په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٦\٢٠٢٤

    ڕازی ژیان.

سروە نیعمەتزادە

تەمەنێک خەونەکانم لەچاومدا هەڵگرت
کپمکردن، وەکو ڕازێک لە ڕۆچنەی ئاوەزمەوە..
نووسینە ونبووەکانم بە بۆنی دوورییت پژاند
ئەندێشەکانم بە خەونیچکەی بەهار ڕازاندەوە...
تەمەنێ ڕۆیشت، لێڵایی دا چاوەکانم
تێکڕای گوڵەکانم لە گوڵدانەکان جیاکردەوە
بۆ جەژنی هاتنت ڕێگەکانم گوڵباران کرد
کەچی گەردوتۆزی دوورییت
باخچەکەمی خنکاند و هەر نەهاتی!


لە نێو دڵتدا هەڵمگرە
دانە دانە ئاواتەکانم بژمێرە
لە دڵتەنگیی ئێوارانت
بەدەم سیگارکێشانێکی سەرلەئێوارانەوە
بە دووکەڵدا بۆمیان بنێرە.

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک