١٣\٢\٢٠١٠
رازه نه‌درکاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی.
گێڕانه‌وه‌ی:
جه‌عفه‌ر شه‌فیعزاده
نووسینی: سیاوه‌ش
به‌شیری

وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
-
به‌شی یه‌ک
-
رازه نه‌درکاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی
له زمان جه‌عفه‌ر
شه‌فیع زاده فه‌رمانده‌ی پێشوی
سوپای زه‌ربه‌تی شۆڕشی ئیسلامی ئێران
و پارێزگاری له‌خ ومه‌ینی له نوفل
لوو شاتۆ و تاران .
وه‌رگێڕانی له‌فارسی بۆ کوردی: ئیبراهیم‌کۆنه‌پۆشی
ئه‌م ده‌قه، ده‌قی نووسراوه‌یه‌که که له کتێبێک‌دا به ناوی **درپشت‌پرده‌های‌انقلاب،
اعترافات جه‌عفر
شفیعزاده فرمانده پیشین واحد مخصوص
انقلاب اسلامی ایران و محافظ
آیت‌الله‌خمینی در نوفل‌لوشاتو و تهران** له ئینتشاراتی نیماچاپ و
بڵاو کراوه‌ته‌وه.
جه‌عفه‌رشه‌فیع‌زاده ئه‌م بیره‌وه‌ری و
نه‌هێنیانه له‌گه‌ل سیاوه‌ش به‌شیری به‌شێوه‌ی وتووێژ باس
ئه‌کات.
سیاوه‌ش پێش ده‌ستپێکردنی باسه‌که‌ی شه‌فیع زاده پێشه‌کییه‌کی له‌و
بابه‌ته‌وه نووسیوه که بۆ پاراستنی ئه‌مانه‌ت سه‌ره‌تا ئه‌وه
وه‌رده‌گێرمه‌وه سه‌ر زمانی کوردی ودواتر ده‌رۆینه سه‌ر باسه‌کانی
شه‌فیع زاده.
پێشه‌کی
یه‌که‌م‌جار ئاغای جه‌عفه‌ر شه‌فیع
زاده‌م له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێران له‌تاران بینی، که
ئه‌ویش به هه‌ست‌کردن به‌ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌واو به‌هاوکاری
که‌سانی وه‌ک خۆی بۆ قۆڵبه‌ستکردن و ده‌ست
به‌سه‌رداگرتنی ماڵ و هه‌ست و نیستی من هاتبوون.
شه‌فیع زاده توانی من قوڵبه‌ست بکات و
بمنێرێته به‌ندیخانه و له‌لایه‌کی
تریشه‌وه ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می کار و ژیانی خۆم و
بنه‌ماڵه‌م بوو به‌تاڵان بیبات.
له‌ڕاستیدا، ئه‌م ئاواره‌ییه‌ی ئێسته‌ی خۆم و بنه‌ماڵه‌م، هه‌مو ئه‌و
چه‌رمه‌سه‌رێ و موشکلاتانه‌ی که له ماوه‌ی غه‌ریبیدا به‌سه‌ر
خۆم وبنه‌ماڵه‌مدا هاتوه به‌ر هه‌می کاری شه‌فیعزاده‌یه.
من به دانانی بارمته‌یه‌کی زۆر و گران له به‌ندیخانه رزگارم
بوو، که له به‌ندیخانه هاتمه ده‌ر ده‌ست‌به‌جێ سه‌ره‌تا خۆم
وپاشان بنه‌ماڵه‌که‌مم له‌ئێران هێنایه‌ده‌ر.
ساڵیانێکی دوور ودرێژی خایاند تا توانیم خۆم له‌گه‌ل غه‌ریبییه‌ک
که به سه‌رمدا سه‌پابوو رێکبخه‌م، ژیان له‌غه‌ریبی، ته‌نیا که‌سانێک
ده‌توانن هه‌ستی پێبکه‌ن که له غه‌ریبیدا ژیابن، ژیانی غه‌ریبی
لای من زۆر دژوار وناخۆش بوو، به‌ڵام هیوا به تۆڵه سه‌ندنه‌وه
له هه‌مو ئه‌وکه -سانه‌ی که منیان توشی ئه‌م رۆژ ره‌شییه کردبوو
وای لێکردم که بتوانم خۆم له‌گه‌ل ژیانی غه‌ریبی رێکبخه‌م وبه‌و
هیوا دڵخۆشی خۆم ده‌دایه‌وه تا به‌ڵکوو بتوانم له به‌رانبه‌ر ژیانی
داسه‌پاو به‌سه‌رمدا خۆڕاگربم.
پێنج ساڵ له مه‌و به‌ر بۆ جێ‌به‌جێکردنی
کارێک به قه‌تار *شه‌مه‌نده‌فه‌ر* له شاری لاهه‌ی وڵاتی
هوله‌ند به‌ره‌و شاری ویه‌ن له وڵاتی ئۆتریش ده‌رۆیشتم. له‌ویستگه‌ی
قه‌تار له شاری دووسڵدۆف له وڵاتی ئاڵمان موسافرێک سوار بوو که
ناسینه‌وه‌ی بۆ من کارێکی دژوار نه‌بوو. ئه‌م موسافره ئاغای
جه‌عفه‌رشه‌فیع زاده هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌موو به‌وبه‌ختی و ته‌نگانه
وئاواره‌یی وهه‌رچی نامه‌تییه که به‌سه‌رمدا هاتوه، بوو. زۆرچاوه‌روان
نه‌کراو که‌وتمه ناو دونیای بیره‌وه‌ی وداماوییه‌کانی خۆم له لایه‌ک
وئاوات وهیوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌و که‌سانه‌ی وا ئاواره‌یان کردم
له لایه‌کیتر. هه‌رئه- ونه‌ی که دڵنیا بووم ئه‌و که‌سه جه‌عفه‌رشه‌فیعزاده‌یه،
بڕیارم‌دا که پێوه‌ندی له‌گه‌ل پۆلیس بگرم و سکاڵای خۆمیان لابکه‌م.
سه‌ره‌تا شه‌فیعزاده‌حاشای له ناسینی من ده‌کرد ودیانی به ئاشنا
بوونمان دا نه ده‌نا، به‌ڵام که زانی من سوورم له‌وه‌ی که پۆلیس له
هه‌موشتێک ئاگادار بکه‌مه‌وه، ده‌ستی دایه هه‌ڕه‌شه وگوڕه‌شه
وتوانی ماوه‌یه‌ک به‌و جۆره به‌ر به پێوه‌ندی من له گه‌ل پۆلیس
بگرێت. مه‌ودای دوسڵدۆف وشاری کۆڵن به قسه کردن تێمان په‌ڕاند.
قسه‌کانی شه‌فیعزاده منی له بڕیاری ئاگادار کردنه‌وه‌ی پۆلیس په‌شیمان
کرده‌وه، ئاکامی بو به‌وه ئه‌وه‌لای رێگاکه تا شاری مونیخ که ئه‌و
دائه‌به‌زی سه‌ر قاڵی قسه‌کردن پێکه‌وه بین.
ئه‌و شتانه‌ی که‌ئه‌و له‌و ماوه درێژه‌دا باسی ئه‌کرد بۆمێژو زۆر به‌که‌ڵک
بوون تا ئه‌وه‌ی من تۆڵه‌ی لێ بکه‌مه‌وه.
حه‌وتوی دواتر که بۆ شوێنی ژیانی خۆم گه‌رامه‌وه، بۆماوه‌ی چه‌ند
رۆژێک شه‌فیعزاده وه‌ک میوان لام مایه‌وه، له‌و چه‌ندرۆژه‌دا شه‌فیعزاده
رازی بوو که‌بیره‌وه‌رییه‌کانی بگێرێته‌وه، منیش تۆماری بکه‌م و
پاشان بڵاو بکرێته‌وه. له ماوه‌ی3 مانگدا شه‌فیعزاده چوار جار سه‌ردانی
شوێنی ژیانی منی کرد وهه‌رجاره ماوه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر ده‌ستی ئه‌کرد
به گێرانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی ومنیش تۆمارم ئه‌کرد. ترس و نیگه‌رانی
له کوشتنی خۆی وتیرۆری له‌لایه‌ن که‌سانیتره‌وه له سه‌ر دڵی قورسایی
ئه‌کرد بۆیه زۆر به‌وریاییه‌وه هاتوچوی ماڵی ئێمه‌ی ئه‌کرد.
ئه‌و، ته‌نانه‌ت بڕێ پاره بۆ چاپی بیره‌وه‌رییه‌کانیشی وه‌ک ئه‌مانه‌ت
لای من دانا به‌ڵام له دوایین چاو پێکه‌وتنماندا که بڕیار بوو سێ
مانگ دواتر پاش سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ وڵاتی کانادا بگه‌رێته‌وه ودرێژه به
وتنی بیره‌وه‌رییه‌کانی بداته‌وه، هیچ هه‌واڵ وزانیارییه‌کم لێی نه‌بو
تابه ئه‌مرۆ.
ته‌مه‌نی من روو له کۆتاییه و ئه‌م بیره‌وه‌رییانه بۆئێران و
مێژووی ئێران بایه‌خێکی تایبه‌تی هه‌یه هه‌ر ئه‌م گرینگییه بوو که
پاش ساڵیانێک سه‌ر ئه‌نجام بڕیارم دا ده‌ست بکه‌م به‌بڵاو کرد -نه‌وه‌ی.
هیوادارم پاش مردنی منیش بوه، شه‌فیعزاده پاشماوه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی
چاپ و بڵاو بکاته‌وه.
له‌م بیره‌وه‌رییانه‌دا له‌لایه‌ن منه‌وه نه‌یه‌ک دێری پێ زیاد و نه‌یه‌ک
دێری لێ که‌م کراوه‌ته‌وه، ته‌نیا وته‌نیا کاری من رێک و پێک کردنی
بوه له شێوه‌ی قسه‌و باسی ده‌ماو ده‌م بۆ نووسین.
سیاوه‌ش به‌شیری
هه‌مو به‌سه‌رهاته‌کان، به‌سه‌رهاتێک که له یه‌ک قه‌سابی ئاسایی
پاسدارێک و دواتر له پاسدار- ێک قه‌سابێکی بنیام‌کوژی درووست‌کرد،
له دوانیوه‌رۆیه‌کی گه‌رمی ساڵی1354ی هه‌تاوییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌و کات من له قه‌هده‌ریجان، ئاواییه‌ک له نزیک شاری نه‌جه‌ف ئاوای
ئیسفه‌هان له دووکانه قه‌سابییه‌که‌ی باوکم‌دا ئیشم ئه‌کرد. جه‌واد
ناوی باوکمه که له ناو خه‌ڵکی ئاوایی‌دا به که‌ربه‌لایی جه‌واد
ناوبانگی ده‌رکردبوو، باوکم 2ساڵ له مه‌وبه‌ر له قه‌هده‌ریجان ماڵ‌ئاوایی
له ژیان‌کرد و من له به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا پاسداری پارێزگاری له
سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی بووم، به بڕیاری ئیمام جومعه‌ی ئیسفه‌هان که مه‌لایه‌ک
بوو به ناوی سته‌مکاری به‌ڵام به ئایه‌توڵڵاتاهێری ئه‌ناسرا، ته‌رمی
باو- کمیان وه‌ک شه‌هید له گۆرستانی شه‌هیدانی رژیم له
نه‌جه‌ف‌ئاوا به‌خاک سپارد. ئه‌گه‌رباوکم زیندو بوایه‌ت، ڕه‌نگه هیچ
که‌س به قه‌د ئه‌و له‌وه نگه‌ران نه‌بووبێت که‌به‌و ناوه**شه‌هید**و
له‌و گۆر- ستانه‌دا ئه‌سپه‌رده کرابێت.
باوکم به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوێره دێیه‌ک بوو
وته‌نانه‌ت کۆلکه خوێندنێکیشی نه‌بوو، بۆ تاکه جارێکیش نوێژ ورۆژوی
نه ئه‌فه‌وتا، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵیمه‌وه به‌ر ده‌وام
وه‌ک ئامۆژگاری پێی ئه‌وتم که: جه‌عفه‌ر.! له سه‌گی هار، دیواری له‌رزۆک
و ژنی سه‌ڵیته و مه‌لا دووری بگره.! من‌به‌شێک له‌م په‌نده‌ی
پێشینیانی فارسم بیستبوو، به‌ڵام وشه‌ی**مه‌لا** باوکم به‌و په‌نده‌ی
زیاد کردبوو.
درێژه‌ی پێنه‌ده‌ین خه‌ریک بووم ده‌موت که هه‌مووبه‌سه‌ر هاتێک له‌و
دوانیوه‌رۆ گه‌رمه‌ی هاوینی ساڵی1354ی هه‌تاوی ده‌ستی پێ‌کرد. له‌وکاته‌دا
دوکانه قه‌سابییه‌که‌ی ئێمه گه‌رچی چکۆله بوو به‌ڵام داهاتی باشی
بوو بۆمان. خه‌ڵک حه‌زیان له گۆشتی سارد**یخ‌زده** نه‌بوو، ئه‌و به‌شه
گۆشته گه‌رمه‌یش که رێکخراوی گۆشتی ئیسفه‌هان به ئێمه‌ی ئه‌دا بۆ
فرۆش، وڵام ده‌ره‌وه‌ی خواست و پێداویستی خه‌ڵک نه‌بوو، مامۆستایانی
ئایینی فتوایان دابوو که گۆشتی سارد حه‌رامه له‌به‌ر- ئه‌وه‌ی به
شێوازێکی ئیسلامی سه‌ر نه‌بڕاون، بۆیه خه‌ڵکی قه‌هده‌ریجان، دۆڕچه‌پیاز،
نه‌جه‌ف ئاوا و شاره‌کانی ده‌وروو به‌ر که به توندی ژیانیان له ژێر
کاریگه‌ری مه‌زهه‌بی دابوو له خواردن‌و کڕینی گۆشتی سارد دووریان ئه‌گرت.
باوکم جار وبار که مه‌جال و هه‌لی بۆ ئه‌ره‌خسا ئه‌چو بۆ فه‌ریدن
یان سه‌دی شاعه‌باس، چه‌ند سه‌ر مه‌ڕی ئه‌کڕی و له‌گه‌ل خۆ ئه‌ی
هێنایه‌وه بۆ قه‌هده‌ریجان، خۆمان مه‌ڕه‌کانمان سه‌ر ئه‌بڕی و به
نرخێکی تۆزێک گرانتر ئه‌مان فرۆشت. ئێمه ئه‌م کارانه‌مان به‌قاچاخی
ئه‌نجام ئه‌دا، نازانم کام به‌نه‌ی خوا بوو ئه‌م کاره‌ی ئێمه‌ی به به‌ر
په‌رسانی ده‌وڵه‌تی شا له ئیسفه‌هان ڕاگه‌یاندبوو.
رۆژێک موهه‌ندیس‌گوڵزار به‌رپرسی ئیداره‌ی‌گۆشتی ئیسفه‌هان که‌خۆی
له‌بنه‌ڕه‌ت داخه‌ڵکی یه‌زد بوو له‌گه‌ل که‌سێکی‌تر به‌ناوی دره‌خشه‌نده
که له‌وانه‌یه جێگری بووبێت، هاتن بۆ قه‌هده‌ریجان ورێک له کاتێک‌دا
که من خه‌ریکی سه‌ر بڕینی مه‌ڕه‌کان بووم قۆڵبه‌ستیان کردم.
