ڕسێشن وه‌ک گرفتێکی هه‌میشه دانه‌بڕاو له سیسته‌می ئابووریی کاپیتاڵیزم.
كاوه حه‌سه‌ن
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا داڕووخانی نرخی کاڵاکان و خاوبوونه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی بازاڕ له‌هه‌موو ووڵاتانی دنیادا ده‌نگی دایه‌وه. سه‌ره‌تا هه‌واڵی ئه‌م شکسته ئابوورییه له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه ڕاگه‌یاندرا، دواتریش زۆربه‌ی ووڵاتانی دنیای گرته‌وه و تاکو ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ئاراسته‌ی شکسته‌که هه‌ر ڕوو له‌سه‌ره. ئه‌م گرفته سنووری قسه‌وباسی خاوه‌ن کۆمپانیاکانی بازاڕی په‌ڕاند و سه‌ران و به‌رپرسانی ووڵاتانی ناچارکرد سه‌رله‌نوێ باس له سیسته‌می ئابووری بکه‌ن و کۆنسیپته هه‌ره گرنگه‌کانی کاپیتاڵزم بۆ جارێکی تر بده‌نه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. ووڵاتان هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان به‌ڵکو هه‌ر یه‌که له‌لای خۆیه‌وه خێرا که‌وته بیرکردنه‌وه و سۆراخی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه ئابووریه. جارێکی تر باسکردن له بیرمه‌ندانی ئابووری و ڕێگاچاره‌کانیان سه‌باره‌ت به‌کاروچالاکییه ئابوورییه‌کان هاته‌وه گۆڕێ. که‌واته بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌م گرفته بکه‌ین پێویسته له‌م باسه‌دا چه‌ند لایه‌نێک به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه. سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌کی کوورتی ئه‌م گرفته ئابووریه و باس له‌هۆی ڕوودانه‌که‌ی ده‌که‌ین، پاشان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌کانی ئه جۆره گرفته یاخوود پاراستنی بازاڕ لێیان باس له‌ڕێگه‌چاره‌کان ده‌که‌ین که له‌لایه‌ن ئابووری ناسانی کاپیتاڵێزمه‌وه پێشنیار کراون. بۆ ئه‌م به‌شه باس له‌سێ بیرمه‌ندی ئابووری هاوچه‌رخی کاپیتاڵیزم ده‌که‌ین که‌بریتین له John Maynard Keynes و Milton Friedman و Robert Lucas. بۆیه باسی ئه‌م ئابووری ناسانه ده‌که‌ین چونکه له‌دوای داڕووخانه گه‌وره ئابووریه‌که که به ( Grate Depression) ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌مانه چاوساخی ڕه‌وش و به‌رده‌وامبوونی سیسته‌می ئابووری کاپیتاڵیزم بوون. پاشان له‌دوا به‌شی باسه‌که‌دا باس له ڕێگا چاره‌ی ووڵاتان ده‌که‌ێن که‌دیسانه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ په‌نا بردن بۆ یه‌کێک له بیرۆکه‌کانی ئه‌م سێ ئابورری ناسه بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان، به‌واتایه‌کی تر دیسانه‌وه خولانه‌ویه‌کی تره له سایکۆی ئه گرفته ئابوورییه‌دا.
گرافی ژماره دووه‌م[4] بریتیه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی بێ‌کاری له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا که وه‌ک باس‌مان کرد هۆیه‌کی تری خاوکردنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی بازاڕه چونکه توانای كڕین وابه‌سته‌یه به‌ڕێژه‌ی داهاتی كڕیاره‌وه. واتا چه‌نده کڕیار داهاتی که‌م بێت ئه‌وه‌نده‌ش تواناێ کڕینی کاڵاکانی که‌م ده‌بێته‌وه‌و . له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی که خانوویان به‌شێوه‌ی بارمه‌تی قه‌رز کڕیووه به له‌ده‌ستدانی کاره‌کانی خانووه‌کانیشیان له‌ده‌ست دا. واتا بانکه‌کان له‌لایه‌ک ده‌ست کۆتا بوون له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو قه‌رزه‌ی که دابووی به کڕیاره‌کانی. له‌یه‌کی تریشه‌وه ئه‌و هه‌موو سووده‌ی له خاوه‌ن قه‌رزه‌کانی وه‌رده‌گرد ڕاوه‌ستا.
مۆدێلی ئابووری کێینزیانیزم له‌دوای ناوی John Maynard Keynes ناو نرا که ئکۆنۆمیستێکی به‌ریتانییه، له ساڵی 1883 له‌دایک بووه و له ساڵی 1946 دا مردووه. مه‌به‌سته‌کانی مۆدێلی کێینزیان زۆرن، به‌ڵام لێره‌دا به ته‌نیا ئه‌و چه‌مکانه باسده‌که‌ین که په‌یوه‌ندیان به ڕسێشنه‌وه هه‌یه.کینز بۆیه توانی کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر سیسته‌می ئابووری کاپیتاڵیزم، چونکه ته‌واوی ئیکۆنۆمیسته‌کانی سه‌رده‌می ئه‌و تووشی په‌شۆکاوی و گووشینی مێشک هاتبوون بۆ تێگه‌یشتن له گره‌یت دپرێشن ، به‌ڵام کێنیز زۆر به‌ئاسانی په‌ی به‌نهێنیه‌کانی ئه‌و داروخانه ئابوورییه برد. ئه‌و ده‌ڵێت له‌هه‌لومه‌رجێکی نۆرماڵی ئابووریدا ڕاده‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک کارمه‌ندن و مووچه‌و حه‌قده‌سته‌کانیان ده‌گۆڕنه‌وه به‌پێداویستییه‌کانی ڕۆژانه‌یان. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه سه‌رمایه‌کی جێکه‌وته له سوڕانی ئابووریدا به‌شێویه‌کی نۆرماڵ ده‌سوڕێته‌وه. واتا خه‌رجکردنی حه‌قده‌سته‌که‌ی من ده‌بێته مایه‌ی درووست بوونی حه‌قده‌سته‌که‌ی تۆ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌لام ئه‌گه‌ر بێت و شتێک لێره‌دا ڕوو بدات و ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌ر یه‌ک له‌ئێمه متمانه له‌ده‌ستبده‌ین به‌رامبه‌ر به بازاڕ، بیر له ده‌ستگرتن به‌پاره‌وه ده‌که‌ین بۆ کاته دژواره‌کان. به‌م کرداره‌مان پرۆسه ئابووریه‌که خاوی زۆرتر به‌خۆووه ده‌بینێت. ئه‌و کێینز باوه‌ڕی وایه بۆ ڕزگار بوون له ڕسێشنی ئابووری ئه‌رکی بانکه مه‌رکه‌زی و ده‌وڵه‌تییه‌کانه پاره‌ی زیاتر بخه‌نه ئیختیاری خه‌ڵکه‌وه تاکو متمانه به‌رامبه‌ر به بازاڕ له‌لای کڕیار بۆ جارێکی تر درووست ببێته‌وه. سه‌باره‌ت به داڕوخانی ئابووری كێینز پێی وایه له‌م ئاسته له گرفتی ئابووری پێویسته ده‌وڵه‌ت ئه‌و بۆشاییانه‌ی بازاڕ پڕبکاته‌وه که له‌ئاکامی دووره‌په‌رێزی تاکی به‌ره‌خۆردا درووست ده‌بن و پاره‌یه‌کی زۆر خه‌رج بکات. چونکه کاتێک که متمانه له‌لای كڕیار درووست نابێت باری ئابووری به ڕسێشنیشه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵکو تووشێ داڕوخان ده‌بێت. خه‌رجکردن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته و ڕۆڵبینینه‌که‌ی تاکو ئه‌و کاته‌یه که باری ئابووری جارێکی تر بکه‌وێته‌وه سه‌رپێی خۆی.[5] به‌پێی بۆچونه‌کانی کێینز به‌ته‌نیا متمانه‌کردن به بانکه مه‌رکه‌زیه‌کان بۆ دابینکردنی پاره‌ی زیاتر به‌س نییه بۆ ده‌رباز بوون له ڕسێشن. ئه‌و پێێ وایه ئه‌رکی گه‌وره له‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تدایه بۆ ده‌رباز بوون له گرفتێکی له‌و بابه‌ته. شایانی ئاماژه پێکردنه ستایه‌ڵی کێینزیان به ئابووری تێکه‌ڵاو (Mixed Economy) ناسراوه، یانی ده‌وڵه‌ت هاوشانی بازاڕ ده‌ست