٢٣\٢\٢٠١٠
رازه نه‌درکاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی.
گێڕانه‌وه‌ی:
جه‌عفه‌ر شه‌فیعزاده
نووسینی: سیاوه‌ش
به‌شیری

وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
-
به‌شی
چوار
-
گه‌ڕانه‌وه بۆ پاریس
و گه‌ڵاڵه‌ی چوون بۆ لیبی.
رۆژێک که‌فرۆکه‌خانه‌ی ده‌میشقم به‌ره‌و
پاریس به‌جێهێشت، ئیتر ئه‌و جه‌عفه‌ری شه‌فیعزاده قه‌سابه‌ی قه‌هده‌ریجان
نه‌بووم، ئێسته ئیتر له به‌ندیخانه، بریندار کردن، کوشتن، خوێنڕشتن،
ته‌قینه‌وه، هه‌مووجۆر خراپه کارییه‌ک باکم نه‌بوو. ته‌نانه‌ت کوشتی
بنیامی بێ‌تاوانیش نگه‌رانی نه ئه‌کردم. کاتێک له‌ناو فرۆکه‌یه‌کی
سووریدا دانیشتم و فرۆکه‌که تا به‌رزترین شوێنی ئاسمان به‌ر زبوه‌وه،
هه‌ستم ئه‌کرد ئیتر نزامییه‌ک، سه‌روازێک، ئه‌فسه‌رێک وته‌نانه‌ت
ژنڕاڵێکم. له خۆم بایی بووبووم، ئه‌م جۆره له خۆ بایی‌بوونانه‌یان
له‌ئۆردووگادا فێر کردبووم، به‌ڵام دواتر له کاتی شه‌ری بێ ئاکامی
ئێران وعێراقدا زانیم که هیچ نیزامی وسه‌روازێکی خاوه‌ن شه‌ره‌ف شه‌ڕخواز
نییه، سه‌روازه‌کان ئاشتییان خۆش ئه‌وێت وتاکتیکی نیزامی فێرئه‌بن بۆ
ئه‌وه‌ی ئاشتی بوونی هه‌بێت. تێگه‌یشتم کوشتن، ته‌قاندنه‌وه خراپکاری،
تیرۆر، ئه‌شکه‌نجه کاری بڕێک تیرۆریسته که به هه‌ڵه جلووبه‌رگی سه‌روازییان
له به‌رکردوه. منی‌قه‌ساب، که ته‌نانه‌ت نه‌یشمتوانیبوو برۆمه
خوێندنگای ناوه‌ندی، نه‌ته‌نیا سه‌رواز ونیزامی نه‌بووم به‌ڵکو
تاوانبار وجینایه‌ت کار بووم که ببوومه دار ده‌ستی هه‌ندێک که‌سیتر
که بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ه‌کانی خۆیان به هه‌مو جۆرێک گاڵته‌یان
پێ ئه‌کردم وهه‌ڵیان ئه‌سووڕاندم. دواتر له ئێران وله‌و رۆژانه‌ی ڕاپه‌ڕینی
خه‌ڵک دژی رژیمی پاشایه‌تیدا بۆم ده‌رکه‌وت که‌ته‌نیا بۆ به ده‌ست
هێنانی پاره وبڕێک ئاواته‌کانم، خۆم، شه‌ره‌فم، ئیمانم، بنه‌ماڵه‌م
ونیشتمانم وهه‌ر شتێک که هه‌م بوه کردومه‌ته قوربانی هه‌وسبازی
وسیمای دزێوی ئه‌م مه‌لایانه، به‌ڵام، به هه‌ر حال ئه‌و نیوه‌رۆژه‌ی
که له ده‌میشقه‌وه به‌ره‌و پاریس رێکه‌وتم رۆژێکی پڕ له‌هه‌ست و وزه‌و
وره‌بو بۆ‌من، تاڕاده‌یه‌ک که‌ئیترخۆمم لێ گۆڕابو له‌خۆم بایی ببووم و
خۆم گوم کردبوو. هه‌زاران جۆر پلان وگه‌ڵاڵه‌و بۆچوون له‌مێشکمدا بوون،
لام وابوو هه‌ر ئه‌ونه بگه‌مه‌وه ئێران وبه تایبه‌تی ئیسفه‌هان هه‌مو
گه‌ڵاله‌کانم جێبه جێ ئه‌که‌م وسه‌ی‌مه‌هدی وهه‌موو خزم‌و خوێشه‌کانم
له گرتووخانه نه‌جات ئه‌ده‌م وپاشانیش به‌و شتانه‌ی که فێر بوم ئه‌توانم
ده‌ست بده‌مه تاڵان‌کردنی بانکه‌کان وته‌نانه‌ت به هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه
له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی که ئه‌م ناسین خۆم وهه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که
ئه‌م ناسین ده‌وڵه‌مه‌ندیان بکه‌مه‌وه‌مه‌وه.!!
کاتێک له فڕۆکه‌خانه‌ی ئۆڕلی له فڕۆکه دابه‌زیم وله‌نهۆمی یه‌که‌می
بینای فڕۆکه‌خانه‌که چاوه- ڕوانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ساکه‌که‌م ئه‌کرد
بینیم غوڵامعه‌لی ته‌وه‌سولی وسێ‌که‌سیتر چاوه‌روانم ئه‌که‌ن ئه‌وانیترم
نه ئه‌ناسی به‌ڵام ئه‌مرۆکه هه‌موویان بوونه‌ته که‌سانی ناسراوی نێو
نه‌ته‌وه‌یی.
سادق قوتب زاد، ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در وحه‌سه‌ن ئیبراهیم حه‌بیبی
ئه‌و که‌سانه بوون که له‌گه‌ل غوڵامعه‌لی ته‌وه‌سولی هاتبوونه
پێشوازی من له فرۆکه‌خانه‌ی ئورلی. کاتێک به ماشینێکی جۆری پژۆ که
قوتبزاده لێی ئه‌خوڕی وبه‌ره‌و شاری پاریس پێته‌ختی فه‌رانسه که‌وتینه
رێ، ته‌وه- سولی بۆی گێرامه‌وه وباسی له‌وه کر‌د که چونی من بۆ
ئۆردووگای ده‌میشق له سه‌ر پێشنیار ورێنو- ێنی قوتب زاده بوه.
گه‌یشتینه پاریس وهه‌موومان پێکه‌وه رۆیشتینه نووسینگه‌ی قوتبزاده
هه‌ڵکه‌وتوو له پاریسی 17هه‌م له‌شه‌قامی‌کلیشی. دواتر تێگه‌یشتم ئه‌م
نووسینگه‌و شوێنی کاری قوتبزاده هه‌ڵکه‌وتوه له‌نزیک شوێنێکی خراپ
ونێوزراوی پاریس به ناوی پێگاڵ، قوتبزاده له باری ئه‌خلاقییه‌وه
به‌ره- ڵایه‌کی ته‌واو مانا بوو، له‌م نووسینگه‌یه‌ی خۆی بۆ پێوه‌ندی
گرتن له‌گه‌ل ژنانی قاحبه‌و به‌ره‌ڵای پاریس وهه‌ر وه‌ها بڵاو کردنه‌وه‌ی
ئه‌و ماده سڕکه‌رانه‌ی که له ئێرانه‌وه له لایه‌ن سه‌ی مه‌هدی
هاشمی وله دوسلدۆف له‌لایه‌ن سادق‌ته‌با ته‌بایی به‌ده‌ستی ئه‌گه‌یشت
که‌ڵکی وه‌رئه‌گرت. هه‌موو ئه‌م به‌سه‌رهاتانه له‌م بیره‌وه‌ریانه‌دا
له کات وشوێنی خۆیدا باس ئه‌که‌م.
له‌سه‌ری نه‌چین، له‌گه‌ل گه‌یشتینه نووسینگه‌که‌ی قوتبزاده ته‌نانه‌ت
به بێ ئه‌وه‌ی مه‌جالی ئه‌وه‌یشمان هه‌بێت که، ئه‌و چاییه‌ی که‌حه‌بیبی
ده‌می کردبوو بی خۆینه‌وه، زه‌نگی ته‌له‌فوونه که‌یان به‌رزبوه‌وه،
قوتبزاده ته‌له‌فوونه‌که‌ی هه‌ڵگرت وپاش چاک وچلۆنییه‌کی کورت ته‌له
فوونه که‌ی به ده‌ستی منه‌وه دا وتی قسه بکه!.
به سه‌رسووڕمانێکه‌وه وله‌کاتێکدا باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد ته‌له‌فوونه‌که‌م
لێ وه‌رگرت، ده‌نگی داوود مێردی خوشکه‌که‌م هاته‌گوێم. هه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی
که ئێسته به‌جێگای من یارمه‌تی بابم ئه‌کات ودوکانه‌کامان له قه‌ده‌ریجان
ئیداره‌ئه‌کات. زۆر خۆشحاڵ بووم، داوود وتی‌که له‌گه‌ڵ باوک ودایکی من
پێکه‌وه چون بۆ مه‌شهه‌د بۆ زیاره‌ت وئێسته گه‌ڕاونه‌ته‌وه وله‌تارانن
وشه‌ویش رێده‌که‌ون بۆ ئیسفه‌هان. دواتر له‌گه‌ل باوکم ودایکم قسه‌م
کر‌د. پاش چاک وباشی باوکم وتی که هه‌موو مانگێک به‌رێز په‌روه‌رش سه‌ردانی
ماڵمان‌ئه‌کات وله‌لایه‌ن تۆوه هه‌موو مانگێک بڕی ده‌هه‌زار تمه‌ن
پاره‌مان ئه‌داتێ. باوکم له درێژه‌ی قسه‌کانیدا پرسیاری کر‌د ئه‌رێ
رۆله من ئه‌م پارانه چی لێ بکه‌م؟؟. له باوکمم پرسی ئه‌رێ باوه
بێجگه له پاره هیچ راسپارده‌یه‌کی تری نه‌بوو؟؟. باوکم له وڵامدا
وتی به‌ڵی رایسپاردوم که پێت بڵێم ئه‌و ئه‌مانه‌تییه‌که‌ت ئێسته گه‌یشتوه‌ته
200هه‌زار تمه‌ن. باڵم نه‌بو ئه‌نا له‌خۆشیان هه‌ڵئه‌فرێم وباڵم لێئه‌دا.
بیرم ئه‌کرده‌وه چوارمانگ له ده‌میشق بوم، جیاواز له‌وه‌ی هه‌موو
مانگێک ده‌هه‌زار تمه‌نیان به باوک ودایکم داوه خۆیشم بوومه‌ته خاوه‌ن
دووسه‌د هه‌زارتمه‌ن، بڕه پاره‌که‌ی من له‌ژماره حسێبێکم که له
بانکێک له ویستگه‌ی یه‌خه‌چاڵی ئیسفه‌هاندا بووم کرابوو.. به باوکم
وت ئه‌و بڕه پاره‌یه که دراوه‌ته ده‌ستی تۆ هین تۆ ودایکمه هه‌رچۆن
پێتان خۆشه خه‌رجی که‌ن. باوکم له خۆشیان نه‌یئه‌زانی چ بڵێت بۆیه
گاڵته‌ی ئه‌کرد، دایکیشم له خۆشی ئه‌وه‌ی که کوڕه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند
بوه له خۆ باییکردبوو دیار بوو له قسه‌کانیدا هه‌ستێکی تایبه‌تی هه‌بوو،
زۆر له‌وه سه‌رو دڵخۆش بوو که خه‌رجی سه‌فه‌ره‌که‌یان له لایه‌ن
ئایه‌توڵا تاهیری‌ه‌وه دراوه وبۆ دایکم له‌گشتی خۆشترئه‌وه بوه که
ئایه‌توڵا تاهری به دایک وبابمی وتبو که شه‌وێک له خه‌ویدا ئیمام‌ره‌زای
بینیوه وئیمام‌ره‌زا پێی وتوه له به‌ر تێکۆشان وخزمه‌ته- کانی جه‌عفه‌ر
به ئیسلام ئه‌بێت دایک وبابی جه‌عفه‌ر بێنه زیاره‌تی ئیمام ره‌زا!.
له‌یه‌که‌مین ساته‌کانی هاتنی من‌بۆ پاریس هه‌موو ئه‌م هه‌واڵانه دڵ‌خۆشکه‌ر
بوون وخه‌میان له سه‌رو دڵم ئه‌ڕه‌وانده‌وه. دواتر له‌گه‌ل داوود قسه‌م
کر‌د و وتم له‌مه‌و به‌دوا هه‌موو مانگێک بڕی یه‌ک هه‌زار تمه‌ن پاره
له باوکم وه‌ربگرێت. له‌گه‌ل داوود سه‌ر قاڵی قسه بوین باوکم ته‌له‌فوونه‌که‌ی
له داوود وه‌رگرت و وتی: له به‌سه‌رهاتی ئاغا سه‌ی‌مه‌هدی ئاگاداری؟
وتم: به‌ڵێ! باوکم وتی: رۆڵه ئه‌گه‌ر ئه‌توانی ماوه‌یه‌کی تریش له‌وێ
بمێنه‌وه، به‌شکم ئه‌م هاتو هاواره تۆزێک بێده‌نگ بێته‌وه! تا دره‌نگتر
بگه‌رێیته‌وه باشتره !.
کاتژمێرێک دواتر کاتێک له‌گه‌ل ته‌وه‌سولی، قوتبزاده، به‌نی سه‌در وحه‌بیبی
دانیشتین وده‌ستما- ن کرده قسه‌وباس، بۆم ده‌رکه‌وت که بۆچی دایک
وبابم ته‌له‌فونیان بۆکردوم. ئه‌وان پێیان وابو کاتێک من له ده‌میشق
گه‌رامه‌وه به خێرایی ئه‌رۆمه‌وه بۆ ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی من به‌و قه‌ناعه‌ته
بگه‌یه‌نن که جارێک راوه‌ستم ونه‌گه‌ڕیمه‌وه، رێکخستنی به‌رنامه‌ی
رۆیشتنی ماڵی بابم بۆ زیاره‌ت وته‌له‌فۆن کردنیان بۆ من به په‌ره‌وه‌رش
سپاردبوو که ئه‌ویش جۆرێک کاره‌کانی رێک خستبوو که گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌وان
هاوکات بێت له‌گه‌ل گه‌ڕانه‌وه‌ی من له ده‌میشق، به‌م جۆره به بێ ئه‌وه‌ی
خۆیان داوای مانه‌وه‌م لێبکه‌ن ماڵ بابمیان کردبوه داواکار وخواسته‌که‌ی
خۆیان له‌رێگای دایک وبابمه‌وه به من گه‌یاند ومنیش قه‌بووڵم کر‌د. ئه‌وه‌ی
راستی بێت ئه‌وه‌لای کاره‌کان بۆ من گرینگ نه‌بوو لای من ته‌نیا ئه‌و
بڕه پاره بایه‌خی هه‌بوو که ئه‌بوا برژێندرانایه‌ته ژماره حسابه‌که‌مه‌وه
وبڕێکیش پاره به ماڵی باوکم بدرێت، تێگه‌یشتم هه‌مو پاره‌کان له‌کاتی
خۆیدا رژاونه‌ته حسابه‌که‌م له‌بانک ، مال وخزم وخوێشیشم هه‌موان
رازین، له لایه‌کی تریشه‌وه پاریس شوێنێک نه‌بوو که بۆ‌من وکه‌سانی
وه‌ک من بیره‌وه‌ری ناخۆشی تێیدا تۆمار که‌ین وخۆشمان لێ نه‌گوزه‌رێت.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ورۆژه‌ی ئێمه له‌گه‌ل ته‌وه‌سولی، قوتبزاده، به‌نی‌سه‌در
وحه‌بیبی تا کاتژمێر- یه‌کی نیوه‌شه‌وی خایاند. ته‌وه‌سولی بڕیار بو
سبه‌ینێ بۆ ئێران بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا که من له ده‌میشق
بووم سێ جاران سه‌فه‌ری بۆ ئێران کردبوه‌وه. ئه‌وشه‌و ورۆژه میوانانی
پاریسی زۆر خزمه‌تی منیان ئه‌کرد وبه ده‌ورم دا ئه‌هاتن وهه‌موانیش ئه‌یانوت
هه‌ر ئه‌وه‌ی من بگه‌رێمه‌وه ئێران به خێرایی به تاوانی به‌شداری له‌کوشتنی
ئایه‌توڵاشه‌مس ئابادی قۆڵبه‌ست ئه‌کرێم، چاک وایه من بۆ ماوه‌یه‌کی
تریش له پاریس بمێنمه‌وه ودواتریش له‌گه‌ل قوتبزاده بۆ ماوه‌ی 15تا
20 رۆژێک سه‌فه‌ر بکه‌م بۆ وڵاتی لیبی.
بۆ من جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو که له‌کوێ بم. ئێسته ئیتر بنیا‌مێکی
مه‌ست وله خۆبایی بووم که له قه‌سابییه‌که‌ی باوکم نه‌جاتم ببوو له‌گه‌ل
ژماره‌یه‌ک بنیامی گه‌وره ورێک وپێک هه‌ڵسووکه‌وتم هه‌بوو، ته‌نیا
پرسیاری من ئه‌وه بوو که‌من لێره یان له لیبی پاره‌م نییه بۆیه ئه‌بێت
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که له‌ئێران هه‌مه بی هێنم. قوتبزاده بزه‌یه‌کی
کر‌د وسه‌رێکی به‌ره‌ولای حه‌بیبی له‌قاند به‌و مه‌به‌سته‌ی که سه‌رنجی
من بۆلای حه‌بیبی ڕابکێشێت که وڵامی ئه‌و پرسیاره‌م له‌و وه‌ربگرمه‌وه.
حه‌بیبی وتی به‌یانی له‌گه‌ل ئاغای سڵامه‌تیان ده‌رۆیت بۆ بانک وژماره‌حسابێک
ئه‌که‌یته‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی لای ئێمه‌یت خه‌می پاره‌ت نابێت، که‌رۆیشتیته
وڵاتی لیبی له‌وێش میوانی ژنراڵ قه‌زافی ئه‌بیت!
ئێسته ئیتر هه‌موشتێک لای من ببوه گاڵته‌جار، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش
له‌جێگای مندا بوونایه‌ت هه‌روه‌ک منتان بیر ئه‌کرده‌وه وگاڵته‌تان به
هه‌مووشتێک ئه‌کرد. شاگرد قه‌سابێکی قه‌هده‌ریجانی، کتووپڕ ئه‌بێته
بنیامێک که بۆ پاریس وسوریه‌و لیبی سه‌فه‌ر ئه‌کات، ئه‌م شاگرد قه‌سابه
که تا دوێنێ له‌مه‌ئموورێکی ساده‌ی ژاندارمری ئه‌ترسا وبه بینینیان
حه‌وت کفنی زه‌رد ئه‌کرد وله‌ترسان سه‌ری کرنووش وته‌عزیمی بۆ دائه‌نه‌واندن،
له‌سه‌فه‌ری بۆ وڵاتی لیبی ئه‌بێته میوانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌ووڵاته‌و!.
سه‌یره. ئه‌م هه‌موه ئاڵوگۆره به‌سه‌ر هه‌ر که‌سدا بێت که‌سه‌که
توشی له خۆ بایی بوون ئه‌کات ره‌نگه منیشی تۆزێک زیاتر تووش کردبێت!
ئه‌وشه‌وه، شه‌وی چوونم بۆ پاریس، هه‌ر له‌و نووسینگه‌ی قوتبزاده‌دا
پشووم دا ورۆژم کرده‌وه، قوتبزاده پێی وتم که ئه‌م هۆده تایبه‌ت به
تۆیه‌و تاکاتێک له‌پاریسی ئه‌م هۆده ئه‌بێته شوێنی ژیان وحه‌وانه‌وه‌ت.
نوسینگه‌که‌ی قوتبزاده سێ هۆده‌ی هه‌بوو، دوو هۆده‌یان مێز و‌سه‌نده‌ڵی
تێیدا بوو که دیاره شوێنی کاره وهۆده‌ی سێهه‌م هۆده‌ی نووستن بو که
هه‌موو که‌لوو په‌لی نووستن وحه‌وانه‌وه‌ی تێدابوو.
کاتژمێر9ی سه‌ر له‌به‌یانی، به‌ده‌نگه ده‌نگه‌وه له‌خه‌و راپه‌ریم،
هه‌ستم کر‌د دێر له‌خه‌وهه‌ستاوم وڕه‌نگه هاوکارانی دوێنێ ئێسته
هاتبنه‌وه ده‌ستیان کردبێت به کاره‌کانیان، به‌م هۆیه‌وه تۆزێک له
ده‌رگای هۆده‌که‌م کرده‌وه‌و له سوچی کراوه‌ی ده‌رگاکه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی
هۆده‌که‌م کر‌د، له ئه‌وپه‌ڕی سه‌ر سووڕماندا کچێکی باریکه‌له‌ی بالابه‌رزی
قژکاڵم بینی که سه‌ر قاڵی ئاماده کردن ودانانی نان‌و چایی به‌یانییه
له سه‌ر مێزێکدا. بێ دره‌نگ درگاکه‌م به‌سته‌وه، شڵه‌ژابووم، تۆزێک
خۆم کۆ کرده‌وه وخۆم رێک وپێک کر‌د، بیرم له‌وه ئه‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر
ئه‌و کچه فه‌رانسه‌وییه قسه‌م له‌گه‌ل بکات چلۆن وڵامی بده‌مه‌وه؟؟؟
ئاخر من بێجگه له‌زمانی فارسی ئه‌ویش زاراوه‌ی نه‌جه‌ف ئاوایی
وتۆزکاڵێک عه‌ره‌بی که ئه‌ویش له سووریه فێر ببووم زمانێکی ترم نه‌ئه‌زانی،
بۆیه له دڵی خۆمه‌وه بڕیارمدا له هۆده‌که نه‌چمه ده‌ره‌وه
وئه‌وه‌نده له‌م هۆده‌یه‌دا ئه‌مێنمه‌وه تا لانیکه‌م قوتبزاده یان
که‌سێکی‌تر که زمانی فه‌رانسه‌وی بزانێت دێن. له سه‌ر لێواری قه‌ره‌وێڵه‌که‌مدا
راکشابووم سه‌ر قاڵی بیر کردنه‌وه له زمان بووم، کتووپڕ ده‌رگای هۆده‌که‌م
کرایه‌وه، هه‌ر ئه‌وکچه قژ کاڵه فه‌رانسه‌وییه، به زمانی فارسی
سڵاوی کر‌د و وتی نان وچای به‌یانی ئاماده‌یه، چووم بۆ هۆده‌که‌ی‌تر
وپێکه‌وه ده‌ستمان کر‌د به خواردنی نانوچایی به‌یانی. بۆم ده‌ر که‌وت
ئه‌م کچه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له‌گه‌ل قوتبزاده کار ئه‌کات وفارسیش به
جوانی فێر بوه. ناوی بێ ئاتریس بوو. زۆر خۆم ماندوکرد وهه‌وڵمدا تا
توانیم ناوه‌که‌ی له‌به‌ر که‌م.
کاتژمێریازده، قوتبزاده، حه‌بیبی وسڵامه‌تیان هاتن وپاش که‌مێک سڵاو
وئه‌حوال پرسی وبه‌یا نیت باش ولێک ئاگادار بوون به منیان وت له‌گه‌ڵ
سڵامه‌تیان برۆم وبکه‌ومه دوای کاره‌کانی خۆم. به‌رله‌وه‌ی له‌نووسینگه‌که‌ی
قوتبزاده برۆینه‌ده‌ره‌وه سڵامه‌تیان له‌به‌ر چاو ئه‌وانی تره‌وه
بڕی پێنج هه‌زارفرانکی پێدام و وتی جارێ ئه‌وه بگره با له‌گیرفانتدابێت
ودوای ئه‌وه‌یش ژماره حسابێکت بۆ که‌ینه‌وه بڕی ده‌هه‌زار فرانکی تێ‌ئه‌که‌م
تا بزانین دواتر چی دێته پێشه‌وه.
