١٥\٢\٢٠١٠
رازه نه‌درکاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی.
گێڕانه‌وه‌ی:
جه‌عفه‌ر شه‌فیعزاده
نووسینی: سیاوه‌ش
به‌شیری

وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
-
به‌شی
دوو
-
میوانییه‌که‌ی باخی حاجی
توراب.
سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی رۆیشت ومنیش به بیست هه‌زار تمه‌ن پاره‌وه مامه‌وه،
له خۆشییان خۆمم لێ گۆردرابوو، ئاخر یه‌که‌م جار بوو ئه‌وه‌نده پاره‌م
به خۆمه‌وه ئه‌دی، منیش به جێگای رۆیشتن بۆ خۆراسگان چووم بۆ دارانی
فه‌ریدن و18سه‌ر مه‌ڕی دابه‌سته‌ی زۆر باشم به نرخی 8400 تمه‌ن کڕی و
به‌یانی به‌ر له‌وه‌ی تاو هه‌ڵبێت خۆم و مه‌ڕه‌کانم گه‌یانده باخی
حاجی‌توراب له دۆرچه پیاز.
سه‌ی ئه‌بولفه‌زڵ، باخه‌وانه‌که‌ی حاجی‌تورابم ئه‌ناسی. درگای کرده‌وه،
له‌گه‌ل مه‌ڕه‌کان له سووچێکی باخه‌که‌دا جێگیر بوین. له‌گه‌ل خۆیشم
بڕێک ئاڵفم بۆ مه‌ڕه‌کان هێنابوو که ئاڵفه‌که مان له کایه‌نێکی کۆن
که له ناو باخه‌که‌دابوو کرد.
تکام له سه‌ی‌ئه‌بولفه‌زڵ کرد که به‌یانی کاتژمێر10 له به‌رانبه‌ر
مه‌یدانی6ی به‌همه‌ن به ماتۆ- ڕه‌که‌یه‌وه له نه‌جه‌فاوا ئاماده‌بێت
تا پێکه‌وه بگه‌رێنه‌وه بۆ ناو باخه‌که‌ی حاجی توراب.
کاتژمێر7ی سه‌ر له‌به‌یانی بوو که گه‌ڕامه‌وه ماڵی خۆمان. باوکم له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که شه‌وی پێشتر نه‌گه‌رابووموه ماڵ لێم زویر بوو خستمیه به‌ر
گله‌یی و گازه‌نده و سه‌ر کۆنه کردن. به باوکمم وت دوێنێ به رێکه‌وت
کارێکم بۆ هاته پێش مه‌جبوور بووم له ئیسفه‌هان بمێنمه‌وه بۆیه نه‌متوانی
شه‌و بگه‌ڕێمه‌وه، هه‌ر وه‌ها ئه‌بێت ئێسته‌یش برۆم بۆ ئیسفه‌هان به‌ڵکو
بتوانم بلیت بکڕم بۆ مه‌شهه‌د، چوون به‌نیازم برۆم بۆ زیاره‌تی ئیمام
ره‌زا. باوکم هیچ کات له کردوه سه‌رسووڕ هێنه‌ره‌کانی من تێنه‌گه‌یشت
ونه‌یزانی، منیش به بێدره‌نگ داود که مێردی خوشکم بوو با‌نگم کرد
وسویچی مازداکه‌م پێدا، که له نه‌بوونی مناکار وباری دووکانه‌که نه
وه ستێت ودووکانه‌که‌مان نه به‌سترێت، دواتر بڕی 2هه‌زار تمه‌ن پاره‌یشم
دا به باوکم که دڵنیا بێت بۆسه‌فه‌ری رۆیشتن بۆ مه‌شهه‌د پێویستم به‌پاره‌نییه،
پاشان له‌گه‌ل داودی زاوامان کاتێک رێکه‌وتین که بتوانم کاتژمێر نۆ
ونیویی سه‌رله‌به‌یانی له نه‌جه‌فاوابم. له‌نه‌جه‌فاوابه داودم وت
ئیتر تۆ بگه‌ڕێوه، هه‌رچه‌ند داود پێی زۆر دائه‌گرت که تا ئیسفه‌هان
بم گه‌یه‌نێت به‌ڵام من نه‌م هێشت وئه‌وم نارده‌وه، پاشان
کاتژمێر10خۆم له مه‌یدانی6ی به‌همه‌ن ئاماده بووم به‌ڵام له ئه‌و په‌ڕی
سه‌ر سووڕ ماندا، به جێی سه‌ی‌ئه‌بولفه‌زلی باخه‌وان، سه‌ی‌مه‌هدی
هاشمی له‌گه‌ل عه‌لی ئه‌کبه‌رپه‌روه‌رش ، چاوه‌ڕوانیان ئه‌کردم. ئه‌م
ئاغای په‌روه‌رشه که دواتر بوه وه‌زیری فێرکردن وبارهێنانی رژیمی
خومه‌ینی، ئه‌و کاته مامۆستای هونه‌رستانی پیشه‌یی ئیسفه‌هان بوو. هه‌ر
دووکیان له په‌یکانێکی سپی‌دا دانیشتبوون وچاوه‌روانی منیان ئه‌کرد، له‌گه‌ل
ئه‌وه‌ی چاویان به‌من که‌وت په‌روه‌رش دابه‌زی ودرگای ما‌شینه‌که‌ی بۆ
من کرده‌وه وخۆی چوه سه‌نده‌ڵییه‌کانی دواوه دانیشت ومنیش وه‌ک
شۆفیر دانیشتم و دواتر پێکه‌وه به‌ره‌و باخی‌حاجی توراب رێکه‌وتین.
پێویستیمان به ناساندی یه‌کترین نه‌بوو چوون په‌روه‌رش یه‌کێک له‌موشته‌رییه‌کانی
مینبه‌ری سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی بوو بۆیه زۆر جاران دیبووم ویه‌کترینمان
ئه‌ناسی، تا گه‌یشتینه باخی حاجی توراب به رده‌وام له سه‌ر شیوازی
په‌زیرایی کردن وبه ده‌مه‌وه بوونی میوانه‌کان قسه‌مان کرد. باخی
حاجی توراب هه‌ڵکه‌وتوه له‌سه‌رئه‌و جاده‌یه که ئێسته ئیسفاڵت
کراوه و له نێوان دۆڕچه پیاز و فه‌لاوه‌رجانه.
ئه‌و رۆژه تا ئێواره من وسه‌ی‌ئه‌بولفه‌زڵ وکوڕه‌کانی سه‌ی‌ئه‌بولفه‌زڵ
سه‌ر قاڵی ئیش وکاری ئاماده‌کاری بۆمیوانه‌کان بوین، ئێواره که
داهات، په‌روه‌رش تا کاتژمێر12ی شه‌و، زیاتر له6 که‌ڕه‌ت
هاته‌وه بۆ ناو باخی حاجی‌توراب وهه‌ر جاره بڕێک پێخه‌ف وقاپ وکه‌وچک
و که‌لوپه‌لی پێویستی بۆ میوانه‌کان‌له‌گه‌ل خۆی ئه‌هێنا.
نیو کاتژمێر له نیوه‌شه‌و تێپه‌ڕی سه‌ی‌عه‌بدوڵایش‌هات. سه‌ی‌عه‌بدوڵا
له ئیسفه‌هان له چێشتخا- نه‌ی سوڵتانی کاری ئه‌کرد وخوارده‌مه‌نی
باشی دروست ئه‌کرد به‌چه‌شنێک له‌دروست کردنی خوارده‌مه‌نیدا ناوبانگی
ده‌رکردبوو. من ماوه‌یه‌کی زۆر بوو که ئه‌مناسی. ئه‌ویش خه‌ڵکی قه‌هده‌ر-
یجان بوو، کاتژمێر2ی نیوه شه‌و سه‌ی‌مه‌هدی به ئێمه‌ی وت برۆین بخه‌وین،
که له به‌یانییه‌وه کاره‌کانمان ده‌ست پێد‌ه‌کات.
هۆده‌که‌ی من وسه‌ی‌عه‌بدوڵا که په‌نجاساڵێک ته‌مه‌نی ئه‌بوو، هۆده‌یه‌کی
چکۆله بوو هه‌ڵکه‌وتوو له سه‌ر هۆده‌ی ماتۆر ئاوی باخه‌که وتۆزێکیش
له بینای ئه‌سڵی ناو باخه‌که دوور بوو. کاتێک که ویستم بخه‌وم، سه‌ی‌عه‌بده‌لا
وتی: به قوربانیان بم، ئیمام ره‌زا منی وه‌ر نه‌گرت برۆم بۆ زیاره‌تی،
منی وه‌رنه‌گرت، ئه‌م جاره‌یش که وه‌ری گرتم برۆم بۆ زیاره‌تی سه‌رم
له دۆڕچه‌پیاز ده‌ر هێناوه!!. زۆر پێکه‌نین، به‌ڵام دواتر وتی کێشه
نیه سه‌ی‌مه‌هدیش وه‌ک ئیمامه‌کان وایه خزمه‌ت به زانایانی ئایینی،
که‌متر نیه له زیاره‌تی ئیمام ره‌زای پارێزه‌ری که‌ڵه کێوی.
بێ‌خه‌وی شه‌وی پێش‌و وکاری زۆر وسه‌ختی ئه‌و رۆژه‌مان وماندویه‌تی
ببونه هۆکار گه‌لێک که‌به خێرایی خه‌وم لێ بکه‌وێت.
کاتژمێر7ی سه‌ر له‌به‌یانی بوو که له‌خه‌و هه‌ستام. سه‌ی‌عه‌بدوڵا
زووتر له‌من هه‌ستابوو. کاتێک بۆ شۆردنی ده‌موو چاو له هۆده‌که‌م
چوومه ده‌ره‌وه، له‌پاڵ حه‌وزێکی چکۆلانینکه که‌ئاوی ماتۆڕی یه‌که‌می
تێ‌ئه‌چوو سێ، چوار مه‌لای مێزه‌ره به سه‌رم بینی که له‌رواڵه‌تدا
دیاربوو دوێنێ شه‌و یان ئه‌م ده‌مه‌وبه‌یانییه گه‌یشتبوونه‌به‌ره‌وه.
له‌باری ته‌مه‌نه‌وه هه‌مویان گه‌نج‌بوون، به ته‌مه‌نترینیان ره‌نگه28
یان29ساڵ ته‌منی بووبێت. ئه‌و مه‌لایانه سه‌ر قاڵی گاڵته‌و قسه‌و پێکه‌نینی
خۆیان بوون. من تا ئه‌وکاته مه‌لام نه‌دیبوو ده‌م به پێکه‌نین، بۆیه
تۆزێک لام جێگای سه‌ر سووڕمان بوو. سڵاوێکم لێیان کرد وئه‌وانیش
و‌ڵامیان دامه‌وه وپاشان سه‌ی‌مه‌هدی هات وتی‌مه‌رێک ئاماده بکه‌م
بۆسه‌ربڕین، ئه‌بوا پاش سه‌ر بڕینی مه‌ڕه‌که خۆم که‌بابم به‌ش30نه‌فه‌ر
درووست بکردایه‌ت و ئه‌وه‌لای گۆشته‌که‌م بدایه‌ت به سه‌ی‌عه‌بدوڵا
بۆ سازکردنی چێشت، شله‌و وخوارده‌مه‌نی‌تر بۆ ژه‌مه‌کانی تر.