وه‌رده‌داته کاروباری بازاڕ ، به‌ڵام به‌ته‌واوی کۆنترۆڵی ناکات. کێینز پێی وایه ئه‌گه‌ر بازاڕ به‌ته‌نیا له‌ژێر ڕکێفی بزنس مان و کۆمپانیاکاندا بێت ئه‌وه باری ئابووری ووڵات زوو زوو ده‌رگیری گرفت ده‌بێت. پێش ئه‌م بۆچوونانه‌ی کێینز ئاراسته‌ی شکسته ئابووریه‌کان به‌رز بوونه‌وه و دا‌به‌زیینی زۆری به‌خۆووه ده‌بینی. هه‌رچه‌نده ئه‌و نه‌یتوانی ڕسێشنه‌کان بنبڕبکات، به‌ڵام توانی ڕاده‌ی کاریگه‌ری و کاتی ڕسێشنه‌کان به‌شێویه‌کی شه‌پۆلی چاره‌سه‌ر بکات.به واتایه‌کی تر بیرۆکه‌کانی ئه‌و توانی ڕاده‌ی به‌رزی و نزمییه‌کان له‌یه‌ک نزیک بکاته‌وه. تاکو ئێستا له‌چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی بازاڕ و سیسته‌می ئابووری کاپیتاڵیزمدا ستایه‌ڵی کێینزیان هه‌رچه‌نده زۆر سوود به‌خش نییه له که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه‌ی زیاتر له‌بازاڕدا، به ستایه‌ڵێکی که‌م زه‌ره‌و و که‌م گرفت له‌قه‌ڵه‌م دراوه. دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ژێر کاریگه‌ری تێڕوانینه‌کانی مۆدێلی کێینزیاندا ، ڕه‌وشی ئابووری کاپیتاڵیزم ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری بیروبۆچوونه‌کانی ئیکۆنۆمیستێکی تره‌وه که ئه‌ویش Milton Friedman ه. فریدمان ئیکۆنۆمیستێکی ئه‌مه‌ریکییه له ساڵی 1912 له‌دیک بووه و تاکو ساڵی 2006 ژیاوه.[6] سه‌باره‌ت به پێناسه کردنی ڕسێشن فریدمان هاوڕایه له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانی كێینزیدا، به‌ڵام به‌توندی دژایه‌تی ڕێگاچاره‌کانی مۆدێلی کێینزیانی کرد سه‌باره‌ت به چۆنێتی ده‌ربازبوون له‌ڕسێشن. فریدمان پێی وایه ده‌وڵه‌ت نابێت به‌هیچ شێوازێک توخنی بازاڕ و پرسه ئابووریه‌کانی بازاڕ بکه‌وێت. ئه‌و پێی وایه بێ کاری و هه‌ڵایسانی ئابووری و گرفته‌کانی تری بازاڕ به‌پێی پێداویستییه‌کانی بازاڕ خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌بن و وه‌ڵام وه‌رده‌گرنه‌وه. ڕێگه‌چاره‌کانی فریدمان له‌ژێر ناوی " Monetarism " دا خۆیان ناساند. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زۆر به‌کورتی باسی ئه‌م کۆنسێپته بکه‌ین ئه‌و ده‌کرێت بڵێین خۆی له‌چوارچێوه‌ی کۆنترۆڵکردنی ( Supply) ی یاخوود ده‌سته‌به‌رکردنه‌کانی ده‌وڵه‌تدا پێناسه ده‌کات. به واتایه‌کی تر پێویسته سه‌پڵای که‌م بکرێته‌وه تاکو ڕێژه‌ی هه‌ڵایسانی ئابووری کۆنترۆڵ بکرێت. له ناوه‌ڕاستی ساڵانی حه‌فتاکاندا مۆنیته‌ریسم له لووتکه‌ی پۆپیڵاره‌تیدا یاخوود به‌ناوبانگیدا بوو. یه‌که‌م ووڵات که‌په‌یڕه‌وی بۆچوونه‌کانی فریدمانی کرد به‌ریتانیا بوو، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو شکست و نادرووستی بۆچوونه‌کانی فریدمان له‌مه‌یدانی چه‌لاکییه ئابووریه‌کانی به‌ریتانیادا ده‌رکه‌وت. له نێوان ساڵانی 1979 تاکو 1984 ئابووری به‌ریتانیا تووشی ڕسێشنێکی گه‌وره بوو. راده‌ی بێ‌کاری له 5.4 به‌رزبووه‌وه بۆ 11.8 ، وه سه‌رمایه‌گوزاری پیشه‌سازی به ڕێژه‌ی %30 دابه‌زی. له‌دوا عاقیبه‌تدا بانکی مه‌رکه‌زی به‌ریتانیا ناچارکرا ده‌ستبه‌رداری مۆدێلی مۆنیته‌ریسم ببێت.[7] ئیکۆنۆمیستی دووه‌م که دژ به بیر‌و بۆچوونه‌کانی کێینزه Robert Lucas ه. لۆکاس له‌داێک بووی ساڵی 1937 له شاری یه‌کیما سه‌ربه ووڵاته یه‌کگرتووکانی ئامریکا. لۆکاس به‌پێچه‌وانه‌ی فریدمانه‌وه نه‌له‌گه‌ڵ پێناسه‌کردنه‌که‌ی کێینزدا هاوڕایه، وه نه‌پێشی وایه ئه‌و ڕێگاچارانه‌ی فریدمان و کێینز وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی درووستن بۆ ده‌رباز بوون له ڕسێشن. لۆکاس خاوه‌نی تیۆری هۆشیاری پێشبینییه(Rational Expectation). هه‌رچه‌نده به‌شێک له تیۆره‌کانی بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵاتی نۆبڵی پێ بدرێت، لایه‌نه‌کانی تری تیۆره‌که‌ی هێنده‌ی بۆچوونه‌کانی کێینز کاریگه‌ر نه‌بوون به‌سه‌ر ڕه‌وشی ئابووری و په‌یوه‌ندیه‌کانی بازاڕه‌وه. تیۆره‌که‌ی لۆکاس له دوو خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه. یه‌که‌م ئه‌و پێی وایه رسێشن خۆ چاککردنه‌وه یاخوود خۆ ڕاستکردنه‌وه‌یه. کاتێک که خه‌ڵک ده‌که‌وێته ده‌ستگرتن به‌پاره‌وه پرۆسه‌یه‌ک ئه‌خایێنێت، واته له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا باری ئابوورییش وورده وورده ده‌که‌وێته ڕسێشنه‌وه. دواتر بزنسمان وه‌ک تاک له‌بازاڕدا هه‌ست به‌وه ده‌کات که ڕێژه‌ی قازانجه‌کانی له‌بازاڕدا که‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام کاتێک ئه‌مه له‌ئاستی بزنسمانی تاکدا نامێنێت و گشتگیرتر ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی خێرا بازاڕ ده‌که‌وێته خۆی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره. خاڵی دووه‌م که لۆکه‌س پێی له‌سه‌ر داده‌گرێت بریتییه له چۆنێتی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له چاره‌سه‌رکردنی ڕسێشندا. ئه‌و ده‌ڵێت ده‌ستتێوه‌ردانه‌کانی ده‌وڵه‌ت یان هیچ کاریگه‌ر نین یاخوود زیان به‌خشن. به‌پێی بۆچوونه‌کانی لۆکاس ده‌وڵه‌ت هه‌رچییه‌ک بکات له‌دوا عاقیبه‌تدا ئه‌بێت ڕوو له بزنسمانه‌کان بکات و لێیان بپاڕێته‌وه که نرخی کاڵاکانیان له بازاڕدا داشکێنن. بۆیه هه‌رچی هه‌وڵێک بۆ دابین کردنی ده‌رامه‌تی زیاتر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بدرێت بێسووده ، چونکه ئه‌وه بزنسمانه‌کانن ده‌توانن نرخ دیاری بکه‌ن نه‌وه‌ک ده‌وڵه‌ت.[8] له ده‌ورانی هه‌فتاکاندا هه‌ندێک له بیرۆکه‌کانی لۆکاس پێشوازی زۆری لێ‌کرا ، به‌ڵام دوو خاڵی گرنگ بۆچوونه‌کانی ئه‌وی له‌مه‌ڕ ڕسێشن خسته ژێر گومانه‌وه. یه‌که‌م خاڵ که لۆکاسی به هه‌ڵه خسته‌وه بریتییه له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هیچ که‌س له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه که بزنسمان گوێ به باری ئابووری بدات به‌له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نه‌یه‌کانی په‌یوه‌ندیدار پێیه‌وه. بۆ نمونه چ فریدمان و چ لۆکاسیش باوه‌ڕیان وایه که بازاڕ و کۆمپانیاکان هیچ به‌رپرسیارییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییان له ئه‌ستۆدا نییه. له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌م جۆره بۆچوونانه‌یه ده‌بینین کۆمپانیاکان به‌هه‌زاران کرێکار بێکار ده‌که‌ن، به‌هه‌زاران ته‌ن گاز ئه‌که‌ن به‌هه‌وادا و ژینگه تێک ده‌ده‌ن.. هتد. دووه‌م خاڵ که ڕووبه‌ڕووی لۆکاس بووه‌وه به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاگای خه‌ڵکه سه‌باره‌ت به پرسه ئابوورییه‌کان. خه‌ڵک ئه‌مڕۆ ئاگاداری ئه‌وه‌یه که ئاراسته‌ی بازاڕ و کاڵاکان ڕوو له‌سه‌ره یاخوود به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاراستانه‌ش ده‌ست به‌پاره‌وه ده‌گرن یاخوود به‌پێچه‌وانه‌وه. له‌کۆتایدا هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌ک له بۆچوونه‌کانی ئه‌و سێ ئیکۆنۆمیسته ده‌ورانی زێڕینی خۆیان هه‌بووه، هه‌میشه کار به‌هه‌ندێ له بۆچوونه‌کانیان کراوه له‌بازاڕدا. ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ورانێک کێینز چاوساغی ڕه‌وشی ئابووری بووبێت، ئه‌وه ده‌ورانێکی تر ئه‌و ڕه‌وشه له‌ژێر ڕکێف و کاریگه‌ری بۆچوونه‌کانی فریدمان و لۆکاسدا بووه. ئه‌کرێت ڕۆڵ و کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م ئیکۆنۆمیستانه له‌په‌یوه‌ند به‌ڕسێشن و گرفته‌کانی تری ئابووری کاپیتاڵیزمه‌وه له دوو ده‌ورانی یاخوود حاڵه‌تی ئابووری کاپیتاڵیزمدا ده‌ستنیشان بکرێت. یه‌که‌م تاکو ئێستا سیسته‌می کاپێتاڵیزم چ له ڕابردوودا و چ له ئێستاشدا خۆی به‌قه‌رزاری کێینز یاخوود مۆدێلی کێینزیان ده‌زانێت، چونکه هه‌میشه له‌کاتی گرفت و نسکۆ ئابووریه‌کاندا به‌په‌یڕه‌ویکردنی ئامۆژگاریه‌کانی ئه‌و بۆ جارێکی تر ڕه‌وشی ئابووری ئاسای بووه‌ته‌وه و که‌وتووه‌ته‌وه سه‌رپێی خۆی. بۆ نمونه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی ئه‌م ڕسێشنه‌دا وه‌ک ووتمان سه‌رۆک و ئابووری ناسانی ووڵاتان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر بیر و بۆچوونه‌کانی کێینز. بازاڕ و چالاکییه ئابووریه‌کان بوونه‌وه کرفتی ده‌وڵه‌ت و چه‌ندین بلێۆن دۆلار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه خرایه‌وه نێو بازاڕه‌وه. گفتوگۆ و ڕێککه‌وتنی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ بانک و کۆمپانیاکاندا و ناچارکردنیان به‌وه‌ی که ڕێژه‌ی سووده‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه بابه‌تێکی گه‌رمی میدیاکان بوو له چه‌ند مانگی ڕابردوودا. جارێکی تر ده‌وڵه‌ت که‌وته سات و سه‌وداکردن له‌گه‌ڵ کۆمپانیا جایه‌نته‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بازاڕدا بکه‌ن. ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕێک پیاده‌کردنی ئامۆژگاریه‌کانی کێینزه، به‌لام به پێچه‌وانه‌ی ڕسێشنه‌کانی تره‌وه ڕه‌نگه ئه‌مجاره‌یان ئه‌م مۆدێله فریای ئه‌وه نه‌که‌وێت جارێکی تر بۆچونه‌کانی فریدمان و لۆکاس خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه و سه‌روه‌ت و سامانی زیاتر بۆ کۆمپانیاکان فه‌راهه‌م بکه‌ن. چونکه گه‌شه‌کردنی چین و هیند له‌باری ئابووریه‌وه کێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌خوڵقێنێت بۆ ئه‌م شێوازه ڕۆژئاواییه‌ی ئێستا که له‌زۆربه‌ی دنیادا کاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر چالاکیه ئابووریه‌کانه‌وه. دووه‌م هه‌رچه‌نده له ڕابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌ستانه‌وه‌ی باری ئابووریدا بیر و بۆچوونه‌کانی کێینز که‌نارخراون و له‌جێگه‌که‌یدا فریدمان و لۆکاس بۆ جارێکی تر بوونه‌ته‌وه چاوساغ و ڕه‌قیبی ڕه‌وشی ئابووری، ڕه‌نگه ئه‌مجاره‌یان شانسی هه‌ستانه‌وه‌ی بازاڕ به‌ته‌نیا له‌شێوازه‌که‌ی کێینزوه نه‌بێت و پێویست بکات سۆراخی شێوازی تر بکرێت. له ڕابردوودا ئه‌م دوو ئیکۆنۆمیسته دژایه‌تی زۆری بۆچوونه‌کانی کێینزیان کرد سه‌باره‌ت به ڕسێشن، به‌ڵام به‌به‌شێکی دانه‌بڕاو له سایکڵی گرفته‌کانی سیسته‌می ئابووری کاپیتاڵیزم ده‌ناسرێنه‌وه به مۆدێله‌که‌ی کێینزیانیشه‌وه. بۆیه به‌له‌به‌رچاگرتنی ئه‌م دوو خاڵه‌ی دوای نه‌ک به‌ته‌نیا له‌نه‌یارانی به‌ڵکو زۆرێک له هه‌وادارانی سیسته‌می ئابووری ئێستا پێیان وایه چیتر ئه‌م سیسته‌مه ناتوانێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت. ئه‌وان بۆیه ئه‌م بانگێشه‌یه ده‌که‌ن چونکه ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستا به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کانه‌وه کار ده‌کات و له‌ئاستی ئاگای و خواسته‌کانی به‌شه‌ریه‌تدا کوورتی هێناوه.
ڤانکۆڤه‌ر کۆتای دیسه‌مبه‌ری 2008 kawa2010@gmail.com [1] What is Recession? Recession Definition and Causes. http://recession.org/definition Dec 7, 2008. [2] A Review of Keynesian Theroy. www.huppi.com/kangaroo/Kenmesianism.him Dec 5, 2008. [3] Oil Price Analysis from 1947 to 2008. http://www.wtrg.com/prices.htm [4] The unemployment rate rose from 5.0 in April 2008 to 5.5 percent in May 2008. http://www.bls.gov/opub/ted/2008/jun/wk2/art01.htm . Dec 8, 2008. [5] A Review of Keynesian Theory. Nov 2, 2008. <http://www.huppi.com/Keynesianism.htm> [6] http://nobelprize.org/nobel_prizes/economics/laureates/1976/friedman-autobio.html [7] A Review of Keynesian Theory. [8] http://cepa.newschool.edu/het/profiles/lucas.htm Dec 24, 2008.
|