له‌ژێر ئه‌و بینایه‌دا که نووسینگه‌که‌ی قوتبزاده‌ی تێدا بوو بانکێکی
لێ بوو، چوینه ئه‌و بانکه‌و ژماره حسابێکی بۆ کردمه‌وه‌و ئه‌و بڕه
پاره‌یه‌ش که خۆی وتبوی رژاندیه حسابه‌که‌م، دواتر له‌و نزیکانه‌وه
دوکانێکی جل وبه‌رگ فرۆشی لێ بوو که بردمی بۆ ئه‌وێ وله‌وێشڕا دو ده‌ست
جل وبه‌رگی له مۆدێله‌کانی پاریسی بۆ کڕیم ، حسابی هه‌موی له‌ئه‌ستۆی
سڵامه‌تیان بوو. له‌گه‌ل سڵامه‌تیان زۆر تێکه‌ڵ بووم وزۆریش خۆماڵی
پێکه‌وه هه‌ڵسووکه‌وتمان ئه‌کرد. ئه‌ویش خه‌ڵکی ئیسفه‌هان بوو، ئه‌مان
توانی ماوه‌یه‌کی زۆر بیره‌وه‌ری ئیسفه‌هان بۆ یه‌ک بگێڕینه‌وه یان له‌سه‌ر
ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ر دوکمان ئه‌مان ناسی بدوێین، ئه‌مانه هه‌ستێکی
له نزیکایه‌تی من به‌رانبه‌ر به سڵامه‌تیان درووست کردبوو بۆیه
زۆرئاسووده بووم له‌گه‌لی. کاتژمێر3ی دوانیوه‌رۆ سڵامه‌تیان منی تا به‌ر
ده‌رگای نووسینگه‌که‌ی قوتبزاده هێنایه‌وه ولێیدا رۆیشت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
خۆی هه‌ندێک کاری هه‌بوو نه‌ی ده‌توانی بێته ناوه‌وه ته‌نیا خوا
حافیزی له‌من کرد‌و وتی به‌یانی دێته‌وه بۆ دیدارم. کاتێک سڵامه‌تیان
دوور که‌وته‌وه بۆ یه‌که‌م جار خۆمم له‌پاریسدا به ته‌نیایی ئه‌بینی،
بۆیه که‌وتمه ناو خولیای خه‌یاڵه‌وه، بڕیارمدا ئێسته که ته‌نیام
هه‌ندێک له‌و ده‌ور وبه‌ره‌دا پیاسه بکه‌م وتۆزکاڵێکیش له‌گه‌ل ده‌ورووبه‌ری
شوێنی ژیانم ئاشنا ببم وزانیاری کۆبکه‌مه‌وه. تۆزیک دوور که‌وتمه‌وه
هه‌ندێک دووکان وشوێنی بینین هه‌بوون سه‌یرم کردن، له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک
گوم ببم زۆر به خێرایی گه‌ڕامه‌وه‌و نه‌م وێرا زۆر دوور بکه‌ومه‌وه.
کاتژمێر4ی دوانیوه‌رۆ بوو گه‌ڕامه‌وه‌و ویستم به سه‌ر خه‌ره‌که**ئاسانسۆر**
سه‌ر که‌وم بۆ نهۆمی 4که نووسینگه‌که‌ی قوتب زاده‌و شوێنی ژیانی منی
لێ بوو. گه‌یشتمه به‌ر ده‌رکی نووسینگه‌که‌ی قوتبزاده، پێشتر
قوتبزاده کلیلی ده‌رگای ئه‌و نووسینگه‌یه‌ی پێدابووم بۆیه زۆر ئاسایی
ده‌رگام کرده‌وه وچوومه ژور، که‌سم نه‌بینی هه‌ستم کر‌د نووسینگه
داخراوه وله‌کاتی پشوودایه. له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌ستم کر‌د به گۆرانی‌وتن،
به ده‌نگی به‌رز گۆرانییه‌کی عه‌ره‌بی که گۆرانی بێژی عه‌ره‌ب به
ناوی فیرووزه خوێندبوی منیش ده‌م وته‌وه‌و ده‌رگای ژووره‌که‌ی خۆمم
کرده‌وه، کاتێک ده‌رگاکه‌م کرده‌وه شتێکم بینی که هێنده‌ی نه‌مابو
دڵم بوه‌ستێت.
