په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١٢\٢٠١٦

رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ لە ژێر سێبەری بێ مافییدا.

 


لە کاتێکدا پێ شێل کردنی بنەڕەت و بنەماکانی مافی مرۆڤ، لە دەڤەرە جۆراووجۆرەکانی جیھان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە وڵاتانی تورکیا ، ئێران ، عێراق و سۆریا بەر دەوامە و لە کاتێکدا زۆربەی دەڤەرەکانی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بە ھۆی شەڕەوە کاول و وێران کراون و گەلانی دانیشتووی ئەم ناووچانە لە نالەبارترین دۆخی مرۆیی و ئابوری و تەندرووستیدا بە سەر دەبەن و لە کاتێکدا کە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ھەنوکەیش بە شێوازێکی بەردەوام و ڕۆژانە شارۆمەندانی ئەو ووڵاتە و بە تایبەت شاڕۆمەندانی کورد لە ژێر ناوگەلی وەک قاچاق و دژایەتی لە گەڵ خودا (محاربە) و یا ھەوڵدان دژی بەرژەوەندی نەتەوەیی و دژایەتی دەسەڵاتی کۆماری ئایینی و…، دەباتە پای سێدارە و ھەڵیان دەواسێت، ساڵێکی دیکە لە تەمەنی جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ تێدەپەڕێت.

ڕۆژی ۱۰ی دسامبری ساڵی ۱۹٤۸ی زایینی کۆمەڵی گشتی (مجمع عمومی) نەتەوە یەک گرتوەکان، جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤی پەسەند کرد. پاش دوو ساڵ داواکرا لە ووڵاتانی ئەندام لەم سازمانەدا کە بە واژۆ کردنی ئەم جاڕنامەیە، بچنە ڕیزی ئەو ووڵاتانەی کە جاڕنامەیان واژوە کردبوو. دەوڵەتانی ئێران، تۆرکیا، سوریا لە ڕیزی یەکەمین ووڵاتانێک بوون کە جاڕنامەکەیان پەسەند و واژۆیان کرد.

ئیستا پاش تێپەڕ بوونی ٦۹ ساڵ لە پەسەندکردنی جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ، پێشێل کاری بنچینە و بنەماکانی مافی مرۆڤ، لە سەراسەری جیھان و بە تایبەت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لە لایەن دەوڵەتانی تورکیا، سوریا و ئێرانەوە بەردەوامە.

کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە گەورە دەسەڵاتەکانی پێ شێلکاری مافی مرۆڤ و بەیداخ ھەڵگری (پرچم دار) ئاپاڕتاید، نا دادوەری، دەستبەسەری خۆسەرانە، بەند کردن و ئەشکەنجە و لە سێدارەدانی دژبەران و ڕەخنەگەرانیەتی، ھەمو ساڵێک پلەی یەکەمی لەم بوارەدا بۆ خۆی تەرخان کردوە. ئەگەر چی پاش ڕێکەوتنی ناوکی لە نێوان ئێران و ووڵاتانی ڕۆژاوایی، ھندێک وا دەفکران کە ڕەنگە حکومەتی ئێران، بار و دۆخی مافی مرۆڤ لەم ووڵاتەدا بەرەو باش بوون ببات؛ بەڵام بە تێپەڕ بوونی ماوەیەک لەم ڕێکەوتنە، دەر کەوت کە ئەم جۆرە پێش بینی و چاوەڕووانیە، زۆر دوور لە ڕاستی بووە. کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لەوەی ھیچ گۆڕانکاریەکی لە ھەڵسوەکەوتی خۆیدا درووس نەکردوە، بەڵکۆ بە پێچەوانەوە ڕۆژانە پەرە بە تۆندوو تیژی خۆی لە ھەمبەر شارۆمەندان دەدات. بار و دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار کە زۆربەی خەڵک بە تایبەت گەلانی ژێر دەست کورد، ئازەری، عەرەب، بەلووچ و ھەروەھا کەمینە ئایینیەکان، پتر لە جاران ھەوڵی دەرباز بوون و ھەڵھاتن بۆ ووڵاتانی دیکە دەدەن.


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە وینەی ناوەندێکی پێشکەوتوو و بەیداخ ھەڵگری پاراستنی مافی مرۆڤی ھەموو تاکێکی کۆمەڵگا، بە بەرز ڕاگرتنی ساڵڕۆژی جاڕنامەی مافی مرۆڤ و ووێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەم ڕۆژە لە چالاکانی ئەم بوارە و ھەموو بەندکراوانی سیاسی و قوربانیانی پاشێل کاری مافی مرۆڤ و بنەماڵەکانیان، جارێکی دیکە لەم ڕۆژەدا سازمانەکان و ناوەندە نێودەووڵەتیەکانی پاڕێزی مافی مرۆڤ و لە ھەموو ووڵاتاتێک کە دێمۆکراسی بنەمای سیستەم و دەسەڵاتی سیاسی ئەو ووڵاتانەیە داوا دەکات کە دەووڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پتر لە پیش تەنگاوو بکەن و گۆشاری خۆیان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی جاڕنامە و دەستکەوتە گرنگەکانی شارستانێتی مرۆڤایەتی بەرز ڕابگیریەت و پێش چاوو گرتنی بنچینە و بنەمای، ماڤی مرۆیی ھەمو گەلان و ئایینەکان و ھەمو خەڵکانی ئێران بەڕێزەوە دەستەبەر ببێت و خاڵەکانی بەڕێوە ببرێت.

 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک