١\٣\٢٠١٠
رازه نه‌درکاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی.
گێڕانه‌وه‌ی:
جه‌عفه‌ر شه‌فیعزاده
نووسینی: سیاوه‌ش
به‌شیری

وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
-
به‌شی
پێنج
-
سه‌فه‌ر بۆ لیبی.
سه‌ر له به‌یانی رۆژێکیان، من و سادق قوتبزاده، پێکه‌وه رۆیشتین بۆ
له‌نده‌ن. له فرۆکه خانه‌ی هیس روی له‌نده‌ن ماوه‌ی 3 کاتژمێر چاوه
روان ماینه‌وه، پاشان به فڕۆکه‌یه‌کی لیبیایی به‌ره‌و ترابلۆس پێته‌ختی
لیبی وه‌رێ که‌وتین. ئه‌وه‌ی که بۆ من زۆر جێگای تێڕامان و خۆشی بو ئه‌وه
بووکه، ته‌نیا چه‌ند خوله‌ک دوای فڕینی فڕۆکه‌که میوانداری فڕۆکه‌که
هات وچپه‌یه‌کی به گوێی قوتبزاد-ه‌دا کرد و پاشان قوتبزاده هه‌ستاو
له‌گه‌ل میوانداره‌که وه‌رێ که‌وت بۆ ژوری تایبه‌تی فڕۆکه وانه‌که*خه‌له‌بان*
دیاره منیشی له‌گه‌ل خۆ برد. ئه‌مه یه‌که‌م‌جار بوو که من به هۆی
هاو سه‌فه‌ره‌که‌مه‌وه ڕێزی تایبه‌تم لێ ئه‌گیردرا وله ژووری تایبه‌تی
فڕۆکه‌وانه‌که‌دا دا ئه‌نیشتین و جێگامان بۆ ته‌رخان کرابو وله‌وێشڕا
زۆر به گه‌رمی پێشوازیان لێ ئه‌کردین و به ده‌ممانه‌وه بوون.
کاتێکیش فڕۆکه‌که‌مان له فڕۆکه‌خانه‌ی ترابلۆس نیشته‌وه ئێمه‌ش دابه‌زین
و هه‌ر وه‌ک خه‌ڵکانی تر له فرۆکه‌که نه رۆیشتین بۆ به‌شی گومریک و
وه‌ک خه‌ڵکانیتر نه‌رۆیشتینه ده‌ره‌وه به‌ڵکوو هه‌ر له فڕۆکه‌که
دابه‌زین ئۆتۆمبیلێکی ڕه‌ش له جۆری مارسدێس بێنز رێک له به‌ر پله‌کانی
فڕۆکه‌که‌دا چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ی ئه‌کرد، من وقوتبزاده ودوکه‌سی تر به
رواڵه‌ت مه‌ده‌نی، وچه‌ند که‌سێک نیزامی سواری ئه‌و ئوتۆمبیله بوین و
به‌ره‌و شوێنێکی نادیار که‌وتینه‌رێ. 3جیبی نیزامی ویه‌ک ئامبو ڵانس،
به دواماندا ئه‌هاتن و هاوڕێیه‌تی ئێمه‌یان ئه‌کرد. هه‌ڵسووکه‌وتی
کاربه‌ده‌ستانی لیبیایی و شیوازی به خێر هاتن وپێشوازی کردنیان هه‌ڵسوو
که‌وتیان له گه‌ل قوتبزاده وه‌ک رێ ڕه‌سمی به ده‌مه‌وه چوونی ره‌ئیسی
وڵاتێک ئه‌چوو. ئه‌ڵبه‌ته ئێسته که وا ئه‌ڵێم ئه‌م قسانه دواتر
فێری بووم، ئه‌نا ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌و رۆژه مێشکی منیان به خۆیه‌وه
خه‌ریک و سه‌ر قاڵ ئه‌کرد، تایبه‌ت مه‌ندی ئه‌م جۆره کایه‌کردنانه بو
ومن ئه‌ندازه وگه‌وره وچکۆله‌یی وپێوه‌ری ئه‌م کایه کردنانه‌م نه
ئه‌زانی.
له یه‌که‌مین چاو گێڕاندا لیبیم نه که‌وته به‌ردڵ وچاوم. من چاوه
ڕوانم ئه‌کردلیبی وه‌ک وڵاتێکی ئاوه‌دان وخۆش ببینم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
ئه‌و رۆژه من بینیم، وه‌ک شارۆچکه‌یه‌کی چکۆله هاته به‌ر چاوم که
تازه خه‌ریکه کراژی گوند بوون له خۆی ئه‌خات، ئه‌وه‌ی من ئه‌م بینی
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی من له پاریس و ده‌میشق له باره‌ی لیبیه‌وه بیستبووم،
جیاوازی هه‌بوو.
ئێمه چوینه ناو هوتێلێکی ئامریکایی. هوتێلێک که نمای ده‌ره‌وه‌ی له
گه‌ل ناوه‌ی هوتێله‌که جیاوازی به‌رچاویی هه‌بوو. ده‌ره‌وه‌ی هوتێل
سیمایه‌کی دێهاتیانه‌و زۆر ساکاری هه‌بو به‌ڵام ناوه‌ی هوتێله‌که زۆر
شیک ورێک وپێک، که جوانیی ناوه‌ی هوتێله‌که له هوتێله‌کانی پاریس‌دا
له‌گه‌ل پاتریسیا وقوتبزاده دیتبووم. هه‌ر ئه‌و چه‌ند چرکه ساته‌ی که
له خواره‌وه چاوه‌ڕوان ڕاوه‌ستاین تا ژماره‌ی هۆده‌کانمان پێ بوترێت،
هێنده ئامریکاییم بینی که لام وایه ته‌نانه‌ت له ئیسفه‌هانیش که
پایه‌گاو مۆڵگه‌ی هێزه‌کانی ئامریکایی لێ‌بوو. هێنده ئامریکاییم نه
دیتبوو. ساتێک بیرم کرده‌وه‌و، بۆچی هه‌موان درۆ ئه‌که‌ن؟. مه‌لاکان،
کاتێک له مزگه‌وت وسه‌ر مینبه‌ره‌کان قسه ئه‌که‌ن به ده‌ست فه‌ساد
ونه‌هامه‌تییه‌کانیه‌وه ئه‌ناڵێنن، به‌ڵام خۆیان کاتێک میوانییه‌کی وه‌ک
باخی حاجی توراب یان بۆ هه‌ڵ ئه‌که‌وێت، خخه‌ڵخاڵی ئه‌بێته سه‌ماکه‌ر،
سانعی ئه‌بێته بلوێر ژه‌ن ئه‌وه‌لایشیان ئه‌بنه عاره‌ق وشه‌راب خۆرێک
که وێنه‌و هاوتایه‌ن زۆر که‌مه؟ قه‌زافیش که هاواری دژه ئیستیعمار
وداگیر که‌ر یه‌که‌ی عه‌رز وعاسمانی پڕ کردوه، وڵاته‌که‌ی لێوان لێ
پڕه له بێگانه‌و و هێزی ئیستیعمار!.
به ڕه‌واڵی هه‌میشه‌یی، خه‌یاڵ وبیر کردنه‌وه‌که‌م زۆری نه خایاند که
به ده‌نگی یاڵا با برۆین له لایه‌ن قوتبزاده‌وه ریسه‌که‌ی پچڕا، ئه‌م
جاره‌یش دونیای پرسیاره ده‌روونیه‌کانم بێ وڵام و ناته‌واو مانه‌وه.
هۆده‌کانی من و قوتبزاده له پاڵ یه‌کدا بوون. به‌ڵام هۆده‌که‌ی ئه‌و
خۆشتر وجیاوازتر بوو. هۆده‌که‌ی قوتبزاده دوو به‌ش بوو که به‌شێکیان
ژوری نوستن بوو وبه‌شێکی‌تر بۆ دانیشتن. هۆده‌که‌ی منیش زۆر خۆش
وڕازاوه بو به‌ڵام به‌شی دووهه‌می نه‌بوو.
بێ دره‌نگ پاش ئه‌وه‌ی جانتا کانمان کرده‌وه، قوتبزاده وتی که ئه‌روات
بۆ دیتنی سه‌رگورد عه‌بد-ولسه‌لام جلوود که‌سی ژماره دووی لیبی،
قوتبزاده به منی وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ زمانی عاره‌بی ئه‌زانیت له
بابه‌ت تۆ وه ئاسووده‌م، ئه‌توانیت هه‌ر کات ویستت بڕۆیت بۆ ڕه‌ستوورانی
هۆتێله‌که به‌ڵام پێوه‌ندی زۆر له گه‌ڵ که‌سدا مه‌گره، ژنڕال قه‌زافی
خۆشی له‌و که‌سانه نایه‌ت که هاتو هاواریان زۆره. تا ئه‌توانی بخۆ و
بخه‌وه.... به‌یانیش پێش کاتژمێر یازه ئاماده نه‌بیت، له‌وانه‌یه
من شه‌و دێر بگه‌ڕێمه‌وه و بم هه‌وێت بنوم!.
قوتبزاده، هه‌مدیسان که‌مێک ئامۆژگاری کردم وپێی‌داگرت که ئێره وه‌ک
پاریس وته‌نانه‌ت سور-یه‌ش نیه که واته ئه‌بێت وریابم.
ڕاستت بوێت، ناخۆشی پێته‌خته‌که‌ی ژنڕاڵ قه‌زافی به‌چه‌شنێک له دڵ وده‌روونم
کاریگه‌ر بوو که خۆیشم جگه له خه‌وتن، پلانێکی ترم نه‌بوو. کاتێک
قوتبزاده رۆیشت ومن له سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌که‌م ڕاکشام، که‌وتمه بیر
پاتریسیا، ئاخر پازده شه‌و بو که هه‌ر شه‌وه له‌گه‌لی ئه‌خه‌وتم !.
به‌یانی، کاتژمیر شه‌ش خه‌به‌رم بوه‌وه، به‌ڵام قسه‌کانی قوتبزاده‌م
که‌وته‌وه بیر که له‌وانه‌یه شه‌و دره‌نگ گه‌ڕابێته‌وه بۆیه
بڕیارم دا به ته‌نیایی یه‌کڕاست بڕۆم بۆ ڕه‌ستوران و نان وچای به‌یانی
به ته‌نیا بکه‌مه نۆشی گیانم!. هۆڵی نان خواردنه‌که جمه‌ی ئه‌هات له
ئامریکایی، له پشت مێزێکه‌وه دانیشتم و داوای خوارده‌مه‌نیه‌کی باشم
کرد، خوارده‌مه‌نییه‌ک که بێت‌و ئه‌گه‌ر خۆم پاره‌که‌یم بدایه‌ت هیچ
کات له ترسی گران بوونه‌که‌ی له قه‌رگمدا گیری ئه‌کرد ونه‌چوه خوار،
به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا فێر ببوم ئه‌گه‌ر کاتێک بڕیار نیه خۆت پاره
یه‌ک بده‌یت و له سه‌ر وێری خه‌ڵک وکه‌سانیتریت تا بتوانم لاسایی ده‌وڵه‌مه‌ندان
بکه‌مه‌وه وله سه‌ندن و خواردن دڵ ئاوه‌ڵا بم به‌ڵام له سه‌ر وێری
خه‌ڵکانیتر، به‌و جۆره‌یش لای میوانداره‌کانی گرینگتر دێیته به‌ر چاو.
ئه‌مه قوتبزاده فێری کردم که وابم.
سه‌ر قاڵی خواردنی خوارده‌مه‌نییه‌که بووم که بڵه‌ندگۆی هوتێله‌که ،
سه‌ره‌تا به عاره‌بی و پاشان به ئینگلسی هه‌ندیك قسه‌ی کرد که ته‌نیا
ناوی خۆم تێگه‌یشتم، نان و چا که‌م نیوه ناته‌واو به جێ هێشت و به‌ره‌و
پرسگه‌رۆیشتم که له ئه‌وپه‌ڕی سه‌ر سوڕماندا قوتبزاده و دوو ئه‌فسه‌ری
لیبیم بینی که چاوه‌ڕوانی منیان ئه‌کرد. قوتبزاده وتی چه‌ند چرکه
ساتێک له‌وه پێش ته‌له‌فونی کردوه بۆ ژوره‌که‌ی من له به‌ر ئه‌وه‌ی
وڵامم نه داوه‌ته‌و ئه‌ویش نگه‌رانم بوه. وتم با له‌م هه‌له که‌ڵک
وه‌ر بگرم و من زو له خه‌و هه‌ستام، وتم تۆ له‌وانه‌یه دره‌نگ له خه‌و
هه‌ستی ، بۆیه واباشتره تا تۆ هه‌ڵئه‌سی له خه‌و من بڕۆم نان و جاکه‌م
بخۆم و بۆیه هاتم بۆ ئێره. قوتبزاده پێکه‌نی وتی: که وایه گشتمان
پێکه‌وه‌ئه‌خۆین. و، به‌م شێوه‌یه من له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی تر پێکه‌وه
گه‌ڕاینه‌وه بۆ سه‌ر مێزی نان خواردنه که‌و ئه‌وانیش داوای خوارده‌مه‌نییان
کرد. قوتبزاده، پاش هه‌ندێک گاڵته وڕابواردن که عاده‌تی هه‌میشه‌یی
بوو، له کاتێکدا هه‌زار دۆلاری ئامریکایی پێدام، وتی که ئه‌بێ بۆ
ماوه‌ی حه‌وتویه‌ک بڕوات بۆ ده‌میشق پاشان بگه‌ڕێته‌وه بۆ لیبی. وتم :
من یش له‌گه‌لت ئه‌بم؟ وتی : نا! لێره کاریان به تۆیه ئه‌ویش کارێکی
گرینگ که ئه‌بێت لێره بیت کاره‌که‌ت ئه‌ویش به جوانی به رێوه به‌ریت
!. وتم : پیرۆزه! چ کارێکه که به‌من جێ به جێ ئه‌کرێت؟.
قوتبزاده وتی : منیش به دروستی نازانم کاره‌که چییه، ئه‌م دوو ئه‌فسه‌ره
تۆ ئه‌به‌ن بۆ ئیداره‌ی ئه‌منیه‌تی لیبی وله‌وێ هه‌موشتێکت بۆ شی ئه‌که‌نه‌وه.
وای بۆئه‌چم ڕه‌نگه لێکۆڵینه‌وه‌و لێپرسینه- وه‌یه‌ک له ئارادا بێت.
به په‌له وتم : له من؟ پێکه‌نی و وتی: نا! تۆ ئه‌بێت له ئێرانییه‌ک
که قۆڵبه‌ست کراوه لێپرسینه‌وه بکه‌یت ئاغای قازی!! و دوای ئه‌وه
قا قا پێ ئه‌که‌نی و به ده‌م پێکه‌نینه‌وه وتی : له ڕاستیدا تۆ وه‌ک
دیلماج وایته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چریکێکی بزه‌نی ڕه‌نگه ئاکامێکی سه‌رنج
ڕاکێش له‌م لێپرسینه‌وه‌یه بخولقێت.
پرسیارم کرد: شوێنی مانه‌وه‌م کوێ ئه‌بێت؟ ئێره یان شوێنێکی تر؟
قوتبزاده له‌گه‌ل ئه‌فسه‌ره‌لیبیه‌کاندا هه‌ندێک قسه‌ی کرد وپاشان
رووبه من وتی : ئێره! تا کاتێک من ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌و پێکه‌وه سه‌فه‌ر
بکه‌ینه‌وه بۆ پاریس تۆ هه‌ر له‌م هوتێله‌خۆشه‌دا ئه‌مێنیته‌وه. رێک
وه‌ک کارمه‌ندێک وایته. به‌یانیان دێن به‌شوێنت دا وئه‌تبه‌ن بۆ سه‌رکار،
پاش ته‌واو بوونی کاری ئیداره‌یش ئه‌ت هێننه‌وه بۆ هوتێلێکی به‌م خۆشی
ورێکو پێکییه!.
وتم: بۆ من فه‌رقێ ناکات و جیاوازی نییه!
قوتبزاده به پێکه‌نینه‌وه وتی نه‌کا بێتاقه‌تی پاتریسیا بیت که به‌و
قسه‌یه منیش ده‌ستم کرده پێکه‌نین!.
کاتژمێرێک دواتر، کاتێک قوتبزاده به‌ره‌و ژووره‌که‌ی خۆی وه‌رێ که‌وت،
من و دوو ئه‌فسه‌ری لیبی به ماشینێکی جیب له جۆری ئامریکایی به‌ره‌و
ئیداره‌ی ئه‌منیه‌ت وه‌رێ که‌وتین.
له ئیداره‌ی ئه‌منیه‌ت دوو خوێندکاری زانکۆ که خه‌ڵکی ئێران بوون به
ناوه‌کانی چایچی و ئه‌ویتریان ئه‌حمه‌دی‌م بینی و بوینه ئاشنا. ئه‌و
رۆژه تا دره‌نگانێک له شه‌و، چایچی وئه‌حمه‌دی سه‌ر قاڵی روون کردنه‌وه‌ی
من بوون که له باره‌ی کارێکه‌وه که ئه‌بێت ئه‌نجامی بده‌م زانیاری
زیاترم هه‌بێت و باشتر تێم بگه‌یه‌نن. هه‌ندێک خاڵ هه‌بوو که ئه‌بوا
فێریان بومایه‌ت وکاتی لێ پرسینه‌وه ڕه‌چاوم کردایه‌ت. وه‌ک که‌ی ئه‌بێت
توند و تیژی بنوێنم و چ کاتێک دۆستانه له گه‌له ئه‌و که‌سانه‌ی که
لێپرسینه‌وه‌یان لێ ئه‌که‌م دۆستانه بدوێم. تا کوێ بڕۆمه پێشه‌وه و
هه‌ر کات گیرم کرد ونه‌م زانی چی بکه‌م جڵۆن لێپرسینه‌وه‌که رابگرم‌و
به چ نیشانێک چاوه‌دێرانی لێکۆڵینه‌وه‌که تێبگه‌یه‌نم.
ئه‌و ژووره‌ی که بۆ لێکۆڵینه‌وه دیاری کرا بوو هێشتا که‌سی تێدا نه
بوو، پێک هاتبوو له دوو به‌ش له ڕاستیدا به‌شێکیان ته‌نیا ئێمه‌و
کارمه‌ندانی به‌شی ئیداره‌ی ئه‌منیه‌ت به بوونی ئه‌و به‌شه‌مان ئه‌زانی.
ژوری سه‌ره‌کی لێ پرسینه‌وه ژورێکی ساکاری ئاسایی بو که تێیدا مێزێک
و چواردانه کورسی تێدا بوو. کاتێک ئه‌چوینه ناو ژووری لێ پرسینه‌وه
هه‌مو شتێک به رواڵه‌ت ئاسایی بو، به‌ڵام کاتێک ئه‌رۆیشتینه ناو
ژووره نه‌هێنیه‌که واته به‌شه‌که‌ی تری ئه‌وژووره له‌وێڕ اوه ئه‌کرا
له دو شوێنه‌وه هه‌موو جموجوڵ و ده‌نگ وهه‌مو شتێکی ناو ژووری لێ
پرسینه‌وه‌که ببینرێت و ببیسرێت وبخرێته ژێر کۆنترۆڵ و چاوه دێری.
به واته‌یه‌کی تر کاتێک من له ناو ئه‌و ژووره سه‌ر قاڵی لێکۆڵینه‌وه
ئه‌بووم نه من و نه ئه‌و که‌سه‌ی وا لێکۆڵینه‌وه‌ی لێ ئه‌کرا نه‌مانه
توانی ببینین و بزانین له ژورێکیتره‌وه کۆنترۆل ئه‌کرێن و ته‌نانه‌ت
نه‌شمانه‌زانی ژورێکی نه‌هێنیتر هه‌یه که چاوه‌دێری ئێمه ئه‌کات.
دوولای ژووره‌که له سه‌ر عه‌رزه‌که تا بن میچی ژووره‌که ئاوێنه‌ی
یه‌کپارچه داپۆشرابوو، به‌لام کاتێک ئه‌گه‌ڕاینه‌وه ژووری کۆنترۆڵ
ئاوێنه‌کان وه‌ک شوشه‌ی ڕه‌نگی وابوون که له وێڕا ئه‌کرا زۆر به
ئاسانی و به جوانی ژووری لێکۆڵینه‌وه ببینین. هه‌مو جۆر که‌ره‌سیه‌کی
تایبه‌ت به تۆمار کردنی ده‌نگ وفیلم و وێنه‌ی له‌م ژووره نه‌هێنییه‌دا
دانرابو.
بڕیارمان وابوو، چایچی و ئه‌حمه‌دی پرسیاره‌کان بده‌ن به من و کاتێک
ئه‌و که‌سه‌ی وا لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌کرێت من بڕۆم و لێپرسینه‌وه‌ی
لێ بکه‌م، ئه‌گه‌ر وڵامی بدایه‌ته‌وه که ئیتر ته‌واو و ئه‌گه‌ر خۆی
بپاراستایه‌ت له وڵام دانه‌وه ئه‌بوا له‌و شیوازانه‌ی که من له
ئۆردوگای دیمشق فێری ببوم که‌ڵک وه‌ر بگرم‌و بی هێنمه قسه. کاتێک
ولامی بدایه‌ته‌وه‌و دانی شتێکدا بنایه‌ت ئه‌بوا من لێپرسینه‌وه‌که
ڕابگرمو پشویه‌کی کورت وبگه‌رێمه‌وه بۆلای چایچی وئه‌حمه‌دی بۆ هه‌ڵسه‌نگا
-ندنی وڵامه‌کان و داڕشتنی پرسیارێکی تر. له هه‌مو ئه‌و کاتانه‌ی که
من لێکۆڵینه‌وه‌م ئه‌کرد، ئه‌وان، من و ئه‌و که‌سه‌ی وا لێکۆڵینه‌وه‌م
لێ ئه‌کرد ئه‌یان بینی، ده‌نگی ئێمه‌یان تۆمار ئه‌کرد، له کاتی
پێویستیشدا فیلمیان لێ ئه‌گرتینو پێویستیش بوایه‌ت وێنه‌یان لێ هه‌ڵ ئه‌گرتین.
شایانی وتنه، بڕیار بوو دو ئه‌فسه‌ری لیبی له ژووره نه‌هێنیه‌که
لای ده‌ستی چایچی وئه‌حمه‌دی دا دابنیشن‌و ئاگایان له هه‌مو شتێک بێت.
پآ شی کردنه‌وه‌یه‌کی زۆر ودوپات وچه‌ند پات کردنه‌وه‌ی وپێداگرتن له
سه‌ر ئه‌وه‌ی که شتێکمان له بیر نه‌چوبێت وله‌بیر نه‌که‌ین، وتیان
پێم که له‌م حه‌وتوه‌دا ئێمه له دووکه‌س لێکۆڵینه‌وه ئه‌که‌ین و
رۆژه‌کانی ئاخری حه‌وتو ئه‌و دووکه‌سه له‌به‌رانبه‌ر یه‌کتریدا دائه‌نێن.
ئه‌م دووکه‌سه که بڕیار بوو لێکۆڵینه‌وه‌یان لێ بکرێت، دو خوێندکاری
خه‌له‌بانی فرۆکه سه‌ر به هێزی ئاسمانی ئێران بوون که بۆ دیتنی
خولیێک ناردرابوونه ئامریکا و له بنکه‌یه‌کی نیزامی ئامریکا له لانگ
ئایله‌ند له ده‌ورو به‌ری نیۆیۆرک دا ژیانیان ئه‌کرد، ئه‌م دو که‌سه
له لایه‌ن چریکه کانی لیبی له شه‌قامه‌کانی نیۆیۆرکدا ئه‌رفێندرێن و
پاش ئه‌وه‌ی بێ هۆشیان ئه‌که‌ن به فرۆکه گه‌یاندبونیانه ترابلۆس
پێته‌ختی لیبی. ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی وا چایچی ئه‌ی وت ڕاست بوبێت ئه‌و
دوکه‌سه‌یان به بێهۆشی خستوه‌ته ناو سنوقی دار و له نیۆیۆرکه‌وه به‌ره‌و
ترابلۆس هێناویانن.
هه‌مو شتێک لای من تایبه‌تی بوو، له‌و که‌سانه‌ی که لێپرسینه‌وه ئه‌کرا،
تایبه‌تی تر ئه‌بوه‌و. بۆ چرکه ساتێک له مێشکی خۆمدا بیرم له‌وه
کرده‌وه که له دوکانی قه‌سابییه‌که‌ی قه‌هده‌ریجان له ژوره
مودێرنه‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی لیبی ، ڕێگایه‌کی دورو درێژ نیه!
کاتێک و کاره‌کان و ڕاهێنانه‌کان ته‌واو بوو، ده‌ستێک جلی ئه‌فسه‌ری
لیبیان بۆ هێنام و مۆڵه‌تی ئه‌وه‌یان دامێ هه‌مو رۆژێک کاتێ گه‌یشتمه
ناو ئیداره‌ی ئه‌منیه‌ت له به‌ری بکه‌م. شایانی باسه ئاگاداریان
کردمه‌وه که له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌منیه‌ت دا مافی ئه‌وه‌م نیه
که له‌جلی ئه‌رته‌شی قه‌زافی که‌ڵک وه‌ر گرم بۆیه دوای ته‌واو بوونی
کاتی ئیداری ئه‌بێت به خێرایی جله‌کانم بگۆرم. به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو
ئه‌و رۆژه پڕ له ماندویه‌تییه ته‌واو بوو، به‌ر له کاتژمێر نۆی شه‌و
بۆ جارێکی‌تر له ته‌ک ئه‌و دووئه‌فسه‌ره‌ی که سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ
له لایه‌ن قوتبزاده‌وه به من ناسرابوون خرام و ئه‌وانیش به جیبێکی
ئامریکایی به‌ره‌و هوتێله‌که گێرامیانه‌وه. دیسانه‌وه هوتێل پڕ بوو
له ئامریکایی که ئه‌یان وت به داهاتی یه‌کجار زۆره‌وه له لیبی سه‌ر
قاڵی چالاکین.
کاتی خواحافیزی له یه‌کێک له ئه‌فسه‌ره‌کانم پرسی:
من شاره‌که‌ی ئێوه به‌ڵه‌و نیم، عاده‌تیشم نیه شه‌وان زووبنوم، ئه‌گه‌ر
بم هه‌وێت بڕۆم بۆ ناو شار و که‌مێک بگه‌ڕێم. ئه‌بێت چی بکه‌م؟ هه‌ر وه‌ها
من پاره‌ی لیبیایم پێ نیه نازانم ئه‌کرێت لێره دۆلاری ئه‌مریکی خه‌رج
بکه‌م یان نه؟
ئه‌فسه‌رێک که روی ده‌می من له‌و بوو، وتی:
به‌ڵی ئه‌توانیت له شاردا پیاسه بکه‌یت، به‌ڵام کارتێکی ناو نیشان له
هوتێله‌که وه‌ر بگره بۆ کاتێک ئه‌گه‌ر زۆر دور که‌وتیته‌وه بیده‌ی
به شۆفیر تاکسیه‌ک بت هێنێته‌وه بۆ هوتێله‌که، به‌ڵام من تێ ئه‌کۆشم
کارێک بکه‌م به‌یانی ئۆتۆمبیلێک به شۆفیرێکه‌وه بۆتی دابین بکه‌م و
له خزمه‌تتدا بێت، سه‌باره‌ت به دۆلاریش باش بوو وتت. لێره کڕین و
فرۆشتن به دۆلار کارێکی ره‌وا نیه، یه‌گه‌ر به ده‌ست که‌سێکه‌وه
بێجگه له گه‌شتیاره‌کان وبانکه‌کانه‌وه ببینرێت کێشه‌ی بۆ دروست ئه‌کات،
که واته هه‌وڵ بده‌ن دۆلاره‌که‌تان له هوتێل یان بانکێکدا بیگۆرنه‌وه
به پاره‌ی لیبی!
ئه‌وه‌یشی زیاد کرد:
دۆستی من ! ئه‌گه‌ر له منه‌وه ئه‌ی بیسیت، ئه‌مشه‌ویش له هوتێل
بمێنه‌وه مه‌چۆ ده‌ره‌وه تا سبه‌ی شه‌و!.
پاشان هه‌ردووکیان خواحافیزیان کرد ورۆیشتن، ئه‌وه‌ی راستی بێت، زۆریش
بۆم گرینگ نه بوو که برۆمه ده‌ره‌وه یان نه؟ زۆر به توندی قینم
له لیبی بوو. ته‌نیا هۆده‌ی لێکۆڵینه‌وه که بوو که تۆزکاڵێک منی به
خۆی سه‌ر قاڵ کردبوو. کاتێک چومه ناو ژووره‌که‌م، هه‌ستم کرد، زۆر ته‌نیام.
هیچکات ئه‌وه‌نده ته‌نیا نه‌بوم. ئه‌مه له‌وانه‌یه، به‌ڕاستی یه‌که‌مین
شه‌وێک بوو که له ته‌واوی ته‌مه‌نمدا، هه‌ستم به ته‌نیایی ئه‌کرد،
ئه‌م دڵته‌نگی و بێتاقه‌رتیه‌ش زۆری نه‌خایاند، چه‌ند خوله‌کێک دواتر
کاتێک بۆ خواردنی نانی ئێواره چوم بۆ چێشتخانه‌ی هوتێل وچاوم به‌و هه‌موه
کچه جوانه بیانییه که‌وت، ئه‌م خه‌مه‌یشم له‌بیر چوه‌وه. بڕێک کیژی
پڕ جم‌و جوڵ‌ی هار وهاج بوون. له رواڵه‌تیاندا دیار بو که میوانداری
فرۆکه‌یه‌کی ئینگلیسی بن و ئه‌یان هه‌وێت ئه‌و شه‌وه له ترابلۆس
بمێننه‌وه. هه‌وڵم ئه‌دا له‌گه‌لیان ببمه دۆست به ڵام نه زوانیامن
ئه‌زانی و نه توانیم سه‌رنجیان بۆ لای خۆم ڕاکێشم. کاتژمێر یازده گه‌ڕامه‌وه
ناو هۆده‌که‌م و بڕیارم دا بنوم، لام وابو نووستن باشترین کارێکه که
ئه‌توانم ئه‌نجامی بده‌م. دیسانه‌وه دڵم ورووژاو که‌وته‌وه بیری
پاتریسیا!.
به‌یانی، کاتژمێر نۆی سه‌ر له به‌یانی له ئیداره‌ی ئه‌منیه‌ت ئاماده
بوم. چایچی وئهحمهدیش له‌وێ بوون. هه‌رسێکمان جل‌و به‌رگی ئه‌فسه‌رانی
لیبیمان له به‌ردابوو و له ژووری نه‌هێنیدا چاوه‌ڕوانی هاتنی له دا‌و
که‌وتومان ئه‌کرد. زۆر به ئاسانی هه‌ست به‌وه ئه‌کرا که چایچی وئه‌حمه‌دی
له من کارامه‌تر وبه ئه‌زموونترن. کاتژمێر ده‌ی سه‌ر له‌به‌یانی له
پشت ئاوێنه‌کانه‌وه کوره لاوێکم بینی که هاته ناو ژووری لێکۆڵینه‌وه‌که.
ساتێک دواتر دووئه‌فسه‌ری لیبیایی هاتنه ناو ژووره‌که ی ئێمه. من تا
ئه‌و کاته ئه‌وانه‌م نه دیبوو به‌ڵام دیار بو له گه‌ل چایچی و ئه‌حمه‌دی
ناسیاوییان هه‌یه. ناوی یه‌کێکیان* عه‌بدولسه‌لام* ئه‌و که‌سه‌که‌یان
ناوی * عه‌بدولعامر* بوو. له بینینی من خۆشحاڵییان ده‌ربڕی و له‌وه‌یش
که زانییان من عاره‌بی ئه‌زانم زیاتر پێخۆشحاڵبوونی خۆیان ده‌ر بڕی.
بڕیاردرا که به‌بێ دره‌نگ لێکۆڵینه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین. من وعه‌بدولعامر.
هه‌ردو وک، ئارام و له سه‌ره خۆ چوینه ناو ژوری لێکۆڵینه‌وه.
نێجێری له دا‌و که‌وتو لاوێک بوو ، ده‌ستێک جلی نیزامی له به‌ردا بوو
به دیتنی ئێمه هه‌ستایه سه‌ر پێی و سڵاوی کرد. عه‌بدولعامر ولامی نه
دایه‌وه، به‌ڵام من به فارسی سڵاو و جاکو چۆنیم له‌گه‌ل کرد. ئه‌و
لاوه‌هه‌ر ده‌نگی منی بیست، له کاتێکدا توشی سه‌ر سوڕمان ببو، وتی:
ئێوه ئێرانی؟
بووم!
عه‌بدولعامر، پێکه‌نی!.. بۆ چی؟ نازانم. له رواڵه‌تدا فارسی نه‌ئه‌زانی
منیش بێجگه فارسی ئه‌ویش به زاراوه‌ی ئیسفه‌هانی ئه‌وه‌ی که ئه‌بوا
بم کرایه‌ت ئه‌نجامم دا و شتێکی ترم له ده‌ست نه ده‌هات!.
عه‌بدولعامر وتی کاره‌که‌مان ده‌ست پێبکه‌ین. منیش زۆر هێدی وله سه‌ر
خۆ و بێ بایه‌خ دان له سه‌ر کورسییه‌ک دانیشتم و رووبه‌و لاوه وتم :
چ به‌ژنێکی مه‌زڵوم و مێهره‌بانت هه‌یه!
ئه‌مانه له دیمشق فێر کرابووم ودوێنێش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕاهێنانمان
له‌سه‌ر ئه‌و شتانه کردبوو بۆیه به خێرایی درێژه‌م پێدا:
به له به‌ر چاو گرتنی کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تی گه‌وره که خراوه‌ته پاڵت،
باش وایه ده‌م بکه‌یته‌وه‌و و ڕاستیه‌کان بڵێیت، بێجگه له‌وه‌ی ده‌م
بکه‌یته‌وه‌و ڕاستیه‌کان بڵێت وگیانی خۆت له‌م داوه نه‌جات بده‌یت! من
لێره هیچ کاره‌م، وهیچم له ده‌ست نایه‌ت، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی من
بیستوومه که تۆ ئێرانیت، هاتوم ئه‌گه‌ر بتوانم یارمه‌تیت بده‌م. له
بیری نه‌که‌یت تاوانه‌کانی تۆ یه‌کجار گه‌وره وقورسن. دزینی چه‌ک وچۆڵ.
کوشتن و له‌گشتی گرینگترسیخوڕی!...
هێشتا قسه‌کانم ته‌واو نه‌ببو، که ده‌نگی ناڵه‌و گریانی به‌رزبوه‌وه،
تۆزێک دواتر به ده‌م گریانه‌وه له سه‌ر کورسییه‌که‌ی دانه‌وییه‌وه
سه‌ر ته‌ختی ناو هۆده‌که‌و ، قاجه‌کانمی گرت و وتی :
گه‌وره‌م، به خوا درۆیان وتوه. ئه‌مانه هه‌مویان درۆن. هه‌ر به‌راست
من له کوێم. سێ رۆژه له هه‌ر که‌س ئه‌پرسم وڵام ناده‌نه‌وه. ئه‌مانه
عاره‌بن ، ئێوه بڵێن من له کوێم؟
له کاتێکدا خۆی خستبوو به سه‌ر قاچه‌کانمدا، به له‌قه‌یه‌ک له خۆمم
دور خسته‌وه و وتم :
بڕوانه! به‌م شێوازه له هه‌ڵسوکه‌وت کاره‌کان له‌وه‌ی که هه‌یه
خراپتری مه‌که.چۆن نازانی تۆ له کوێت؟ تۆیان له کاتی سیخوڕی له‌م
وڵاته‌دا گرتوه، تو که‌ست کوشتوه. دزیت کردوه، ئێسته‌یش ئه‌ڵێیت له
هیچ شتێک ئاگادار نیت؟
له کاتێکداکه ده‌نگی گریانه‌که‌ی به‌رزتر ئه‌کرده‌وه له ئه‌و په‌ڕی
داماوییدا خۆی خسته‌وه به سه‌ر قاچ و قولم دا و وتی:
گه‌وره‌م، به‌خوا، به پیر، به پێغه‌مبه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که جه‌نابت
ئه‌ی لییت رۆحیشم ئاگاداری‌یان نیه!... من ئاخرین شتێک که له بیرمه
ئه‌وه‌یه من و تاهێری و جه‌مشید پێکه‌وه چوین بۆ برادۆی. مه‌شرووبی
زۆرمان خوارده‌وه. نازانم. له‌وانه‌یه له‌گه‌ل سێ کچی ئامریکاییش قسه‌مان
کردبێت....هه‌ر ئه‌مه‌و......
عه‌بدولعامر، له‌م کاته‌دا له هۆده‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که چوه ده‌ر و
منیش به خێرایی هه‌ڵسووکه‌وتی خۆم له‌گه‌ل ئه‌و لاوه گۆڕی، به
موحیبه‌ته‌وه له‌سه‌ر لاقه‌کانم هه‌ڵسانده‌وه وبه‌شێوازێکی دۆستانه
پێیم وت :
بڕوانه ئازیزه‌که‌م! ئێره ده‌میشق پێته‌ختی وڵاتی سوریه‌یه. تا ئه‌و
کابرا لێره نییه با پێت بڵێم ئه‌گه‌ر هاوکاری نه‌که‌یت ئه‌مانه خه‌وی
ئێعدام کردنیان بۆ بینیویت. من مه‌جبوورم له به‌رچاو ئه وانه‌وه له‌گه‌ل
تۆ به توڕه‌یی هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌م به‌ڵام ئه‌مانه‌ی من وتم ته‌نیا بۆ
زانیاری خۆته لای که‌س باسی نه‌که‌یت. من مه‌ئمووری ساواکی ئێرانم وئه‌یشزانم
که تۆ خوێندکاری بواری خه‌له‌بانیت وله ئامریکا بویت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
که چۆنی گه‌یشتویته ئێره من نازانم، ئه‌بێت فره....
هێشتا قسه‌کان ته‌واو نه‌ببون که عه‌بدولعامر ده‌رگای کرده‌وه‌و به
عاره‌بی پێی وتم که برۆمه ده‌ره‌وه، منیش چاوێکم له‌و گه‌نجه
داگرت وله هۆده‌که چوومه ده‌ر!
کاتێک گه‌ڕامه‌وه ناو ژوری کۆنترۆڵ، عه‌بدولسه‌لام وعه‌بدولعامر به‌نیشانه‌ی
ڕه‌زایه‌ت وپێخۆ شحا ڵبوون له ئامێزیان گرتم وئافه‌رینیان وت له به‌ر
لێوه‌شاوه‌ییم. چایچی وئهحمهدیش پێخۆشحاڵ بوون. ئێسته‌له کاتێکدا
سه‌رقاڵی خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی تاڵی عاره‌بی بووین چکۆله‌ترین جمووجووڵی
گه‌نجی به‌ند کراویشمان له ژێر کۆنترۆڵ و چاوه‌دێریدا بوو. ک‌ش و مات و
نه‌گران دیار بوو به ده‌م له‌رزه له‌رزی به‌یه‌نییه‌وه جار و باریش
به مسته کۆڵی خۆی ئه‌ی کێشا به سه‌ری خۆیدا.
دوای خواردنه‌وه‌ی قاوه‌که‌مان وتمان برۆین و درێژه به کاره‌کانمان
بده‌ینه‌وه. عه‌بدولسه‌لام وتی: نا! ئه‌بێت وازی لێ بێنین بۆ ئه‌وه‌ی
له باری ده‌روونییه‌وه تۆزێک زه‌جر بکێشێت. ئه‌زانی ئه‌و تیکه‌یه که
باسی ساواکت کرد هه‌ر به‌راستی شاکار بوو.که‌سمان تا ئێسته بیرمان له
شتی وا نه‌کردبوه‌وه. وتم: خۆیشم نازانم هه‌ر وه‌ها وه‌ک بیرۆکه‌یه‌ک
هات به مێشکمدا و وتم. عه‌بدولسه‌لام وتی : ئێسته هه‌سته با برۆین
کاری دووهه‌می ده‌ست پێبکه‌ین! وتم: ئه‌ی ئه‌مه ئێسته، عه‌بدولسه‌لام
قسه‌که‌ی له ده‌مم بڕی و وتی: ئه‌م به‌م زوانه ئه‌بێت جارێ سه‌ر قاڵی
بیر کردنه‌وه بێت!. چایچی وعه‌بدولعامر له ژوره نه‌هێنییه‌که‌دا
مانه‌وه ومن وئه‌حمه‌دی وعه‌بدولسه‌لام وه‌رێکه‌وتین.
پاش بڕینی مه‌ودایه‌کی نزیک به سی مه‌تری، چوینه ناو ژورێکی تر رێک
وه‌ک ئه‌و ژووره‌ی پێشوو. ئه‌حمه‌دی به خێرایی له پشت زه‌بته‌که‌وه
بۆ ده‌نگ تۆمار گرتن دانیشت و عه‌بدولسه‌لام به منی وت: هه‌رکات من شه‌قزله‌یه‌کم
له روومه‌تی ئه‌م به‌ندکراوه دا، تۆ وه‌ره ژووره‌وه! عه‌بدولسه‌لام
پاش ئه‌م ئامۆژگارییه به خێرایی وه‌ڕێکه‌وت وچوه ناو ژوری لێکۆڵینه‌وه‌که.
ئه‌م له دا‌و خراوه‌ی تر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌وه‌ڵ زۆر به خۆوه‌و
و نه‌ترس دیار بوو. من وئه‌حمه‌دی خه‌ریکی ته‌ماشاکردنیان بوین. عه‌بدولسه‌لام
تا چه‌ند چرکه‌سات له‌وه پێش ئه‌فسه‌رێکی ئاسایی و له سه‌ره خۆ بوو،
کتووپڕ گۆڕدرا و بوه ئه‌فسه‌رێکی ترسێنه‌ر و توڕه‌و تۆقێنه‌ر. هه‌ر که
چوه ژوره‌وه به ده‌نگی به‌رز به زمانی عاره‌بی ده‌ستی کردبه هه‌ڕه‌شه
و گوڕه‌شه‌و جنێو دان. ئه‌م گه‌نجه یا تێ نه‌ئه‌گه‌یشت له قسه‌کانی
عه‌بدولسه‌لام یان زۆر له سه‌ره خۆتر بوو له‌وه‌ی که به‌م هه‌ڕه‌شانه
بئاڵۆزێت و کرده‌وه‌یه‌ک نیشان بدات. عه‌بدولسه‌لام ته‌نیا تێ ئه‌کۆشا
ئه‌و گه‌نجه توڕه‌کات، ئه‌م گه‌نجه‌که خه‌له‌بان و وه‌رزشکاربوو زۆر
ئارام و له سه‌ره خۆ تێ ئه‌کۆشا هیچ دژ کرده‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام نه دات
وله سه‌ره خۆ بوونه‌که‌ی خۆی ڕابگرێت. له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و
جنێودانانه‌ی عه‌بدولسه‌لام پێنج خوله‌کێکی خایاندبێت که ئاخری زاری
کرایه‌وه هاته قسه، ئه‌و لاوه به ده‌نگی به‌رز به فارسی و جار‌و
باریشبه زمانی ئینگلیسی ئه‌ی وت:
ئه‌ته‌وێت چی بڵێ؟ من له‌م بۆڵه بۆڵ کردنانه‌ی تۆ هیچ تێناگه‌م! تا به‌یانی
بنه‌ڕێنه!.. له‌م کاول بوه‌دا دیلماجێک، زمان زانێک که‌سێک په‌یا
نابێت که وه‌ک بنیام قسه بکات؟!
به هه‌ستانه سه‌ر پێی لاوی به‌ند کراو وده‌نگی به‌رزی ئه‌و لاوه، عه‌بدولسه‌لام
ئه‌یویست وا نیشان بدات که له ئه‌وپه‌ڕی توڕه‌ییدایه، بۆیه چوه
پێش و به توند شه‌قازله‌یه‌کی له روومه‌تی ئه‌و لاوه‌دا. ئه‌حمه‌دی
وتی به من:
هاوڕێ! ئێسته نۆبه‌ی تۆیه !
منیش به په‌له خۆم گه‌یانده ژووری لێکۆڵینه‌وه، ده‌رگاکه‌م کرده‌وه
رووبه عه‌بدولسه‌لام سڵاوێکی نیزامیانه‌م کرد. عه‌بدولسه‌لام به
زمانی عاره‌بی ده‌ستی کرد به قسه کردن له‌گه‌ل من، منیش هاوکات به‌و
جۆره‌ی که نوا نیشان بده‌م ئه‌و لاوه ئه‌ناسم، هه‌ر وه‌ها که عه‌بدولسه‌لام
سه‌ر قاڵی ئه‌مر کردن بوو، به‌و لاوه‌م وت: تۆ ئێرانیت؟!
ئه‌و لاوه له ئه‌وپه‌ڕی سه‌ر سوڕماندا چاوی داچه‌قاند وتۆزێک سه‌یری
منی کرد له کتێکدا له خۆشیا سیمای ئه‌گه‌شایه‌وه رووبه من وتی:
ئه‌ری باوه!.... منی به‌و به‌خت ئێرانیم!..
ئه‌و لاوه ئه‌ی ویست درێژه به قسه‌کردن بدات، عه‌بدولسه‌لام به ده‌نگی
به‌رز ده‌ستی کرد به قسه کردن و دواتر ئیشاره‌ی کرد که له‌گه‌ڵ من
پێکه‌وه برۆینه ده‌ر.
ئه‌م جۆره کارانه، ساکار ترینو سه‌ره‌تایی ترین شێوازی لێکۆڵینه‌وه‌ن
له کار وباری چریکیدا: ساز کردنی هه‌لو مه‌رجی شه‌ڕێکی ده‌روونی له
هه‌مان کتدا دروست کردنی تۆی هیوا وهومێد، ترس و نگه‌رانی له کوشتن
وتیرباران کردن و وێران کردنی ده‌ماره‌کانی مێشک به هه‌ر شێوه‌ی
مومکین.
له ژووری کۆنترۆڵه‌وه که له پشت شیشه نه‌بینه کانه‌وه سه‌یری جم‌و
جووڵی ئه‌و لاوه‌مان ئه‌کرد زۆر سه‌یر بوو که ته‌ماشا کردنیان تامێکی
تایبه‌تی هه‌بوو. پێ ئه‌که‌نی، پلی ئه‌ته‌قاند! دیار بوو که په‌یدا
بوونی هاو زوانێک له ئاوه‌ها هه‌لو مه‌رجێکدا، له ڕاده به‌ده‌ر
خۆشحاڵی کردوه.
ئێسته ئیتر ئه بوا جاوه‌ڕوانی تێپه‌ڕینی کاتمان بکردایه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
نێچیره‌کانمان ئه‌وه‌نده له چاوه‌ڕوانیدا بمێننه‌وه که له به ده‌ست
بیرۆکه‌و خه‌یاڵی خۆیانه‌وه هیلاک دابێنو له‌پێ بکه‌ون! به‌م شیوه‌یه
کاتژمێرێک پاش ئه‌نجامدانی ئه‌م شانۆ سه‌ره‌تاییانه هه‌ر پێنج که‌سه‌که‌مان
کۆوه بوین بۆ ئه‌وه‌ی که به‌گشتی، له ورده‌کاری زیاتری رووداوه‌کان
وزانیاری زیاتر ئاگادار بکرێینه‌وه، زانیاری گه‌لێک له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه
بتوانین لێکۆڵینه‌وه درێژه پێبده‌ین یان به ئاقارێکی تردا ببه‌ین.
له یه‌که‌مین ساته‌کاندا ده‌رکه‌وت که عه‌بدولسه‌لام ره‌یسی گروپی
لێکۆڵینه‌وه، واته گشتمانه. ئه‌و وت به کورتی به‌سه‌ر هاته‌که
ئاوایه که له نزیک شاری نیۆیۆرک، جه‌زیره‌یه‌ک* وشکاییه‌ک که جوار
ده‌وری ئاو بێت* به ناوی لانگ ئایلاند هه‌یه که به‌شیک له کارخانه‌کانی
فرۆکه سازی گروومن له‌وێ جێگیرن. ئه‌م کارخانانه فڕۆکه‌ی ئێف‌چوارده
دروست ئه‌که‌ن وزیاتر له‌سه‌د خوێندکاری خه‌له‌بانی ئێرانی له‌وێ له
به‌شی فێر کردنه‌که‌یدا سه‌ر قاڵی فێر بوون تێپه‌ڕاندنی ئه‌و خولانه‌ن.
له‌م پێوه‌ندیه‌دا دووبابه‌ت بۆ ئێمه‌و ولاتانی پێسکه‌وتوی عه‌ره‌بی
گرینگی هه‌یه. یه‌که‌م جیاواز له‌وه‌ی ئامریکاییه‌کان ئه‌م خوێندکاران
فێری ورده‌کاری تکنیکه‌کان ئه‌که‌ن، مێشکی ئه‌م خوێندکارانه ئه‌شۆرنه‌وه
وبه‌جۆرێک فێری بیری چه‌پ ودونیای مارکسیستییان ئه‌که‌ن به واته یه‌کی
تر له ئه‌ساسدا ئه‌م خوێندکارانه بۆ چالاکی شۆڕشگێرانه له دژی
رژیمی شا ئاماده ئه‌که‌ن. ئه‌مریکاییه‌کان به توندی خه‌ریکن بیرۆکه‌ی
قین‌و بێزاری له دژی رژیمی شا له نێوان ئه‌و خوێندکارانه‌دا بڵاو ئه‌که‌نه‌وه
که تا ئێسته کاریگه‌ری بوه له سه‌ر خوێندکاره‌کان، خوێندکاره
کانیش پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێران به خێرایی ده‌ست ئه‌که‌ن به بڵاو
کردنه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆکانه وافێری بون وخۆیان سه‌رقاڵی ده‌سته وتاقم
دروست کردن وکۆکردنه‌وه‌ی هاوبیر ئه‌که‌ن، که ئه‌مه به له‌به‌ر چاو
گرتنی دۆستایه‌تی وهاوکاری ئێران له گه‌ل ئامریکا لای ئێمه‌و وڵاتانی
پێشکه‌وتوی عه‌ره‌ب وهه‌ر وه‌ها یه‌کیه‌تی سوڤیه‌ت که چه‌ک وچۆڵی
زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان دابین ئه‌کات پرسیار درووست ئه‌کات، له‌م
بابه‌ته‌وه ئێمه ته‌نیا ئه‌مانه‌وه‌ێت بزانین بۆ، ئامریکا خه‌ریکی
گۆڕ بۆ رژیمی شا هه‌ڵئه‌که‌نێت. هه‌ر ئه‌مه‌و ته‌واو. بابه‌تی دوهه‌م
که لای ئێمه گرینگه خۆی دووبه‌شه، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی بێجگه له‌م
دوونه‌فه‌ره که ئه‌مرۆ بینیتان نه‌فه‌رێکی تریش هه‌یه که ئه‌و له
ده‌ستمان ده‌ر باز بوو، ئه‌م سێکه‌سه مه‌ئمووری ئیداره‌ی دژه زانیاری
وسیخوڕی*ساواک*ی شان که ڕپۆرتی هه‌مو جموو جووڵی خوێندکاره‌کان ئه‌نێرنه‌وه
بۆ ساواکی ئێران وئێمه‌یش ئه‌مانه‌وه‌ێت له‌مانه به قازانجی خۆمان له
پێناو مه‌به‌سته پێشکه‌وتوه‌کان وشۆڕشگێڕانه‌کانمان که‌ڵک وه‌ر گرین
شتێکی‌تر ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی خاوه‌ن چه‌کی رووسین و
فڕۆکه‌ی ئێف چوارده فڕۆکه‌یه‌کی مۆدێڕنه که تا ئێسته رووسه‌کان نه‌یان
توانیه‌وه هاوتای بێننه بازاره‌وه، ئه‌گه‌ر بکرێت هه‌لێک بڕه‌خسێنین
که نه‌قشه‌کان وبڕێک که‌لو په‌لی ئه‌م فڕۆکانه وه‌ده‌ست بخه‌ین بۆ که‌ڵک
لێوه‌ر گرتن و خوێندنه‌وه ولێکۆڵینه‌وه له سه‌ریان. هه‌بوونی نه‌قشه‌یه‌کی
ته‌واو له دام‌و ده‌زگای پایه‌گای لانگ ئایلاند، ئه‌مه لیستی ویست
وداخوازییه‌کانی ئێمه ته‌کمیل ئه‌کات! و ئه‌مانه، بابه‌ت گه‌لێکن که
ئه‌بێت له‌ناورۆکی ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه‌دا ده‌ستمان که‌وێت!.
دیان به‌وه‌دا ئه‌نێم که هێشتا نازانم عه‌بدولسه‌لام ڕاستی ئه‌کرد یان
ئه‌میش جۆرێک گاڵته بوو له فیز ومڵقانه‌ی وا عه‌ره‌به‌کان به خۆیانه‌وه
ئه‌نێن!. ڕاسته که من شاگردی قه‌سابی بووم و گه‌یشتبوومه ئێره، به‌ڵام
ئه‌وه‌م ئه‌زانی کاتێک که بم ویستایه‌ت بڕۆم بۆ خوراسگام ومه‌ڕ وبزنی
قاچاخ بکڕم ته‌نانه‌ت لای داوود که مێردی خوشکم بوو ناو نیشانی هه‌ڵه‌م
ئه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی که‌س سه‌ر له کارم ده‌ر نه‌کات، که وایه من له‌م
لیبیایانه وا تێئه‌گه‌م، ئه‌بێت ئه‌مانه فره گه‌وج وهیچ نه‌زان بن
که وا به‌و هاسانییه باسی نۆکه‌ری وخۆش خزمه‌تی خۆیان به رووسیه‌و
فڕۆکه سازی بۆ من و چایچی وئه‌حمه‌دی ئه‌که‌ن. ئه‌ویش بڵێم که لای من
گرینگ نه‌بوو. ئه‌وه‌ی که له‌و کات وساته‌دا زه‌ین ومێشکی منی به
خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردبوو، ئه‌وه بوو که حه‌زم ئه‌کرد بزانم که چۆ نی
دو بنیامی گه‌وره به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بزانن، دزراون وبه‌و ئاسانییه
له نیۆیۆرکه‌وه گه‌یاند راونه‌ته ترابلۆس. لای من ته‌نیا وڵام به‌و
پرسیاره گرینگ بوو. سه‌رئه‌نجام خۆم پێ ڕانه گیردرا، پاش شیکردنه‌وه‌و
ته‌واو بوونی قسه‌و باسه‌کان، له عه‌بدولسه‌لامم پرسی. له وڵامدا
پێکه‌ونی وتی: ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بڕۆیته پێشه‌وه، به زۆیی خۆیشت له
کارێکی هاوشێوه دا به‌شداری ئه‌که‌ێت!.
به‌یانی ئه‌و رۆژه، کاتژمێر ده یه‌که‌مین قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌مان ده‌ست
پێ‌کردبوو، ئێتر کاتێ بۆ جاری دووهه‌م بۆ ژووری یه‌که‌م ئه‌گه‌ڕاینه‌وه
بۆئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه له که‌سی یه‌که‌م ده‌ست پێبکه‌م، کاتژمێر ببوه
دوو ونیوی پاش نیوه‌رۆ، که‌سی یه‌که‌م ماوه‌ی چوارکاتژمێر بوله چاوه‌ڕوانیدا
ڕاگیر درابوو که ئه‌م چاوه‌ڕوانییه ده‌رونی تێکدابوو. ئێمه دڵنیا
بووین که ئاوه‌ها مه‌جالێک ئه‌ویش له‌م دونیای ته‌نیاییه‌دا، لێوان
لێو له وه‌هم وگومان ودوودلی و گشتیان بێ وڵام، بۆ شکاندنی هه‌ر جۆره
وره‌یه‌ک ڕه‌نگه به‌س بێت. ئه‌م جاره کاتێک چوومه ناو ژووره‌که‌وه،
په‌روه‌نده‌یه‌کیشم له بن باخه‌ڵ نابوو. بڕیار بوبه ته‌نیایی
لێکۆڵینه‌وه‌که درێژه پێبده‌م. ئه‌وان له ژووری نه‌هێنیدا هه‌مو
شتێکیان ئه‌بینی وئه‌یان بیست وتۆماریان ئه‌کرد. له گه‌ل چوومه ناو
ژووره‌که، په‌روه‌نده‌که‌م له سه‌ر مێزه‌که دانا، له‌گه‌ل ئه‌و لاوه
ته‌وقه‌م کرد، فه‌رموم لێکرد جگه‌ره‌یه‌ک بکێشێت، و له ئه‌وپه‌ڕی دڵنه‌وایی
دان و دۆستانه‌دا، داوای دانیشتنم لێکرد. وتم:
ناوی من سه‌عید ره‌جایی، سه‌ر ئه‌نجام ره‌زایه‌تی ئه‌مانه‌م وه‌ده‌ست
هێنا که من لێکۆڵینه‌وه له په‌روه‌نده‌که‌ی تۆ وه‌ئه‌ستۆ بگرم. ئه‌وه‌ی
که دره‌نگ گه‌ڕاینه‌وه به‌و هۆکاره بوو. له سه‌ره‌تاوه رازه نه
ئه‌بوون، به‌ڵام به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو رازیم کردن.
له کاتێکدا به تام و له‌زه‌تێکی تایبه‌ته‌وه مژی له جگه‌ره‌که‌ی ئه‌دا،
وتی:
نازانم، به چ زمانێک سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ت بکه‌م. باوه‌ڕم
پێ بکه وه‌خته شێت بم. ئاخر بیری لێبکه‌وه من له نیۆیۆرک بووم
ئێسته تۆ ئه‌ڵێت من له ده‌میشقم. چلۆن ئه‌کرێت بنیامێک ئه‌م هه‌موه
رێگایه‌ی بڕیبێت به بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئاگادار بێت؟.
تۆزێک بێ ده‌نگ راوه‌ستام و دواتر، وتم:
به رێکه‌وت، ئه‌مه پرسیاری هه‌مو دۆستانی ئێمه‌یه. یانی ئێمه نابێت
له به تۆ بڵێین که چۆنی هاتویت، ئه‌مه پرسیارێکه که تۆ ئه‌بێت
وڵامی ڕاستی بده‌یته‌وه که چۆنی له ئامریکاوه گه‌یشتویه ده‌میشق؟
به ته‌یاره و په‌ڕو ش‌وت له ژێر چاوه‌دێری ئه‌رته‌شی ئامریکا؟ یان به
شێوازێکی تر؟ بۆیه پێت ئه‌ڵێم که دۆخت ئاڵۆزه و زۆر خراپه باسی
ئێعدام و محاکمه‌و دزی و سیخوڕی له ئارادایه.
به ڕوون،ڕنگ به روویه‌وه نه‌ما و هه‌دیسان ده‌ستی کرده‌وه به
گریان و پاڕانه‌وه‌که گه‌وره‌م!تۆ خوا یارمه‌تیم که. رۆحمتان بێت.
وتم: بڕوانه به گریان وشیوه‌ن هیچ کارێک دروست نابێت! من هه‌ر کارێکم
پێ بکرێت بۆ نه‌جاتت له‌م وه‌زعه ئه‌نجامی ئه‌ده‌م، به‌ڵام به‌و شه‌رته‌ی
تۆیش هاوکاریم بکه‌یت! که وایه به جێگای شین وزه‌مه‌ڕۆ، تۆزکاڵێک
بیر و مێشکت بێنه‌وه سه‌ر خۆ با له سه‌ره‌تاوه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
رێک وپێک ده‌ست پێ بکه‌ینه‌وه.
له مانه بوگزه‌رین من تا ئه‌وجێگایه‌ی
رێگا ده‌ستم هه‌بێت پشتی‌و انیت لێ ئه‌که‌م ویاریده‌ده‌رت ئه‌بم. باشه
که وایه. ئێسته بڵێ ناو، ناز ناو پێناسه‌ی تۆ چییه؟
چه‌ند چرکه ساتێک به بێده‌نگی مایه‌وه، ڕه‌نگه له به‌ر ئه‌وه‌ی
رێگا عه‌لاجێکی نه‌بوو، ده‌ستی کرد به وڵام دانه‌وه.
ناوی عه‌بدولڕه‌زا ته‌قه‌وی نییا، کوڕی موحه‌مه‌د و له دایک بوی ساڵی
1330ی هه‌تاوی بوو. لێخوڕی فڕۆکه‌و وسه‌ر به بنکه‌ی خاته‌می له ئیسفه‌هان
بوو. ماوه‌ی سێ مانگ بوو که بۆ بینینی خولی کۆتایی فڕۆکه‌وانی هاتبوه
بنکه‌ی لانگ ئایله‌ند له نیۆیۆرک. ماوه‌ی دووساڵ له‌وه پێش ژیانی
هاوسه‌رێتی پێک هێناوو به‌رهه‌می ئه‌و ژیانه منداڵێکی شه‌ش مانگه‌ی
لێکه‌وتبوه‌وه ناوی منداڵه‌که‌ی مێهرداد بوو. سه‌باره‌ت به هیچ شتێکی
تریش زانیاری نه‌بوو!.
وتم : ئێسته بڵێ که چۆنی له ئامریکاوه گه‌یشتیته ده‌میشق؟
جارێ‌تر ده‌ستی کرده‌وه به گریان و شین و زه‌مه‌ڕۆ و ئه‌وی وت که، به
خوا خۆیشم نازانم.
وتم : هه‌وڵ بده‌و تێبکۆشه وه بیری خۆتی بێنییه‌وه. ئه‌وه‌ی که له‌بیرته
بیڵێ! باسی دوایی شته‌کانم بۆ بکه که له بیرت ماوه، له‌وانه‌یه
بتوانێت یارمه‌تی چاره نووسی خۆت بکه‌یت !.
وتی: دوانیوه‌رۆی رۆژی هه‌ینی بوو. من و دوو دۆستی خۆم پێکه‌وه له
بنکه‌ی لان ئایله‌نده‌وه هاتین بۆ ناوشاری نیۆیۆرک. دوورۆژ پشوومان به
ده‌سته‌وه بوو، نیازمان بوو پشویه‌کی خۆش به‌رینه سه‌ر. ماوه‌یه‌ک له
پارکی ناوه‌ندی پیاسه‌مان کرد. دواتر هه‌ر سێکمان له شه‌قامی پێنجه‌می
نیۆیۆرک ه‌وه به پیاسه کردن به‌ره‌و سه‌ر واته به‌ره‌و شه‌قامی چل
و دوو وله‌وێشه‌وه چوینه ناو پارکی ئوینیو. مه‌هدی ئه‌میر حوسه‌ینی،
یه‌کێک له هاوڕێیان وتی بڕۆین خواردنه‌وه یه‌کی ئه‌لکولی بخۆینه‌وه.
له باڕێک*جێگای خواردنه‌وه*ی ژاپۆنی له پارکی ئونیو ه‌وه ده‌ستمان
پێ‌کرد، دواتر نانی ئێواره‌مان له ره‌ستورانێکی مکزیکی هه‌ڵکه‌وتو له
و شه‌قامه بوو خوارد، له گه‌ل سێ کچی ئامریکایی بوینه ئاشنا ودۆست.
