٩\۴\٢٠١٠
رازه نه‌درکاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی.
گێڕانه‌وه‌ی:
جه‌عفه‌ر شه‌فیعزاده
نووسینی: سیاوه‌ش
به‌شیری

وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
- به‌شی
ده -
به‌رنامه‌ی سێکس و
فه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی و
موحه‌مه‌د مونته‌زری.
پاش ئه‌و شه‌وه به‌و هه‌موه رووداوه زۆره‌وه، هه‌ر دوو یان سێ شه‌و
که‌ڕه‌تێک به‌رنامه‌ی فه‌ساد وخراپه کاری سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی
وموحه‌مه‌د مونته‌زری که له لایه‌ن قوتبزاده وبێئاتریس وپاتریسیاوه
رێک ئه‌خرا، ئه‌وه‌یش له ژێر چاوه‌دێری خاتو دوریان مه‌کگری و
کامێرامانی دومینیک و هاوکاره‌که‌ی، به‌ر ده‌وام بوو. ئایه‌توڵا زاده‌کان
هێنده له‌و بواره‌دا به ته‌ماح و چاو چنۆک بوون، که به‌ڕاستی ئه‌مجۆره
کارانه گه‌رچی له پاریس‌دا شتێکی ئاسایی بو به‌ڵام کرده‌وه‌و هه‌ڵسووکه‌وتی
ئه‌مان له چاو پاریسیه‌کان زۆر نائاسایی بو، به چه‌شنێک که سه‌رنجی
زۆر که‌سیان بۆ لای خۆ ڕاکێشابوو.
ئه‌م فه‌ساد وگه‌نه کارییانه، به روداوێکی بێ ئابروویانه، رێک حه‌وتویه‌ک
به‌ر له گه‌ڕانه‌وه بۆ تاران کۆتایی پێهات. هێشتا به ته‌واوی نازانم
ئه‌وه‌ی که رویدا پیلانێکی قوتبزاده بوو له دژی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی
وموحه‌مه‌د مونته‌زری یان نا؟ رووداوه‌که به‌م چه‌شنه بوو، له‌م شه‌وانه‌ی
کۆتایی ئه‌و فهسادکارییانهدا، هه‌موومان پێکه‌وه چوین بۆ هوتێلێکی
گران بایی وبه ناو بانگی پاریس هه‌ڵکه‌وتوو له شه‌قامی فرانسوای یه‌که‌م،
هه‌ر چی قاحبهو جوندهی گران به‌ها بوو له‌و هوتێلهدابوون، سه‌ی ئه‌حمه‌د
خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری به ناوی شازده‌کانی عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌م
دران وبه‌و ناوه که‌وتنه گه‌ڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین ژنی له‌ش
فرۆش له‌و هوتێله‌دا، پاشان هه‌ڵبژێردراوه‌کانمان له گه‌ل خۆ سوار
ئوتۆمبیلهکانمان کرد وهه‌موومان پێکه‌وه به‌ره‌و خانوه‌که‌مان له شه‌قامی
فۆش رێکه‌وتین. ده‌ست ودڵکراویی ئه‌م ئایهتوڵازادانه له دانی پاره‌ی
زۆر به‌و ژنه له‌ش فرۆشانه کارێکی کردبوو که ژنه‌کان له نێوان
خۆیان رکهبهرکێیان ئه‌کرد به‌ڵکو هه‌رکامیان بتوانن زیاتر سه‌ره‌نجی
ئه‌و ئایهتوڵازادانه بۆ لای خۆیان ڕابکێشن وئه‌وان هه‌ڵببژێردرێن!.
پاره‌ی بازارییهکانی تاران که وه‌ک یارمه‌تی ئه‌گه‌یشته به‌ره‌وه
هه‌موی له پێناو فه‌ساد وخۆشگو زه‌رانی ئه‌و ئاغازادانهدا خه‌رج ئه‌کرا،
بۆ مه‌سروفاتی تر له‌و شازده میلیۆن دۆلاره‌ی که له لایه‌ن قوتبزاده‌وه
له قه‌زافی وه‌ر گیردرابوو، که‌ڵک وه‌ر ئهگیردرا. ئه‌م به‌سه‌ر
هاتانه بۆیه باس ئه‌که‌م ، که بازاریانی تاران بزانن پاره‌که‌ی ئه‌وان
سه‌رفی چی کراوه وتاکه تمهنێکیشی له رێگای شۆڕشدا خه‌رج نه‌کراوه،
به‌ڵکو به‌و پاره‌یه سه‌ی ئه‌حمه‌د وموحه‌مه‌د مونته زری سه‌رقاڵی فه‌ساد
وخۆشگوزه‌رانی خۆیان ئه‌بوون وته‌نانه‌ت زێڕگهلێک که له کاتی
ئاسایی‌دا ئه‌وپه‌ڕی سه‌د هه‌زار فرانک نرخی بوو ئه‌و به‌ڕێزانه به چه‌ند
سه‌د هه‌زار فرانک ئه‌یان کڕی، پێشکه‌شیان ئه‌کرد به ژنانی له‌ش فرۆش.
ئه‌و شه‌وه، واته ئاخرین شه‌وی به‌رنامه‌ی فه‌ساد وڕابواردن و
خۆشگوزه‌رانی ئه‌و ئایهتوڵازادانه، سه‌ی ئه‌حمه‌د وموحه‌مه‌د له‌گه‌ل
دو له‌ش فرۆشی گرانبایی و زۆر جوان وبه ناو بانگ به ناوه‌کانی کارمن
و سروین ئاشنا کران، ئه‌م ناسینه له لایه‌ن که‌سێکی ئێرانی به ناوی
کامه‌ران که ناوی بنه ماڵهییهکهیم له بیر نه‌ماوه رێکخرابوو، ئه‌مانه
پێکه‌وه پاش خواردنه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار زۆرعارهق و شه‌رابی جۆراو جۆر،
هه‌موان پێکه‌وه به‌ره‌و بیناکه‌ی خۆمان له شه‌قامی فوش وه‌رێ که‌وتین.
کارمن و سروین وتبویان که تا کاتژمێر دوی پاش نیوه شه‌و ئه‌توانن له
خزمه‌ت سه‌ی ئه‌حمه‌د وموحه‌مه‌د دابن، پاشان ئه‌بێت به‌رێ بکه‌ونه‌وه
بۆ ماڵه‌کانی خۆیان. ئه‌و ژنانه به ده‌هه‌زار فرانک رێک که‌وتبوون که
له بری ئه‌و چه‌ند کاتژمێره وه‌ری بگرن. ئه‌و بڕه پاره‌یه هێنده
زۆر بوو
که لای من وقوتبزادهیش جێگای سه‌ر سور مان بوو. هه‌مو شتێک نیشانه‌ی
شه‌وێکی خۆشی هه‌ر وه‌ک شه‌وه‌کانی تر پێشان ئه‌دا، که وایش بوو.
کارمن وسروین له کاری خۆیاندا واته فڕاندنی دڵی پیاوان وئاگر به‌ردان
له کایه‌نی حه‌زوئاره‌زوی پیاوان شاره‌زاییه‌کی تایبه‌تیان هه‌بوو. ئه‌و
شه‌وه، بۆ یه‌که‌م جار له‌و ماوه‌یه‌دا، دام وده‌زگای تایبه‌ت به
تریاک کێشان له نووسینگه‌که‌ی قوتبزاده‌وه گوازرایه‌وه بۆ ئه‌و
بینایه‌ی شه‌قامی فوش.
شه‌وێک که به خۆشی و سه‌ما وپێکه‌نین ده‌ستی پێ‌کرد، له کاتژمێر یه‌کی
نیوه شه‌ودا ورده روده رواڵه‌تی به‌ره‌و روودانی رووداوێک گۆڕدرا.
کارمن وسروین که بڕیار بوو ده‌هه‌زار فرانک وه‌ر بگرن، کتووپڕ ده‌ستیان
دایه بیانو، داوای دوسه‌د ههزارفرانکی فهرانسهویان ئه‌کرد. سه‌ره‌تا
هه‌مو شتێک لای ئێمه وه‌ک گاڵته ئه‌هاته پێش چاو، به‌ڵام دواتر ورده
ورده بۆمان ده‌ر که‌وت که گاڵته نییه، به‌ڵکو به‌ڕاستی ئه‌وان
داوای دووسه‌د هه‌زار فرانک ئه‌که‌ن.
کارمن که تهنیاخۆی قسه‌ی ئه‌کرد ونهی ئه‌هێشت کهسیتر ته‌نانه‌ت
هاوڕێکه‌ی قسه بکات ، به‌ر ده‌وام سه‌ر قاڵی هه‌ڕه‌شه‌و به‌یناو به‌ینیش
ناز وعیشوه هه‌ڵڕشتن بوو، تاوێک به ناز وتاوێک به هه‌ڕه‌شه ئاگری
له دڵی ئه‌و به‌ڕێزانه به‌ر ئه‌دا که سه‌رئه‌نجام قسه‌ی ئاخری کرد
وههموانی له دڵه‌ڕاوکێ ده‌ر هێناو وتی: ئێمه که‌س گه‌لی گێج وگهوج
وهیچ نه‌زان نین وئێوه‌ش زۆر به باشی ئه‌ناسین، بۆیه وا هه‌ست ناکه‌م
که بۆ پاراستنی ئابرویشتان بوه، دوسه‌د هه‌زار فرانک، بڕێکی زۆر بێت.
ئه‌م چه‌قه چه‌ق وچهنهبازییانه تا کاتژمێر دوی نیوه‌شه‌و درێژه‌ی
خایاند. له‌و لاکه‌یش سه‌ی ئه‌حمه‌د، موحه‌مه‌د وقوتبزاده خواستی ئه‌و
ژنانه‌یان قه‌بوڵ نه‌ئه‌کرد وته‌سلیمی خواستیان نه ئه‌بوون وههڕهشهیشیان
له‌و ژنانه ئه‌که‌رد که ته‌له‌فون بۆ پۆلیس ئه‌که‌ن، له وڵامدا
قاحبهکان دایان له قاقای پێکه‌نین وئه‌یان وت ئێمه حه‌زمان له‌وه‌یه
که هه‌رچی زوتر پۆلیس له‌م بابه‌ته ئاگادار کرێته‌وه که وایه
تکایه په‌له بکه‌ن وزو ته‌له‌فون بکه‌ن بۆ پۆلیس!.
به ده‌م پرته‌و بۆڵه‌ی سه‌ی ئه‌حمه‌د وبۆڵه بۆڵی که به زمانی فارسی
ئه‌یوت ئێمه که‌سایه‌تی سیاسین وپارێزراوین وهه‌ر وه‌ها قاقای پێکه‌نینی
کارمنهوه کتووپڕ ده‌نگی زه‌نگی ماڵه‌که که‌وته ئیش.
بێئاتریس به خێرایی ده‌رگای کرده‌وه، کت‌وپڕ چوار پیاوی قه‌وی وقۆلی
چه‌کدار خۆیان کرد به ژوره‌وه‌دا، له ژێر ناوی ئه‌وه‌ی که کارمن
وسروین ژن وخوشکیانن، کهشو هه‌وایه‌کی زۆر خۆفناک وترسێنهریان
پێکهێنا، ده‌ستیان کرده هه‌ڕه‌شه‌و جنێو وبێحورمه‌تی کردن، ئه‌م که‌شه
خۆفناکه جێگای شادی و پێکه‌نینه‌کانی گرته‌وه.
من ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یشم بۆ نهخولقا که له‌گه‌ل هێرش کهراندابهرهنگار
ببمه‌وه. خێرایی وده‌ست وبردی هێرش که‌ران له‌لایه‌ک وگاڵتهجار بوونی
ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که‌به شێوازی فیلم که پێشتر له‌و فیلمانه‌م زۆر
جاران له ئیسفه‌هان دیتبوو، له لایه‌کی تره‌وه، ئه‌وه‌نده ئێمه‌یان
غافڵگیر کردبو که به‌ڕاستی هیچ شتێکمان له ده‌ست نه ئه‌هات.
هێرشکه‌ران ملهوڕ ولێزان وزۆرداربوون، ئایهتوڵازادهکانیش مه‌ست وسه‌رخۆش
ونیوه شێت و ئێمه‌یش که له‌گه‌لیان بوین واته من وقوتبزاده،
بێئاتریس وپاتریسیا به ڕاستی هیچمان له ده‌ست نه ئه‌هات. هه‌مو
دڵخۆشی من ئه‌وه بوو که خاتو دوریان مه‌کگری وفیلم ههڵگرهکهو
هاوکاره‌که‌ی له بیناکه‌دان وئه‌گه‌ر ئه‌م رووداوه ده‌ست کرد نه‌بێت،
ئه‌وان دێن به هانامانه‌وه. هێشتا چه‌ند خوله‌کێک تێنه‌په‌ڕیبوو، که
سێ میوانیتربه ئاپۆڕه‌مان زیاد بوون. من دڵنیا بووم که پاش هاتنه
ناوه‌ی ئه‌و چوار پیاوه ملهوڕه چه‌کداره، ده‌رگای هاتنه ژووره‌وه
له لایه‌ن یه‌کێکیانه‌وه داخراوه، به‌ڵام ئێسته که سێ نه‌فه‌ری
تازه به جل‌و به‌رگی پۆلیسی فهرانسهویهوه هاتنه ژووره‌وه، ئیتر
ده‌رگا کراوه‌یه وبۆ هاتنه ژووره‌وه پێوسیت به ئاگادار کردنه‌وه
واته زه‌نگ لێدان ناکات. سه‌ره‌تا وام هه‌ست ئه‌کرد که ئه‌م پۆلیسانه
ته‌نیا جل‌و به‌رگی پۆلیسیان له به‌ر کردوه‌و ئه‌مه‌یش فرت‌و فێڵه‌و به‌شێکه
له‌و دیمه‌نه ده‌ست کردانه، به‌ڵام وانه‌بوو، پۆلیسه‌کان پۆلیسی
یاسایی بوون. ئه‌و پۆلیسانه به بێ ئه‌وه‌ی ماتڵ بن ده‌ستی هه‌مومانیان
به ژن و پیاوه‌وه که‌له‌پچه کرد وههمومانیان برد بۆ ناوه‌ندی
پۆلیسی پاریس، ناو جل‌و به‌رگ وبهیهنی گشتمان گه‌ڕان که له ئاکامدا
ده‌مانچه که‌ی منیان له ژێر جله‌کانمه‌وه ده‌ر هێناو له‌گه‌ل خۆ هه‌ڵیان
گرت.
نه‌زانینی زوان، هه‌ر خراپییه‌کی هه‌بێت، ئه‌و چاکهیشی هه‌یه که هه‌رچی
له ده‌وره به‌ری مرۆڤدا روو ئه‌دات ، مرۆڤ لێی تێناگات. ئه‌و شه‌وه
وئه‌و رۆژه، بار‌و دۆخی ئێمه وابو. بێجگه له قوتبزاده، بێئاتریس
وپاتریسیا که شاره‌زاییان له زمانی فه‌رانسه‌وه‌ی دا هه‌بوو، نه من
ونه ئایهتولازادهکان، هیچکاممان زمانی فهرانسیمان نه ئه‌زانی، هه‌ر
بۆیه هه‌رچی له نێوان مه‌ئمووره‌کان وبه‌ر پرسانی فه‌رنسی روی ئه‌دا
و ئه‌وترا ئێمه هیچی لێ تێ نه ئه‌گه‌یشتین، ئه‌وه‌ی که من لێی تێ ئه‌گه‌یشتم
وگوێم لێ بوو ته‌نیا گریان وشین وزهمهڕۆی ئه‌و ئایهتوڵازادانه بوو
که پاش مانگ ونیوێک ڕابواردن وفه‌ساد، تازه ترسی ئه‌وه له سه‌ر
دڵیان نیشتبوو که ڕه‌نگه به‌و کاره‌ی ئه‌وان ئیتر شۆڕشه‌که‌ی باوکیان
له بار بچێت وبکه‌وێته به‌ر مه‌ترسی سه‌ر نه‌گرتن.
پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ک کاتژمێر له گه‌یشتنمان بۆ ناوه‌ندی پۆلیس که له
نزیک شارهداریدا هه‌ڵکه‌وتبوو، هه‌مومانیان لێک جیا کرده‌وه‌و ههرکاممانیان
به ته‌نیا برده ژورێکی تاکه که‌سی. له دوایین چرکه ساته‌کاندا،
قوتبزاده چپاندی به گوێمهوهو وتی: بار‌و دۆخی تۆ له‌به‌ر هه‌بوونی
ده‌مانچه‌که له دۆخی هه‌موومان ئاڵۆزتره!، له‌و ههلو مهرجهیشدا
باوه‌ر ناکه‌م که‌سێکیان به قه‌ده‌ر من ئارام وله سه‌ره خۆ بووبێت!.
بیرم ئه‌کرده‌وه بۆ چ هێنده ئارام و له سه‌ره خۆم لێ ده‌ر هاتوه؟
له زه‌مانی رژیمی شادا که به هۆی سه‌ر بڕینی مه‌ڕ وماڵات به شێوه‌ی
نایاسایی گیرام وله به‌ندیخانه کرام هێنده ترسام وشلهژام، که ئه‌و
ترس وشڵهژانه بوه هۆی ئه‌وه‌ی قین له رژیمی شا هه‌ڵبگرم وله سه‌ی
مه‌هدی نزیک ببمه‌وه ودواتر ئه‌و ژیانه‌ی که بوه نسیبم ئیتر خۆتان
ئاگاداری هه‌ن که چیم به سه‌ر هاتوه‌و چیم کردوه.. بوم به چریک،
تیرۆریست، بنیام کوژ، ئه‌شکه‌نجه‌م ئه‌دا وام بیر ئه‌کرده‌وه خه‌ریکم
تۆڵه ئه‌سێنمه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره له پاریس به هۆی فه‌ساد وسیکسی
ئایهتوڵازادهکانهوه له گرت‌و خانه کرابووم و به بای خه‌یاڵمدا نه
ئه‌هات. ڕه‌نگه ئه‌م هێمنی وکهمتهرخهمییهم سه‌باره‌ت به‌م بار‌و
دۆخه‌ی وا بۆم هاتوه‌ته پێش له به‌ر ئه‌وه بووبێت که ئیتر لای من
جیاوازییه‌کی نه‌بوو. من نه کوڕی ئایه‌توڵا خومه‌ینی بووم ونه کوڕی
شێخ حوسه‌ین عه‌لی مونته‌زری بووم! نه باوکم ئهیو
یست شۆڕش بکات ونه خۆیشم ئه‌مویست کاربه‌ده‌ستێک بم.ئه‌گه‌ر له گرت‌و
خانهیشدا بمامایه‌ته‌وه، له سوریه‌و لیبی هێنده فێر ببوم که
لانیکه‌م چۆنی خۆم له به‌ندیخانه ڕزگار بکه‌م وههڵبێم.
یه‌ک دو جار پۆلیسه‌کانم بانگ کرد ونیوه چر ونێوه ناته‌واو که لای
خۆم وام ئه‌زانی به زمانی فه‌رانسی قسه ئه‌که‌م داواکاریم لێیان هه‌بوو،
دواتر بۆم ده‌رکه‌وت هیچ جارێکیان لێم تێنه گه‌یشتون، له به‌ر ئه‌وه‌ی
له وڵامی داخوازییهکانمدا جارێک خوارده‌مه‌نی ودو جاریش دو سیگاریان
بۆ هێنام، له کاتێکدا من داوای خوارده‌مه‌نی وسیگارم نه‌کردبوو.
