئاکامی لێکۆڵینه‌وه له‌و به‌ند کراوانه سه‌ی
مه‌هدی هاشمی ده‌ست به‌سه‌ر کراوه وگشتیان ئێسته له به‌ندیخانه‌ن.
به‌ر پرسی ئۆردوگا تێ‌ئه‌کۆشا من به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نێت که باوه‌ر
بکه‌م ئایه‌توڵا شه‌مس ئابادی له لایه‌ن ساواکی رژیمی شاوه کوژراوه،
به‌ڵام من خۆم له ناخی کاره‌کاندا بووم وهه‌مو شه‌فیعزاده‌کان خۆم
ناساندبومن به سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی، ئه‌مزانی رووداوه‌که له کوێوه سه‌ر
چاوه‌ی گرتوه وکۆبوونه‌وه‌کانی باخی حاجی توراب له سه‌ر چ بڕیارێک
وقه‌رارێک ساق بوه‌ته‌وه. ئه‌وان وابیریان ئه‌کرده‌وه نگه‌رانی من به‌هۆی
به‌ندکرانی خزم وخوێش وهه‌ر وه‌ها سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی ه‌وه‌یه، له
کاتێک دا وانه‌بوو گه‌ر چی له ده‌ست به‌سه‌رکران وبه‌ندکرانی ئه‌وان
من نگه‌ران ببووم، به‌ڵام زۆرتر نگه‌رانی من له‌وه بوو ، که‌بڕیار بوو
هه‌رکات سه‌ی‌مه‌هدی و ئه‌وکه‌سانه ده‌ست به‌سه‌ر کران من له هه‌رکوێ
بوومایه‌ت ده‌بوا خۆم بگه‌یاندایه‌ته‌وه وبۆ ده‌رباز کردنی سه‌ی‌مه‌هدی
وهاوڕ ێکانی له به‌ندیخانه ئه‌وه‌ی له ده‌ستم ئه‌هات ئه‌نجامی بده‌م.
له‌م قه‌ول وقه‌راره‌ی ئێمه ته‌نیا سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی که ئێسته له
به‌ندیخانه‌یه، ئایه‌توڵابه‌هه‌شتی، موحه‌مه‌د مونه‌تزری وباوه گه‌وه‌ری
موحه‌مه‌د ئاگادار بووین.
کاتێک به به‌ر پرسی ئۆردووگا واته سهرگوردحامد موحه‌مه‌د سوودانی
وتم من ئه‌م هه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئێران، زۆر به توندی وڕاشکاوانه
به‌رهه‌ڵستم وه‌ستایه‌وه وتی بۆت نیه ونابێت بگه‌ڕ ێیته‌وه، هه‌ر وه‌ها
وتی ئێمه کارمان به‌و کێشانه‌وه نییه تۆ ئه‌بێت به پێی بڕیار تا
کۆتایی خولی چریکی لێره بمێنیته‌وه دوای کۆتایی خوله‌که ئه‌بێت له
چه‌ند کاری چریکی ڕاسته‌وخۆ به‌شداری بکه‌یت وتاقی بکرێیته‌وه که
دیاری بکرێت توانایی تۆ چه‌نده‌یه، ئه‌و کات ده‌توانیت برۆیته‌وه.
دوای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ل به‌رپرسی ئۆردووگا، دووکه‌ڕه‌ت هه‌وڵی
ده‌ر بازبوونم له ئۆردووگا دا به‌و نیازه‌ی بتوانم ده‌رباز ببم وخۆم
بگه‌یه‌نمه‌وه ئێران به‌ڵام هه‌رجاره هه‌وڵه‌کانم ناکام ده‌مایه‌وه
ده‌ستگیر ئه‌کرام وهه‌رجاره‌ی 15رۆژ له ده‌ست به‌سه‌رگه‌ی ئه‌و
ئۆردوگایه‌دا له‌ژووری تاکه که‌سیدا ئه‌مامه‌وه.
هه‌رچۆنێک بوو خولی چریکی کۆتایی پێهات ورۆژێک سهرگوردحامد موحه‌مد
سوودانی بانگی کردم وتی: هه‌رچه‌نده تۆ خوێنده‌وار نیت وده‌رسێکی ئه‌وتۆت
نه‌خوێندوه، به‌ڵام زیره‌ک ترین چریکی ئه‌م ئۆردوگایته وده‌رسه‌کانی
ئێمه باش فێر بویت، به‌م بۆنه‌وه سبه‌ی شه‌و ئه‌مان هه‌وێت تاقیکردنه‌وه‌یه‌کت
له سه‌ر ئه‌نجام بده‌ین به‌و مانا ئه‌و شتانه که فێری بویت ئه‌بێت
له دونیای تیئۆری بێنه ده‌ر وبه کرده‌وه جێبه جێی بکه‌یت. ئاما‌ده‌یت
یان نا؟
من که بیرم له شتی ساکارئه‌کرده‌وه، له مێشکی خۆمدا ئه‌م وت
ئه‌وشتانه‌ی فێر کراوم ئه‌بێت تێیدا تاقی بکرێمه‌وه شتێکی گرینگ نیه،
بۆ‌یه زۆر به ئاسانی وڵامم دایه‌وه: به‌ڵێ! ئاماده‌م. به‌ڵام پاش چه‌ن
ده‌قه‌یه‌ک کاتێک ئاغای رازی دیلماجی ئۆردوگا که هات وبه‌سه‌رهاتی
تاقیکاری وتاقی کردنه‌وه‌ی بۆ گێڕامه‌وه وه‌خت بوو دڵم له ترسان بوه‌ستێت!.
من ئه‌بوا به‌یانی ئه‌ورۆژه، له پاڵ ده‌سته‌ی ئێعدام دا9 ئه‌فسه‌ری
سووریم تیرباران بکردایه‌ت!. ئه‌مه به‌و مانا بوو که من ئیتر ده‌ستم
به‌خوێن، ئه‌ویش خوێنی که‌سانێک که هیچ دوژمنایه تییه کیان له‌گه‌ل
من نیه‌و ته نانه‌ت ناشیان ناسم سوور ببێت.
رێگا چاره‌یه‌کم بێجگه له به‌ڵێ وتن بۆ نه‌مابوه‌وه. هه‌ر له‌و
دوانیوه‌رۆ گه‌رمه‌ی هاوینی ساڵی 1354ه‌وه که سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی
10،20،30 هه‌زار تمه‌ن پاره‌ی پێئه‌دام داهاتووی من تێک چوو به‌ڵام بۆ
خۆم نه‌مه‌زانی، سه‌ی مه‌هدی به‌و پارانه ژیانی داهاتوی منی کڕی بوو،
ئه‌بوا ئه‌وکات بم زانیبایه‌ت له‌م دونیابێ ره‌حمه‌دا که برا له به‌ر100تمه‌ن
برای خۆی ئه‌کوژێت ده‌یان هه‌زار تمه‌نانه‌ی که سه‌ی‌مه‌هدی ئه‌یدات
به من به بێ هۆ نیه‌و نایه‌ڵن به‌و ئاسانییه بیخۆم، ئه‌و پارانه له‌به‌ر
خۆشویستنی من نه‌بوه به‌ڵکو بۆ کڕینی من بوه، ئه‌و هه‌موپاره به‌خشینه
به‌من بێ ئامانجی گه‌وره نه‌بوه!.
من‌تێده‌کۆشم ئه‌م بیره‌وه‌رییانه له ئه‌وپه‌ڕی راستیدا ته‌نیا بۆ
په‌ندوه‌رگرتنی که‌سانی تر ونه‌سڵی نوێی دوای خۆم بگێرمه‌وه. من نام
هه‌وێت له خۆم قاره‌مانێکی کارتۆنی درووست که‌م، به‌ڵام ده‌یشزانم ئه‌م
به‌سه‌رهات وبیره‌وه‌ریانه‌م سیمایه‌کی خراپ ودزێوتریش له من نیشان ئه‌دات
به‌ڵام من هه‌ستی ئینسانیم ناچارم ئه‌کات بیان گێرمه‌وه.
ئه‌وشه‌وه کاتێک له هۆده‌که‌ی سه‌رگورد حامدموحه‌مه‌د سودانی هاتمه
ده‌ره‌وه تا به‌یانی له ژێر چاوه‌دێری ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د برای حافز ئه‌سه‌د
سه‌ر قاڵی ته‌قه کردن بووم، به‌و حاڵه‌شه‌وه بۆ ته‌نیا ساتێک نه‌مه‌توانی
له بیری ئه‌وکه‌سانه‌ی که ئه‌بوا بیان کوژین بێمه‌ده‌ر. به‌رپرسانی
ئۆردووگا پێشنیاریان کردبوو که منیش تێکه‌ڵ به ده‌سته‌ی ئێعدام ببم و
به فیشه‌ک دڵی ئینسانێک کون بکه‌م که بۆ تاکه چرکه‌یه‌کیش نه‌م دیوه
و نای ناسم وته‌نیا تاوانی ئه‌و که‌سانه ئه‌وه ئه‌بێت که به وته‌ی
به‌رپرسانی ئۆردووگا ئه‌لێن دوژمنی خه‌ڵکی سووریه‌ن، به‌ڵێ من ئه‌بێت
که‌سێک بکوژم نازانم کێیه، تاکه ساتێک نه‌م‌دیوه، دوژمنییه‌کی له‌گه‌ل
من نه‌بوه، وبه چ مه‌به‌ستێک وبۆپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی کێ من
ئه‌بێت ئینسانێک که به هه‌زاران ئاوات وئاره‌ز وله‌مێشکیدایه دڵی له
لێدان بخه‌م؟
وڵام دانه‌وه به‌و پرسیارانه بۆ من له یه‌که‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کاندا
زۆرکارێکی دژوار بوو، به‌ڵام له‌و لایشه‌وه بیرم لێ ئه‌کرده‌وه خۆ من
بۆ ته‌مرینی موزیک وگۆرانی نه هاتوومه‌ته ئه‌م ئۆردوو گایه. من،
هه‌رئه‌و رۆژه‌ی که له‌سه‌ر رێنوێنییه‌کانی سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی تێپه‌ڕاندنی
ئه‌م خولا- نه‌م قه‌بوڵ کرد ئه‌بوا بمزانیبایه‌ت ئه‌م خولانه بۆ
کوشتنن، ئه‌بێ فێر ببم چۆن بکوژم وچۆن بکوژ- رێم، دیاره کاتێکیش هاتوم
بۆ فێربوونی کوشتن وکوژران ئه‌بێت رۆژێکیش چاوه‌روانی ئه‌وه بکه‌م که
خه‌ڵک بکوژم ورۆژێکیش بم کوژنه‌وه!. به‌هه‌ر چۆنێک بوو دڵم رازی بوو
که ئه‌و کوشتنه کارێکی ئه‌و تۆنیه ولای خۆم نه‌ی که‌مه کێشه‌و
گرینگ چاوی لێنه‌که‌م، ئه‌و جار ئیتر ورده ورده که‌وتمه بیر کردنه‌وه
له کوشتنی بنیامه‌کان، هه‌ڵم ئه‌سه‌نگاند، له به‌رخۆمه‌وه ئه‌موت ئه‌گه‌ر
بڕیار بێت بکوژم هیچ کوشتنێک له‌وه خۆشتر نیه بکوژیت به بێ ئه‌وه‌ی
مه‌ترسییه‌کت له سه‌ر بێت، ئێمه کۆمه‌ڵێک ئینسانی ده‌ست وپێ به‌سراومان
ئه‌کوشت که هیچ مه‌ترسیان بۆ سه‌رگیان وژیانی ئێمه نه‌بوو له ئه‌وپه‌ڕی
بێ ده‌سه‌ڵاتیاندا به ده‌ستو پێی به‌سراوه‌وه له به‌رانبه‌رماندا به‌سراوه
وه‌ستاو ئه‌بن ئێمه‌ش ته‌نیا به زه‌ختێکی چکۆله له سه‌ر ماشه‌ی تفه‌نگه‌که‌مان
دڵیان له لێدان ئه‌خه‌ین وته‌واو. من که‌فیلی به‌هه‌شت وجه‌حانمی ئه‌وان
نه‌بووم، ره‌یس ئه‌سه‌د دڵی خوازیاری ئه‌وه بوو نه‌یارانی خۆی له‌به‌ین
ببات یان به وته‌ی رۆژنامه‌کان ئێعدام‌یان بکات، که واته هیچ پێوه‌ندی
به منه‌وه نیه بۆچ من له خۆمی گه‌وره بکه‌مه‌وه؟ من ته‌نیا مه‌ئموورێکم،
ته‌نیا زه‌ختێکی چکۆله‌م له سه‌ر ماشه‌ی تفه‌نگێک، بۆچی ئه‌م ته‌قه
کردنانه له‌گه‌ل ته‌قه کردنه‌کانی پێشوومان چ جیاوازییه‌کی هه‌یه؟
به‌ده‌م ئه‌م‌خه‌یاڵ وپرسیارانه‌وه شه‌وگارم تێپه‌ڕاند ورۆژم
لێبوه‌وه، سه‌ر له به‌یانی دوای چه‌ند ته‌قه‌ی سه‌ره‌تایی وته‌مریناتی
تر، به من و8که‌سی‌تر که ئه‌و 8که‌سه 4 نه‌فه‌ریان ئێرانی، 2 نه‌فه‌ر
پاکستانی و2 نه‌فه‌ری تریان ئینگلیسی بوون ڕاگه‌یاندرا که بۆ ته‌مرینی
کۆتایی له‌ژێر چاوه‌دێری ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د برای‌حافزئه‌سه‌د له
مه‌یدانی تیر وته‌قه‌ی ئۆردوگادا ئاماده‌بین.
ئه‌زانم له بردنی ناوی ئینگلیسییه‌کان ڕه‌نگه سه‌رتان سووڕ مابێت بۆ‌یه
به پێویستی ئه‌زانم بڵێم که له‌م ئۆردوگایه‌دا، نه ته‌نیا ئینگلیسی،
به‌ڵکو فه‌رانسه‌وی، ئاڵمانی وته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵێکیش چریکی ئامریکایی
ره‌ش پێست وسپی پێستیشی لێ بوون. ئه‌م که‌سانه زۆربه‌یان ئه‌ندامی ئه‌و
گرووپه خه‌باتکار و‌ئازادیخوازانه بوون که له‌دژی وڵاته‌کانی خۆیان
خه‌باتیان ئه‌کرد، ئه‌م خه‌بات کارانه له رێگای رێکخراوێکی نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
که دواتر باسی ئه‌که‌م ئه‌هاتنه ئه‌و ئۆردووگایه، ئه‌و رێکخراوه
نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌ش له بری ئه‌و کاره بڕێکی زۆر پاره‌ی له‌و رێکخراوه
خه‌بات کار وئازادی به‌خشانه وه‌ر ئه‌گرت له‌بری بارهێنانی کادر وئه‌ندامانیان
له و ئۆردووگایه‌دا، له‌و بنیامه ناسراوانه‌ی که له‌م ئۆردووگایه
له‌گه‌ل من خولی چرییکیان ئه‌بینی بابی‌ساندرز سیمای به‌ناو بانگی
ئیرله‌ندی بوو که دواتر به هۆی مانگرتنێکی زۆر درێژخایه‌ن له به‌ندیخانه‌ی
ئیرله‌ند گیانی له‌ده‌ست دا.
کاتژمێر یه‌کی دوانیوه‌رۆ، ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د له کاتێکدا چه‌ند چه‌کدارێکی
سوور‌ی هاوڕێیه‌تییان ئه‌کرد. هات بۆ مه‌یدانی تیر وته‌قه‌ی ئۆردووگا،
ستوان**موحه‌مه‌دعابد رافز** که فه‌رمانده‌ی ده سته‌ی ئێعدام بوو،
ئێمه‌ی ئاگادار کرده‌وه که بۆ ته‌مرین کردن ئاماده بین.
نۆ داری ئێعدام له مه‌یدانی تیر وته‌قه‌که‌دا ئاماده‌کرابوو که به
هه‌ر دارێکه‌وه مه‌ترسه‌کێک هه‌ر وه‌ک بنیامی لێبه‌سرابوو ، ئه‌م مه‌ته‌رسه‌کانه
وه‌ک بنیام درووست کرابون به‌ڵام ناوخنه‌که‌یان له لۆکه‌و په‌موو
ئاخێندرابوو. نێوانی ئێمه تا ئه‌و مه‌ته‌رسه‌کانه که‌متر له‌پازده
میتر ئه‌بوو. به سه‌ر ئه‌و جل وبه‌رگانه‌ی که له‌به‌ر مه‌ته‌رسه‌که‌کان
کرابوو، له سه‌ر ئه‌وشوێنه‌ی که دڵی بنیامی له ژێر دایه یه‌ک
نیشانه دیاری کرابوو، ئێمه‌ش ئه‌بوا له‌و نیشانه ته‌قه‌مان بکردایه‌ت.
