ڕازی پاشه کشه و سه‌رشۆڕی تورکه‌کان، هاوده‌نگی و یه‌کڕیزی و وره‌ی به‌رزی کوردستانیان بوو؟ یا خۆ پاشه‌کشه‌که‌یان مه‌به‌ستی شاراوه‌تری له پشت بو؟!
ئه‌یوب ره‌حمانی
هه‌ر وه‌ک زۆر که‌س ئاگادارن له کۆتایی حه‌وتوی ڕابردودا هێزه فاشیسته‌کانی تورکیه که به پشتیوانی هێزه ئاسمانی و تۆپخانه‌یه‌کانیانه‌وه چوبونه ناو خاکی باشوری کوردستان، له کت‌وپڕ له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردودا ده‌ستییان کرد به گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و دیوی سنوره ده‌ستکرده‌کان و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدا بو که هیچ مه‌به‌ستێکی باش و کاریگه‌ر که پێشتر باسیان لێوه ده‌کرد نه‌پێکران. ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه له 44هه‌مین کۆنفڕانسی ئاشتی مونیخ که مانگی ڕابردو له وڵاتی ئاڵمان به ڕێوه چو وتی که تا کۆتایی هێنان به پ‌ک‌ک و گه‌یشتن به هه‌مو ئامانجه‌کانمان ده‌ست له هێڕش کردن هه‌ڵ ناگرین! که‌چی ڕێک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م قسانه دیمان که ئه‌وان هێزه‌کانیان کێشاوه دواوه و سه‌رکه‌وتنیشیان هیچ به ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵکو به سه‌ر شۆڕێش گه‌ڕانه‌وه!
پڕسیار لێره‌دا ئه‌مه‌یه که ئایا ئه‌وان به ڕاستی به سه‌ر شۆڕی گه‌ڕانه‌وه و دیتیان که هیچیان له ده‌ست نایات و ده‌ره‌قه‌تی گه‌ریلا نایه‌ن و له هه‌مو جیهان خرانه ژێر زه‌خته‌وه، هه‌ر بۆیه پاشه‌کشه‌یان کرد؟ یا خۆ ئه‌مان مه‌به‌ستێکی دیکه‌یان له‌و هێڕشه هه‌بو و به مه‌به‌سته‌که‌شیان گه‌یشتون و ئه‌وجار پاشه‌کشه‌یان کردوه؟
له‌م نوسراوه کورته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ر دو بۆچونی خۆم له‌مه‌ڕ ئه‌م هێڕشه کت‌وپڕ و پاشه‌کشه کتوپڕه‌ش ده‌رببڕم. بۆچونی یه‌که‌مم، هاوپشتی جیهانی و ناوه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان و زه‌خت و زۆر له سه‌ر ڕژیمی که‌مالیستی تورکیه، ناچار به پاشه‌کشه‌ی کردن و ئه‌مه سه‌رکه‌وتن بو بۆ گه‌لی کوردستان و گه‌ریلاکانی سه‌ر چیا به‌رزه‌کان و بۆچونی دوهه‌میشم، به ده‌ست هێنانی ئه‌و شته بو که تورکه‌کان به به‌هانی ڕاونانی پ‌ک‌ک، به دوایه‌وه بون و به مه‌به‌سته‌که‌یان گه‌یشتون و به‌لام شته‌که‌یان هێنده شاراوه و نیزامییه که باسی لیوه ناکه‌ن! من له به‌شی دوهه‌می ئه‌م نوسراوه‌دا زیاتر جه‌خت ده‌خه‌مه سه‌ر بۆچون و تێڕوانینی دوهه‌مم!
به‌شی یه‌که‌م:
هه‌مو کوردستانیێک، ئه‌وانه‌ی که پێیان وایه کوردستانین و نه‌ک زڕ کوردستانیه‌کان، به بیستنی هێڕشی هێزه فاشیسته‌کانی تورکه که‌مالیسته‌کان بۆ ناو خاکی باشوری کوردستان ئاگریان گرت و وه‌ک ئه‌وه‌ی که بیبه‌ریان خواردبێت سور بونه‌وه و هه‌ر که‌سه‌ی له شوینی خۆیه‌وه بۆ مشورێک یاخۆ ڕیگا چاره‌ێک ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێڕشانه‌ی پێ تڕ‌ۆ و مه‌حکوم بکات و به پێی توانای خۆی له قاوی بدات. ئه‌وه‌ی مه‌جالی ڕێکخستنی هه‌بو هه‌وڵی ده‌دا که کۆمه‌ڵێک کوردستانیی له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه بۆ ڕێپێوان و خۆپیشاندان ئاماده بکات و کردی و که‌م تا زۆرێک تێیدا سه‌رکه‌وتو بو. ئه‌وه‌ی هه‌ست و ده‌ستی شێعری هه‌بو پارچه شێعرێکی بۆ گه‌له‌که‌ی هۆنیه‌وه و هێندێکی تر هه‌ژاری و بێ ده‌ره‌تانی و ئاشتیخوازی گه‌له‌که‌ی کرده شێعر و لاواندیه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌ستی کاریکاتێری هه‌بو هه‌ست و تێگه‌یشتنی خۆی له بار‌و دۆخه‌که کرده ڕه‌سم و کێشایه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌ستیی دیپلۆماسیی هه‌بو چاوی به که‌سێک یا خۆ چه‌ندین که‌س و ڕیکخراو و سیاسه‌تمه‌دار که‌وت و بار‌و دۆخه‌که‌ی له دژی تورکان له قاو دا و ناڕه‌زایه‌تی خۆی دژی داگیرکه‌ر ده‌ربڕی، ئه‌وه‌ی ده‌ستیی نوسینی هه‌بو نوسراوه‌ێکی کورت یا درێژی له دژی سیاسه‌ته شۆڤینی و داگیرکاریه‌کانی تورکان نوسیی و ستڕاتێژی زۆردارانه و که‌لله وشک و که‌لله شه‌قانه‌ی حکومه‌تی تورکه‌کانی شی کرده‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی تر له قاوی دان، ئه‌وه‌ی ده‌ستیی چه‌ک هه‌ڵگرتنی هه‌بو، چه‌که‌که‌ی گرته ده‌ستیه‌وه و فیشه‌کدانه‌کانی پڕ کرد و کۆڵه‌پشتیی ئاماده کرد و له سه‌نگه‌ری گیانفیدایی و گیانبازیدا له پشت کڵۆ به‌ردێکی کوردستان سه‌نگه‌ری گرت و ماتڵی فه‌رمانی ئاگری فه‌رمانده‌که‌ی ماوه و ده‌ستیی له سه‌ر په‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگه‌که‌ی هه‌ڵ نه‌گرت تا ئه‌وه‌ی که هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رشۆڕانه‌ی له‌شکه‌ری داگیرکه‌ری بیست، ئه‌وجار تفه‌نگه‌که‌ی زامن کرد و گوڵێکی سوری کرده سه‌ر لوله‌ی چه‌که‌که‌ی و به خاتر جه‌می هه‌ناسه‌ێکی هه‌ڵکێشا و ئۆخه‌ی کرد که پێش ئه‌وه‌ی سنگی دوژمن بپێکێت، خۆیان سه‌ریان شۆڕ کرد و ڕۆیشتن! ئه‌وانه‌ی وره‌ی به‌رزیان هه‌بو له کوردستان به ژن و منداڵ و لاو و پیره‌وه چونه به‌رده‌می تانکه‌کانی دوژمن و سه‌ره ڕییان لی گرتن و په‌یامیکیان پێ دان به داگیرکه‌ران که، بۆ کوێ لێ ده‌خوڕن؟ لێره گه‌لێک ده‌ژین که ئازادیخواز و ئاشتیخوازن، کات و زه‌مه‌نی له‌شکرکێشی به سه‌ر چوه و ئێوه‌ی فاشیست که‌ی ده‌رس له مێژو وه‌رده‌گرن و که‌ی ده‌توانن بێجگه له خۆتان گه‌لێکی دیکه‌ش ببینن؟ چاوتان بکه‌نه‌وه و جیهان ببینن که ڕسواتان ده‌که‌ن، ئه‌مڕۆکه ئیتر سه‌رده‌می مسته‌فا که‌ماڵ و عوسمانلی نیه، به‌ڵکو له عه‌سری ئینتێڕنێت و دیجیتاڵ و ئێلێکتڕۆنیکدا به سه‌ر ده‌به‌ین، که ته‌نانه‌ت له کوێره‌وه‌رترین گوندی جیهانیش خه‌ڵک تانک و زرێپۆش و فڕۆکه بێگانه‌کانتان ده‌بینن و هه‌مو ده‌ڵێن وای له تورکی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ست و سه‌ره ڕۆ!
ئه‌وه‌ی که له هه‌مو که‌س به په‌رۆشتر بو، پێکراوتر بو، مه‌به‌ست تر بو، هێرش بۆ کراوتر بو، ئاواره‌تر و ده‌ربه‌ده‌ر تر و له عه‌ینی حاڵیش‌دا شه‌ڕکه‌رتر و به وره‌تر بو، گه‌ریلا بو. من ده‌توانم موجه‌سه‌می بکه‌م که چه‌ند شه‌که‌ت و برسیی و سه‌رما لێدراو بون ئه‌و چه‌ند شه‌و و ڕۆژانه! ئه‌گه‌ر چی ئێوه پێشمه‌رگه بون و پێشمه‌رگه ماون و شاخ و دۆڵ و ئه‌شکه‌وته‌کانی کوردستان وه‌ک به‌ری ده‌ستتان شاره‌زان و به‌رد به به‌ردی کوردستان سه‌نگه‌رتان بون، گوند به گوندی نیشتمان ماڵی خۆتان و خانه‌خوێتان بون، به‌لام خۆ ئێوه‌ش هه‌ر وه‌ک هه‌مومان مرۆڤن و له گۆشت و ئێسقان و خوێن دروست بون، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ست بون و خۆشتان بڕیاری سه‌ر پێ شۆڕ کردنی دوژمنتان داب‌و، بۆیه توانیتان سه‌ربه‌رزانه به‌رگری له ڕاستیی و مافدار بونی خۆتان و گه‌له‌که‌تان بکه‌ن! خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌تان نه‌کردبایه، ڕه‌نگ بو به‌ر حه‌ق بونتان له‌تمه‌ی خواردبایه! ئاخر ئێمه له ڕۆژهه‌ڵات کاتی خۆی ئه‌م هه‌ڵه‌مان کرد و به جێی ئه‌وه‌ی که شاخ و کێو و ئه‌شکه‌وته‌کانی کوردستان بکه‌ینه سه‌نگه‌ر و پارێزگاری له حه‌یسیه‌تی خۆمان بکه‌ین، هاتینه ئێڕاق و هاوکات چوینه باوه‌شی ڕژیمی به‌عسی دژه کورد و زۆر ساویلکانه باوه‌رمان به فرمێسکی درۆینه‌ی ئه‌و دژه کوردانه کرد به بی ئه‌وه‌ی که سه‌رکرده‌کانمان ئه‌م ڕاستیه ببینن که ئه‌وه نیه نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌نفال و شیمیایی ده‌که‌ن، ئه‌ی ئیتر ئه‌وان فرمێسکی چی بۆ ڕۆژهه‌ڵات ده‌ڕێژن و ئه‌ی ئێمه بۆ باوه‌ڕیان پێ ده‌که‌ین؟ ئه‌ی باشه هه‌ر خۆشمانیان له بۆتێ و له ده‌شتی شاره‌زور و قه‌راغ سیروان شیمیایی نه‌کرد؟ ده‌م ئاوی سیروانیان نه‌داین؟ ئه‌وجار بۆ ڕێگای شاخمان نه‌گرته‌وه به‌ر؟ بۆ ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ست نه‌بوین و بڕیارمان پێ نه‌درا، گه‌لۆ!! هه‌ر له دوای ئه‌م بێ هه‌ڵوێستی و بێ بڕیاریی و چاوه‌ڕوانیه بو که توش دو کاره‌سات و دو نه‌خۆشی هاتین: یه‌که‌میان کۆچی تێکۆشه‌ران و شۆڕشگێڕان به‌ره‌و هه‌نده‌ران و دوهه‌مییان دروست بونی خۆره‌ی ناوخۆیی و سه‌رهه‌ڵدانی ئینشیعابات و ئینشیقاقات و هیتر. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له قه‌ڵه‌م نه‌که‌وێت که گه‌ریلاش چوه باوه‌شی ئێرانیش و سوریه‌ش و ئه‌وانیش زه‌ربه‌ی تۆقێنه‌ریان له‌و تیمساحانه خوارد، به‌ڵام به خۆشیه‌وه ئه‌وه ئێستا ئه‌وان شاخه‌کانی کوردستانیان کردۆته‌وه شوێنی شۆڕشیش و حه‌وانه‌وه‌ش و شایی و به‌زمیش، ئافه‌رین بۆ وره‌ی به‌رزتان!