سه‌ر ئه‌نجام کاتژمێر نۆی شه‌و منیان له ژووره تاکه که‌سییه‌که‌م
هێنایه ده‌ر وبردمیان بۆ ئه‌و شوێنه‌ی وا له یه‌که‌م ساته‌کانی
هێنانمان بۆ پۆلیس بردبومیانه ئه‌وێ، لێره‌دا بوو که زانیم، به‌ر له
من هه‌مو تاوانبارانی ئه‌و که‌یسه بێجگه له کارمن، سروین ومێرده‌کان
وبراکانیان له ژووره تاکه که‌سییه‌کان هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه
وبێجگه له ئێمه، به‌نی سه‌در، سڵامه‌تیان، حه‌سه‌ن ئیبراهیم حه‌بیبی،
حاجی مانیان، پرۆفسۆر سه‌یفه‌دین نه‌به‌وی ویه‌ک دو پارێزه‌ری فه‌رانسه‌ویش
له‌وێ ئاماده بوون. پاتریسیا له به‌رچاو هه‌موانه‌وه، منی ماچ کرد
وقوتبزاده له کاتێکدا خۆی تۆزێک ئه‌گرت وتی: زۆر سه‌ر ودڵخۆش نه‌بن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و دادگایی ته‌واو له نوفل لۆشاتو به‌رێوه
ئه‌چێت !.
له‌م کاته‌دا سه‌ر وکهلهی خاتوو دوریان مه‌کگری په‌یدا بو ودوای ئه‌وه‌ی
ئه‌م لاو لای ماچ کردم، وتی: له ناو هه‌موو ئه‌مانه‌دا ته‌نیا دڵم بۆ
تۆ قۆڵپی هه‌ڵئه‌خست، چوون به ڕاستی تۆ له گشتیان بێتاوانتر بویت
وتۆمهتهکهیشت له‌گشتیان قورس‌تر بوو. ئیتر نه له ئێقباڵ ئه‌حمه‌د
ونه له هیچ گه‌وجێکی تر چه‌کێک که مارکی وڵاتێکی تری له سه‌ره،
وه‌ر نه‌گریت! ئه‌گه‌ر به زۆره ملیش پێیان دایت له یه‌که‌مین مه‌جالدا
که بۆت هه‌ڵده‌که‌وێت فڕیی بده! ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌مانچه له‌عنه‌تییه
نه بوایه‌ت هه‌مو ئه‌مڕۆ له به‌ندیخانه‌دا نه ئه‌مایته‌وه! به سه‌ر
سوڕمانێکه‌وه وتم: به‌ڵام ڕووداوه‌که شتێکی تربوو. وتی: ئاگاداری هه‌موی
هه‌م، له به‌و شانسی ئێوه، پۆلیس به دوای ئه‌و ژن وپیاوانهوه بوو
ئه‌وانه له‌ژێر کۆنترۆڵی پۆلیسدا بوون، چون وادیاره ئه‌مانه باندێکن
وکاریان ئه‌وه‌یه، ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش هه‌ر ئه‌و به‌ڵایه‌یان به سه‌ر
وه‌زیری نه‌وتی عه‌ره‌بستانی سعودی یانی زه‌کی یه‌مانی دا هێنابوو، که
به یه‌ک میلیۆن دۆلار، ئه‌ویش له جێ‌دا وه‌ریان گرتبوو له کۆڵی ببونه‌وه!
وتم: ئێسته چاره‌نووسمان ئه‌بێت به چی، وتی: هه‌موتان ئازادن وته‌نانه‌ت
ئه توانن له دژی ئه‌وان سکاڵایش تۆمار بکه‌ن، به‌ڵام بار‌و دۆخی تۆ له
به‌ر هه‌بوونی ئه‌و چه‌که جیاوازه، بۆ ئه‌وه‌یش کارگهلێکمان کردوه،
به‌رێز ژێسکار پێی خۆش نییه مه‌ترسییه‌ک بۆ شۆڕشی ئێران دروست ببێت!...
و هتد، بۆ جارێکی‌تر منی ماچ کرده‌وه‌و وتی: دونیایه‌کی پیسه، وانییه؟
من ته‌نیا توانیم پێ بکه‌نم!.
کاتژمێر یازده‌ی شه‌و هه‌مو کار‌و باری تایبه‌ت به ئازاد کردنمان ته‌واو
بو، گشتمان پێکه‌وه به‌ره‌و نوفل لوشاتو وه‌رێکه‌وتین. هه‌ر که گه‌یشتینه
به‌ره‌وه، دوکتور یه‌زدی به چه‌شنی ته‌وسه‌وه پێی ڕاگه‌یاندین، وتی:
که‌سمان بڵاوه نه‌که‌ین له به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمام کاری به گشتمانهو ئه‌ی
هه‌وێت به تێکڕا چاوی به هه‌موومان بکه‌وێت!، قوتبزادهیش له پێش
چاوی هه‌موانه‌وه ته‌نانه‌ت چه‌ند که‌سێک که له‌ویا بوون وئاگاداری
ئه‌و به‌سه‌ر هاتهیش نه‌بوون، له هه‌ڵمه‌تێکی سه‌ر سوڕ هێنه‌ردا،
یه‌خه‌ی دوکتور یه‌زدی گرت وله کاتێکدا ناشیرین ترین جنێوی ناموسی پێ
ئه‌دا، وتی : دایک قاحبه! ئه‌گه‌ر پێت وایه به‌م روداوه ئه‌توانێت
ئاوه‌که به قازانجی خۆت لێڵ که‌یت، له هه‌ڵه‌دایت. تۆزێک خۆت کۆ که‌وه،
تا ئێسته‌یش زۆر گه‌وره‌ییم کردوه. پرۆفسۆر نه‌به‌وی، یه‌زدی له ژێر
چنگی قوتبزاده هێنایه ده‌ر وله به‌ر ئه‌وه له‌م کاته‌دا، یانی نزیک
به کاتژمێر دوی نیوه شه‌و سه‌رهه‌نگ تامسۆن، که‌سێک به ناوی ساسانفهر
وئهسهدوڵاموبهشری که دواتر له ده‌وڵه‌تی بازرگاندا بوهوهزیر، له
ژووره‌که‌ی خومه‌ینی هاتنه ده‌ر، خوڵوهکه ته‌واو بوو وگشتمان چاوه‌ڕوان
وه‌ستاین تا خومه‌ینی بانگمان بکاته ژووره‌وه.
سه‌ره‌تا سه‌ی ئه‌حمه‌د وپاشان ئهوهلامان چوینه ژووره‌وه، خومه‌ینی
له سه‌ر جێگاکه‌ی دانیشتبو ته‌نیا که‌سێک مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوو
بڕواته لای ده‌ستی خومه‌ینی دابنیشێت، خاتو دوریان مه‌کگری بوو. پاش
چرکه ساتێک، خومه‌ینی له‌کاتێکدا تووڕه‌ییه‌کی زۆر به سیمایه‌وه
دیار بوو، رووبه به‌نی سه‌در وتی : چی بوو؟ به‌نی سه‌در وتی: شتێکی
زۆر گرینگ نه‌بوو، تێنه‌گه‌یشتنێکی ساکار بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م
به‌ڕێزانه که‌سیان بێجگه له زمانی فارسی زمانێکی تر نازانن وته‌نیا
قوتبزاده شاره‌زایی له زمانی فه‌رانسیدا هه‌بوه، نه‌یان توانیوه له‌مانه
تێبگه‌ن وبهههۆی ئه‌م تێنه‌گه‌یشتنه‌وه هه‌ندێک موشکل هاتبوه به‌ره‌وه.
لێره‌یش که نامه‌و نامه بازییه وله ناو ئیداره‌کان سیستمێکی
بروکراتیک زاڵه، له به‌ر ئه‌م سیستمه بوو تا ئێمه ئه‌وانمان تێگه‌یاند،
که‌مێک کاتی برد. خومه‌ینی روی له سڵامه‌تیان کرد، وتی: ئه‌ی ماجه‌رای
پێنسه‌د هه‌زار فرانک چییه؟ سڵامه‌تیان، به شپرزه‌یی وله کاتێکدا ده‌ست
وپێی خۆی ون کردبوو له وڵامداوتی: به خۆشییه‌وه پێویستمان پێی نه‌بوو!
قوتبزاده که لای ده‌ستی منه‌وه دانیشتبوو، به هێواشی وتی: ئه‌ی
دایک سه‌گ!. خومه‌ینی به ده‌نگی به‌رز رووبه سه‌ی ئه‌حمه‌د وشێخ موحه‌مه‌د
مونته‌زری وتی : به لای ناموبارهکتانهوه ئێوه ژن ومنداڵتان هه‌یه
وجێگای متمانه‌ی منن، مه‌گه‌ر نازانن دونیا چاوی له ئێمه بڕیوه بۆ
ئه‌وه‌ی کاره باشه‌کانمان ببینن ولێمان فێر بن. ئه‌م خۆڵکردن به سه‌ر
خۆتاندا دابنێن بۆ دوایی! شه‌و ورۆژێکه، هه‌موان لێره‌دا له دڵه‌ڕاوکێدان.
هه‌ر وه‌ها داوا له رێزدار قوتبزاده ئه‌که‌م که ئیتر گوێ به
داواکاری ئه‌م دو شه‌یتانه نه دات ووڵامیان نه داته‌وه.
پاشان له‌کاتێکدا که بۆ یه‌که‌م جار بزه‌ی سه‌ر لێویم بینی، رووبه من
وتی: سه‌باره‌ت به تۆ زۆر شتم بیستوه له فیداکاری وتێکۆشانهت له
پێناو ئێمه‌و خزمه‌ت به ئیسلامدا، خوا خۆی جه‌زای به‌خێرت ئه‌داته‌وه.
ئێسته هه‌موتان ئه‌م رووداوه له بیر بکه‌ن وسه‌باره‌ت به‌و ماوه‌یشه
که لێره نه‌بوون ئه‌گه‌ر پرسیارتان لێ‌کرا بڵێن بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکێکی
سیاسی چوبوین بۆ شوێنێک. ئه‌حمه‌د وموحه‌مه‌د بمێننه‌وه‌و ئهوهلاتان
ئه‌توانن بڕۆن!
هه‌ر که له ژووره‌که هاتینه ده‌ره‌وه، قوتبزاده وتی به سڵامه‌تیان:
ئه‌مه‌ت له بیر بێت! من و جه‌ماعه‌ت له گرتوخانهین ئه‌و کات تۆ ئه‌ته‌وێت
پێنسه‌د هه‌زار فرانک لووش به‌یت وبیخۆیت! مه گه‌ر من خۆم گێجم وعهقڵم
به دونیا ناشکێت!. دوریان که تازه له ژووره‌که هاته ده‌ره‌وه،
قوتبزاده‌ی له‌گه‌ل خۆ برد ومن وجهماعهتهکهیش لێک جیابوینه‌وه. خه‌و
ته‌نیا شتێک بوو که له‌و کاته‌دا پێویستم پێی هه‌بوو به‌ڵام بۆچ خه‌یاڵ
وداڵغه ئه‌ی هێشت بخه‌وم؟
ئه‌وه‌ی که من لێی تێ ئه‌گه‌یشتم ئه‌وه‌بوو که له نوفل لوشاتو، هه‌رشتێک
باس ئه‌کرا، درۆ بوو وهه‌موان تێ ئه‌کۆشان درۆ بکه‌ن! ئیمام درۆی ئه‌کرد.
به‌نی سه‌در درۆی ئه‌کرد. یه‌زدی درۆی ئه‌کرد. درۆ ودرۆ ودرۆ ئه‌ویش له
نێوان که‌سان گه‌لێکدا که به باشی یه‌کترینیان ئه‌ناسی!. من له‌م
بیره‌وه‌ریانه‌دا نام هه‌وێت بچمه ناو ژیانی تاکه‌کانه‌وه ئه‌نا ئه‌وه‌نده
له‌م جۆره فسق فه‌سادانه هه‌بوون که له گێڕانه‌وه نایه‌ن، ئه‌ڵبه‌ته
ئه‌مانه به‌و مانا نیه که من خۆم له وکرده‌وه و فه‌سادانه به
دوور بووبێتم و تێکه‌ڵیان نه بووبێتم. نه. به‌ڵام من ئه‌گه‌ر خاوه‌ن
هه‌ر عه‌یب وکه‌مو کوڕییه‌ک بووبێتم، وتومه‌و ئهوهلایشی له ئه‌وپه‌ڕی
ڕاست وێژیدا باس ئه‌که‌م، من ئیدیعایه‌کم نیه. باسی خوا وپێغهمهبهر
وپاداش وسزای ئه‌و دونیاش بۆ که‌س ناکه‌م.
به هه‌ر حال پێویست ئه‌کات ئه‌وه‌یش بڵێم که ئیتر پاش ئه‌و ماجه‌رایه،
ئیتر قوتبزاده له‌به‌ر چاوی خومه‌ینی که‌وت ئه‌گینا تا ئه‌و شه‌وه،
قوتبزاده چاو چراو عه‌سای ده‌ستی خومه‌ینی بوو،
به‌تایبه‌تی له به‌ر ئه‌و یارمه‌تی وپشتیوانیانهی که له سوریه، ئه‌لجه‌زایر
ولیبی به بۆنه‌ی قوتبزاده‌وه له خومه‌ینی ئه‌کرا. ئه‌و جۆره‌ی که
خودی قوتبزاده به منی وت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماجه‌رایه نه هاتبایه‌ته
پێش، به جێگای ئه‌وه‌ی سه‌ر په‌ره‌شتی رادیۆ وته‌له‌فیزیۆن بم، ئه‌بوا
سه‌رۆک وه‌زیرانی کۆماری ئیسلامی بوایه‌تم!. به‌ڵام نوکتهیهکیتر که
سه‌باره‌ت به‌م عه‌یاشی وخۆشگو زهرانهییه ئه‌بێت باسی که‌م ئه‌وه‌یه
که دوای ئه‌م رووداوه فاتمه خومه‌ینی، یانی هاوسه‌ری سه‌ی ئه‌حمه‌د
وخوشکی سادق ته‌باته‌بایی له‌گه‌ل سه‌ی ئه‌حمه‌د کێشه‌یان لێ ساز بوو
وئه‌و کێشه‌یه هێنده‌گه‌وره بوه‌وه که تا سنووری ته‌ڵاق ولێک جیا
بوونه‌وه رۆیشت وپاشان به ده‌خاڵه‌ت وناو بژیوانی هاوسه‌ری ئیمام
وبراکه‌ی وخوشکی ئیمام موسای سه‌در توانرا ژنه‌که‌ی سه‌ی ئه‌حمه‌د ڕازی
به بێ ده‌نگی بکه‌ن، ڕه‌نگه له به‌ر تۆڵه سه‌ندنه‌وه بوو که ژنه‌که‌ی
سه‌ی ئه‌حمه‌د بوه ئه‌وینداری هه‌واڵنێرێکی داماوی به‌و به‌ختی
کانادایی که دواتر به سه‌ر هاتی ئه‌و ههواڵنێرهیشتان بۆ باس ئه‌که‌م.
کێشه‌ی سه‌ی ئه‌حمه‌د وفاتمه تا چوار ساڵ پاش سه‌ر که‌وتنی شۆڕشی
ئێران درێژه‌ی هه‌بوو.
له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وێت هه‌رچی زووتر بیره‌وه‌رییه‌کانی کاتی
جێگیر بوون له ئێران بگێرمه‌وه، به ناچار ئه‌بێت که‌مێکیتر له‌و
بیره‌وه‌ریانه‌ی که له نوفل لوشاتو رووی دا یان هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا
به جۆرێک پێوه‌ندیان به رووداوه‌کانی ئێرانه‌وه هه‌یه باس که‌م، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه بوونه به‌ردی بناغه‌ی زۆر کێشه که دواتر له
ئێران هاتنه به‌ره‌وه. بۆ نموونه ماجه‌رای سه‌نجابی. یان سه‌ی جه‌لال
تارانی یان لیستی ئه‌و که‌سانه‌ی که وا بڕیار بوتیر باران بکرێن وبه‌ر
له‌وه‌یش باس له هه‌مو ئه‌وانه بکه‌م، ئه‌وه‌یش بڵێم له ماوه‌ی
دومانگ مانه‌وه‌ی خومه‌ینی له پاریس من به‌ر پرسی گروپه ئێرانییه‌که‌ی
که پارێزگاریمان له خومه‌ینی ئه‌کرد، بووم. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له
رێگای ئه‌و که‌س وگروپانه وا له ئێرانه‌وه یان له وڵاتانی تره‌وه
ئه‌هاتن بۆ چاو پێکه‌وتنی خومه‌ینی من ئه‌بوا کات ومه‌جالی چاو پێکهوتنیانم
له‌گه‌ل خومه‌ینی رێکبخستایهت بڕی دوسه‌د وبیست هه‌زار دۆلار، ده‌ست
خۆشانه‌م وه‌ر گرتبوو، که له‌ژێر رێنوێنی دوریان له بانکێکدا له له‌نده‌ن
له ژماره حسابێکم کرد که تا ئێسته‌یش له سوی بانکییه‌که‌ی که‌ڵک وه‌ر
ئه‌گرم. ئێسته بۆ خۆت هه‌ڵی سه‌نگێنه، من ئه‌وه‌نده‌م ده‌ست که‌وتبو،
ئاخۆم ئێقباڵ ئه‌حمه‌د که به‌ر پرسی من بوو، یان به‌نی سه‌در ویهزدی
وئه‌وانیتر چه‌نده‌یان وه ده‌ست هێنابێت! ئه‌وه‌تان له
بیر بێت ، که ئه‌م بڕه پاره‌یه دۆستان ولایه‌نگرانی خومه‌ینی نهیانهدا،
ڕیگای پێوه‌ندی ئه‌و که‌سانه حاجی عێراقی، مانیان ئه‌م جۆره بنیامانه
بوون، شایانی باسه ئه‌م بڕه پارانه دۆستان ونزیکانی بێ سفه‌تی شا ئه‌ویش
له ئه‌وپه‌ڕی ڕه‌زاله‌ت وخۆ چکۆله کردنه‌وه‌دا بۆیان ئه‌ناردین، ئه‌وان
به کڕوزانه‌وه وگریان ته‌نیا بۆ پاکانه‌ی خۆیان، ئه‌و ئه‌و بڕه
پارانه‌یان ئه‌دا به ئێمه وئههاتن کاتێکیان بۆ بگرین که بتوانن ده‌ست
و قاچی خومه‌ینی ماچ که‌ن. ئه‌وانه‌یش بۆ کاتێک گرتن له خومه‌ینی سه‌ره‌تا
ده‌می ئێمه‌یان چه‌ور ئه‌کرد!. خومه‌ینی له ته‌واوی ته‌مه‌نیدا یه‌ک
کاری چاکی کرد، ئه‌ویش ئه‌وه بوو که کاتی گه‌یشتنه‌وه‌ی به ئێران به‌ر
له هه‌موان به خزمه‌ت ئه‌مانه گه‌یشت و به‌ر له‌وا ئه‌مانی
پاکتاوکرد!.
|