چه‌که‌کانمان که کڵاشینکۆفی رووسی بوون ئه‌ورۆژه لێیان وه‌ر گرتینه‌وه
وبه‌جێگای ئه‌و چه‌که رووسیانه یه‌کی چه‌کێکی ئامریکایی به ناوی**ئێم
یه‌ک** یان پێداین. که‌شو هه‌وای زاڵ به‌سه‌ر ئۆردووگاو هه‌ر وه‌ها ئه‌و
بابه‌تانه‌ی که فێریان ئه‌کردین زۆرتر هانده‌رمان بوون بۆ جێبه جێ
کردنی ئه‌و ئه‌رکه‌ی که پێمان سپێردرابوو. بۆ نموونه به ئێمه‌یان ئه‌وت
که ئه‌و نۆ نه‌فه‌ره‌ی وا بڕیاره ئێعدام بکرێن له به‌ر ئه‌وه‌ی
سیخوڕی ئامریکا بون گوناحه‌و حه‌یفه به چه‌کی رووسی بکوژرێن بۆ‌یه چه‌که
رووسیه‌کانیان لێ وه‌رگرتینه‌وه وچه‌کی ئامریکاییان پێداین و
وتیان‌ئه‌بێت ئه‌وانه به چه‌ک وگوله- ی ئا مریکایی گوله باران
بکرێن.
به بڕیاری ستوام موحه‌مه‌د عابدرافز له سه‌ر ئه‌ژنۆ به جیجکانه‌وه
دانیشتین، وبه بڕیاری ئه‌و ستوانه ته‌قه‌مان له مه‌ته‌رسه‌که‌کان
کرد. نێوانی ئێمه‌و مه‌ته‌رسه‌که‌کان که‌م بوو بۆ‌یه زۆر ئاسایی بوو که
گوله‌کانمان له ئامانجی دابێت واته ئه‌و خاڵه‌ی له سه‌ر دڵی مه‌ته‌رسه‌که‌کان
دیاری کرابوو. چه‌ند چرکه‌یه‌ک دوای ته‌قه‌کانمان دیتمان له‌دڵی مه‌ترسه‌که‌کانه‌وه
خوێن دێته ده‌ر، ئه‌م خوێنه به‌و مانا بوو که ئه‌و که‌سه ته‌قه‌ی
کردوه له‌و مه‌ته‌رسه‌که گوله‌کانی له مه‌به‌ستی داوه وته‌قه
وتاقی کردنه‌وه‌که‌ی سه‌ر که‌وتوانه بوه به‌ڵام، دواتر تێگه‌یشتم که
ئه‌م کاره واته خوێن‌هاتن له داهۆڵێکی لۆکه‌یی ته‌نیا به‌و هۆکاره‌وه
بوه که ترس وسامی ته‌قه که‌ر له خوێن برژێت وخوێن ڕشتنی لا ئاسایی
بێته‌وه. من دواتر، زۆر جاران ئه‌م شێوازه‌له فێرکردن، له هه‌مان
کاتدافێری ئه‌و که‌سانه‌م ئه‌کرد که ئه‌هاتن وخولی وایان ئه‌دی، بۆ
خۆیشم تاقیم ئه‌کرده‌وه ده‌ڵقێکمان له خوێنی گا‌و بزن ومانگا ومه‌ڕ پڕ
ئه‌کرد وله‌و شوێنه‌ی دڵی بنیامی تێدا هه‌ڵکه‌وتوه له‌ژێر جلی مه‌ته‌رسه‌کێکه‌وه
دامان ئه‌ناو به‌و هۆیه‌وه کاتی ته‌مرین کردن بۆ ئێعدام هه‌موشتێک
سیمای راستییه‌ک به‌خۆیه‌وه بگرێت. ئێمه ئه‌مانتوانی له ئاوه‌کییه‌کی
سوور‌ی تر که‌ڵک وه‌ر بگرین به‌ڵام وا فێرکرابوین که هیچ شتێک وه‌ک
خوێن جێگای خوێن ناگرێته‌وه، بۆ‌یه ته‌نیا خوێنه ئه‌توانێت ترس وسامی
کوشتن له ده‌روونی بنیامه‌کاندا که‌م بکاته‌وه، که وابوو ئێمه‌ش هه‌ر
جاره له خوێنی مه‌ڕوو ماڵات که‌ڵکمان وه‌ر ئه‌گرت.
چه‌ند خوله‌کێک دوای ته‌قه‌ی تاقیکارییه‌که‌ی ئێمه ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د
له‌گه‌ل گشتمان ته‌وقه‌ی کرد و ده‌ستی لێدایه‌وه و سه‌ر که‌وتنمانی له‌و
تاقیکارییه‌دا لێ پیرۆز بایی ئه‌کردین، به‌شان وباڵاماندا زۆر هه‌ڵهات،
بۆمان ده‌ر که‌وت که تاقی کردنه‌وه‌ی ئێمه بۆ کوشتن وخوێنڕشتن سه‌ر
که‌وتوانه بوه.
گه‌مه وگاڵته‌ی ناو ئۆردووگا، ته‌مرین کردنی له پێشدا داڕێژراوی
ناوئۆردووگا، ته‌قه‌کردن له مه‌رته‌سه‌کێک که به دارێکه‌وه به‌سراوه
وبه جێگای دڵی ئینسانێک که لێده‌دا وبه‌هه‌زاران ئاوات وئاره‌زوو له
دڵیدایه، ده‌ڵقێک خوێنی گاوگامێش دانراوه، له‌گه‌ل راستییه‌کانی
دونیای شه‌ڕ وقاره‌مانێتی وهه‌ر وه‌ها نیشانه‌گرتن له‌دڵی ئینسانێکی بێ
تاوان یان تاوان بار که به چرکه‌یه‌کی تۆ له به‌ین ئه‌چێت جیاوازی
زۆره. داهۆڵێک ته‌نیا نیشانه‌یه‌که که به لارێتدا ئه‌بات، به‌ڵام
مرۆڤ، مرۆڤێک که خاوه‌ن هه‌زاران ئاوات وئاره‌زویه، به ده‌یان که‌س
چاویان لێ بریوه‌و ئه‌ویش هه‌ر وه‌ها چاو له‌رێی ده‌یان که‌سه سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌یش له روانگه‌ی کۆمه‌ڵێکه‌وه تاوان باره، کوشتنی ئاوه‌ها
مرۆڤێک کارێکی ساده‌و ساکار وئاسایی نییه. باسم کردوه بۆتان، به‌ر له‌وه‌ی
له‌گه‌ل سه‌ی مه‌هدی‌هاشمی ببمه‌دۆست وهه‌ڤاڵ بژیوی من له‌رێگای قه‌سابی
وسه‌ربرینی ئاژه‌ڵه‌وه به‌رێ ئه‌چوو. باوکیشم هه‌ر وه‌ک من. برێک رۆژ
ده تا پازده سه‌ر مه‌ڕوماڵاتم سه‌رئه‌بڕی، به‌ڵام ئه‌وسه‌ر بڕینانه
له‌گه‌ل بنیام کوشتن جیاوازی زۆری هه‌بوو. راسته که من له‌گه‌ل خوێن،
کوشتن وسه‌ر بڕین نامۆ نه‌بووم، به‌ڵام من بنیام کوژ نه‌بووم. دواتر
کاتی شۆڕش ودوای شۆڕشیش، زۆر جاران به فه‌رمان وبڕیاری سه‌ی مه‌هدی
هاشمی، ده‌ستم تا ئه‌نیچک به خوێنی خه‌ڵک تێکه‌ڵ بوو، زۆر که‌سم کوشت
، زۆر بنیامی باش، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانییه‌ک له‌ساڵی1977که بۆ یه‌که‌م
جار له‌پاد گانێکدا له ده‌ورووبه‌ری ده‌میشق من وه‌ک ئه‌ندامێک
له‌ده‌سته‌ی ئێعدام، له به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌بوا بمان
کوشتنایه‌ت ئاماده بووم. ئاماده‌ی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی
که به چرکه‌یه‌کی من ژیان وئاوات وئاره‌زوه‌کانیان کۆتایی پێئه‌هات
بووم، تا ئه‌و به‌ره به‌یانییه هێشتا ده‌ستم تێکه‌ڵ به خوێنی هیچ
مرۆڤێک نه بووبوو.
له‌یه‌ک کاتژمێر له‌وه پێشه‌وه ، به هه‌موومان، ته‌نانه‌ت به‌ئینگلیسیه‌کانیش
جلوبه‌رگی سه‌رو- ازی سووریه‌مان پێدراو هه‌موومان جلووبه‌رگی سه‌روازی
سووریه‌مان له‌به‌رکرد. چه‌ند خوله‌کێک له‌وه‌پێش هه‌موومان سوار
زیلێکی رووسی بوین وله چاوه‌روانیدا دانیشتبوین، کاتژمێر6ی سه‌ر له‌به‌یانی
بوو هه‌وا تازه به‌ره‌و رووناکی ئه‌رۆیشت وبۆی نابوو به رۆشناییه‌وه،
ئێمه‌یان له زیله رووسییه‌که هێنایه خواره‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که
سزای ئێعدام‌یان بۆ بڕابوه‌وه ده‌ست ولاقیان له زنجیر کرابوو وچاویان
به‌جۆرێک به‌سرابوه‌وه که هیچ کوێ نه‌بینن، به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌سرابوونه‌وه
به‌و دارانه‌ی که بۆ ئێعدام دیاری کرابوون، که‌شه‌و هه‌وای شوێنی ئه‌و
که‌سانه واده‌ری ئه‌خست که به رواڵه‌ت هه‌مو کاره سه‌ره‌تاییه‌کان
وئاماده‌کارییه‌ک بۆ ئێعدامی ئه‌و نۆ که‌سه ئه‌نجام درابوو. ئێمه به
ده‌ستووری سه‌ربازی، له به‌رانبه‌ر ئه‌و نۆ که‌سه‌وه به جیچکانه‌وه
دانیشتین، به بڕیاری فه‌رمانده‌ی ده‌سته که له سه‌ر ئه‌ژنۆ بۆ ته‌قه
له نۆ بنیام که تا چه‌ند چرکه‌ی‌تر له ژیان ماڵ ئاواییان ئه‌کرد
ئاماده بوین، دواتر به بڕیاری ئاگر به یه‌ک وشه هه‌موومان رووبه‌و
نۆکه‌سه ته‌قه‌مان کرد. به‌م ئاسانییه وبه‌م ساکارییه وزۆر ئاسایی!.
5جه‌نازه له نۆ که‌سه‌که که‌وتنه سه‌ر زه‌وی و4 نه‌فه‌ری تریان هه‌ر
وا به به‌ستراوی به پێوه به داره‌کانه‌وه راوه‌ستابوون. ستوان
موحه‌مه‌د عابدرافز، ئه‌رکی ته‌قاندنی ئاخرین گوله به‌مێشکی هه‌ر نۆ
که‌سه‌که‌یانه‌وه به‌منی سپارد، ئه‌مجاره‌ش ده‌مانچه‌یه‌کی تۆزێک
قورسی به ده‌ستمه‌وه‌دا. بۆ نۆ که‌سه‌که13گوله‌م پێوه- نان. ئه‌ویش
راسته‌و خۆ به مێشکیانه‌وه. هه‌مویان بێجگه له2که‌سیان هه‌ر له‌یه‌که‌م
ته‌قه‌کاندا گیانیان له ده‌ست دابوو. هیچ هه‌ستێکی تایبه‌تم نه‌بوو.
نه نگه‌ران ومه‌لول بووم نه په‌ژیوانیش بووم. دواتر، کاتێک له
ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خومه‌ینی‌دا خۆمان ئه‌و کارانه‌مان ئه‌نجام ئه‌دا،
تازه ئه‌وکات ئه‌مزانی هه‌ڵبژاردنی من بۆ ده‌سته‌ی ئێعدام وهه‌ر وه‌ها
ته‌قاندنی گوله‌ی ئاخر به‌مێشکی ئێعدام‌کراوه‌کانه‌وه بۆ چ مه‌به‌ستێک
بوه؟ به‌رواڵه‌ت که‌سانێکیان بۆ ئاوه‌ها کارێک هه‌ڵ ئه‌بژارد که
هیچ جۆره هه‌ست وره‌حم وخۆشه‌ویستییه‌ک له دڵیان‌دا نه‌بوایه‌ت. بنیام
کوشتن وخوێنرشتن لایان کارێکی ئاسایی بوایه‌ت ومنیش یه‌کێک له‌و که‌سه
بێره‌حمانه‌یه بووم که هه‌موو ئه‌وشتانه‌م لا ئاسایی بوو. که‌سێک
بووم که له‌قه‌تڵ وکوشتن وخوێنڕشتن ترسێکم نه‌بوو بۆ‌یه مامۆستاکان
وڕاهێنه‌رانی سوور‌ی له‌و ئۆردووگایه‌دا له ناو زیاتر له400 چریک
منیان وه‌ک لێهاتوو ترین چریک هه‌ڵبژارد.
کاتێک رێ‌و ره‌سمه‌که ته‌واو بوو، راهێنه‌ره‌کانمان له‌و ئۆردووگایه‌دا،
پیرۆز باییان له‌گشتمان کرد وله‌وه‌ی که‌باش ئه‌رکه‌کانی خۆمان به‌جێ
هێناوه ده‌ست خۆشانه‌یان پێوتین. نازانم ڕه‌نگه سه‌ر- وازه سووریایه‌کان
بۆ ئه‌وه‌ی شادمان بوون که له‌م دونیایه‌دا که‌سانی گه‌وج وهیچ نه‌زان
ودڵڕه‌قی وه‌ک ئێمه هه‌ن که به‌جێگای ئه‌وان بنیام ئه‌کوژین ونایه‌ڵین
ده‌ستی ئه‌وان به‌خوێنی هاو وڵاتیه‌کانیان سوور ببێت.
به هه‌ر جۆر وشێوه بوو به‌سه‌ر هاتی ئێعدامی 9که‌س وته‌قاندنی گوله‌ی
ئاخر به‌مێشکی هه‌ر نۆ نه‌فه‌ره‌که‌یان کۆتایی پێهات وئه‌مه بۆ من بوه
یه‌که‌مین ئه‌زموون له بنیام کوشتن دا، ئه‌زموونێک که دواتر چه‌ندین
وچه‌ندین که‌ڕه‌ت ئه‌نجامم دا، به‌ڵام به یه‌ک جیاوازییه‌وه، جاره‌کانی
تر مێشک ودڵی هاووڵاتییه‌کانی خۆمم ده‌کرده نیشانه‌و ته‌قه‌م لێئه‌کردن
ودڵیانم له لێدان ئه‌خست.
دوای کۆتایی هاتنی خولی فێرکردن وبارهێنانی من وه‌ک چریکێک له
ده‌میشق، سه‌ر گورد حامد موحه‌مه‌د سوودانی وبڕێکیتر له ڕاهێنه‌رانی
ئه‌و ئۆردووگایه زۆر ته‌قالایان کرد که من به‌و قه‌ناعه‌ته
بگه‌یه‌نن که لای ئه‌وان بمێنمه‌وه وله گرووپێکدا رێکم بخه‌ن که
بڕیار بوو هێرش بکاته سه‌ر دام وده‌ستگاکانی وڵاتی ئیسرائیل، به‌ڵام
هه‌ر کات به‌ر پرسانی ئۆردووگا پێشنیاری وایان پێ ئه‌کردم یان باسی
وایان له‌گه‌ل ئه‌هێنامه ئاراوه من تێده‌کۆشام به جۆرێک خۆم له‌و
باسانه بدزمه‌وه‌و ولامێ نایان بده‌مه‌وه، من حه‌زم ئه‌کرد هه‌رچی
زووتر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئێران، باوک ودا -یکم ببینم، بۆ ده‌رباز کردنی
سه‌ی‌مه‌هدی له به‌ندیخانه‌ی رژیمی شا له ئێران هه‌نگاو گه‌لێک
هه‌ڵ‌بهێنمه‌وه، له پاڵ ئه‌وانه‌یشدا ئه‌مویست بزانم ئه‌و قه‌وله‌ی
سه‌ی‌مه‌هدی که بڕیار بوو هه‌ر مانگه بڕی30هه‌زار تمه‌ن پاره
بخه‌نه سه‌ر حسابه‌که‌ی من دوای گرتنی سه‌ی‌مه‌هدی هاشی چی بۆ
کراوه؟!.
|