من ئه‌و کاته نه‌مه‌زانی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیشم زانیبایه بۆم گرینگ
نه‌بوو که گۆشت وسه‌ر بڕینی مه‌ڕو ماڵات له باری ته‌ندروستییه‌وه
چۆن ئه‌بێت وئه‌بێ چلۆن بێت. له ئاکام‌دا منیان برد بۆ نه‌جه‌ف ئاوا،
له‌وێ ته‌حویلی مه‌حکه‌مه درام، له مه‌حکه‌مه‌یش پاش چه‌ند رۆژ
لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر من بڕیاری 4مانگ به‌ند کرانم بۆ بڕایه‌وه. من
له‌و کاته‌دا19ساڵ ته‌مه‌نم بوو، بۆیه به‌ندیخانه بۆ من شتێکی ساکار
وئاسایی نه‌بوو، له‌سه‌ری نه‌چین 4 مانگ له به‌دنیخانه مامه‌وه،
پاشان به دڵێکی پڕ له‌رق وتووڕه‌یی له ده‌سه‌ڵاتی رژیمی شا له به‌ندیخانه
هاتمه ده‌ر. ئیتر ترس ونگه‌رانی ودڵه راوکێم له به‌ندیخانه سارێژ
بوو، فێری زۆر فرت وفێڵیش بووبووم، بۆیه به باوکمم وت له‌مه‌و به
دوا تۆ ته‌نیا له دۆکانه‌که‌دا بمێنه‌وه وکارت به سه‌ر ئه‌وه‌لای
کاره‌کانه‌وه نه‌بێت.
به قه‌رز وقۆله توانیم ماشینێکی باری چکۆله له جۆری مازدابکڕم. دوا
نیوه‌رۆوان به مازداکه‌وه رێ‌ئه‌که‌وتم ئه‌رۆیشتم بۆ خۆراسگان له‌نزیک
ئیسفه‌هان، چه‌ند سه‌ر مه‌ڕم ئه‌کری و ئێواره‌که‌هه‌وا تاریک دا ئه‌هات
له و ده‌شتو ده‌ره‌دا مه‌ڕه‌کانم سه‌رئه‌بڕی ولاشه‌ی مه‌ڕه‌کانم ئه‌هێنایه‌وه
بۆ قه‌هده‌ریجان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کڕیاره‌کانی خۆمانم ئه‌ناسی ئێواران
گۆشته‌که‌م ئه‌برده به‌ر ده‌رکی ماڵیان یان خۆیان له کاتێکی دیاری
کراودا ئه‌هاتن و ئه‌و بڕه گۆشته‌ی وا پێویستیان بوو وه‌ریان ئه‌گرت.
یه‌کیک ڵه‌و موشته‌رییه باشانه‌ی ئێمه که به‌ر ده‌وام ئه‌هات وگۆشتی
لا ئه‌سه‌ندین سه‌ی مه‌هدی هاشمی بوو. ئه‌م سه‌ی‌مه‌هدییه گرینگ‌ترین
وگه‌وره‌ترین که‌سایه‌تی قه‌هده‌ریجان بوو. سه‌ی مه‌هدی هاشمی وه‌ک
دارێژه‌ری به‌رنامه‌ی قه‌تڵی ئایه‌توڵا شه‌مس ئابادی قۆڵبه‌ست ودووجار
به ئێعدام مه‌حکووم کرا، که دواتر له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 22ی رێبه‌ندان‌عاباو
مێزه‌ره‌ی مه‌لایی له به‌ر وسه‌ر کرد و بوه به‌رپرسی نووسینگه‌ی
مونته‌زری، ئێسته‌یش به واسته‌ی براکه‌ی واته سه‌ی‌هادی که زاوای
مونته‌زرییه، کار‌و باری تایبه‌ت به تیرۆریسته نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
ورێکخراوه ئازادی به‌خشه‌کانی به‌ئه‌ستۆ گرتوه وبوه‌ته به‌رپرسی ئه‌وبه‌شه.
به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌ی‌مه‌هدی کابرا -یه‌ک بوو که کۆت‌وشه‌ڵواری
له به‌رئه‌کرد وهێشتا ماجه‌رای کوشتنی ئایه‌توڵا شه‌مس ئابادی‌ش نه
هاتبوه‌ئاراوه. ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که سه‌ی‌مه‌هدی‌هاشمی شه‌وانی هه‌ینی
یان رۆژانی ماته‌م وعه‌ز- ادارییه‌کان به جل وبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه
ئه‌هاته پشت مینبه‌ر وکۆڕێکی جوان ورێکو پێکی به‌رێوه ده‌برد.
