٤\٣\٢٠١٢
تهوهری ''ئهدیب له یهک
پرسی قورسدا''.
رێبین ئەحمەد خدر:
تەواو رازیى نییم لەوەى کە خانووەکەم دروستکردووە،
بەڵام رازیم لەوەى کە بۆ خانووەکەم دروستکردووە و
بۆچیش بەم شێوازە.
سازدانی: ئهمڕۆ
ئهمڕۆ: لهوه
بگهڕێ وهک ئهو چهمک و گوزارشته باو و داهێزرایهی که دهبێژێ: ''خوێنهران
بڕیاردهرن''! چونکه لهوڕۆدا خوێنهران به گشتیی له ناسینی بهرههم
و بهرههمداران ئاڵوودهی (میدیای پاڵپشت و پێگهی جۆراوجۆر و پهیوهندییه
جۆراوجۆرهکان و فهرههنگی باو و هێندهک خۆویستیی تایبهت)ن، ئایه
خۆت وهک ئهدیب یان ههر تشتهک که خوازیاری ئهو بی له خۆت رازی..
یان ئایه جیاوازییهکانت بایی هێنده ههن ههبوونت وهک بوونهکی
پێویست بسهلمێنن؟ ئهگهر ئا؛ له کێندهرێی بهرههمهکانت دهتوانین
بهرجهستهت بکهین یان پهیدۆزت بکهین؟ ئهگهر نا یان نایزانی؛ لهبهرچی
تا ئێستا وا دهزانی ههر ههی یان پێویسته ههر ههبی؟
رێبین
ئەحمەد خدر:
باستان لە خوێنەر کردووە، بەڵێ -
گەر هەشبێ کەوتۆتە ژێر سێبەرى جۆرێک لە مێدیا و رۆژنامە و بڵاوکراوەیەک
کە کار بۆ دروسکردنى بت دەکەن لەناو ئەدەبیاتدا، وە هەمیشە لەدەورى ئەو
بتەدا دەسوڕێنەوە.
کەواتە زیاتر لەوەى ئەمڕۆ بپرسین کوان نووسەر و داهێنەرەکانمان؟ دەبێ
بپرسین کوان خوێنەرەکانمان؟ - دیارە خوێنەریش لە داهێنەر جیانابێتەوە.
با بڕۆینە سەر پرسیارەکە، سەبارەت بە من:
من هێشتا بەڕێگاوەم، ئێوە پرسیار لە ( بوونم و هەبوون) م دەکەن - من
دەڵێم بەرەو ئەوە دەڕۆم بوونم دەرکەوێت، لەناو خوودى ئەدەب خۆیدا نەک
ناوەندى ئەدەبییدا، ئەمەش پەیوەستە بە ماندووبوونى خۆم (شەیدایى خۆم)
- گەر بتوانم ، من بیر لەوەها شتێک دەکەمەوە.
لەوەى کە نووسیومە بە تەواویی ڕازى نییم، بەڵام لەوەى کە دەزانم بۆ کوێ
دەڕۆم و چۆن دەنووسم ڕازیم، واتە لەوەى کە خانووەکەم دروستکردووە رازیى
نییم تەواو، بەڵام رازیم لەوەى کە بۆ خانووەکەم دروستکردووە و بۆچیش
بەم شێوازە.
کەواتە من دەزانم بەرەو کوێ دەڕۆم، ئەمە گرنگە، هیچیش پەیوەست نییە بە
ستایشکردنى خۆمەوە، ئەمەیە وادەکات من بنووسم - رێگارۆشەنى بۆ مۆڵگە و
هەوارێکى تر.
سەبارەت بە بەرجەستەکردن و سەلماندن : لێرەدا (دیارە ئێوەش مەبەستى
ئەمەتان هەیە لە پرسیارەکە لەبارەى جیاوازى و هەبوونى خۆم بدوێم لەناو
دنیاى ئەدەبدا) ناتوانم لەنووسینەکانم نەدوێم ، هەرچەندە قسەکردن
لەبارەى نووسینەکانى خۆم قورسترە لەهەرشتێکى تر، بەڵام بۆ پرسیارەکەتان
کەمێک لەو قورسییە تاقیدەکەمەوە:
بەرلەوە ، من وانازانم خوێنەرى ئاوام هەبێت - من کتێبى چاپکراوم نییە،
ئەوەى کە نووسیومە بەدەردەداریى لە بڵاوکراوە ئەدەبییەکان دەرکەوتوون
(لە ماڵپەڕەکانیش) بۆیە بەدەردەداریى چوونکە لەئیستادا بڵاوکراوەکان
وەک باسمانکرد زۆربەیان تەنها جۆرێک لە ئەدەب یان چەند نوسەرێک دەکەن
بە باس و گەورەتر لەخۆیان نیشانى دەدەنەوە.
سەبارەت بەنووسینەکانم دەڵێم : دەڵێم و بێ ئەوەى بۆنى ئەو وشانەى لێبێت
( دەرچوون و تێپەڕاندن) ئەو وشانەى زۆر لەناو ئێمەدا دووپات بوونەتەوە،
شاعیرێک شاعیرێکى ترى تێپەراندووە ! ئەمە بەلاى منەوە عەنتیکەیە! خۆ
بڕیار نییە وەک ئەوەیتر بنووسین تاوەکو لێى تێپەڕین - جا چۆن دوو شتى
جیاواز لەیەک تێدەپەڕن کە لەناو یەکتریدا نەبوون ؟
من شیعر دەنووسم و چیرۆک یش ، هەروەها هى تریش - بەڵام رەنگە من زیاتر
لەشیعردا دەرکەوتبم، بۆیە باس لەوە دەکەم کە ئەوانیتر زیاتر لەبارەیەوە
ئاگادارن:
شیعرى دواى ڕاپەرین (ئەگەر پێوەرمان "نەوە"بێت) کارکردنە لەنێوان
جەمسەر و دژەکان - پێشووتر لە وتارێکیشدا ئاماژەم پێداوە ( وتارى :
قەفەسەکان شیعر دەشکێنن؟) واتە شیعرى دوو نێوانە زیاتر ، نێوانى: مەنفا
و نیشتمان ، بەهەشت و دۆزەخ، شەڕى حەقیقەت لەگەڵ تاریکى، یار و جوادیى
، ئەوێ و ئێرە، هەڵاتن و مانەوە، خۆکوشتن و یاخیبوون .. و هتد..
هەڵبەتە ناتوانین هەموو شیعرى دواى راپەرین بەم ئاراستەدا ببەین، بەڵام
لەوەش دەدوێین کە زیاتر دەرکەوتوو و خۆى نیشانداوە، ئەم دوو دژییە
رەنگە تارادەیەکى زۆر پەیوەستبێت بە خەمى نەوەوە، یان واقیعى ئەو مرۆڤ
( شاعیر) انە لەنێوان دوو جەمسەردا - ئاشکرایە واقیع کاریگەرى زۆرى
هەیە لەسەر شیعر و ئەدەبیات بەگشتى .. ئەمە چۆن، باسێکى ترە.
بەڵام ئەى شیعرى من (گەر بکرێ خۆم لە شیعرى خۆم بدوێم وەک ئەوەى کە لێى
تێدەگەم) : شیعرى من شیعرى نیشتمانى نییە، شیعرى چوون بەرەو بەهەشت و
هەڵاتن لە دۆزەخ نییە، شیعرى تلانەوەنییە بەدەست تاراوگەیەکەوە،
هەروەها شیعرى باسکردن نییە لە مەسەلەى (عیشق) و یار و حەقیقەت
بەشێوەیەک کە راڤەى ئەمانە بکەم و بمەوێ لەشیعردا هاوکێشەیەکى فیکریى
بنووسمەوە..شیعرى من جیا نابێتەوە لە گێڕانەوە، گێڕانەوەش بۆ ئەوەنا کە
تەنها هەندێک بابەتى دیاریکراو بگێڕمەوە و بیکەمە شیعر ، نەخێر - بۆمن
هەموو شتێک دەشێ بۆ گێرانەوە و دەشێ بێتە ناو شیعر - من دەمەوێ بە
شێوازى خۆم ئازارەکانى خۆم ، هەروەها ئەوەى لە گەردووندا لە فیلم
کارتۆن و خێزان و دەسپەڕ و بێ ئومێدییدا هەستى پێدەکەم نیشانى بدەم،
یان پاڵەوانەکانم نیشانى بدەن کە مەرج نییە بیانناسم و بەتەواویش لێیان
تێبگەم.
ئەوەى گرنگە و من هەوڵى بۆ دەدەم و تا ئیستاش هەوڵم بۆداوە ئەوەیە،
نائومێدیى و شتە ناخۆش و زۆر خۆشەکانیش بخەمە قالبێکى هونەریى تایبەت،
چونکە پێموایە ئەو نائومێدیى و رەشبینیەى لە ئەدەبدا نەتوانێت برواتە
ناو قالبێکى هونەریى - وەک گەشبینییەکى رووت دەردەکەوێت و دەبێتە
ئازارێکى ڕووکەشانە. کەوایە من پێویستە هەبم.
هەر لەبەر ئەوەى رەنگە شتێکتان بۆ باسبکەم کە پێشتر نەتانبیستووە، یان
وا باسیدەکەم کە بەم شێوەیە نەتابیستبێت.. ئەمەش ئومێدێکى گەورەیە..
وا پرسیارتان کردووە کە ڕووبەرووى خۆمم بکەنەوە (ئەمە زۆر باشە) من
ستایشى خۆمم نەکردووە و ناشیکەم، بەڵام پرسیارەکەتان بەرەو ئەوەى بردم
ئاوا کەمێک باسى خۆم بکەم، چونکە دڵنیام کەڵکەڵەى ئەم پرسیارە وەک
زەنگێکى جاڕسکەر لەسەرى هەموو ئەوانەدا لێدەدات کە دەنووسن، بەڵام
نووسەران شەڕ لەگەڵ ئەو زەنگەدا دەکەن.. وەها پرسیارێکیشیان حەز لێ
نییە..چونکە شۆکێکە بەتایبەت گەر یەکێکى تر بپرسێت..بەڵام پێویستیشە..،
بەئومێدى ئەوەى شتێک لە پرسیارەکەتانم وەڵام دابێتەوە..
ئیتر.. من قسەیەکم نەما.. دەستتانخۆش.. سوپاس بۆ ئەمڕۆ.
ماڵپهڕی رێبین ئهحمهد
خدر
|