١٧\۴\٢٠١٠
رازه نه‌درکاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی.
گێڕانه‌وه‌ی:
جه‌عفه‌ر شه‌فیعزاده
نووسینی: سیاوه‌ش
به‌شیری

وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
- به‌شی
یازده -
ئاخرین به‌شی مانه‌وه له
نوفل لوشاتو.
له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی خومه‌ینی له پاریس،
بێجگه له‌وه‌ی که له لایه‌ن ڕادیۆ وڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بڵاو ئه‌کرایه‌وه
که ئه‌وه له ڕاستیدا رواڵه‌تی رووداوه‌کان بوون، شتگه‌ل ورووداوگه‌لی
شاردراوه رویانئه‌داکه ئه‌گه‌ر یه‌ک له سه‌دی ئه‌و رووداوانه، له
لایه‌ن هه‌مان ڕادیۆ وته‌له‌ویزیۆن و ڕاگه‌یاندنانه‌وه بڵاو بکرانایه‌ته‌وه،
به دڵنیاییه‌وه هه‌رگیز پێی خومه‌ینی ویارانی که منیش یه‌ک له‌وانم
نه ئه‌گه‌یشته‌وه ئێران. به‌رنامه‌کانی نوفل لوشاتۆ لایه‌نێکی
ئاشکرای هه‌بوو ولایه‌نێکی نه‌هێنی وشاردراوه. ئێسته پاش تێپه‌ڕبوونی
چه‌ند ساڵ له رووی ئه‌و ئه‌زموونانه‌وه که وه‌ده‌ستم هێناون ئه‌توانم
به ڕاشکاوی بڵێم که هه‌مو ئه‌و رووداوه ئاشکراکان درۆ وده‌ست کرد
وپلان بوون. بۆ نموونه ئه‌و شتانه‌ی که له نێوان خومه‌ینی و شاپوور
به‌ختیار دوایین سه‌رۆک وه‌زیرانی رژیمی شا هاته پێشه‌وه ته‌نیا
گاڵته‌یه‌کی فرت‌و فێڵاوی بوو که خومه‌ینی به به‌ختیاری ئه‌کرد، هه‌موو
ئه‌و شتانه‌ی که وترا وپاشان نووسرا، بێجگه له درۆ شتێکی‌تر نه‌بوون
وڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه بوو که له‌و کۆبوونه‌وانه‌ی شه‌وانه‌داله نوفل
لوشاتۆ، رێک که‌وتن له سه‌ر ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی که وا ئه‌بوا له یه‌که‌مین
ده‌رۆژی یه‌که‌می شۆڕشدا له سێداره بدرێن، کرابوو، هه‌م به‌ختیار ئه‌هات
بۆ پاریس و هه‌م له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌زدی وقوتبزاده وبه‌نی‌سه‌در
بیان هێشتایه‌ت، به‌جێگای بازه‌رگان ببوایه‌ته سه‌رۆک وه‌زیران.
به کورتی به سه‌ر هاته‌که وابو که ئامریکایی و ئینگلیسییه‌کان
ریزێک ناوی هاوبه‌شییان ئاماده کردبوو که ژماره‌یان بریتی بوو له
چوار هه‌زار وهه‌شت سه‌د وسی که‌س که له به‌ر پرسانی ئه‌رته‌ش، ئه‌فسه‌رانی
گه‌وره‌ی ئه‌رته‌ش، وه‌زیره‌کان، پارێزه‌ران، بازرگانه‌کان،
مامۆستایانی زانکۆ، پسپۆڕانی پیشه‌یی، له‌و پزیشکانه‌ی وا کاری ده‌وله‌تییان
هه‌بوو، هه‌ندێک مه‌لا ورۆژنامه نووسان پێک هاتبوون، ئه‌بوا له ده
رۆژی یه‌که‌می شۆڕشدا تیرباران بکرانایه‌ت. خومه‌ینی وڕاوێژ کاره کانی
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و که‌سانه که وا ناویان له‌و لیسته‌دا بوو نه‌یانه
ناسی ڕه‌نگه له به‌ر ئه‌وه‌یش بووبێت خومینی به خێرایی له باتی ئه‌وه‌ی
بیری لێبکاته‌وه ئه‌و لیسته‌ی ئه‌رێنی کرد. به‌ڵام کێشه‌ی نێوان
ئامریکایی و ئینگلیسیه‌کان له سه‌ر ئه‌و لیسته ئه‌م کاره‌ی چه‌ندین
رۆژ وه دوا خست. ئه‌و ژماره‌یه‌ی سه‌ره‌وه سێ هه‌زار که‌سیان له
لایه‌ن ئه‌مریکاییه‌کانه‌وه و هه‌زار وهه‌شت سه‌د وسی که‌سیان له
لایه‌ن ئینگلیسیه‌کانه‌وه دیاری کرابوون، هیچکات ئێمه له‌وه تێ نه‌گه‌یشتین
که بۆچ سه‌رهه‌نگ تامسۆنی ئامریکایی ومێستێڕ ساندرزی ئینگلیسی به
جێگای ئه‌و ه‌ی خۆیان ئه‌و کێشه‌یه ته‌وا بکه‌ن وله سه‌ری ساخ ببنه‌وه،
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته په‌نایان بۆ خومه‌ینی ئه‌هێنا وله‌گه‌ل
خومه‌ینی ڕاوێژیان ئه‌کرد. به چه‌شنێک که ئه‌یان گێڕایه‌وه ئامریکا
ییه‌کان هه‌ر ئه‌و لیسته‌یان دابوو به ئه‌رده‌شیر زاهدی، باڵوێزی شا،
که له سه‌فه‌رێکدا ناو براو ئه‌رواته‌وه بۆ تاران له‌گه‌ل خۆ ئه‌و
لیسته ئه‌باته‌وه. لیستێک که ئامریکاییه‌کان دابویان به زاهدی،
زیاتر له چوار هه‌زار که‌س بوه، به بێ له به‌ر چاو گرتنی لیستی
ئینگلیسیه‌کان. ئه‌م بابه‌ته دووریان مه‌کگری دواتر له ئێران کاتی
تیرباران کردنه‌کان بۆی گێڕامه‌وه.
له ناو لیستی ئامریکاییه‌کاندا زۆرتر که‌سانی نزامی هه‌بوون، له
لیستی ئینگلیسیه‌کان زۆرتر که‌سانی مه‌ده‌نی هه‌بوون. سی وپێج مه‌لای
ناسراویش له لیستی ئینگلیسیه‌کاندا بوو که به پێی زانیارییه‌کانی من
زۆربه‌ی ئه‌وانه به شێوازێکی بێ ده‌نگ و بێ دادگایی، له کاره‌سات گه‌لی
جۆراو جۆردا تیان بردن. ئایه‌توڵا عه‌لامه بووشه‌هری، ئایه‌توڵا سه‌ید
موحه‌مه‌د خه‌له‌فی نائینی، ئایه‌توڵا سه‌ید مه‌حموود سادات ئه‌شکووری،
ئایه‌توڵا حاج سه‌ید ئه‌سه‌دوڵا نزام ئه‌لعوله‌مای ته‌فره‌شی و ئایه‌توڵا
ڕه‌حمه‌توڵا ئیمامی ده‌ستجردی له زومڕه‌ی ئه‌و مامۆستایانه ئاینییه
بوون که بۆ خۆم له پڕۆسه‌ی کوشتنیاندا به‌شداریم کردوه. نوکته‌یه‌کی
جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه که ناوی ئایه‌توڵا سه‌ی مه‌حموود تاڵه‌قانی له
لیستی ئینگلیسیه‌کاندا بوو وته‌نیا ناوێک بوو که خومه‌ینی مه‌یلی ئه‌رێنی
کردنی بۆ کوشتنی ناو براو نه‌بوو، هه‌ر وا بو، ئه‌وه‌یش لێره‌دا زیاد
که‌م که به پێچه‌وانه‌ی هه‌مو ئه‌و ده‌نگۆیانه که ساز کرابوو، تاڵه‌قانی
به هاندان وده‌ستووری ئایه‌توڵا به‌هه شتی نه‌کوژرا، داڕێژه‌رانی ئه‌و
پلانه‌و به‌رێوه به‌رانی قه‌تڵی تاڵه‌قانی، دوکتور چه‌مران وفه‌خر ه‌دین
حه‌جازی بوون که له کات وجێگای خۆێدا ئه‌و به‌سه‌رهاته‌یش به وردی
باس ئه‌که‌م.
بۆ ئه‌وه‌ی له چاره نووسی مامۆستاکانی تر که ناویان له‌و لیسته‌دا
بوو ئاگاداربکرێنه‌وه ، ئه‌م نوکته‌یه ئه‌بێت بۆ یه‌که‌مین جار بڵاو
که‌مه‌وه که، ڕیک له‌و شه‌وه‌ی که ژنڕاڵه‌کان نه‌سیری وناجی
تیرباران کران، سادق خه‌ڵخاڵی چو بۆ به‌ندیخانه‌ی قه‌سر و سی ویه‌ک مه‌لا
له‌و مامۆستایانه که له مزگه‌وتی به‌ندیخانه‌دا بون ئه‌داته به‌ر
ده‌ست رێژ وئه‌یان کوژن که به داخه‌وه، ئه‌و چریکانه‌ی وا له‌ژێر
چاوه‌دێری مندا کاریان ئه‌کرد له‌م کوشتاره به کۆمه‌ڵه‌دا به‌شدار
بوون، که دواتر له ناو خۆیاندا ئه‌و شه‌وه‌یان به شه‌وی مه‌لا کوژان
ناو نابوو.
ئاوا بوو که ئه‌م چه‌شنه کارانه بونیاده‌که‌ی له نوفل لوشاتۆ
دارێژرا نه‌ک له تاران به‌هۆی سه‌ر لێشێواویی وشپرزه‌یی وهه‌رج ومه‌رجه‌وه،
هێزی بڕیاردان، ئاسایی بوو له‌م جۆر کاته هه‌ستیارا نه‌دا زۆر لاواز
بوو. با شتێکی تر بگێڕمه‌وه. پلانی ڕێژه‌ی فڕۆکه وانان له به‌رده‌م
خومه‌ینیدا، ئه‌م پلانه له لونفل لوشاتۆ دا ڕێژرا، هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وانه‌ی
شه‌وانه‌دا بوو که سه‌ر هه‌نگ تامسۆن که‌سانی تر ئه‌یان توانی به ته‌نیا
له‌گه‌ل خومه‌ینی چاو پێکه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن. له‌م پلانه‌دا له به‌ر
ئه‌وه‌ی چریکه‌کانی ژێر ده‌ستی من به‌ر پرسایه‌تی وئه‌رکی ڕاسته‌و
خۆیان به ئه‌ستۆ بوو، له ورده‌کاری به سه‌ر هاته‌که ئاگادارم.
ڕاستی به‌سه‌ر هاته‌که ئاوایه که دوای چوونی ژنڕال هایزری ئامریکایی
بۆ ئێران، بیرۆکه‌ی ده‌ست خستنه ناو کار و باری ئه‌رته‌ش، بوه بیرۆکه‌ی
سه‌ره‌کی ئه‌و کۆبوونه‌وانه. ئامریکاییه‌کان و خومه‌ینی زۆر به باشی
ئه‌یانزانی که ئه‌رته‌ش ته‌سلیمی خواستی ئه‌وان نابێت وهه‌ر وه‌ها به
سوێند وبه‌ڵێنی خۆیان وه‌فادار ئه‌مێننه‌وه. سوێند ئه‌ویش به که‌ڵا
موڵای مه‌جید، ئه‌مه ئه‌مرێکی دینی بو که ئایه‌توڵاکانی دینیش نه‌یانه‌توانی‌تا
هه‌لی له باری بۆ نه ڕه‌خسێت، فتوای ئه‌وه بده‌ن که ئه‌گه‌ر هێزی
ئه‌رته‌ش به‌ڵێندار نه‌بێت به سوێنده‌که‌ی خۆی له باری دینییه‌وه
توشی گوناح نابن، له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌م پێیه، ته‌نیا رێگای
سه‌رکه‌وتن، دوو به‌ره‌کی نانه‌وه له ناو ئه‌رته‌ش، پاشان ڕه‌خنه
کردنه ناو ئه‌رته‌ش بوو. کلۆنێل تامسۆنی ئامریکایی زۆر جاران ئه‌یوت:
بیری ده‌ست خستنه ناو کار وباری ئه‌رته‌ش، ته‌نانه‌ت کڕینی کار به‌ده‌ستانی
ئه‌رته‌ش، له مێشکی خۆتان بێننه‌ده‌ر، ئه‌مه کارێکی ئاسان نییه، گه‌رچی
ئێمه چه‌ند که‌سێکی ناڕازی له ناو پایه به‌رزانی ئه‌رته‌شمان به ده‌سته‌وه‌یه
به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای نفوز وپێگه ی به‌هێزمان له ناو ئه‌رته‌شدا
نییه. ته‌نیا ڕێگای له بار فڕۆکه‌وانانه‌ی هێزی ئاسمانی وهێزی ئاوییه
که له ئامریکا ڕاهێنانیان بینیوه وپێشتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده
کراون، ئه‌م دو گروپه له ژێر چاوه دێری دو که‌س له جێگرانی هێزی ده‌ریایی
و هێزی ئاسمانی‌دا ئاماده‌ی به ڕێوه بردنی ئه‌و ئه‌رکه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌تا
ئه‌بێت به پلانێکی نمایشی وده‌ست کرد کارێک بکه‌ین که ترس وخۆفی ئه‌و
هێزانه بڕژێت، به پێی پێشنیاری جێگره‌کانی هێزی ئاسمانی و هێزی ده‌ریایی
که له رێگای
موسته‌شارێکی ئامریکایی وسه‌ر هه‌نگێکی ئێرانی به ناوی گوسه‌ست گه‌یشته
کۆبوونه‌وه‌کانی نوفل لوشاتۆ، بڕیار درا له یه‌که‌مین رۆژه‌کانی گه‌یشتنی
خومه‌ینی بۆ تاران دا، فڕۆکه‌وانان له به‌رده‌م خومه‌ینیدا بۆ
پشتیوانی وپێشوازی له خومه‌ینی ڕێژه بڕۆن.
به‌م پێیه چاییچی وجه‌مشید نێعمانی وفڕۆکه‌وانێک به ناوی عه‌باس ڕه‌زازاده
که له هێزی ده‌ریاییداچالاک بوو به فڕۆکه‌یه‌کی نیزامی به‌ره‌و
تاران وه‌رێ که‌وتن که له‌وێ له ژێر چاوه‌دێری سپه‌هبۆد ئازه‌ر به‌رزین
جێگری هێزی ئاسمانی و ده‌ریا دار مه‌جیدی جێگری هێزی ده‌ریایی به
یارمه‌تی که‌سێک که حاج مانیان له به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌یناساند،
له‌گه‌ل ئه‌و فڕۆکه‌وانانه‌ی که تامسۆن ناوه‌کانیانی دابوو به‌و که‌سانه،
پیوه‌ندی بگرن و ئاماده کاری به‌رێوه بردنی ڕێژه رۆ یشتنی ئه‌و
هێزانه له به‌رده‌م خومه‌ینی دا فه‌راهه‌م که‌ن ئه‌م رێژه‌یه ئه‌گه‌ر
بکرایه‌ت له لایه‌ن فڕۆکه‌وانانه‌وه ئه‌گرنا له لایه‌ن که‌سانگه‌لێکه‌وه
ئه‌و رێژه‌یه ئه‌نجام ئه‌درا که ته‌نیا جل وبه‌رگی فڕۆکه‌وانانیان له
به‌ر ئه‌کرد. به‌مجۆره، چریکه‌کانی من به هاوکاری حاج‌مانیان، ڕاسپارده‌ی
دوو رینی چوارسه‌د ده‌ست جلی فڕۆکه‌وانیان دا به به‌رگ دوورێک به
ناوی خه‌لیل عیمادی له شه‌قامی ژاڵه له‌نزیک ئاب سه‌ردار هه‌ر وه‌ها
به‌م رێژه‌یه‌ش کڵاو، به‌ڵام ورده ورده له کڵاو فرۆشییه‌کدا له شه‌قامی
په‌هله‌وی، وچواڕ ڕیی سپه کڕدرا ورێژه‌یه‌کی ساخته‌گی به بێ ئه‌وه‌ی
ته‌نانه‌ت یه‌ک فڕۆکه‌وانیشی تێدابێت به که‌سانگه‌لێک که دڵیان به‌و
جل وبه‌رگانه‌و نه‌فه‌ری پێنج هه‌زارتمه‌نه‌ی که پێیان ئه‌دراخۆش
کردبوو، ئه‌نجام درا وپشتی ئه‌و ئه‌رته‌شه زله که وه‌ک کێو له به‌رانبه‌ر
هه موشتێکدا ڕاوه‌ستا بوو شکێندرا وتۆی دوبه‌ره‌کی له ناویاندا چێندرا!.
بێره‌وه‌رییه‌کانی کاتی مانه‌وه له نوفل لوشاتۆ ناکرێت به بێ باس
کردن له به‌سه‌ر هاتی دوکتور که‌ریم سه‌نجابی و ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی
سه‌ی جه‌لال تارانی کۆتایی پێ بهێندرێت، به تایبه‌ت که پێشتر به‌ڵێنم
دا بوو له سه‌ر هه‌ر دووبابه‌ته‌که بدوێم.
له ناوه‌ڕا ستی کاتی مانه‌وه‌ی خومه‌ینی له نوفل لوشاتۆ بو که شه‌وێکیان
سادق قوتبزاده بانگی کردم و وتی: جافر! دوونه‌فه‌ر له‌و کوڕانه‌ی وا
جێگای متمانه‌ی خۆتن، هه‌ڵبژێره که به‌یانی ئه‌بێت بڕۆن بۆ فڕۆکه
خانه بۆ پێشوازی له که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی گرینگ و به‌ر پرسێکی گه‌وره‌یه
که له تارانه‌وه دێت. پرسیم: تۆیش دێت؟ وتی: نه‌ک هه‌رمن به‌ڵکو به
نی سه‌در، حه‌بیبی وبێئاتریسیش دێن. من دووکه‌س له کوڕه‌کانم هه‌ڵبژارد
وبه‌یانی زوو به سێ ئوتۆمبیله‌وه به‌ره‌و فڕۆکه خانه وه‌رێ که‌وتین.
میوانی تازه‌مان دوکتۆر که‌ریم سه‌نجابی، رێبه‌ری به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
بوو که به نیازی سه‌ردان له کانادا هاتبوو، ئه‌ی ویست به‌ده‌م ئه‌م
سه‌فه‌ره‌یه‌وه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له نوفل لوشاتۆ به‌شدار بێت
وپاشان به‌ره‌و کانادا وه‌رێ که‌وێت. سه‌نجابی سه‌ره‌تا زۆر خۆ به زل
زان و به ده‌مار وته‌که‌بور بوو، به‌ڵام هه‌ر که گه‌یشته نوفل
لوشاتۆ وزانی که‌س حسابی چڵێک پوشی بۆ ناکات، ورده ورده دو قرانییه‌که‌ی
داکه‌وت وهه‌ڵسووکه‌وتی خۆی گۆڕی، قوتبزاده وته‌نی زۆر بوه بنیامێکی
ساکار و خاکی. خومه‌ینی، به ئانقه‌ست دوورۆژ ئه‌وی ڕاگرت وله چاوه
روانیدا هێشتییه‌وه وهه‌ر جاره به بیانوویه‌که‌وه ئاماده نه بوو
ناو براو ببینێت. که‌سێک که خومه‌ینی فێر ئه‌وه ئه‌کرد که وا که‌م
بایه‌خی بکات دوکتۆر ئیبراهیم یه‌زدی بو ومنیش به گوێ خۆم بیستم که
یه‌زدی له سه‌ر ڕاسپارده‌ی موهه‌ندیس بازرگان ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجام
ئه‌دا. سه‌رئه‌نجام، پاش
دوو رۆژ سه‌نجابی ده‌نگی سکاڵا وگازه‌نده‌ی به‌رز بوه‌و ورووبه حه‌بیبی،
به‌نی سه‌در وقوتبزاده وتی: ئێوه ناتوانن له پاریسه‌وه کارێک بکه‌ن
وهیچتان له ده‌ست نایه‌ت، ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ی هه‌وێت
هیچ رووداوێک له تاران ئه‌نجام نادرێت. ئه‌و سێ که‌سه زۆر هه‌وڵییان
ئه‌دا رێزی تایبه‌ت له سه‌نجابی بگرن، به‌ڵام دوکتۆر یه‌زدی به پێچه‌وانه‌ی
هه‌موان قسه‌ی ئاخری کرد‌و وتی: ئاغای دوکتور سه‌نجابی! ئیمام زۆر
گیرۆده‌ن وسه‌ر جه‌نجاڵن کاتیان نییه چاو پێکه‌وتنی تایبه‌تییان هه‌بێت،
به‌ڵام له‌وانه‌یه ئیمکانی ئه‌وه بتوانرێت فه‌راهه‌م بکرێت که له‌گه‌ل
گروپێکدا بڕۆیت بۆ چاو پێکه‌وتنی. سیمای سه‌نجابی دوای بیستنی ئه‌و
دێڕانه، زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ر گۆڕدرا. پیره پیاوه به‌کردوه سیمای وه‌ک
که‌سێک که دڵی له کاتی ڕاوه‌ستاندایه به خۆیه‌وه گرت، سه‌ر ئه‌نجام
پاش چه‌ند چرکه سات وتی: ئێسته که وایه منیش له‌مه زیاتر ناوه‌ستم
وبه‌ره‌و کانادا وه‌رێ ئه‌که‌وم. قوتبزاده که تێ ئه‌کۆشا سه‌نجابی
دڵگران نه‌بێت له گه‌ل ناوبراو چونه هۆده‌یه‌ک وپاش که‌مێ قسه‌و باس
له ڕواله‌ت دا کێشه بڕایه‌وه. به‌ڵام کاتژمێرێک دواتر به من
سپێردرا که دوکتۆر سه‌نجابی بۆ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا به‌ره‌و
بیناکه‌ی خۆمان له شه‌قامی فوش به‌رم.
له‌گه‌ل عه‌لی شاکری ودوکتۆر سه‌نجابی سوار ئوتۆمبیلێک له جۆری پژۆ
بوین و به‌ره‌و بیناکه‌ی خۆمان له شه‌قامی فوش وه‌رێ که‌وتین.
پاتریسیا، ده‌رگای بۆ کردینه‌وه وبه خێر هاتنی کردین، من له‌گه‌ل
چاوم به دوکتۆر یه‌زدی وخاتو مه‌کگری که‌وت، هه‌ستم کرد که له‌وانه‌یه
پیلانێک له ئارادا بێت.
دووریان مه‌کگری سه‌ره‌تا دوکتۆر سه‌نجابی و پاشان ئه‌م لاو لای منی
ماچ کرد وبه بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خێک به عه‌لی شاکری بدات په‌روه‌نده‌یه‌کی
قه‌وی دایه ده‌ستی سه‌نجابی‌و وتی: تا من قاوه‌یه‌ک ئاماده ئه‌که‌م
جه‌نابی وه‌زیر تۆیش چاوێک به‌و په‌روه‌نده‌دا بگێڕه!.
له‌گه‌ل په‌روه‌نده درایه ده‌ست سه‌نجابی وهه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی
ده‌ستی پێ‌کرد وئه‌ویش به خێرایی چاوێکی هاکه‌زایی به لاپه‌ڕه‌کاندا
ئه‌گێرا، ڕه‌نگ ورواڵه‌تی سه‌نجابی گۆڕا و به ته‌واوی په‌شۆکا. باسم
کرد که په‌روه‌نده که ئه‌ستوور بو، سه‌نجابیش به خێرایی چاوی ئه‌گێرا
به لاپه‌ڕه‌کانیدا، جار وباره‌یش له سه‌ر هه‌ندێک لاپه‌ڕه وه‌ستانێکی
ئه‌کرد وتۆزکاڵێک زیاتر له لاپه‌ڕه‌کانی تر سه‌رنجی ئه‌دایه، ئه‌مه
له کاتێکدا بوو که له‌و سه‌رمای پاریسه‌دا ئه‌و پیره پیاوه ئاره‌قی
کردبوه‌وه که دیار بوو زۆرتر ئاره‌قی شه‌رم وخه‌جاله‌تی بوو. ئاخری
چاو خشاندن به هه‌مو لاپه‌ره‌کاندا له لایه‌ن سه‌نجابییه‌وه ته‌واو
نه‌بوو و سه‌نجابی به ده‌م به‌ستنی په‌روه‌نده‌که‌وه رووبه یه‌زدی
وتی: وادیاره ئیمام بیری له هه‌مو شتێک کردوه‌ته‌وه! ئێسته بڵێم به‌م
ڕه‌واله ئه‌بێ چی ڕووبدات؟.
دوکتۆر یه‌زدی له کاتێکدا بزه‌یه‌ک سه‌ر لێوانی گرتبوو، په‌روه‌نده‌که‌ی
له سه‌نجابی وه‌ر گرته‌وه‌و وتی : که وایه تۆ بۆ کانادا ناڕۆیت. ئه‌مه
بڕیاری حه‌زره‌تی ئیمامه، به جێی ئه‌وه به‌یانی به خزمه‌ت ئیمام ئه‌گه‌یت
وپاشان ئه‌م ڕاگه‌یاندنه که به رێنوێنی خۆتان ده‌ست کاری وکه‌م
وزیاد ئه‌کرێت واژو ئه‌که‌یت، که ئێمه‌یش بیده‌ین به رۆژنامه‌کان وهه‌واڵنێرییه‌کان
بۆ بڵاو کردنه‌وه.
من، هیچ کات نه‌م توانی سه‌ر له ناوه‌رۆکی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه ده‌ر
بێنم، ئه‌مه له کاتێکدا بوو که قوتبزاده زۆر تێ ئه‌کۆشا له ناوه‌رۆکی
ئه‌و په‌روه‌نده‌یه ئاگادار بینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئه‌زانم دوای
ئه‌و په‌روه‌نده‌یه بوو که سه‌نجابی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه به ناو بانگه‌ی
ده‌رکرد که تێدا ڕای گه‌یاندبوو سه‌ڵته‌نه‌ت وپاشایه‌تی له ئێران‌دا
نا یاساییه وشه‌رعییه‌تی نییه.
ڕه‌نگه له رووی پلانێکی هاو شێوه‌وه که بۆ سه‌ی جه‌لال تارانی
دارێژرا بنیام هه‌ست بکات ناوه‌رۆکی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌ش شتێکی له‌و
چه‌شنه بووبێت. به‌ڵام به سه‌ر هاتی سه‌ی جه‌لال، ماجه‌ره‌ی سه‌ی‌جه‌لال
تارانی به‌م شێوه‌یه بوو. ناوبراو وه‌ک ره‌ئیسی شۆرای سه‌ڵته‌نه‌تی
ئێران له تارانه‌وه هات بۆ پاریس که له‌گه‌ل خومه‌ینی چاوپێکه‌وتن
ئه‌نجام بدات. به پێی بڕیار ورێکه‌وتنی پێشتر هیچ جۆره شه‌رت ومه‌رجێک
بۆ ئه‌م چاو پێکه‌وتنه ڕه‌چاو نه‌کرابوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی سه‌ی‌جه‌لال
گه‌یشته پاریس وپاش کۆبونه‌وه‌یه‌کی شه‌وانه که تێیدا خومه‌ینی، یه‌زدی،
دووریان مه‌کگری، قوتبزاده، برووس لینگن وسه‌رهه‌نگ تامسۆن به‌شدار
بوون بار‌و دۆخه‌که گۆردرا.
ئه‌م جاره پێم سپێردرا که سه‌ی‌جه‌لال به‌رم بۆ هه‌مان بینا له شه‌قامی
فوش. له‌گه‌ل ئه‌و ئه‌رکه‌م پێڕاگه‌یاندرا هه‌ستم به پلانێکی تر کرد.
من بیرم ئه‌کرده‌وه هه‌مدیسان په‌روه‌نده‌یه‌کی تره ئه‌م جاره بۆ،
سه‌ی جه‌لال ره‌ئیسی شۆرای باڵای سه‌ڵته‌نه‌ت.
پاتریسیا ده‌رگای کرده‌وه ئه‌م جاره بێجگه له خاتو دووریان مه‌کگری،
سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی، سه‌رهه‌نگ تامسۆن، شێخ شه‌هاب ئه‌شراقی وموحه‌مه‌د
مونته‌زری له‌و بینایه‌دا ئاماده بوون. یه‌زدی له‌وێ نه‌بوو، عه‌لی
شاکری داماویش به دزییه‌کی هه‌شت هه‌زار فرانکییه‌وه گیرابو که پاش
ئازاد کرانی کاری تریان پێ سپاردبوو ئیتر نه‌یانه هێشت توخنی ئه‌م
جۆره کۆبوونه‌وه وکارانه بکه‌وێت.
پاش سڵاو ئه‌ملاو لا ماچ کردن، شێخ شه‌هاب ئه‌شراقی وتی ئێسته که له‌و
جه‌نجاڵی وقه‌ره باڵغییه‌ی نوفل لوشاتۆ ڕزگار بوین، باش وایه سه‌ره‌تا
بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێک سه‌یری فیلمێکی باش بکه‌ین.
چرای هۆده‌که کوژایه‌وه، سه‌رهه‌نگ تامسۆن ده‌ستگایه‌کی چکۆله‌ی بڵاو
کردنه‌وه‌ی فیلم که له‌ویابوو خستییه کار وچه‌ند چرکه سات دواترله
سه‌ر دیواره سپییه‌که‌ی ناو هۆده‌که، ئه‌و فیلمه‌ی که چاوه‌ڕوانی
دانیشتبوین هاته سه‌ر شانۆی پیشاندان. سه‌ره‌تا فیلمه‌که به
پیشاندانی که‌ره‌سه‌ی تریاک کیشان ده‌ستی پێ‌کرد. به‌ڕێزی ره‌ئیسی شۆرای
باڵای سه‌ڵته‌نه‌ت، سه‌ی جه‌لال تارانی له سه‌ر دۆشه‌کێکدا دانیشتبوو
به سه‌ر که‌ره‌سه‌ی تریاک کێشاندا داچه‌میبوه‌وه وخه‌ریکی تریاک
کێشان بوو. دیمه‌نه‌کانی دواتر زۆر له‌وه پیس وپۆخڵ تر بوون. ماوه‌ی
سێ چاره‌که سات هه‌موومان سه‌یری عه‌شقبازی ئه‌و پیره پیاوه له‌گه‌ل
چه‌ند جونده‌ی موکاڵ وته‌نانه‌ت هاو جنس بازییه‌کانی ناو براو بوین.
دیمه‌نگه‌لێک که ئینسان له دیتنیان دڵی ئه‌هات پێکداو هێڵنجی ئه‌دا
وقاره‌مانی ئه‌و دیمه‌نانه سه‌ی جه‌لال تارانی بوو. شوێنی ئه‌و دیمه‌نانه
له به‌رچاوی مندا نامۆ نه‌بوو. هه‌ر ئه‌و نووسینگه‌ی کاری قوتبزاده
له شه‌قامی کلیشیدا بوو. ئیتر گومانم نه مابوه‌وه که له خۆیشم
ئاوه‌ها دیمه‌نگه‌لێک هه‌ڵگیردراوه‌و.