ئه‌مه‌ی ئه‌م جاره که گه‌له‌که‌مان له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه کردی و له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به چه‌ند خاڵێکی کردوه، یه‌که‌م هه‌ڵوێستی که‌م وێنه‌ی هاوپشتیی و یه‌کگرتوانه‌ی گه‌لی کوردستان بو. جیهان که‌متر به خۆیه‌وه‌ی دیوه که گه‌لی کوردستان ئا به‌م شێوه سه‌رتاسه‌ری بئاروژێت، ماڵته ڕۆژ نه‌بو بانگه‌وازێک تا چه‌ند بانگه‌وازیش بۆ ڕێپێوان له شاره‌کانی جیهان و له ناوخۆی کوردستانیش نه‌خوینینه‌وه. ته‌نیا چه‌ند ڕۆژی‌تر هیزه‌کانیان نه‌کشاندایه‌وه، ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتیی کوردستانی تینوی ئازادییش به تێکڕای ده‌نگ ڕاده‌په‌ڕین و ده‌نگیان ده‌خسته پاڵ ده‌نگی هاووڵاتیانیان و هاوکات به‌م به‌هانه‌وه دژی داگیر که‌رانی ناوخۆییشیان ده‌که‌وتنه ده‌ربڕینی ده‌نگی توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی!
ئه‌گه‌رچی ڕۆڵه‌کانی کوردستان له‌م ده‌ستدریژیه‌ی فاشیسته‌کاندا له باری سه‌ربازیه‌وه سه‌رکه‌وتو نه‌بون و بگره چه‌ندین ڕۆڵه‌ی کوردیش گیانیان فیدا کرد، که جێی خۆیه‌تی یادی ئه‌وانیش و هاووڵاتیه سیڤیله کانیشمان که به بۆمبارانه‌کان و تۆپبارانه‌کان گیانیان له ده‌ست داوه ڕێز لی بگرین، به‌ڵام خۆ هێزه فاشیسته‌کان شکه‌ستییان خوارد و به سه‌ر شۆڕی هه‌ر وه‌ک چۆن له کت‌وپڕ هێڕشیان کرد، هه‌ر وا له کتوپڕیش گه‌ڕانه‌وه و ئه‌مه خۆی سه‌رکه‌وتن بو بۆ گه‌لی کوردستان.
گه‌لی کوردستان پێویسته وانه‌کانی ئه‌م هێڕشه‌ی ئه‌خیر هه‌ڵسه‌نگێنێت و بۆ دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌ی که‌ڵکیان لێ وه‌رگرێت. یه‌که‌مین و سه‌ره‌کیترین وانه‌ی ئه‌م جاره که فیری ده‌بین، وزه و هێزی به‌رینی جه‌ماوه‌ره که چه‌نده کاریگه‌ر و به‌هێزه، که ئه‌گه‌ر چی ئه‌م جاره زۆریش یه‌کگرتو نه‌بوین، به‌ڵام باش بوین و له داهاتوشدا ده‌کرێت هاوده‌نگتر و نیشتمان په‌روه‌رتر بین. هه‌مو ئه‌م ڕوداوانه‌ی ئه‌خیر نیشانه‌کانی زیاتر لێک نزیک بونه‌وه و لێک تێ گه‌یشتن و به‌ده‌ربه‌ست بونی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌رزتر بونه‌وه‌ی هه‌ستیی نه‌ته‌وایه‌تی بون که کورد تا به ئه‌مڕۆکه‌ش له‌م بواره‌دا کاری نه‌کردوه و شیعاری کوردستان یه‌ک وڵات و یه‌ک خه‌باته تازه خه‌ریکه ببێته وێردی سه‌ر زمانی هه‌مو کوردستانیێک.
له به‌شی دوهه‌می ئه‌م باسه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م که بۆچونی دوهه‌مم له‌مه‌ڕ ئه‌و له‌شکر کێشیه کتوپڕه و پاشه‌کشه کتوپڕه‌ش ده‌ر ببڕم، بۆیه لێره‌دا کۆتایی به‌م به‌شه دێنم و تا به‌شی دوهه‌م ماڵ ئاوا............!
12ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2707www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|