ئێمه له سووچێکی باخه‌که‌دا سه‌رقاڵی به‌جێهێنانی ئه‌رکه‌کانی خۆمان
بوین، به‌ڵام له‌گه‌ل هه‌موو چرکه و چاوترووکانێکدا به‌ئاپۆره‌ی ئه‌ومه‌لایانه
که‌من هیچ‌کات نه‌م دیبوون، زیادتر ده‌بوو. چه‌ند که‌سێکی‌تریش له‌وێ
ئاماده‌بوون که‌مه‌لا نه‌بوون، منیش ئه‌وانم نه‌ئه‌ناسی. هه‌موو ساته‌کانی
سه‌ر له‌به‌یانی سه‌رقاڵی سه‌ربڕینی مه‌ر و درووست کردنی که‌باب
وبرژاندنی گۆشت بوین تاکاتی نیوه‌رۆ هاته به‌ره‌وه و ئه‌وکاته ئیتر
کاتی خواردنی نانی نیوه‌رۆ ده‌ستی پێ‌کرد. کاتێک نانه‌که خوراو من
رۆیشتم سفره‌که کۆبکه‌مه‌وه، بۆیه‌که‌م جار هه‌مو میوانه‌کانم پێکه‌وه
له ده‌وری سفره‌که‌دا بینی. سه‌ی مه‌هدی هاشمی و په‌روه‌رش له‌به‌رده‌رکی
هۆده‌ی میوانه‌کاندا دانیشتبوون وئه‌وه‌لایان که15نه‌فه‌ر واته11مه‌لا
و 4که‌سی مه‌ده‌نیتر له ده‌ور سفره‌که‌دا دانیشتبوون وسه‌رقاڵی پێکه‌نین
وگاڵته وگه‌پ وقسه‌ی خۆش ورابواردن بوون. مه‌لایه‌کی مێزه‌ره ڕه‌ش له
لاسه‌رووی سفره که‌وه دانیشتبوو، ئه‌م‌مه‌لا مێزه‌ره‌ره‌شه رێک
وپێکتر وجوان‌خاستر ودیاریش بوو له‌هموان بلیمه‌ت تر و پله‌و پایه‌یه‌کیش
ئه‌گه‌ر له نێوانیان دابووببێت له هه‌موان پایه‌به‌رزتره. من، ئه‌و
کاته ئه‌وم نه ئه‌ناسی، به‌ڵام ئێسته هه‌موخه‌ڵکی دونیا ئه‌و ئه‌ناسن،
ئه‌و مه‌لا ئایه‌توڵابه‌هه‌شتی بوو!.
بێجگه له ئایه‌توڵابه‌هه‌شتی، ئه‌و که‌سانه‌یتر که له ده‌ور ئه‌و
سفره پرله خوارده‌مه‌نیدا دا نیشتبوون و من دواتر هه‌مویانم ناسی
وبوینه هاوکار، بریتی بوون له: موحه‌مه‌د مونته‌زری، جه‌واد باهونه‌ر،
شێخ سادق‌خاڵخاڵی، فه‌زڵو‌ڵاموحه‌لاتی، تاهێری، خاده‌می، سانعی، سه‌دووقی
یه‌زدی، ده‌ست‌غه‌یب شیرازی و مشکینی که ئه‌وانه مێزه‌ره‌ی مه‌لاییان
به‌سه‌ره‌وه‌بوو وهه‌ر وه‌ها دوکتۆر سه‌ڵه‌واتی، دوکتۆر میناچی، غوڵام
عه‌باس‌ته‌وه‌سولی و موحه‌مه‌د هاشم ره‌فسه‌نجانی.
سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی داوای له‌من کرد که‌ئه‌وانیش بانگ بکه‌م که‌هه‌موان
پێکه‌وه نان بخۆین. تامن سه‌ی‌ئه‌بولفه‌زڵ، سه‌ی عه‌بدوڵا وکوڕه‌کانی
سه‌ی‌ئه‌بولفه‌زلم بانگ کرد و ئاماده بوین که ئێمه‌ش برۆین نان
بخۆین میوانه‌کان ئیتر ورده‌ورده ناخواردنیان ته‌واو کردبو و ده‌ستیان
له خوار- دن کێشابوه‌وه بێجگه له چه‌ندکه‌سێکیان وه‌ک شێخ‌سادق‌خه‌ڵخاڵی،
سه‌رقاڵی خواردنی هه‌ڵواو شله‌ی زه‌رد بوون، ئایه‌توڵا خاده‌می که من
رێزی تایبه‌تیشم بۆی هه‌بوو، ده‌می کردوه وله سه‌ر ئیسلام بڕێک دوا
به‌م‌شێوه‌یه. به‌ڵێ! ئیسلام ئه‌مه‌یه و له ئیسلامدا شتێک به‌ناوی
شا‌و فه‌قیر نییه وبه پێی یاسای خوا هه‌موان برا ویه‌کسانن هه‌ر وه‌ها
هه‌موان له سفره‌یه‌کدا شه‌ریکن وده‌ستیان له سفره‌یه‌ک دایه.
ئه‌توانم بڵێم به‌رنامه‌ی خواردن ماوه‌ی15رۆژ به‌م جۆره‌به‌یانی، نیوه‌رۆ
وئێواره به‌رده‌وام‌بوو، ته‌نیا جیاوازی‌گه‌لێک که‌هه‌ی بوو، جۆری
خوارده‌مه‌نییه‌کان بوو که ئه‌گۆردرا و ژماره‌ی میوانه‌کان که
جاروبار که‌سیک یان چه‌ند که‌س که‌م وزیاد ئه‌بوون.
له مابه‌ینی سێ‌جار نان‌خواردندا واته**به‌یانی، نیوه‌رۆ و ئێواره**
ئه‌م به‌رێزانه به‌رده‌وام خه‌ریکی قسه‌وباس ولێکۆڵینه‌وه بوون ئه‌ویش
له ناو هۆده‌یه‌کی ده‌رگا داخراودا به‌بێ ئه‌وه‌ی که- سێک روخسه‌تی
چوونه ناوه‌وه‌ی بۆلایان هه‌بێت. دوورۆژی سه‌ره‌تا زۆر زۆر به‌توندی
ئه‌م‌که‌شو هه‌وایانه‌ڕه‌چاو ئه‌کرد، به‌ڵام دواتر ورده‌ورده له‌چاو
دێرییه‌کانیان که‌م‌کرده‌وه تا ئه‌وکاته‌ی هه‌وه- ڵین شه‌وی هه‌ینی
ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌وشه‌وه، کاتی ئێواره سێ‌که‌س له میوانه‌کان رۆیشتن. ئه‌م سێ‌که‌سه
بریتی بوون له: به‌هه- شتی، خاده‌می وده‌ست‌غه‌یب‌شیرازی. ئه‌وه‌لایان‌مانه‌وه
ومن بۆیه‌که‌م جار له ژیانمدا کۆرو کۆبوو- نه‌وه‌یه‌کم له‌وان بینی
که له ته‌مه‌نیشمدا به خه‌و نه‌م دیبوو.
کاتژمێر9ی شه‌ودوای ئه‌وه‌ی نانی ئێواره‌یان خوارد و ده‌ستیان‌له‌خواردن‌کێشایه‌وه،
له‌پاڵ که‌ره‌سه ومه‌قه‌ڵی ودامو ده‌زگای تایبه‌تی ماده‌سڕکه‌ره‌کان
که هه‌موورۆژێک له پاش خواردنی نانه‌کانیان به‌رده‌وام بوون له‌کێشانی
ئه‌وماده‌یه، ئه‌م‌جاره بۆی عاره‌ق وشه‌رابیشم هه‌ست ئه‌کرد، به‌ڵام
من هه‌رچه‌نده چاوم ئه‌گێرا شیشه‌ی عاره‌ق وشه‌رابم نه ئه‌دی، لێره‌دا
ئه‌وه‌یش بلێم ماوه‌ی 2رۆژبوو که من به بڕیاری سه‌ی‌مه‌هدی دوای
خواردنی نانی نیوه‌رۆ وئێواره له پشت ده‌رگای هۆد- ه‌ی میوانه‌کان
یان له نزیک ده‌رگای میوانه‌کان وه‌ک چاوه‌دێر ئه‌وه‌ستام که که‌سیتر
به‌تایبه‌ت سه‌ی‌ئه‌بولفه‌زڵ و سه‌ی‌عه‌بدوڵا و کوڕه‌کانی یان
که‌سێکی تری نه‌ناسراو له‌ناکاو خۆیان به هۆده- که‌دا نه‌که‌ن. ئه‌م‌شه‌وه
خواردنه‌وه‌ی عاره‌ق وشه‌رابی ئه‌و به‌رێزانه لای من، زۆر گرینگ نه‌بوو،
چوون خۆیشم وه‌ک ئه‌وان نوێژم ئه‌خوێند، رۆژوویشم ئه‌گرت، بۆزیاره‌تیش
ئه‌چووم، رۆژانی تاسووعا وعاشوورا وه‌ک هه‌مو موسڵمانه‌کانیتر زنجیری
ماته‌مینیم بۆ حه‌زره‌تی حوسه‌ین لێ‌ئه‌دا، به‌ڵام شه‌وانی هه‌ینی
تۆزێکیش عاره‌قم ئه‌خوارده‌وه. مه‌ی بخۆ، مینبه‌ر بسووتێنیه، به‌ڵام
خه‌ڵکی ئازار مه‌ده لای من وه‌ک بڕیارێکی دینی وابوو، که‌وابو لای من
گرینگ نه‌بوو که زانایانی ئایینی هه‌روه‌کوو من ئه‌وره‌واڵه‌یان
گرتبێته پێش، لای من گرینگ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و عاره‌ق وشه-
رابه بوو نه‌ک خواردنه‌وه‌که‌ی.
کاتژمێر11ی شه‌و بۆڵه‌بۆڵ و ورده قسه‌یان ده‌ستی پێکرده‌وه. موحه‌مه‌د
مونته‌زری و سانعی زیاتر له‌هه‌موان، په‌روه‌رش یان دابوه به‌ر
تیشکی پرسیار که: بۆچی نایه‌ن؟ ئه‌وه رۆژ بوه‌وه! جاکه‌ی دێن؟ له‌وڵامیشدا
په‌روه‌رش بانگهێشتی هه‌موانی ئه‌کرد که‌دیان به جه‌رگی خۆیاندابنێن،
تۆزێک سه‌بریان هه‌بێت وخۆڕاگربن وئه‌ی وت: هیچ په‌له مه‌که‌ن! به‌ر
له کاتژمێر12 و1ی شه‌و نایه‌ن! شه‌و و رۆژی هه‌ینی رۆژی کار‌و کاسبیانه
وبازاریان ره‌ونه‌قی هه‌یه!.
من، لای خۆم وام بیر ئه‌کرده‌وه که ره‌نگه ئه‌م به‌رێزانه چاوه‌روانی
به‌هه‌شتی، خاده‌می و ده‌ست غه‌یب‌بن، به‌ڵام کاتێک کاتژمێر بوو به12/30
میوانه‌کان که‌ئه‌م به‌رێزانه چاوه‌روانیان ئه‌کردن هاتن، چاوم به
میوانه‌کان که‌وت تاڕاده‌یه‌ک سه‌رم سوڕما که‌وه‌خت بوو دڵم بوه‌ستێت،
قه‌د چاوه روانی که‌سی وام نه‌ئه‌کرد!.
میوانه تازه‌کان، 2ژنی نیوه رووت که‌به هه‌موو جۆر ده‌واوده‌رمانی
جوانی خۆیان رازاندبوه‌وه و4پیاویشیان له‌گه‌ل بوون، هه‌ندێک که‌لووپه‌لی
موزیکیان به ده‌سته‌وه‌بوو. سیمای ئه‌و میوانانه ئه‌وه‌نده لای هه‌موان
ناسراو بوو که پێم وابێت سه‌ی ئه‌بولفه‌زڵی باخه‌وانیش ئه‌وانی ئه‌ناسی.
که‌شو هه‌وای هۆده‌ی میوانه‌کان تۆزێک به‌ره‌و ساردی ومات ومتی
رۆیشتبوو، به‌ڵام به هاتنی ئه‌م میوانانه که‌شوو هه‌وا گۆڕدراو به
هات وهاواری مه‌لاکان که به‌خێر هاتنیان له میوانه‌کان ئه‌کرد و ئه‌یان
وت ئه‌حسه‌نت وته‌باره‌که‌ئه‌ڵا، ژووری میوانه‌کان ڕه‌نگ وسیمایه‌کی
تری به خۆیه‌و ه‌گرت .
له هه‌ڵسووکه‌وتی میوانه‌تازه‌کان ڕادیار بوو، ئه‌و میوانه تازانه
بێجگه له‌عه‌لی ئه‌کبه‌ر په‌روه‌رش که‌سی تریان له‌و کۆڕه‌دا
نه‌ئه‌ناسی. ئه‌مه‌ش ئه‌بێت زیادکه‌م که‌هه‌ر له یه‌که‌م و دووهه‌م
رۆژه‌کانه‌وه، میوانه‌کانی سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی، ئه‌و کاته‌ی که له‌باخه‌که‌دا
بوون، به‌ژێر شه‌ڵوار وبیجامه‌وه ئه‌گه‌ڕان وئاسایی به‌و جۆره
ژیانیان ئه‌کرد، ته‌نیاکاتێک که له‌باخه‌که بچوونایه‌ته‌ده‌ر له
عابا وعه‌مامه‌ی مه‌لایی که‌ڵکیان وه‌ر ئه‌گرت به‌م شێوه زۆرتر
سیمایان له حاجی وده‌لاڵه‌کانی ناو بازار ئه‌چو تا له مه‌لاو گه‌وره
پیاوانی ئایینی!. یه‌ک دوکه‌سێکیان نه‌بێت ئه‌وه‌لایان له قسه
کردنیشیان دا ره‌نگو رواڵه‌تی مه‌لایییان پێوه دیار نه‌بوو!
من، هه‌موو میوانه تازه‌کانم ئه‌ناسی. ئه‌و میوانه تازانه کۆمه‌ڵێک
هونه‌ر مه‌ند وتیپی موزیک وسه‌مای کاباره‌یه‌ک بوون که له ژێر زه‌وینی
هۆتێلی عالی‌قاپوو له ئیسفه‌هان له‌رێگای سه‌ماو موزیکه‌وه بژیوی
خۆیان دابین ئه‌کرد. ئه‌م هۆتێله‌ی عالی‌قاپوو له شه‌قامی‌چوار باخی
ئیسفه‌هان هه‌ڵکه‌وتبوو هۆتێلێکی زۆر شیک وبه‌ناوبانگ بوو، ژێر زه‌وینییه‌کی
هه‌بوو که ره‌ستووران و جێگای خواردن وخواردنه‌وه‌ی هۆتێله‌که بوو،
شه‌وانه‌یش له‌م ژێر زه‌ویینیه‌دا به‌رنامه‌ی سه‌ماو گۆرانی به‌رێوه
ئه‌چوو. هه‌ر ئه‌م موعین‌ه که ئێسته گۆرانی بێژێکی به‌ناو بانگه
کاری خۆی له‌و ژێر زه‌وینییه‌وه ده‌ست پێ‌کرد. زۆری له سه‌ر نه‌چین
ئه‌م دووژنه‌یش که هاتبوون بۆ باخی حاجی توراب له‌و هونه‌ر مه‌ندانه‌ی
ئه‌و هوتێڵه بوون که‌ناوی دانه‌یه‌کیان ئیلهام و ئه‌وی تریشیان نه‌رگسی
ناوبوو. هه‌ر دووکیان سه‌مایان ئه‌کرد، نه‌رگس تۆزێک قه‌ڵه‌وتر بوو، هه‌ر
له‌وسه‌ره‌تاوه نه‌رگس سه‌رنجی مه‌لاکانی بۆ لای خۆی زیاتر راکێشا.
ئاماژه‌م پێ‌کرد به هاتنه ژووره‌وه‌ی ئیلهام ونه‌رگس سه‌ماکه‌رانی
هۆتێل عالی قاپوو که‌شو هه‌وای هۆده‌که گۆڕدراو میوانییه‌که سیمایه‌کی
تری به‌خۆیه‌وه گرت. باهونه‌ر وموحه‌مه‌د مونته‌زری زۆر خوڵکی ئه‌و
دووژنه سه‌ماکه‌ریان کرد و زۆر تکاو پێداگریان کرد که ئه‌وانیش له
ده‌ور مه‌قه‌ڵی بافوور وتلیاک له‌گه‌لیان دابنیشن وپێکه‌وه مژێک له‌و
ماده‌بده‌ن، به‌ڵام هه‌مو هه‌وڵ و پێداگرییه کانیان بێ ئاکام مایه‌وه.
ته‌نانه‌ت لێویشیان به‌عاره‌ق وشه‌رابه‌وه‌نه‌دا، من به‌راستی لای خۆم
گێج ببووم سه‌رم زۆر سووڕ ده‌ما به‌ر ده‌وام له به‌ر خۆمه‌وه له
مێشکمدا ئه‌موت، سه‌یری دونیای پێچه‌وانه بکه، سه‌ماکه‌ران له
خواردنه‌وه‌ی عاره‌ق و شه‌راب و کێشانی ماده‌سڕکه‌ره‌کان و فه‌ساد و
کاری خراپ خۆ ئه‌پارێزن وبه‌ڵام پیاوانی خوا وعالمان وزانایانی
ئایینی دڵیان به گه‌نه‌کاری و ڕابواردنی کاتی خۆیان خۆش کردوه!!
یه‌ک دوجارێک که خه‌ڵخاڵی تریاکی نه ئه‌کێشا وبه‌ڵام مه‌ست وئاگای له
خۆیشی نه‌مابوو، ده‌ی ویست ده‌ستێک به لاشه‌ی نیوه رووتی سه‌ماکه‌ره‌کاندا
بهێنێت وتۆزێک له‌گه‌لیان رابوێرێت که هه‌ر جاره له‌گه‌ل تووره‌یی و
دژکرده‌وه‌ی دوژنه سه‌ماکه‌ره‌که‌دا روبه‌رو ئه‌بوه‌وه، خه‌ڵخاڵی
ئیتر وای لێهات ناچار بو که له‌ژنه‌کان دووربگرێت، چوون زانی
ئیتر ئه‌و دووژنه خێری بۆ ناده‌نه‌وه. له‌ناو موزیسیه‌نه‌کاندا که‌سێک
هه‌بو که چاوی کوێر بوو وهیچی نه ئه‌بینی، به داخه‌وه ئێسته ناوه‌که‌یم
له‌بیر نه‌ماوه به‌لام دڵنیام خه‌ڵکی ئیسفه‌هان ناوی ئه‌زانن. من
له مێژ بو له‌گه‌ل ئه‌و مووزیسیه‌نه کوێره ناسیاوییه‌کمان هه‌بوو،
کاتێک خۆشی ومه‌ستی له‌کۆڕه‌که‌دا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆی، مووزیسیه‌نه
کوێره‌که سه‌رێکی نابه گوێمه‌وه وبه‌چپه پێی‌وتم: فڵانی ئه‌م
میوانانه که‌لێره‌ن و ئێمه موزیکیان بۆ لێ‌ئه‌ده‌ین یه‌ک دووکه‌سێکیان
مه‌لاوعه‌مامه به‌سه‌رنین؟!. ویستم‌بڵێم، به‌ڵێ زۆربه‌یان! به‌ڵام
نازانم بۆ چ؟ ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ببومه جێگای باوه‌ڕ ومتمانه‌ی
سه‌ی مه‌هدی حه‌زم نه‌کرد ئه‌و رازه بدرکێنم ومتمانه‌ی سه‌ی‌مه‌هدی
بشکێنم، بۆیه له وڵامدا وتم نا! ده‌ست به جێ پرسیارم لێکرد بۆ چ ئه‌و
پرسیاره‌ت کرد؟ وتی به قسه‌کردنه‌کانیاندا له مه‌لا ئه‌چن!!.
کاتژمێر2ی دوای نیوه‌شه‌و بوو، کاتێک که‌سه‌مای عه‌ره‌بی و هێندی
ده‌ستی‌پێکرد و سه‌ماکه‌ره‌کان به له به‌ر کردنی جلوبه‌رگی تایبه‌ت
به‌و سه‌مایانه‌وه، سه‌رقاڵی سه‌ماکردن بوون، سیمای ئه‌و به‌ر ێزانه
زۆر بینینیتر و سه‌رنج ڕاکێشتر بو، ئیتر ئێسته ورده ورده، خه‌ڵخاڵی
به‌و ورگه زله‌یه‌وه و قیافه گاڵته‌جارییه‌وه، خۆی پێنه‌گیراو هه‌ستایه
سه‌ر پێی وبه سه‌ماکردن ده‌ستی کرده لاسایی کردنه‌وه‌ی ئیلهام ونه‌رگس!.
شێخ یووسف سانعی وا چوبوه ژێر کاریگه‌ری ده‌نگی شمشاڵ ژه‌نه‌که‌وه
که ئه‌میش به‌جۆرێکی تر خۆی هاوێشته ناو به‌ر نامه‌که‌و ده‌ت وت به
درێژایی ته‌مه‌نی له‌کاری موزیک وسه‌مادابوه.
ئه‌وشه‌وه به‌رنامه‌ی گۆرانی وموزیک وسه‌ما تا کاتژمێر 5ی سه‌ر له
به‌یانی درێژه‌ی هه‌بوو، که هونه‌ر مه‌نده‌کان ماندوو و هێلاک
گه‌رانه‌وه بۆ شار ومه‌لاکان وپیاو چاکانی خوایش به هۆی خواردن و
خواردنه‌وه و رابواردنه‌وه هه‌مویان ماندوی ده‌ستی مه‌ستی وته‌خت
لێکه‌وتن وخه‌وتن وهه‌ر یه‌که‌و له‌سووچێکی هۆده‌که‌وه ڕاکشان، منیش
ئیتر دونیای وریایی وڕاچڵه‌کینم ده‌ستی پێ‌کرد وهه‌ر له‌و کاته‌وه
کۆمه‌ڵێک پرسیاری جۆراو جۆر بوونه خۆرکه‌ی مێشکم وبه‌ر ده‌وام به
خۆیانه‌وه مه‌شغوڵیان ئه‌کردم، سه‌ر قاڵی کۆکردنه‌وه‌ی قاپ وکه‌وچک
وناو ماڵی شپرز بووم که بۆ تاکه چرکه‌یه‌کیش پرسیار له کۆڵم نه
ئه‌بوه‌وه، کۆکردنه‌وه‌ی ناو ماڵه‌که‌و دونیای پرسیاره‌کانی خۆم له
خۆم به قسه‌یه‌که‌ی سه‌ی مه‌هدی کۆتایی پێهات .
سه‌ی مه‌هدی ئه‌وشه‌وه نه‌لێوی له‌مه‌شرووب و عاره‌ق‌و نه‌مژی
له‌تلیاکیشدا، به‌ڵام یه‌ک به‌سته پاره‌ی ئه‌سکه‌ناسی به‌من دا، وسپاس
وپێزانینی خۆی سه‌بارت به رازداری من ئاراسته‌م کرد وتی ئه‌و بیست
هه‌زار تمه‌نه‌یش بگره ئه‌مشه‌و ئه‌رکی زۆرت له سه‌رشان بو زۆر
پێمانه‌وه ماندووبوویت! من خۆم به قه‌رزداری تۆ ئه‌زانم و ئێسته
ئه‌توانم به‌راشکاوی پیت بڵێم که‌تۆ تائاخری ته‌مه‌نت له‌گه ل من
ئه‌بیت، هیوادارم رۆژ به رۆژ ده‌وڵه‌مه‌ندتر و سه‌رکه‌وتووتربیت!.
له رواڵه‌تدا، وڵامی هه‌مووپرسیاره‌کانم وه‌ر گرتبوه‌وه. بیست هه‌زار
تمه‌ن پاره‌یه‌کی که‌م نه‌بوو. لای من وه‌ک داهاتی ته‌مه‌نێک وده‌ست
مایه‌یه‌ک وابوو که ئه‌کرا تجاره‌ت وبازه‌رگانی پێ رێکبخرێت. من ئیتر،
سه‌ی‌مه‌هدی وته‌نی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بووم. ده‌وڵه‌مه‌ندی شتێک بو که
هه‌ر ده‌م چاوه‌ڕوانیم ئه‌کرد. له‌وه‌یش گرینگترلای من ئه‌وه‌بو که
سه‌ی‌مه‌هدی متمانه‌ی بوو به‌من. هێشتا حه‌وتوویه‌ک تێنه‌په‌ڕیبوو که
من ببووم به خاوه‌ن بیست وهه‌شت هه‌زار تمه‌ن‌پاره. کێ ئه‌ی توانی
ئه‌و هه‌موه یارمه‌تییه به‌من بکات؟ کارم چیه به سه‌ر ئه‌وه‌ی
خه‌ڵخاڵی چۆن سه‌ما ئه‌کات و یان سانعی چۆن فلووت وشمشال لێ‌ئه‌دات
وئه‌وانیتر چۆن مه‌شرووب ئه‌خۆنه‌وه؟! لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌ت وچون
بۆجه‌حانم و به‌هشتی ئه‌وان به‌ده‌ستی من‌نیه. ڕه‌نگه روخسه‌تی ئه‌و
کارانه‌یشیان هه‌بێت بۆیه وائه‌که‌ن.
به ده‌م ئه‌م‌پرسیارووڵام وخه‌ون وخه‌یاڵاتانه‌وه رێک له‌و کاته‌یدا
که سه‌ی‌عه‌بدوڵا هه‌ستا بۆچێشت درووست کردن من چاوم چوه خه‌و
وخه‌ون بردمیه‌وه.
کاتژمێر2ی دوانیوه‌رۆ، کاتێک بۆ خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ له خه‌و
هه‌ستام، هه‌موو میوانه‌کان شاد وده‌م به بزه وسه‌ر قاڵی قسه‌و باس
بوون. به‌هه‌شتی، ده‌ست غه‌یب‌شیرازی وخاده‌می گه‌ڕابوونه‌وه. وام بیر
ئه‌کرده‌وه که له به سه‌ر هاته‌کانی دوێنێ شه‌و باسێک ناکه‌ن
ڕه‌نگه روویان نه‌یه‌ت له‌و بابه‌ته‌وه هیچ بدوێن لانیکه‌م کارێک
ئه‌که‌ن که ئه‌م سێ‌که‌سه تازه گه‌ڕاونه‌ته‌وه شتێک له‌و
بابه‌ته‌وه نه‌زانن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی بیر‌و خه‌یاڵی من، زۆر
به‌هه‌ستێکی خۆشه‌وه باسی ماجه‌راکه‌ی دوێشه‌ویان بۆ ئه‌و سێ
نه‌فه‌ره ده‌گێڕایه‌وه وزو و زوو پێیان ئه‌وتن به راستی جێتان خاڵی،
دوێنێ شه‌و زۆر شه‌وێکی خۆش بوو هه‌ر کامه‌یان به جۆرێک به سه‌ر هاتی
خواردنه‌وه وتلیاک کێشان وشێوازی سه‌ما کردنی ئه‌و ژنه سه‌ماکه‌رانه
وهه‌ستی خۆیان له‌و کاته‌دا بۆ یه‌کترین و بۆ ئه‌و سێ‌که‌سه‌ی که
تازه گه‌ڕابوونه‌وه ئه‌گێڕایه‌وه هه‌ر تام ولامه‌ی دوێشه‌ویان
ئه‌دایه‌وه.
شه‌وی هه‌ینی دواتر، هه‌ربه‌م شێوه کۆڕی خۆشی وڕابواردن ومه‌ستی
وکێشانیان دووپات کرده‌وه سه‌ر ئه‌نجام دوای 16رۆژ به بێ ئه‌وه‌ی
بهێڵن من، سه‌ی ئه‌بولفه‌زڵ وسه‌ی‌عه‌بدوڵا بێجگه له کۆڕی رابواردن
وخۆشییه‌کانیان ئاگاداری شتێک‌بین به‌رده‌وام سه‌رقاڵی کۆبوونه‌وه
وکارو باره‌کانی خۆیان بوون وئێمه نه‌مان ئه‌زانی
له‌کۆبوونه‌وه‌کانیاندا باس له چ ئه‌که‌ن وبڕیار له‌سه‌ر چ ئه‌ده‌ن،
میوانییه گه‌وره‌که‌ی باخی حاجی‌توراب کۆتایی پێهات، میوانه‌کان
هه‌ریه‌که‌و به‌ره وشوێنی خۆیان گه‌ڕانه‌وه. من وسه‌ی‌عه‌بدولایش له
به ناو زیاره‌تی ئیمام‌ره‌زا گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵی خۆمان.
گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ماڵی خۆمان هه‌روه‌ک جاران بوو، ته‌نیا جیاوازییه‌ک
که هه‌یبو له‌گه‌ل پێشوو ئه‌وه‌بووکه، ئیتر جه‌عفه‌رشه‌فیع‌زاده
که تا16رۆژ له‌وه‌پێش وه‌ک قه‌سابێک له دووکانه‌که‌ی باوکم کارم
ئه‌کرد ئێتسه به‌و هه‌موه شاگردانه‌و ده‌ست خۆشانه‌ی که سه‌ی‌مه‌هدی
هاشمی وئایه‌توڵا به‌هه‌شتی پێیان دابووم ببوومه خاوه‌ن85 هه‌زار
تمه‌ن وبه ده‌ستێکی زۆر پڕه‌وه ئه‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵی باوکم، تا 20
رۆژ له‌وه‌پێش قه‌د به خه‌ویش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌م به خۆمه‌وه
نه‌دیبوو.
ئه‌م پێشه‌کیانه‌م له ژیانی خۆم دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باس کرد که
تێبگه‌ن کاتێک ئه‌ڵێم هه‌مه به‌سه‌ر هاتێکم له دوانیوه‌رۆیه‌کی
گه‌رمی هاوینی ساڵی 1354دا ده‌ستی پێکردوه چلۆن بوو وبۆ چی وائه‌ڵێم.
سه‌ی مه‌هدی هاشمی، کاتی خوا حافیزی کردن، پێی وتم که رۆژی 4شه‌مه‌ی
حه‌وتوی داهاتوو کاتژمێر 8ی سه‌ر له‌به‌یانی له‌مه‌یدانی عالی قاپ‌و
له ئیسفه‌هان چاوه‌رێت ئه‌که‌م ، وه‌ره با پێکه‌وه برۆین ئیجازه‌ی
سه‌فه‌رت بۆ ده‌ر بهێنم**گوزه‌ر نامه**. سه‌ی مه‌هدی ته‌نانه‌ت به
منی نه‌وت که ئیجازه‌ی سه‌فه‌رم بۆچییه‌و بۆ ئه‌بێت بۆ من ئیجازه‌ی
سه‌فه‌ر ده‌ر بێنێت؟ ئه‌وه‌ی راستی بێت، دوای میوانی باخی حاجی توراب،
ئیتر بۆ منیش گرینگ نه‌بوو که چ ئه‌که‌م. سه‌ی‌مه‌هدی له هه‌موو شتێک
ئاگادار بوو ووه‌ک بزانێت چ پرسیارێک له مێشکی مندایه مێشکمی
ئه‌خوێنده‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه که پێی ئه‌دام خۆی به جۆرێک وڵامی
هه‌موو پرسیاره‌کانی من بوو.
کاتێک گه‌یشتمه ماڵی خۆمان دایک وبابم هێنده خۆشحال بوون وتامه‌زرۆی
دیتنم بوون، له‌په‌سا ئه‌م لاولایان ماچ ئه‌کردم وده‌ستیان به‌سه‌ر
وگوێلاکمدا ئه‌هێنا وبه‌و نیه‌ته‌ی که‌من‌له‌زیاره‌ت گه‌ڕاومه‌ته‌وه
هه‌مو جل‌و به‌رگم ئێسته ته‌به‌روکن وموباره‌کن، هێنده به گه‌رمی
ماچیان ئه‌کردم وده‌ستیان پێدا ئه‌هێنام ئه‌ونده‌ی نه‌مابوو خۆیشم بێمه
سه‌رئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که‌له‌زیاره‌تی ئیمام ره‌زا له مه‌شهه‌د بوم.
به‌ر له‌وه‌ی باسی دیاری زیاره‌ت وسه‌ر گڵکۆی ئیمام ره‌زا بێته
پێشه‌وه و لێم بپرسن کوا دیاری ئیمام ره‌زاو چیت بۆ هێناوینه‌ته‌وه؟
به هه‌ر کامیان یه‌ک گه‌ڵا هه‌زار تمه‌نی سه‌وزم پێدان وپێم وتن
که‌له مه‌شهه‌د خه‌وم دیتوه ئه‌و هه‌زارتمه‌نییانه بساومه سه‌ر
گۆڕ وزیاره‌تگای ئیمام ره‌زاو دواتر وه‌ک ته‌به‌رۆک بیهێنمه‌وه بۆ
ئێوه، به‌م جۆره هه‌م پاره‌م پێدان وهه‌م ته‌به‌رۆکی ئیمام ره‌زاو
ئه‌وانیش چه‌ند قات خۆشحال ورازی بوون.
کاتێک سه‌یری دایک وباوکمم ئه‌کرد، له‌سیما وله چاوه‌کانیاندا
ئه‌م‌دی که‌چه‌نده رازی وخۆ شحاڵن، له‌دڵی خۆمه‌وه وتم، پاره،
ئه‌ویش‌پاره‌یه‌ک که که‌س نازانێت چلۆن هاتوه، به‌راستی چاره‌سه‌ری
هه‌مو کێشه‌یه‌که له‌م سه‌رعه‌رزه‌دا، به‌ڵام ئیمرۆ، ئیمرۆ که له
هه‌مووشوێنێکی ئه‌م دونیایه‌دا گیانم به ده‌ست تیرۆریسته‌کانی
حیزبوڵا‌وه له مه‌ترسی دایه‌و ترسی تیرۆر وکوژرانم هه‌یه، ئاماده‌م
هه‌موو دار ونه‌دار وسه‌ر مایه‌م که له میلیۆن میلیۆن تێپه‌ڕیوه
بده‌م به‌و مه‌رجه‌ی ته‌نیا بتوانم ساتێک وه‌ک ئه‌و کاتانه‌ی که
قه‌سابێکی بێ غه‌ل وغه‌ش بووم ژیان که‌م، به‌ڵام به داخه‌وه وسه‌د
جار به داخه‌وه!
نێوانی من وسه‌ی مه‌هدی هاشمی، رۆژ له‌گه‌ل رۆژ وسات له‌گه‌ل سات
دۆستانه‌تر وخۆییتر ئه‌بوه‌وه. ئێسته ئیتر هه‌موان ئه‌یان زانی که
من ده‌ستم له ئیشی قه‌سابی هه‌ڵگرتوه و وه‌ک شۆفیرێک کار بۆ سه‌ی
مه‌هدی هاشمی ئه‌که‌م. سه‌ی مه‌هدی هیچ کات بێجگه له‌مزگه‌وت وکۆڕی
ماته‌مینی، کۆری حه‌دیس وقسه‌و باسی دینی له‌مزگه‌وت ئیشێکی تری نه‌بوو
منیش نه‌م ئه‌زانی ئه‌و هه‌موه پاره‌یه له کوێوه دێنێت. به‌راستی
بۆیشم گرینگ نه‌بوو. پاره‌ی چاکی به‌من‌ئه‌دا وڕه‌نگه به‌شێک له
خۆشه‌ویستییه‌که‌ی من بۆ ئه‌و به‌هۆی ئه‌و پاره‌وه بوو که ئه‌ی دا
به من.
هه‌ر چۆن بوو ئیجازه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌م ئاماده بوو، پاش ئه‌وه‌ی
ئیجازه‌ی سه‌فه‌ری من ئاماده بوو ، له‌گه‌ل ئاغای هاشمی پێکه‌وه چوین
بۆ تاران. سه‌ره‌تای مانگی ره‌زبه‌ری 1354 بوو. لای ماڵی باوکم وتم
که‌به هۆی رێنوێنیه‌کانی سه‌ی مه‌هدییه‌وه وه‌زعم باشه‌و ئه‌م هه‌وێت
برۆم بۆ نه‌جه‌ف بۆ زیاره‌تی ئیمامی عه‌لی وهه‌ر وه‌ها بڕێکی زۆر
پاره‌م‌بۆ دانان. چه‌ند رۆژێک له تاران ماینه‌وه و دواتر من وغوڵام
عه‌باس ته‌وه‌سولی که دواتر بوه به‌رپرسی زانکۆی ئیسفه‌هان به
فرۆکه‌یه‌ک له جۆری ئێرفرانس‌به‌ره‌و پاریس پێته‌ختی ولاتی فه‌رانسه
رێکه‌وتین. ئه‌مه نه ته‌نیا یه‌که‌مین سه‌فه‌ری من بۆ ده‌ره‌وه‌ی
ولات بوو به‌ڵکوو یه‌که‌مین جاریش بووسواری فڕۆکه ئه‌بووم بۆیه له
داب ونه‌ریتی ناو فرۆکه هیچم نه‌ئه‌زانی وله‌و پێوه‌ندیه‌دا غوڵام
عه‌باس ته‌وه‌سولی زۆر یارمه‌تی کردم وفێری کردم که ئه‌بێت چ بکه‌م وچ
نه‌که‌م.!
کاتێک گه‌یشتینه‌پاریس له‌خۆشییان دا نه‌م ئه‌توانی له سه‌رپێیان
راوه‌ستم. به ر ده‌وام پرسیار به مێشکم دا ئه‌هات، من له‌کوێ وپاریس
له کوێ؟ ئه‌گه‌ر سه‌ی‌مه‌هدی هاشمی نه‌بوایه‌ت، من ئه‌م توانی پاریس
به خه‌و ببینم؟ دڵنیام نا!.
|