ئه‌و دیمه‌نانه‌ی عێشقبازی وهاوجنس بازی سه‌ی‌جه‌لال تارانی له جۆری
خۆیدا قیزه‌ونترین دیمه‌ن گه‌لێک بوون که له ته‌مه‌نمدا دیتبوومن.
پیره پیاوێکی کز وله‌ڕ، رووت وه‌ک زه‌ڕنه‌قوته، ڕه‌نگه له ژێر
کاریگه‌ری ماده سڕکه‌ره‌کاندا بووبێت که، ئاوه‌ها کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌نجام
ئه‌دا که به ڕاستی بنیام به دیتنیان شه‌رمی له خۆی ئه‌کرد! له روی
فیلمه‌که‌وه دیار بوو، که له ماوه‌یه‌کی دوور ودرێژدا تۆمار کراوه،
پیشاندانی ئه‌و فیلمه ماوه‌ی چل وپێنج خوله‌کی خایاند وکاتێک بۆ
جارێکی‌تر چرای ژووره‌که هه‌ڵکرایه‌وه، سه‌ی‌جه‌لال تارانی له ئاره‌قی
خه‌جاڵه‌تیدا وه‌ها خوسابوه‌وه ئه‌ت وت مشکێکه‌و له حه‌وزێک ژنراوه
وشێخ مه‌لا شه‌هاب ئه‌شراقی له کاتێک دا قاقای پێکه‌نینی به‌رز ببوه‌وه،
وتی: فلیمێکی سه‌رنج ڕاکێش بوو، ئاغای تارانی! ئێسته به‌رێزتان به‌م
پێشینه‌وه ئه‌تان هه‌وێت به خزمه‌تی حه‌زره‌تی ئیمامیش بگه‌ن!.
تارانی، سه‌ری داخستبوو وبه ده‌نگی به‌رز ئه‌گریا. چه‌ند خوله‌ک دواتر،
دووریان مه‌کگری، له سه‌رئه‌و قه‌نه‌فه‌یه که سه‌ی جه‌لالی تیا
دانیشبوو له پاڵ ناو براو دانیشت وله کاتێکدا ئه‌م لاو لای ئه‌و پیره
پیاوه‌ی ماچ ئه‌کرد، وتی : بیری لێ مه‌که‌وه، که‌مته‌ر خه‌می له خۆته‌وه
بوه ئه‌گینا له‌و جۆره کارانه له شه‌و ورۆژدا زۆر ئه‌نجام ئه‌درێت.
ڕه‌نگه کشانه‌وه‌ی تۆ له ریاسه‌تی شۆرای عالی سه‌ڵته‌نه‌ت کۆتایی به‌م
دۆخه بهێنێت!.
ده خوله‌ک دواتر، بۆ جارێ‌تر پاتریسیا که‌ره‌سه‌ی تایبه‌ت به تریاک
کێشانی فه‌راهه‌م کرده‌وه‌و سه‌ی جه‌لال وشێخ مه‌لاشه‌هاب پاش ئه‌وه‌ی
هه‌ندێک خۆیان سه‌ر خۆشی تریاک کرد، ده‌ستیان به‌نووسینی نامه‌ی ده‌ست
له‌کار کێشانه‌وه‌ی سه‌ی جه‌لال له پۆستی ریاسه‌تی سه‌ڵته‌نه‌ت کرد!.
قوتبزاده، دواتر بۆی گێڕامه‌وه که کاتی چاو پێکه‌وتنی سه‌ی جه‌لال
تارانی له گه‌ل خومه‌ینی، خومه‌ینی به سه‌ی جه‌لال ئه‌ڵێت: بیستومه
به‌رله‌وه‌ی نامه‌ی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌که‌ت بنوسی چوی بۆ سینه‌ما!
له‌م فیلمانه له تاران‌دا پیشان نادرێن، هه‌ر لێره بمێنیته‌وه بۆ تۆ
باشتره!.
به‌م شێوه‌یه سه‌ی جه‌لال تارانی ئیتر هیچکات نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ تاران.
بیره‌وه‌رییه‌کانی من له‌و ماویه‌دا ئیتر شتێکی ئه‌وتۆ نین وگرینگ نین
که شایانی باس کردن بن ئه‌مهه‌وێت جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه بکه‌مه‌وه
که ئه‌م بیره‌وه‌رییانه له ڕاستیدا پێشه‌که‌ییه‌ک بوون بۆ ده‌سپێکی
گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی من، ئه‌مانه‌م وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک باس
کرد که پاش ئه‌وه به‌سه‌رهاته‌کانی کاتی گه‌یشتنه‌وه بۆ تاران و
دواترتان بۆ باس بکه‌م.
درێژه‌ی هه‌یه
|