٢٨\٣\٢٠١٠
رازه نه‌درکاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی.
گێڕانه‌وه‌ی:
جه‌عفه‌ر شه‌فیعزاده
نووسینی: سیاوه‌ش
به‌شیری

وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
- به‌شی نۆ -
به‌سه‌رهاتی سه‌ی ئه‌حمه‌د
خومه‌ینی، موحمه‌د مونته‌زری و سه‌ی مه‌حموود دۆعایی له پاریس.
له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وێت به سه‌ر هاته‌کان له شوێنی خۆی و به
دوای یه‌کدا باس که‌م، بۆیه ناچارم زۆرتر باسی ئه‌و رووداوه
سیاسییانه‌ی که له نوفل لوشاتو تا تاران و قوم وجه‌ماران رویان داوه
باس بکه‌م، له‌وانه‌یه شایانی باس کردن بێت هه‌ندێک رووداو که له‌و
ماوه‌یه‌دا رویان داوه‌و به‌ڵام رووداوی سیاسی نین وزۆرتر پێوه‌ندییان
به که‌سه‌کانه‌وه هه‌یه بگێڕمه‌وه، له ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه بۆیه
باسییان ئه‌که‌م که شاره‌زاییتان له باره‌ی بواری که‌سایه‌تی ئه‌و
کسانه‌وه که دواتر بونه کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ببێت. بۆ
نموونه ئه‌توانم بڵێم که به‌شێک له‌و ناکۆکییانه‌ی وا دواتر له
تاران‌دا له نێوان کاربه‌ده‌ستاندا سه‌ریان هه‌ڵدا بناغه‌که‌یان له
نوفل لوشاتوه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، بۆ وێنه ناکۆکی نێوان شێخ مه‌لا شه‌هاب
ئه‌شراقی وحه‌سه‌ن نه‌زیه.
شێخ مه‌لا شه‌هاب ئه‌شراقی هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایانه‌وه له نوفل لوشاتو
خۆی دانابوو ببێته به‌ر پرسی شیرکه‌تی نه‌وت، ئینگلیسییه‌کان حه‌زیان
ئه‌کرد حه‌سه‌ن نه‌زییه ئه‌و پۆسته به ده‌سته‌وه بگرێت. ئه‌مه‌یش
هۆکاری تایبه‌تی هه‌بوو که قوتبزاده ئاوا باسی ئه‌و هۆکارانه‌ی بۆ
کردم، وتی: سه‌ره‌تا هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که حه‌سه‌ننه‌زیه که‌سی
جێگای متمانه‌و بڕوای ئینگلیسییه‌کانه، پاشان له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌زیه
مافناسه‌و به‌رپرسی ناوه‌ندی پارێزه‌رانی دادگابو، ئینگلیسییه‌کان هه‌وڵیان
ئه‌دا که نه‌زییه ببێته به‌رپرسی شرکه‌تی نه‌وت به‌ڵکو بتوانێت
گرێبه‌ستی نه‌وت له‌نێوان ئێران وئیگلیسدا به شێوازێک به قازانجی
ئینگلیسییه‌کان بنووسێت وخومه‌ینیش ڕازی بێت له‌و نوسینه‌و واژوی بکات،
جارێکی‌تر به‌و گرێبه‌سته‌ی که پێشتر له نێوان ئینگلیس و ده‌وڵه‌تی
شادا هه‌بوو رواڵه‌تی یاسایی بداته‌وه. قوتبزاده باسی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌کردم
که گۆیا، ئینگلیسییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی رووداوێکی سیکسی
ژن براکه‌ی نه‌زیه به‌ناوی نه‌سره‌توڵا نه‌زیه‌یان کردبو که ئه‌و هه‌ڕه‌شه
ببوه هۆکاری ئه‌وه نه‌زیه به هه‌مو جۆر ته‌سلیمی خواسته‌کانی
ئینگلیسییه کان ببێت وته‌نانه‌ت ژن براکه‌ی نه‌زیه له ترسی بڵاو
کردنه‌وه‌ی ئه‌و ماجه‌رایه ده‌ستی دایه خۆی کوژی وکۆتایی به ژیانی
خۆی هێنا. ئه‌م ناکۆکییه له سه‌ر شرکه‌تی نه‌وت هێنده گه‌وره ببوه
که بڕیار درا، شێخ شه‌هاب ئه‌شراقی ببێه‌ته به‌ر پرسی وه‌زاره‌تی نه‌وت
وحه‌سه‌ن نه‌زیه ببێته به‌ر پرسی شرکه‌تی نه‌وت، جێی خۆیه‌تی بڵێم ئه‌و
کاته هیچ رێکه‌وتنێکی له سه‌ر نه‌کرا، به‌ڵام دواتر خومه‌ینی وه‌زاره‌تی
نه‌وتی دامه‌زراند.
وێنه‌یه‌کی تر، دزی و قۆڵبه‌ست کرانی سه‌ی مه‌حموود دۆعایی له فروشگای
به ناو بانگی گالوری لاف لایت له پاریس بوو. پێشتر وتم به‌ر له
هاتنی خومه‌ینی وهاوکات له‌گه‌ل هاتنی و ته‌نانه‌ت دواتریش رۆژ به رۆژ
به ژماره‌ی ئه‌و مه‌لا مێزه‌ره به سه‌رانه که ئه هاتن بۆ لای
خۆمه‌ینی زیاد ئه‌بوو. کۆمه‌ڵێک مه‌لای ئه‌وروپا نه‌دیو، به پاره‌یه‌ک
که به فه‌رمانی خومه‌ینی، ئه‌حمه‌د سڵامه‌تیان ئه‌یدا به‌وانه، به‌ر
ببونه ناو فروشگاکانی پاریس وبه که‌یفی دڵی خۆیان سه‌ر قاڵی شت کڕین
بوون که جار وبارێکیش ئه‌چونه‌وه سه‌ر ڕه‌گه‌زی خۆیان وبه ده‌م شت
ومه‌ک کڕینه که‌یانه‌وه هه‌ندێک شتیشیان ئه‌دزی. عاباو جل وبه‌رگی مه‌لایی
شتێکی باش بوو بۆ دزی وشاردنه‌وه‌ی شت‌و مه‌ک له ژێریدا. جڵ وبه‌رگی مه‌لایی
هه‌ندێک تایبه‌تی هه‌بوو بۆ دزی که پێم باشه باسی که‌م، یه‌که‌م
کاتێک به‌و جل‌و به‌رگانه‌وه ئه‌هاتنه ده‌ر خه‌ڵک رێزی تایبه‌تیان
بۆیان هه‌بوو چون ئه‌مانه‌یا‌ن وه‌ک پیاوانی خوا چاو لێ ئه‌کرد وجێگای
شک‌و گومان نه‌بوون، دووهه‌م ئه‌م جل‌و به‌رگه ئه‌کرا هه‌مو شتێکی له
ژێردا بشارنه‌وه ته‌نانه‌ت گوڵدانی گه‌وره‌ی کریستاڵی فه‌رانسه‌ویان
له ژێردا ئه‌شارده‌وه!!. حوجه‌تولئیسلام وه‌ل موسلمین سه‌ی مه‌حموود
دۆعایی که له ده رۆژ پێش هاتنی خومه‌ینییه‌وه خۆی گه‌یاندبوه
پاریس و ناو براو له خۆشه‌ویستان وئازیزانی تایبه‌تی خومه‌ینی بوو، له
کاتی دزێتیدا گیرا که ئه‌وه‌نده‌ی نه مابوو ماجه‌رای قۆڵبه‌ست کران و
دزیه‌تی ئه‌و پیاوی خوا ببێته خۆراکی ڕاگه‌یاندنه‌کان، ئێمه‌ش به فه‌رمانی
خومه‌ینی به بارمته‌یه‌کی زۆر و دانی بڕێک پاره ماجه‌راکه‌مان کۆتایی
پێ هێنا و ناو براومان له گرت‌و خانه هێنایه ده‌ر. وتم که سه‌ی مه‌حمو
له ئازیزانی خومه‌ینی بوو بۆ چی؟ هۆکاره‌که‌ی شایانی بیستنه. خومه‌ینی
به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی که ماوه‌ی چوارده ساڵ له عێراقدا
ژیانی کردبوو، نه‌ی ئه توانی وئێستاکه‌یش ناتوانێت به زمانی عه‌ره‌بی
قسه بکات! خومه‌ینی وه‌ک مه‌لاکانی تری ئێران ته‌نیا ئه‌یزانی قورعان
بخوێنێته‌وه، به‌م هۆیه‌وه له ماوه‌ی ئه‌و چوارده ساڵه‌دا که له
عێراقدا ژیابوو، سه‌ی‌مه‌حموود دۆعایی وه‌ک دیلماج له‌خزمه‌ت خومه‌ینیدا
بوه، ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ی هاوکاری خومه‌ینی له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تی عێراق
له دژی رژیمی پاشایه‌تی ئێران له سه‌ر ڕاسپارده‌ی سپه‌هبود ته‌یموور
به‌ختیار ڕادیۆیه‌ک له ئیختیاری خومه‌ینی ئه‌نرێت که له‌و ماوه‌یه‌دا
سه‌ی مه‌حموود بێژه‌ری ئه‌و ڕادیۆیه که به زمانی فارسی به‌ر نامه‌ی
بڵاو ئه‌کرده‌وه، بوو. شێخ مه‌هدی که‌ڕو بی له‌و باره‌یه‌وه ئاوا بۆی
باس کردم، جارێکیان یه‌کێک له به‌ر پرسانی عێراقی له‌گه‌ل خومه‌ینی له
سه‌ر شتێک قسه‌یان ئه‌کرد، سه‌ی مه‌حموود قسه‌ی کابرای عه‌ره‌بی ئه‌کرده
فارسی بۆ خومه‌ینی وقسه‌کانی خومه‌ینیشی ئه‌بوا بکرایه‌ته عه‌ره‌بی بۆ
کابرای عه‌ره‌ب، به‌ر پرسه عێراقییه‌که تومه‌س به ته‌واوی شاره‌زایی
له سه‌ر زمانی فارسی هه‌یه، ئه‌بینێت ئه‌و شته‌ی خومه‌ینی ئه‌ڵێت
شتێکی تره‌و سه‌ی مه‌حموو هه‌ر چی پێ خۆشه و له مێشکی خۆیدایه ئه‌ی
کاته‌وه به عاره‌بی وله زمان خومه‌ینییه‌وه بۆ کابرای عه‌ره‌بی به‌یان
ئه‌کات ، ئه‌م فێڵ کردنه تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌بێت که کابرای عه‌ره‌ب خۆی
پێ ناگیڕیت وده‌ست ئه‌کات به فارسی قسه کردن و هه‌مو فێل و ته‌ڵه‌که‌کانی
سه‌ی مه‌حموو بۆ خومه‌ینی باس ئه‌کات!. به هه‌ر حال ئه‌م سه‌ی مه‌حموود
دۆعاییه، دوای گه‌یشتنی بۆ پاریس، هه‌مو ڕۆژێک ئه‌روات بۆ فروشگای
گالۆرێ لافایت وهه‌ر جاره هه‌ندێک شتی هه‌رزان ئه‌دزێت وله‌گه‌ل خۆ ئه‌ی
هێنێته‌وه. له ئاخرا رۆژێک که شتێکی به نرخ وگران هه‌ڵئه گرێت به
نیازی دزین، له کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له‌و فروشگایه قۆڵ به‌ستی ئه‌که‌ن
وئه‌یگرن وئه‌یبه‌ن بۆ پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه. دۆعایی له گرتوو خانه‌وه
ته‌له‌فونی کرد وله‌گه‌ل به‌نی سه‌در قسه‌ی کرد، له ته‌له‌فونه‌که‌دا
به ده‌م گریانه‌وه داوا له به‌نی سه‌در ئه‌کات که فریای که‌ون ئه‌گه‌ر
بێت‌و زو فریای نه که‌ون ئه‌ی به‌ن بۆ گرت‌و خانه‌ی ناوه‌ندی و له‌وێ به‌ندی
ئه‌که‌ن. به‌نی سه‌در به سه‌ر هاته‌که‌ی گه‌یانده لای خومه‌ینی
وناوبراوی له‌وماجه‌رایه ئاگادار کرد، خومه‌ینی فه‌رمانی به شێخ مه‌لا
شه‌هاب ئه‌شراقی دا که فریای که‌ون و بکه‌ونه خۆ به هه‌ر شێوه‌یه‌ک
بوه ئه‌بێت له‌و دۆخه ڕزگاری که‌ن. سڵامه‌تیان، حه‌بیبی وغه‌زه‌نفه‌ر
پوور به‌ره‌و پاریس رێکه‌وتن وبه دانانی چل هه‌زار فرانکی فه‌رانسی وه‌ک
بارمته، حوجه‌ته‌لئیسلامیان هێنایه ده‌ره‌وه. له‌وه به دوا به ته‌وسوه
به سه‌ی مه‌حموود دۆعایی ئه‌وترا *دۆعایی لافایت*. ناوێک که هێشتا به
سه‌رییه‌وه ماوه و من بۆ خۆم زۆر جاران گوێم لێ بوه که هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی،
شه‌بسته‌ری و خامنه‌یی ناو براویان به‌و ناوه‌وه بانگ هێشت ئه‌کرد.
به هاسانی ئه‌کرێت بیر له‌وه بکرێته‌وه، کاتێک ئه‌م بوونه‌وه‌رانه
ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، چ کار گه‌لێک هه‌یه که نه‌ی که‌ن. من خۆم له
زومره‌ی ئه‌و که‌سانه بووم که ئێسته ئه‌زانن له کوێوه گه‌یشتومه
کوێ وچلۆن هه‌مو شتێک له پاره وده‌سه‌ڵاتدا بۆم کورت کرابوه‌وه. به‌ڵام
له بیرتان نه‌چێت که من به‌چکه قه‌سابێکی نه خوێنده‌واری که‌م سه‌واد
بووم وئه‌مانه هه‌ر کامیان مه‌لا بوون و مێزه‌ره‌یه‌ک به سه‌ریانه‌وه
بوو که باسی به‌هه‌شت وجه‌حانمیان بۆ خه‌ڵک ئه‌کرد، زۆر جیاوازی له‌نێوان
من و ئه‌واندا هه‌بوو.
زیاتر له دوو حه‌وتو بو که له مانه‌وه‌ی خومه‌ینی له پاریس تێ ئه‌په‌ڕی،
شه‌وێکیان ئێقباڵ ئه‌حمه‌د منی بانگ کرد و وتی ئاماده‌بم بۆ ئه‌رکێکی
شه‌وانه، ئه‌بێ بۆ ده‌ره‌وی نوفل لوشاتۆ بڕۆم. ئێقباڵ ئه‌حمه‌د
پێداگری کرد که چه‌کم پێ بێت و به هه‌ر نرخێک بوه له‌و که‌سایه‌تییانه‌ی
وا له‌گه‌ڵیان ئه‌بم، ئه‌بێت پارێزگاری بکه‌م. ده‌مانچه‌یه‌ک که
مارکی سووریه‌ی له سه‌ر بوو، پێدام. پرسیم، مافی ته‌قه کردنم هه‌یه؟
ئێقباڵ ئه‌حمه‌د وتی: دیاره نا! مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی گیانی ئه‌و که‌سایه‌تییانه
له مه‌ترسیدا بێت!. بۆم ده‌ر که‌وت که که‌سایه‌تی گرینگی ئه‌و شه‌وه
سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی ئه‌بێت. ئه‌و شه‌وه له شه‌وه قه‌ره باڵغانه
بوو که نوفل لوشاتۆ به خۆیه‌وه ئه‌ی بینی. مانگرتنی کارمه‌ندانی
شیرکه‌تی نه‌وت له ئێران ده‌ستی پێکردبو وه‌فد گه‌لی جۆراو جۆر ئه
هاتن بۆ نوفل لۆشاتو بۆ ئه‌وه‌ی خومه‌ینی ڕازی که‌ن ڕاگه‌یاندنێک ده‌ر
بکات و داوا بکات که ئه‌و کارمه‌ندانه مانگرتنه که‌یان کۆتایی پێ
بێنن. ته‌له‌ویزیۆنه‌کان ، فیلم گه‌لێکیان بڵاو ئه‌کرده‌وه که خه‌ڵکانێکی
زۆر له به‌ر ده‌م نه‌وت فرۆشییه‌کاندا ریزیان به‌ستبوو، ئه‌مه نیشانه‌ی
نه‌بوون و که‌م بوونی سووته‌مه‌نی بوو له ئێران به هۆی ئه‌و مانگرتنه‌وه،
هه‌وڵه‌کان، بێ ئاکام بوون. ئه‌و که‌سانه‌ی وا له نوفل لوشاتۆ پاڵیان
لێ دابوه‌وه زۆر له‌وه که‌مته‌ر خه‌م تر بوون که بیرێک له ئه‌ویندارانی
شۆڕش وسه‌رمای تاران وگوزه‌ڕانی خه‌ڵک بکه‌نه‌وه، یه‌ک له‌و خه‌ڵکانه‌ی
نوفل لوشاتو هه‌ر ئه‌م به‌ڕێزه‌ی کوڕی ئایه‌توڵا خومه‌ینی واته سه‌ی
ئه‌حمه‌د بوو.
کاتژمێر ده‌ی شه‌و، کاتێک که وه‌فدێکی تازه له تارانه‌وه گه‌یشتنه
به‌رۆ، وه‌فدی تازه گه‌یشتو چوون بۆ چاو پێکه‌وتنی خومه‌ینی، ئێقباڵ
ئه‌حمه‌د فه‌رمانی به من داله خزمه‌ت سادق قوتبزاده‌دا بۆ جێبه جێ
کردنی ئه‌رکی پێ‌سپێردراوی خۆم وه‌رێکه‌وم. ئه‌مه یه‌که‌مین یا دوهه‌مین
که‌ڕه‌ت بوو دوای گه‌یشتنی خومه‌ینی بۆ پاریس خۆم له گه‌ل قوتبزاده‌دا
به ته‌نیا ئبینییه‌وه. له رۆژێکه‌وه خومه‌ینی گه‌یشتبوه فه‌رانسه،
کێ به‌ر کێیه‌ک ورقه‌به‌رێیه‌کی سه‌ر سوڕ هێنه‌ر که‌وتبوه نێوان
قوتبزاده، به‌نی سه‌در و یه‌زدی، ئه‌ما‌نه پێکه‌وه رقه به‌رێیان
بوو که هه‌ر کامیان تێ ئه‌کۆشان خۆش خزمه‌تییه‌کی زیاتر به خومه‌ینی
بکه‌ن وبتوانن سه‌رنجی خومه‌ینی زیاتر بۆ لای خۆیان ڕا بکێشن.
هیچکامێکیان ئاماده نه‌بوون ته‌نانه‌ت تاکه ساتێک له ئێمامێک که بۆ
خۆیان دروستیان کردبوو، دوور بکه‌ونه‌وه.
قوتبزاده هه‌ر که له‌پشت سکانی ئۆتۆمبیله‌که‌وه دانیشت، به خێرایی
وتی:
_ جافر! ئه بێت زۆر وریا بین. ئه‌و پیره پیاوه به ڕاستی باوه‌ڕی
کردوه که بوه به ئیمام. شازده میلیۆن دۆلاری زمان به‌سته‌ی داماوم
من له‌ئه‌ربابی پێشوی تۆ واته قه‌زافی وه‌رگرتوه، ئێسته به‌نی سه‌در
ویه‌زدی سنگیان داوه‌ته پێشه‌وه‌و وا ئه‌زانن به‌و چه‌ند قڕان وپه‌ناباته‌ی
که وا له تارانه‌وه وه‌ک یارمه‌تی به ده‌ستیان ئه‌گات، کاره‌کان ڕا
ئه‌په‌ڕن. سڵامه‌تیان وبه‌نی سه‌در ژماره حسابێکیان به ناوی خۆیانه‌وه
کردوه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وا له تارانه‌وه ئه‌گات یان ڕاسته‌و
خۆ ئه‌ی هێنن و ئه‌ی ده‌نه ده‌ست خومه‌ینی، یه‌ک ڕاست ئه‌خرێته حسابه‌که‌ی
ئه‌وان. بۆ ئاگاداریشت پێنج میلیۆن تمه‌نیش له‌م نێوانه‌دا دیار نییه!.
به هه‌ر حال تۆ وریا به! هێشتا منیان نه ناسیوه! ئه‌مشه‌و مێشکت خه
کار وگوێت که‌وه. خه‌ریکین سه‌ی ئه‌حمه‌د ئه‌به‌ین بۆ فه‌ساد و نا
لێکراوه‌کان وڕابواردن! خۆی داوای کردوه، من ته‌نیا ئاسان کاریم بۆ
کردوه. ته‌نیا له بیرت بێت، ئه‌گه‌ر به هه‌ڵکه‌وت که‌سێکت بینی سه‌ر
قاڵی وێنه گرتنه، چریک بازی ده‌ر نه‌هێنی، وا بزانه که‌ست نه دیوه
! کتو پڕ که‌ر نه‌بێت ویه‌خه‌ی وێنه گره‌داماوه که بگریت. ئه‌و
جۆره‌ی که من هه‌ستم پێ کردوه، له‌وانه‌یه به زویی پێویستمان به‌و
وێنانه ببێت!
کاتژمێرێک دواتر، سێ میوانی به‌رێز ته‌ڤڵمان بوون: سه‌ی‌ئه‌حمه‌د خومه‌ینی،
موحه‌مه‌د مونته‌ز ری وبێئاتریس دڵدار وکارمه‌ندی نوسینگه‌ی قوتبزاده!.
بڕواتان هه‌بێت که ئه‌و به‌ڕێزانه واته سه‌ی ئه‌حمه‌د و شێخ مه‌حمه‌د
به‌م جل‌و به‌رگه تازه‌یانه‌وه نه‌ده‌ناسرانه‌وه، خۆیان هێنده
مۆدێرن ڕازاندبوه‌وه له وتن نایه‌ت. سه‌ی ئه‌حمه‌و کۆت وشه‌ڵواری هه‌ورێشمی
و ده‌ست ماڵ له مل، شێخ موحه‌مدی کورته باڵا‌و چکۆلانه ده‌ستێک کۆت و
شه‌ڵواری ڕه‌شی له‌به‌ر کردبو. قژ و زوڵفه‌کانیان رێک وپێک وبۆن وبه‌رامه‌ی
عه‌تر وئۆدکۆلۆن ئیتر هه‌ر له وتن نایه‌ت! ناو ئوتۆمبیله‌که پڕ بوو
له‌بنیام. من و قوتبزاده له پێشه‌وه‌و وبێئاتریس له دواوه له‌نێوان
سه‌ی ئه‌حمه‌د وشێخ موحه‌مه‌د دا دانیشتبو، ئوتۆمبیله‌که‌مان که له
جۆری بێنزی چوارسه‌د وپه‌نجا بوو شه‌قامه‌کانی به‌ره‌و ن‌و سینگه‌ی
قوتبزاده بڕی وخۆمان گه‌یانده ئه‌و نوسینگه‌یه. مه‌ئمووریه‌تی ئه‌و
شه‌وه‌مان ده‌ستی پێ‌کرد!
له نووسینگه‌که‌ی قوتبزاده دا پاتریسیا چاوه‌ڕوانی ئه‌کردین، پێشتر
هه‌مو که‌ره‌سه‌یه‌کی تایبه‌ت به تلیاک کێشان وه‌ک تلیاک و مقه‌ڵی
وبافور ئاماده کرابوو. هه‌ر له‌وێ تا کاتژمێر یازده‌و نیوی شه‌و ئه‌و
ئاغا زادانه سه‌ر قاڵی تلیاک کێشان بون، پاشان هه‌موان پێکه‌وه به‌ره‌و
کلوبێکی شه‌وانه به‌ناوی ڕاسپوتین که له کۆڵانێکی په‌نامه‌کی هه‌ڵکه‌وتو
له شه‌قامی شانزه لیزه‌دا بوو، وه‌رێ که‌وتین. ژنانی نیوه ڕوت وبه
سینه‌ی روته‌وه پێشوازی وبه‌خێر هاتنی میوانه‌کانیان ئه‌کرد. هه‌ر له‌و
نیو کاتژمێره‌ی یه‌که‌م دا، قوتبزاده له‌گه‌ل دو کچ که چاوه ڕوان
بوون سه‌ری قسه‌ی داخست وده‌ستی کرده قسه کردن له‌گه‌لیان وپاشان ئه‌وانی
له پاڵ ده‌ستی سه‌ی ئه‌حمه‌د و شێخ موحه‌مه‌د دا دانیشاند. کاتژمێرێک
دواتر، سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی، شێخ موحه‌مه‌د مونته‌زری و قوتبزاده
هێنده سه‌ر خۆش بوون که ئاگایان لێ نه‌بوو خاتو دووریان مه‌ک گری
هاتوه‌ته ئه‌وێ، به‌ڵام من به‌خێرایی ئه‌و خاتونه‌م بینی که ده‌ستێک
جلی جوانی له به‌رکردبوو، له سوچێکه‌وه دانیشتبوو وله‌گه‌ل دو پیاوی
ئامریکایی سه‌ر قاڵی قسه کردن بوون. هه‌ر که ئه‌و ژنه‌م بینی، به
خێرایی چوار ده‌وری خۆمم خسته ژێر کۆنتڕۆڵ و چاوه دێری تا به‌ڵکو
بزانم ناسیاوێکی تر نابینمه‌وه، به‌ڵام بێجگه له‌م ژنه که‌سیترم نه
ناسییه‌وه. چه‌ند خوله‌ک دواتر که کاتێک دووریان هه‌ستاو به‌ره‌و مه‌ستراوه‌کان
که‌وته ڕێ، منیش پاتریسیام به جێ هێشت و دور ونزیک که‌وتمه شێوێنی.
دوریان که خه‌ریک بوو له گه‌ل پاسه‌وانی به‌ر ده‌رگا قسه‌ی ئه‌کرد،
پاشان له ده‌رگایه‌که‌وه له ته‌نیشت مه‌ستراوی ژنانه، که نیشانه‌ی
چوونه ژوره‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌ی له سه‌ر درابوو، به‌ره‌و شوێنێکی
نادیار رۆیشت. چرکه ساتێک بیرم لێکرده‌وه و بڕیارم دا که بکه‌ومه
دوای ئه‌وژنه. هه‌ر که ویستم ده‌رگاکه بکه‌مه‌وه، کت‌وپڕ به ده‌ست
له دواوه به هێواشی له سه‌ر شانم درا، به په‌شۆکاوی وه‌ر گه‌ڕامه‌وه
و له ئه‌و په‌ڕی سه‌ر سوڕماندا، قوتبزاده‌م بینی. بێ دره‌نگ وتی: هه‌ی!
بڕیار نه‌بوو تۆ رێگری که‌س نه‌بیت وبهێڵیت خه‌ڵک کاری خۆیان بکه‌ن!
وتم : ئه‌مه هه‌ر ئه‌و ژنه ئامریکاییه یه! وتی : ئه‌زانم! له
خۆمانه. شتێکی زۆر سه‌ر سوڕ هێنه‌ر ئه‌وه بوو که زانیم قوتبزاده سه‌رخۆش
نییه به‌ڵکو به فێڵ لاسایی سه‌ر خۆشه‌کان ئه‌کاته‌وه و وه‌ک سه‌ر
خۆش هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌کات. ساتێک دواتر گه‌ڕاینه‌وه بۆ لای ئه‌وان و سه‌یرم
کرد قوتبزاده سه‌ر خۆشێکی ته‌واوه یانی خۆی داوه له مه‌ستی.
کاتژمێر چواری سه‌رله به‌یانی، له کاتێکدا هه‌موان بێجگه له من سه‌رخۆش
بوون، له کاتێکدا ئه‌و کچانه‌ی که تازه ببونه ناسیاو له ناو
ماشینه‌که‌دا به بیانوی که‌م بوونی جێگا‌و رێگا له کۆشی سه‌ی ئه‌حمه‌د
وموحه‌مه‌د مونته‌زریدا دانیشتبوون، به ئوتۆمبیله‌که‌ی قوتبزاده که
به‌ڕاستی ئیتر جێگای هیچی تری تێدا نه ئه‌بوه‌وه، به‌ره‌و شوێنێکی
نادیار وه‌رێ که‌وتین. ئێسته که ئه‌م بیره‌وه‌ریانه ئه‌گێڕمه‌وه له‌وانه‌یه
بڕوا نه‌که‌ن، به‌ڵام کاتێک له شه‌قامی به ناو بانگی فوش ڕاوه‌ستاین
بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆینه ناو بینایه‌کی گه‌وره‌وه، تا ئه‌و کاته به‌شی هه‌ره
زۆری جلی ئه‌و دوکچه که له‌و کلوپه‌دا له‌گه‌لیان بوینه ئاشنا له
لایه‌ن سه‌ی ئه‌حمه‌د و موحه‌مه‌ده‌وه له به‌ریان داکندرابوو.
بێئاتریس که له سه‌ر خۆشی‌دا، شتێکی له‌وان که‌متر نه‌بو تێ ئه کۆشا
که زۆر ده‌نگه ده‌نگ نه‌که‌ین و هاتو هاوارمان که‌متر بکه‌ینه‌وه.
قوتبزاده که له رواڵه‌تدا وه‌ک سه‌ر خۆشه‌کان هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌کرد
چاوێکی له من داگرت ومنیش به خێرایی هه‌مویانم به کێش، کێشایه ناو
بیناکه‌و له‌وێشه‌وه به سه‌ر خه‌ره‌که بۆ نهۆمی شه‌شه‌م سه‌رم خستن.
بێئاتریس، ده‌رگای کرده‌وه چرکه ساتێک دواتر شریخه‌ی پێکه‌نین وگاڵته‌و
ڕابواردن هه‌مو شوێنه‌که‌ی داگرت. چه‌ند خوله‌ک دواتر، قوتبزاده پاش
ئه‌وه‌ی ئوتۆمبیله‌که‌ی له شوێنی گونجاو‌دا ڕاگرتبوو خۆیشی هاته ژووره‌وه،
له کاتێکدا هیچ ئاسه‌وارێکی مه‌ستی و سه‌ر خۆشی له قوتبزاده دا به
دی نه ئه‌کرا پرسیاری کرد: ئه‌م لوره ژن نه‌دیتوانه هان له‌کوێ؟
بێئاتریس له وڵامدا ژوری نووستنه‌کانی پیشاندا. قوتبزاده له کاتێکدا
به زمانی فه‌رانسی، هه‌ندێک ده‌ستوری به پاتریسیا وبێئاتریسدا، روو به
من وتی : پاڵه‌وان! دوام که‌وه!
من وقوتبزاده چوینه ژوورێکی تره‌وه که خاتو دوریان مه‌ک گری و ژن
وپیاوێکی لاو ی ترله‌وێ بوون. دوریان، ئه‌م لاو لای قوتبزاده‌ی ماچ کرد
وپاشان به زمانێکی فارسی پاراو روو به من وتی بۆچی له کلووبه‌که‌دا
دوای که‌وتوم !!.
تۆزێک دواتر، پاتریسیا قاوه‌ی بۆ هێناین. شتێک که هه‌موان له‌و کاته‌دا
پێویستمان پێی بوو، پاشان هه‌موان له سه‌ر قه‌نه‌فه کان دانیشتین که
به وته‌ی قوتبزاده سه‌یری به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ویزیۆنی بکه‌ین. من
به سه‌ر سوڕمانێکه‌وه پرسیم : ئێسته که ته‌له‌ویزیۆن به‌رنامه‌ی
نییه!. دوریان وتی: چلۆن! ته‌له‌ویزیۆنه‌کانی سادق هه‌مو کاته به‌رنامه‌یان
هه‌یه.
پیاوه گه‌نجه‌که که ناوی دومینیک بوو، نه‌وارێکی ویدیۆی خسته ناو
ویدۆکه و ساتێک دواتر، دیمه‌ن گه‌لێک له سه‌ی ئه‌حمه‌د وموحه‌مه‌د
مونته‌زری که خه‌ریکی گۆڕینی جله مه‌لاییه‌کانیان بوون وجلی ئاساییان
له‌به‌ر ئه‌کرد، پیشاندرا. به کورتی، له‌و فیلمه ویدیۆیه‌دا، سه‌ره‌تا
هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌و دو که‌سه به‌ر له هاتنی من وقوتبزاده بۆ ناو
رووداوه‌که نیشاندرا، پاشان دیمه‌نی تلیاک کێشانی ئه‌و عالیجه‌نابانه
له نووسینگه‌ی قوتبزاده، دواتر به سه‌ر هاته‌کانی ناو کلوبی
راسپوتین بڵاو کرایه‌وه. شتێک که من سه‌رم تێیدا سوڕ ده‌ما ئه‌وه
بوو ، له هه‌مو ئه‌وشوێنانه‌دا من ئاماده بوم به‌ڵام بۆ تاکه چرکه
ساتێکیش له هیچکام له‌و دیمه‌نه تۆمار کراوانه دا ، من وبێئاتریس،
پاتریسیا وقوتبزاده‌ی تێدا نه‌بوو.
قوتبزاده ودوریان، هه‌ردوکیان ده‌ست خۆشی وپیرۆز بایی ئه‌و کاره‌یان
له دومینیک کرد. من پرسیارم کرد که ئایا ئێسته له ژووری نووستنه‌کان
فیلم هه‌ڵ ئه‌گرن؟. دوریان بزه‌یه‌کی کرد‌و قوتبزاده وتی: پاڵه‌وان! به
شه‌وێک ناکرێت هه‌مو کاره‌کان ئه‌نجام بدرێن! و دواتر هه‌موان ده‌ستیان
کرده پێکه‌نین.
به‌ر له‌وه‌ی درێژه به گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانم بده‌م، ئه‌بێت
بڵێم پاش ماوه‌یه‌ک له ئێران به هۆی هه‌بوونی ئه‌م فیلمه‌وه بوو که
سه‌ی ئه‌حمه‌د که‌وته ژێر گوشار و زۆری بۆ باوکی هێنا که ڕازی ببێت
تا قوتبزاده ببێته زاوای خۆمه‌ینی. ئه‌گه‌ر له بیرتان بێت ده‌نگۆی
ئه‌وه بڵاو بوه‌وه که گوایه، قوتبزاده ئه‌ی هه‌وێت ببێته مێردی
کوڕه زای خومه‌ینی، هه‌مو ئه‌و ده‌نگۆیانه پێوه‌ندی به‌و فیلمه‌وه
هه‌بوو، هه‌ر به بۆنه‌ی ئه‌م فیلمه‌شه‌وه بوو که قوتبزاده کوژرا.
ئه‌و به سه‌ر هاته‌یش له کات وشوێنی خۆیدا باس ئه‌که‌م.
کاتژمێر ده‌ی سه‌ر له به‌یانی، کاتێک گه‌ڕاینه‌وه بۆ نوفل لۆشاتو،
کوڕانی ئایه‌توڵاکان هه‌ر وه‌ک جاران عه‌بای مه‌لایی له به‌ر ومێزه‌ره
به سه‌ر خۆیان پۆشته کرده‌وه به چه‌شنێک که سه‌یرت ئه‌کردن ئه‌ت
وت له نوێژ وعیباده‌ت گه‌ڕاونه‌ته‌وه !
کاتێک گه‌یشتینه‌وه نوفل لۆشاتو، قوتبزاده، به ئه‌سپایی چپاندی به
گوێمه‌وه، ئیمشه‌و که دێت نا، به‌ڵام بۆ سبه‌ی شه‌و ئاماده به،
وادیاره ئه‌م به‌ڕێزانه*سه‌ی ئه‌حمه‌د وموحه‌مه‌د* له نوێژه‌که‌ی شه‌وی
ڕابردویان تام و چێژی تایبه‌تیان بردوه‌و تامی چوه‌ته بێخی ددانیان.
گه‌یشتنه‌وه‌ی ئێمه بۆ نوفل لۆشاتو، هاوکات بوو له گه‌ل هاتنه ده‌ره‌وه‌ی
خومه‌ینی له ماڵه‌که‌ی خۆی، له‌و کاته‌دا خومه‌ینی له ژووری ماڵه‌که‌ی
خۆی که له‌گه‌ل بنه ماڵه‌که‌ی تێیدا ئه‌ژیان هاتبوه ده‌ر وله ناو
باخه سێوێک که له‌به‌ر ده‌رکی ماله‌که‌یدا بوو پیاسه‌ی ئه‌کرد،
هاوکات له گه‌ل ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک که‌سم بینی که له‌گه‌ل خومه‌ینی
پیاسه‌یان ئه‌کرد خاتو دووریان مه‌کگریم بینی که چارشێوی به سه‌ر دا
دا بو ، ئه‌ویش له‌گه‌ل خومه‌ینی سه‌ر قاڵی پیاسه کردن بوو!.
|