قوتبزاده له کاتێک دا که ته‌نیا توونکه‌یه‌کی که‌وه‌ی له‌پێیدا بوو،
له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌که ڕاکشابوو وبێ ئاتریس رووت وقووت پشتی له ده‌رگاکه‌وه
بو دانه‌وییه‌وه فه‌نده‌که‌که‌ی بۆ جگه‌ره داگیرسان هه‌ڵبگرێته‌وه
بینیمن. هێنده‌ی نه‌مابوو دڵم بوه‌ستێت، زۆر خه‌جاڵه‌تیم کێشا، له‌ته‌رێقیدا
ویستم بگه‌ڕێمه‌وه‌دوا، به‌ڵام قوتبزاده بانگی کردم بۆ کوێ؟ وه‌ره
ناوه‌وه! ئێره ئه‌ورووپایه..........
پاشان، له کاتێکدا من هێشتا له‌و حاڵه‌ته‌ی سه‌ر سووڕمان وشه‌رمناوی
خۆمدا نه هاتبوومه ده‌ره‌وه، بێ ئاتریس به‌ره‌و لای من گه‌رایه‌وه
ولێم هاته پێش وچوار که‌ڕه‌ت ده‌مووچاوی ماچ کردم به بزه‌یه‌کی
ماناداره‌وه وتی: بۆ خه‌جاڵه‌ت ئه‌کێشی وشه‌رم ئه‌که‌ی؟!
ره‌نگه باوه‌ڕم پێ نه‌که‌ن، به‌ڵام من له ته‌واوی ته‌مه‌نمدا ئه‌وه
یه‌که‌م جارم بوو که‌ژنێک تا ئه‌وراده‌یه به رووتی ببینم. ئه‌وان
رووت بوون ومنیش ته‌رێق ئه‌بوومه‌وه. هه‌روا به نیشانه‌ی شه‌رم سه‌رم
داخستبوو له‌و لایش بێئاتریس وقوتبزاده به‌بێ بڕانه‌وه پێئه‌که‌نین.
سه‌ر ئه‌نجام قوتبزاده به زمانی فه‌رانسه‌وی شتێکی به بێ ئاتریس وت
وپاشان بێ ئاتریس چوه ده‌ر وخۆیشی ده‌ستی کر‌د به جل وبه‌رگ له‌به‌ر
کردن.
کاتژمێرێک دواتر هه‌مووشتێک ئاسایی بوه‌وه، به‌چه‌شنێک هه‌ر ئه‌ت وت
هیچ رووی نه‌داوه، بێئاتریس جلی له‌به‌ر کردبوو ورێک وپێک له پشت
مێزی کاره‌که‌یه‌وه دانیشتبوو ومن و حه‌بیبی کا تازه گه‌یشتبوه
به‌ره‌وه له‌گه‌ل قوتبزاده سه‌ر قاڵی قسه کردن بوین.
قسه‌کان زۆرتر سه‌باره‌ت به ئۆردووگای ده‌میشق بوو، ئه‌وان تێده‌کۆشان
زۆرتر من بدوێنن وله‌و بابه‌ته‌وه زانیاری زۆرتر کۆبکه‌نه‌وه منیش
زۆرتر بۆیان بدوێم وبدرکێنم، ئه‌یان‌ویست له ورده‌کارییه‌کانی ناو ئه‌و
ئۆردووگایه سه‌رده‌ر بێنن، منیش لام گرینگ نه‌بوو بۆیه ئه‌وان هه‌ر
پرسیارێکیان ئه‌کرد، منیش له ئه‌وپه‌ڕی راستیدا وڵامم ئه‌دانه‌وه، ئه‌م
پرسیار‌و ولامدانه‌وانه وقسه- باسانه چه‌ند رۆژێکی خایاند.
له‌بیست رۆژی یه‌که‌مم داکه‌له‌پاریس بووم، بێجگه له‌یه‌ک که‌ڕه‌ت که
له‌گه‌ل سڵامه‌تیان پێکه‌وه چوین بۆ وێنه گرتن، ئه‌وه‌لای کاته‌کا‌نم
له‌گه‌ل قوتبزاده به ته‌واوی مانا خه‌ریکی رابواردن بووم. له سه‌ر
پێشنیاری قوتبزاده بێئاتریس کچه ره‌فێقێکی خۆی به ناوی پاتریسیا به
من ناساند له‌ژێر ناوی ئه‌وه‌ی که به‌رواڵه‌ت من فێری زمانی فه‌رانسه‌وی
بکات، به‌ڵام هه‌ر له‌یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ماندا کاری من وپاتریسا تێکه‌ڵ
به‌سیکس وپێکه‌وه خه‌وتن و رابواردن بوو، گه‌رچی پاتریسیا چه‌ن دێرێک
فه‌رانسه‌وی فێرکردم، به‌ڵام ئێمه زۆربه‌ی کاته‌کانمان له‌کافه‌کان
وره‌ستوورانه‌کانی پاریس وده‌ور و به‌ری ئه‌برده سه‌ر.
بڕێک رۆژ، من وقوتبزاده وجاروباریش پێکه‌وه له‌گه‌ل‌سڵامه‌تیان ئه‌رۆیشتین
بۆ فرۆکه‌خانه‌یه- کی‌تری پاریس به‌ناوی شارل‌دوگۆڵ وله بڕێک
موسافیری تایبه‌تی ناسراو که له وڵاتانی ئاڵمان وئینگلستانه‌وه ئه‌هاتن،
هه‌ندێک به‌سته‌ی ئه‌مانه‌تی که بۆ قوتبزاده ئه‌هات وه‌رمان ئه‌گرت،
ئه‌م به‌ستانه ماده‌سه‌ڕکه‌ره‌کان له جۆری تلیاکی تێدا بوو، به‌چه‌شنێک
له هه‌ر به‌سته‌یه‌کدا چه‌ند لوول تلیاک جێدرابوو. ئه‌م تلیاکانه‌ی
بۆمان ئه‌هات کڕیاری تایبه‌تی هه‌بوو، له‌و سه‌ره‌تایانه‌وه قوتبزاده
یان سلامه‌تیان تلیاکه‌کانیان ئه‌برد وته‌حویلی کڕیاره‌کانیان ئه‌دا به‌ڵام
دواتر من ئه‌و کاره‌م ئه‌کرد. یه‌کێک له‌م کڕیاره تایبه‌تانه
سه‌ی‌جه‌لال تارانی بوکه دواتر له کاتی راپه‌رینه‌که‌ی ئێران‌دا بوه
به‌رپرسی شۆرای سه‌ڵته‌نه‌ت وپاشان له‌سه‌فه‌رێک دا که بۆ پاریس کردی
وبه‌پێی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی له‌پێشدا دارێژراو ناچار به‌وه کرا که خۆی
له‌وپۆسته بکشێنێته‌وه وخۆ کشاندنه‌وه‌که‌ی به نووسراوه دایه ده‌ستی
خومه‌ینی. دواتر له‌کاتی خۆیدا له‌و بابه‌ته‌وه هه‌ر وه‌ها به‌سه‌ر
هاتی سه‌نجابیتان بۆ ئه‌گێرمه‌وه.
قوتبزاده، بۆخۆی تلیاکی نه‌ده‌کێشا به‌ڵام له‌عاره‌ق وشه‌راب
خواردنه‌وه وپێوه‌ندی سیکس له‌گه‌ل ژنان به تایبه‌تی ژنانی وێڵه‌کی
باڵا ده‌ستی نه‌بوو. یه‌کێک له‌و کارانه‌ی قوتبزاده وحه‌بیبی که
دواتر منیشیان پێ زیاد بووم وقه‌د پشوی تێ نه‌که‌وت وبه‌رده‌وام وبێ
بڕانه‌وه درێژه‌ی هه‌بوو رۆیشتن بۆ سینه‌ماو بینینی فیلمی سیکسی بوو.
له سه‌ره‌تاکانه‌وه من زۆر قینم له‌و جۆره فیلمانه بوو به‌ڵام زۆری
نه‌خایاند که‌منیش خووم پێ‌گرت، به‌چه‌شنێک ئه‌گه‌ر رۆژێک له
کاتژمێر3تا4بۆمان رێ نه‌که‌وتبایه‌ت برۆین بۆ سینه‌ماکانی ده‌ور وبه‌ری
پیگال بۆ دیتنی فیلمی سیکسی، ئیتر حاڵمان په‌رێشان ونگه‌ران بوین به‌چه‌شنێک
که که‌سمان تاقه‌تی قسه‌کردنمان نه ده‌بوو وکه‌سیشمان بۆ ته‌حه‌مووڵ
نه‌ئه‌کرا. هه‌ر جاره‌یش که ئه‌رۆیشتین بۆ سینه‌ماو فیلمێکی سیکسمان
ئه‌بینی، پاش هاتنه ده‌ره‌وه‌مان ئه‌وه‌ی له فیلمه‌که‌دا دیتبوومان
قوتبزاده له‌گه‌ل بێئاتریس ومن له‌گه‌ل پاتریسیا ئه‌نجاممان ئه‌دا، به‌ڵام
حه‌بیبی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچه ره‌فێقه‌که‌ی خه‌ڵکی ئێران بوو له‌گه‌ل
ئێمه نه ده‌هاته‌وه نووسینگه‌که‌و قه‌دیش ئاماده نه‌بوو ئه‌و کچه
ره‌فێقه‌ی خۆی به‌ئێمه بناسێنێت.
له‌م سه‌رده‌مانه‌دا که‌پێم وابێت بۆ من زیاتر له هه‌موان خۆشتربوو،
رۆژێک قوتبزاده پێی راگه -یاندم که ئه‌بێت به زویی پاش ماوه‌یه‌ک
دواکه‌وتن ئه‌بێت برۆین بۆ له‌نده‌ن وله‌وێشه‌وه ئه‌بێت برۆین بۆ لیبی.
|