ئه‌و رۆژه گه‌رمه‌ی هاوێنی ساڵی 1354ی هه‌تاوی ، که‌هه‌مو به‌سه‌ر
هاته‌کانم له‌وێڕا ده‌ستی پێ‌کرد، سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی هاته به‌ر دووکانه‌کامان
له کاتێک دا که من خه‌رێکی رۆیشتن بووم بۆ خۆراسگان بۆ کڕینی مه‌ر
وسه‌ر بڕینیان وهێنانه‌وه‌ی گۆشت بۆ مشته‌رییه‌کانم، منی بینی وبانگی
کردم ووتی:
ئاغاجافر! ئه‌زانی که من چه‌نده‌ها ساڵه وزۆر له مێژه مشته‌ری
دووکانه‌که‌ی باوکتم تا ئێسته- یش له کاری ئێوه باوک و فه‌رزه‌ند
زۆر ڕازی بوم. من بۆ ماوه‌ی2حه‌وتو بڕێک میوانی زۆر به‌رێزم له
زانایانی ئایینی هه‌یه. کۆمه‌ڵێک له زانایانی ئایینی و ئا‌یه‌توڵاکان
ئه‌بن که که‌ره‌میان کردوه دووبه‌یانی، دێنه ئیسفه‌هان. خۆ باخی
حاجی توراب دۆرچه‌یی به‌ڵه‌ویی؟
وتم: به‌ڵێ!
وتی: ئه‌م دووحه‌وتوه، هه‌موومان له‌وێ ئه‌مێنینه‌وه. جارێ‌ئه‌م بیست
هه‌زار تمه‌نه باله‌خزمه‌تتدا بێت، با ئه‌وه‌لایت پێ بڵێم. سه‌ره‌تا
نابێ هیچ که‌س له‌م میوانیه ئاگادار بێت. دواتر، ماوه‌ی ئه‌م دووحه‌وتوه،
ده‌م هه‌وێت تۆ به شه‌و به‌رۆژ له‌وێ بیت، پاشان ئه‌و بڕه پاره‌یه
بۆ ئه‌وه‌یه که‌بڕۆی پازده تا شازده سه‌رمه‌ڕی دابه‌سته‌ی باش
بکڕێت و شه‌و بی هێنیت بۆ باخی حاجی توراب. کاری تۆ له ماوه‌ی ئه‌م
دووحه‌وتوه‌دا که‌میوانمان ئه‌بێت ئه‌وه‌یه مه‌ڕه‌کان سه‌رببڕی و که‌باب
و سه‌روپێ ساز بکه‌یت بۆ میوانه‌کان. ئێسته بڵی ئاماده‌یت یان‌نا؟
من سه‌ی مه‌هدی هاشمیم زۆر خۆش ئه‌ویست. به بنیامێکی خوێنده‌وار وزانا
و بلیمه‌ت ئه‌هاته پێش چاوم. هه‌مو دانیشتوانی ئاوایش هه‌ر وه‌ک من
بیریان ئه‌کرده‌وه. له لایه‌کی تریشه‌وه من تا ئه‌و کاته هه‌رگیز
بیست هه‌زار تمه‌ن پاره‌م به یه‌کجار به سه‌ر یه‌که‌وه نه‌دیبوو.
بۆیه به خێرایی وتم: تۆ ئه‌مرکه من له‌خزمه‌تتدام، تۆ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت
فتوای کوشتنی که‌سێکیش بده‌یت دڵنیات ئه‌که‌م بۆ جێبه جێ کردنی هه‌رگیز
وڵامی نات پێ ناده‌مه‌وه! ئێمه ڕه‌عیه‌تی به‌ر درگاتین گه‌وره‌م!
سه‌ی مه‌هدی هاشمی، پاش ئه‌وه‌ی که منی به خۆشحاڵییه‌وه دی، هه‌ندێک
قسه‌ی له‌باره‌ی کار‌و باری ئه‌و چه‌ند رۆژه‌وه بۆ کردم ودواتر گوتی که
ئه‌بێت تاسبه‌ی شه‌و مه‌ڕه‌کانت سه‌ندبێت وله باخی حاجی توراب بێت،
ئه‌وجار به باوکم ودایکیشم بڵێم که بۆ ماوه‌ی 2حه‌وتوو ئه‌رۆم بۆ مه‌شهه‌د
بۆ زیاره‌تی ئیمام ره‌زا وله‌ماڵ نابم!.
|