ناوه‌کانیان بریتی بوون له جوودی، کارول و سونیا. سونیا ئه‌ی گێڕایه‌وه
که له ئێران ژیانی کردوه‌و ماوه‌یه‌ک له شه‌ریکه‌ی * ئای بی ئێم *
وه‌ک سکرتار ئیشی کردوه. ئه‌و کچانه زۆر جوان بوون. کاتژمێر یازده‌ی
شه‌و بوو که کچه‌کان پێشنیاریان کرد که بڕۆین بۆ برادوی، شه‌قامی به
ناو بانگی نیۆیۆرک و که‌مێک پیاسه بکه‌ینو ڕابوێرین. زۆر زیاتر له‌وه
سه‌ر خۆش بوین که بتوانین ولامی نایان پێبده‌ینه‌وه. رێکه‌وتین و زۆر
شادمان و سه‌ر خۆش خۆمان گه‌یانده برادوی. برادوی زین و شاد و قه‌ره‌باڵغ
بوو. ئه‌م لاو لای زۆرمان کرد و دیسانه‌وه تا توانیمان خواردنه‌وه‌ی
ئه‌لکولی ترمان خوارده‌وه. من ئیتر به ڕاستی ئاگام له خۆم نه مابوو،
ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م له‌بیره که سونیا پێشنیاری کرد، بڕۆین بۆ ماڵه‌که‌ی
ئه‌و. ئه‌وه‌یشم له بیره که هه‌موان سوار ئوتۆمبیلێکی گه‌وره‌ی
ئامریکایی بوین، وه‌ک تارمایی شتێکیشم سه‌باره‌ت به ماڵه‌که‌ی سونیا
له مێشکدایه، به‌ڵام ئیتر هیچم له بیر نه‌ماوه تا سێ‌رۆژ له‌وه پێش
که له‌م گرت‌و خانه‌ی ئێره‌دا هاتمه‌وه سه‌ر خۆ و چاوم کرده‌وه. به
هه‌ر حال ئه‌گه‌ر من ئه‌م رێگایه‌م پێوابێت ئه‌بێ شتێکم له‌م رێگایه
له‌بیر مابێت، به‌ڵام هیچ، هیچ شتێکم له بیر نییه. ئه‌مانه هه‌موی
ڕاستن گه‌رچی ئه‌زانم تۆ متمانه‌م پێ ناکه‌ی...خۆیشم بڕوا به خۆم ناکه‌م
که له نیۆیۆرک و ماڵه‌که‌ی سونیاوه کتووپڕ له ده‌میشق خۆم ببینمه‌وه...
له‌م کاته‌داو رێک له کاتێکدا که عه‌بدولڕه‌زا ته‌قه‌وی نییا خه‌ریک
بوو زۆر به گه‌رمی وگوڕی قسه‌ی ئه‌کرد، کتووپڕ ده‌رگای ژووری لێکۆڵینه‌وه‌که
کرایه‌وه و عه‌بدولعامر به توڕه‌یی و ده‌موچاوێکی گرژی ترسێنه‌ره‌وه
له کاتێکدا ئه‌سڵه‌عه‌که‌ی ڕووبه من گرتبوو خۆی کرد به ژووردا، له‌گه‌ل
ئه‌وه‌ی هات و هاواری ئه‌کرد، به مشت و پێله‌قه به‌ر بوه من. زۆر
ئاسایی به دوای ئه‌و دا ئه‌و سێکه‌سه‌که وه‌ک سه‌رواز خۆیان کرد به
ژووره‌که‌دا من له کاتێکدا له ژێر چنگ و مشت و پێله‌قه‌ی عه‌بدولعامردا
بریندار بووم، منیان له‌ژێر چنگی ده‌ر هاورد و بردمیانه ده‌ره‌وه. له
کاتێکدا منیان ئه‌برده ده‌ره‌وه ئاوڕێکم له دوای خۆم دایه‌وه که
دیم عه‌بدولعامر به قۆناخی ده‌مانچه‌که‌ی به‌ر بوه‌ته سه‌رو چاوی عه‌بدولڕه‌زاله
په‌سا لێدانی لێئه‌دا. ئه‌م هێرشه‌ی عه‌بدولعامر هێنده کتووپڕ بوو که
ته‌نانه‌ت بۆ چرکه ساتێکیش نه‌م توانی هه‌ڵسه‌نگێنم و بزانم بۆ وا ئه‌کات،
به ته‌واوی سه‌ر سامی کردبووم و مات ومه‌نگ له ژووره‌که هێنامیانه
ده‌ر. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به سه‌ر و گوێلاکی خوێناوییه‌وه که چومه
ژوری کۆنتڕۆل، چاییچی و عه‌بدولسه‌لام دایان له قاقای پێکه‌نین، ئه‌و
کات زانیم ئه‌م لێدانه‌ی من به شێکه له لێکۆڵینه‌وه‌ی عه‌بدولڕه‌زا و
ئه‌مه شیوازی لیبیاییه.
له‌پشت ئاوێنه‌که‌وه ئه‌م دی که عه‌بدولعامر چه‌نده به بێڕه‌حی به‌ر
بوه‌ته گیانی عه‌بدولڕه‌زا وچلۆن لێیئه‌دا. عه‌بدولسه‌لام له کاتێکدا
داوای لێبوردنی لێم ئه‌کرد، به لۆکه‌و ئه‌لکول برینه‌کانی منی ئه‌شۆرد
و دواتر شوێنی برینه‌کانمی برین پێچ کرد.
ئێسته ئیتر هه‌ر چوار که‌سه‌که‌مان به دڵێکی ئاسوده و ئارامه‌وه سه‌ر
قاڵی بینینی لێدانه‌که‌ی عه‌بدولڕه‌زا بوین. کاتژمێر شه‌شی ئێواره
کاری ئاسایی رۆژانه‌مان کۆتایی پێهات، به بێ ئه‌وه‌ی بزانم بۆ چی ئه‌بێت
ئه‌و هه‌موه توند و تیژێیه بێڕۆحمانه‌یه ده‌ر حه‌ق به‌و لاوه ئه‌نجام
بدرێت. ته‌نیا ئه‌وه‌نده بڵێم کاتێک عه‌بدولعامر له ژووری لێکۆڵینه‌وه‌که
هاته ده‌ر ده‌ست وجله‌کانی ته‌واو خوێناویی ببون، له ڕاستیدا سه‌روازه‌کان
، عه‌بدولڕه‌زا ته‌قه‌وی نییایان به بێ هۆشی له ژووره‌که کێش کرده
ده‌ره‌وه‌و بردیانه‌وه بۆ ژووره تاکه که‌سییه‌که‌ی خۆی.
پرسیاری بار‌و دۆخی ئه گیراوه‌که‌ی ترم له چایچی و عه‌بدولسه‌لام کرد.
عه‌بدولسه‌لام پێکه‌نی و وتی: به‌یانی نۆبه‌ی ئه‌وه.
ئه‌و شه‌وه، تا کاتێک بۆ نووستن گه‌ڕامه‌وه بۆ هوتێله‌که، میوانی عه‌بدولسه‌لام
وعه‌بدولعامر بووم له هۆڵی ئه‌فسه‌رانی لیبی. ئه‌و شه‌وه ئه‌و دوانه
منیان وه‌ک قاره‌مانێکی شۆڕشگێری ناو شه‌ڕه‌کانی فه‌له‌ستین به دۆست‌و
هه‌ڤاڵه‌کانی خۆیان ئه‌ناساند. بۆ پێا هه‌ڵگوتنی من درۆی وایان له
باره‌ی منه‌وه ئه‌کرد که خۆیشم نه ته‌نیا باوه‌ڕم نه‌ئه‌کرد به‌ڵکو
پێکه‌نینم ئه‌هات!.
به‌یانی هه‌مان شه‌و هه‌مدیسان له ئیداره‌ی ئه‌منیه‌ت ئاماده بوومه‌وه.
ڕێک ئه‌و به‌سه‌ر هاته‌ی دوێنێ دوپاته کرایه‌وه. ئه‌مجاره من وعه‌بدولسه‌لام
به مێهره‌بانی ودڵنه‌وایی دانه‌وه له‌و گیراوه که‌ی تر که زۆرتر به
خۆوه بوو لێکۆڵینه‌وه‌مان ئه‌کرد. ئه‌ویش، هه‌ر ئه‌و قسانه‌ی دوپات
کرده‌وه که عه‌بدولڕه‌زا ته‌قه‌وی نییا وتبوی. ته‌نیا جیاوازییه‌ک که
هه‌یان بوو ناو و ناو پێناسه‌یان بوو. ده‌نا قسه‌ی هه‌ر دوانیان یه‌ک
بوو. ئه‌ویش له گه‌ل هه‌ڤاڵه‌کانی بۆ ڕابواردنی پشوی کۆتایی حه‌وتو
هاتبوو بۆ نیۆیۆرک و له ماڵ سونیا به دواوه، هیچ شتێکی نه ئه‌زانی
و لانیکه‌م له بیری نه مابوو. ئه‌و تاوانانه‌ی که ئێمه‌ی بۆمان هه‌ڵئه‌به‌ستن،
بریتی بوون له: سیخوڕی، کوشتن، دزی چه‌ک وچۆڵ بڕینی نایاسایی سنوور!
لێکۆڵینه‌وه کاتژمێر ده ی سه‌ر له به‌یانی ده‌ستی پێ‌کرد و کاتژمێر
دوی پاش نیوه‌رۆ کۆتایی پێهات. ئه‌م که‌سه‌ی دووهه‌م ناوی جه‌مشید نێعه‌مانی
بوو. جه‌مشید ئه‌و ترس ونگه‌رانی و دڵه ڕاوکێیه که له سیمای ته‌قه‌ی
نییادا هه‌بوو نه‌ی بوو، به‌ر ده‌وام که‌مێک خۆڕاگری و وره‌ی کۆڵه‌ندان
وخۆڕاگری له سیمای و له جمووجوڵیدا به دی ئه‌کرا. سه‌ر ئه‌نجام
کاتژمێر دوی پاشنیوه‌ڕۆ، پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له پێشدا دیاری کراو
جه‌مشید نێعمانی سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی ئینکاری هه‌مو ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌کرد
که خرابوونه پاڵی به ڕاشکاوی رای ئه‌گه‌یاند: هیچ شتێک له ئارادا
نییه بێجگه له‌وه‌ی که من دزرابێتم، عه‌بدولسه‌لام ده‌ستووری دا که
من بڕۆم و ڕابگه‌یه‌نم که ئیمکانی رۆیشتن بۆ لای پزیشکی یاساییمان بۆ
فه‌راهه‌م که‌ن.
|