په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٨\٢٠١٦

راگەیاندنی دامەزراندنی (ماڵا کورد) لە کەنەدا.

 


ماڵا کورد چیە و بۆچی دامەزراوە؟

ماڵا کورد خۆی بە فەلسەفەی مرۆڤایەتی و نیشتیمان پەروەری کوردی ئامادەکار کردوە، رێکخراوێک نییە بۆ کۆنترۆڵکردن، تاکڕەوی و بەسەرداسەپاندن. رێکخراوێکە بۆ کاریگەری، لەخۆگرتن و گەشەکردن. ماڵا کورد خۆی با چالاکی نیشتمانپەروەرانەوە خەریک دەکات بە لەئامێزگرتنی ھەموو کوردێک.

ماڵا کورد ئێستا بە فەرمی رێکخراوێکی بێ قازانجە لە وڵاتی کەنەدا. بەڵام بزوتنەوەیەکی جیھانیەو، رێز لە یاسای ئەو وڵاتە دەگرێت کە تێدا دامەزراوە. ھێچ ھەستێکی نەخۆش و ناشیاو دژ بە کەسانی تر لەخۆناگرێ، وە ھەروەھا ھاوکاری لەگەڵ ھەموو کەسێک دا دەکات کە ھاوڕێگا بێت لەگەڵ پرێنسیپەکان و دەسکەوتەکانی دا.

یەکگرتن و دامەزراندنی رێکخراوە، کورد بەھێزتر دەکات. لەبەرئەوە ماڵا کورد ھانی ھەموو کوردێک دەدات بۆ یەکگرتن و دروستکردنی رێکخراوە. ماڵا کورد وەک رێکخراوێک پێشبرکێ لەگەڵ رێکخراوە کوردیەکانی تردا ناکات و، پشتگیری ھەموو نیەتێک دەکات کە لە بەرژەوەندی نەتەوەی کورددا بێت بە چاووپۆشین لەوەی کە لە کوێوە سەرچاوەیان گرتوە. ماڵا کورد لەسەر لەیەکتێگەیشتن لەسەروی ئایدۆلۆجیاو حیزبایەتیەوە کاردەکات، پەیوەندی لەگەڵ ھەموو کەسێکی نیشتمانپەروەرو، یان رێکخراوێک. رەفتاری "تەنھا من" نامۆیە بە ماڵا کورد.

ماڵا کورد لەپێشدا و بەزۆری لەم چالاکیانەی لای خوارەوە بەشداری دەکات:


پاراستنی زمان، کلتور و ناسنامەی کوردی.
نزێک کردنەوەی کەرتە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردی لە یەکتری.
کارکردن بۆ باشترکردنی ئاستی ژیانی کوردان.
یەکخستنی کورد وەکو نەتەوەیەکی بەھێز.
دروستکردنی پەیوەندیەکی دۆستانە لەگەڵ ئەوانیتردا.

ماڵا کورد لە رووی سیاسیەوە سەربەخۆیە، رکخراوێکی بێ قازانجی و جیھانگیریە، لە وڵاتی کەنەدا تۆمارکراوە. ماڵا کورد ئامانجی پاراستنی کلتور و کەلەپوری کوردیە. پارچە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردی بەیەکەوە گرێ دەداتەوە. پردێکە بۆ بەیەکەوە گەیاندنی پارچە دابڕاوەکانی کۆمەڵگای کوردی. ماڵا کورد کاردەکات بۆ چاکترکرنی ئاستی ژیانی کوردان لە سەرتاسەری جیھان. یەکێک لە مەبەستەکانی ماڵا کورد بەھێزکردنی ئاستی کۆمەڵایەتی-ئابوری کوردانە. ماڵا کورد جیھانگیری دەھزرێ و جیھانگیری کاردەکات.

ماڵا کورد پێشنیاری ئەوە ناکات کە شوێنکەوتوانی ژیانی خۆیان بەلاوە بنێن یان رابگرن و پەیوەست بن بە ماڵا کوردوە. ژیان، فەرمانەکان، بەرپرسیارێتیەکان، خانەوادە و کار لە پێشەوەن. ماڵا کورد دەخوازێت بەشێک بێت لە کاتە زیادەکانتان.

ماڵا کورد خۆی لەسەر پرێنسیپی راست و لەیەک تێگەیشتنێکی دروست دادەمەزرێنێ. فەلسەفەی ماڵا کورد بناغەیەکە بۆ پرێنسیپەکانی ماڵا کورد. رێکخراوێک نییە بۆ کۆنترۆڵ و تاکرەوی و بەسەراسەپاندن، بەڵکو رێکخراوێکە بۆ کاریگەری، گرتنەخۆو گەشەکردن.

فەلسەفەی ماڵا کورد خۆی لەسەر دوو پایە دامەزراندوە:


١- مرۆڤایەتی: پایە مرۆڤایەتیەکەی بۆ ھزری ھاوبەشە. ماڵا کورد لە مانای راستەقینەی مرۆڤ بوون تێدەگات و، وەکو ھاوبەشییەک لە نێوان ھەموو مرۆڤێک و، سەرچاوەی یەکبوون پێشوازی لێدەکات. ھەر بۆیە ماڵا کورد خۆی وەکو بەرھەڵستکارێک دانانێت بەرامبەر بەھیچ کەس و دامەزراوەیەک. لای ماڵا کورد مرۆڤ دژی مرۆڤ گەشەکرنی لێناکەوێتەوە.

٢- کورد: ممەبەست لە پایەی کورد بۆ ناسنامەیە. ھەموو کەسێک بۆ ئەوەی ھەبێت، پێوستی بە ناسنامەیە. ماڵا کورد بە ناسنامەی کوردی کاردەکات بۆ:
١- دامەزراندی پەیوەندی لەگەڵ ھەموو کوردان.
٢- ھەندانی ھاوکاری لە نێوان ھەموو کوردان.
٣- کارکردن بۆ بەرەو باشترکرندی ئاستی ژیان بۆ ھەموو کوردێک.
٤- یەکخستنی خەڵکی کورد وەکو نەتەوەیەکی بەھێز.
٥- لە ھەمان کاتدا گەڕان بۆ پەیوەندیەکی دۆستانە لەگەڵ ئەوانی تردا.


پرێنسیپەکانی ماڵا کورد:


١- نا دژبوون.٢- نا توندوتیژی. ٣- مرۆڤ دۆستی. ٤- داد. ٥- یەکسانی. ٦- سوودبەخش. ٧- میانڕەو. ٨- بەڕێز. ٩- پڕۆفێشناڵ. ١٠- کلتوریار. ١١- نیشتمان پەروەر. ١٢- ئابڕومەند.

بۆ زانیاریی پتر دەتوانن سەردانی ئەو ماڵپەڕە بکەن:
www.malakurd.org/?par=malper


info@malakurd.org

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک